Telegram Web Link
نەبوونت
هێندە تاڵە
ژاری ماریش ڕەنگە کەم بێنێ
لە  ژان و
میحنەت و
تاڵی فیراق و
دەردی هیجرانت

بەختیار.تاڵاوی
👍1
دەفــتـەری ژیـنـی تـۆ کـەم لاپـەڕە بــوو
خۆش بوو بوونت ، گەلێ غەم لابەرە بوو
سـەفـەرت پشتی هەمـوو خۆشی شکـاند
هێشی وەک ژانی،  هەزار خەنجـەرە بوو

بەختیار.تاڵاوی

https://www.tg-me.com/baxtiyartalavi
1
دایڪم...
وڵاتێڪە ناوے
لە هیچ نەقشێڪے
جووغرافیاے دنیا
نەنوسراوە
هەرێمێڪە
جەغز لە دەورے سنورے
نەڪێشراوە
شاعیرێڪە
پڕە لە هەست
شێعرەڪانے
لە هیچ پەرتووڪ و دیوانێڪ
نەنووسراوە
سڪاڵایەڪە
ڪە هیچ ڪات
نەڪووتراوە
نەدرڪاوە

" بەختیار. تاڵاوے "
1
تووڕە دەبووی
دەتکووت : مەکە
گەورە بووم
بە نێو بانگم کە
شەمامەکەم
ئەی بۆ نەمای
بڵێی بابه
بۆنم بکە ....

بەختیار.تاڵاوی
😢2
پڕ ڕەنگ تری
لەو هەموو ڕەنگە
کە دەبینم
پاییز،
پڕی مەرگی
لە گەڵاکانم ئەمن بیست...

بەختیار.تاڵاوی
👍1
هیچ لەوێکە پێت دەڵێن ،حاڵی دڵی زاری من ؟
یا کە چۆن شێت بووە دڵ ، بۆ دڵی تۆ یاری من؟
ئاخۆ ڕۆژێ کەسێ دێتە بەری دڵت و بڵێ
چیت دەوێ چیت گەرەگە تاقە گوڵی شاری من ؟
وەختە دووری تۆ گەلێک شێتتر و ئەوداڵم کات
بەسە بێ تۆیی دڵم بێرەوە هەویاری من
هەینیان هێندە لە دەورت دەگەڕێم نێوی دڵم
قەسدی گیانم دەکەن و نایەنە ژێر باری من
نە وشە و دێڕ و زومان و نە پلەی ئەفکارم 
نە وتە و هەست و نە ڕێزمانی کول و لاری من...

بەختیار،تاڵاوی

ژینۆ
1
شەوێک بە باری شینەوە
ڕۆژێ بەدەم برینەوە
شەوێک بەیادی دەنگی تۆ
ڕۆژێ بەدەستی ژینەوە
چەندی مەگەر ماوە ژیان
بم بە خەڵووزی دینەوە؟
بێژی لە دوای کۆچی تۆ من
هەمبێ هومێدی ژینەوە؟
ڕۆژێ لە ئاسمانەکان
شاد بین و یەک گرینەوە؟؟؟
من کە بڕاوم ئێستەکە
لە ژین لە ڕاپەڕینەوە
خۆزگە کە یادەکەت ببێت
بە ژین ،   لە خەو بچینەوە ...

بەختیار.تاڵاوی
2
دنیای
پشت چاویلکە
تارە
گریان
هێزی
لێبڕیوم ....

بەختیار.تاڵاوی
2
بارانە دەبارێت و دەهێنێتەوە یادم
یادی تۆ لە دوا ڕۆژی ، وەبیرم بووە شادم
ڕۆییشتی دڵت  کردمە خەزان تا نەفەسم دێ
دوای تۆ منم و باری خەم و ڕەنجی بە بادم ....

بەختیار.تاڵاوی
4
چاوەکانم
کوێرە کانین
بە یادت
دەتەقێنەوە ...

بەختیار.تاڵاوی
4😢2💯1
بۆ ساڵ یادی کۆچی  نەمر مامۆستا (ماملێ)

ئەودەمە گوێ بیسە دڵ بۆ بیستنی ئاهەنگەکەت
ئەو دەمە شەیدایە گوڵ بۆ دەنگی لایە لایەکەت
ئەو دەمە یادی بە خێر ئەی شاگوڵی باغی هونەر
دەنگے بەرزت بو بە مەرهەم بۆ گەلە زام دارەکەت
وا لە سیلەی قەبرەکانی شارەکەم هاوارە دێ
بویە میوانی ڕەفیقانت لە ژێری خاکەکەت
هەر لە تاوی دەنگی تۆ و شێعری وەفایی و هێمنی
وەک هەژار تەرکی دەکەم تامردنم جێ ژوانەکەت
دەنگی تۆ بژوێنی دڵمە مۆسیقات هۆی ژیانەوە
من لە دوای مەرگت بە یادی تۆ دەژیم و دەنگەکەت

بەختیار.تاڵاوی
👏104👍3
وەڕگێڕاوی
کام شێعری تۆم؟
کە وەڕگەڕام
لە دینی خۆم ؟؟؟؟

بەختیار.تاڵاوی
11👍2👏1
2025/10/19 01:35:41
Back to Top
HTML Embed Code: