🌐 پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان
🔹کات ؛ چوارشەممە ۲۰ی مانگی گوڵان ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ٤ ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian

Telegram
attach 📎
🌐 شەشمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان
🔹کات ؛ چوارشەممە ۲۷ مانگی گوڵان ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ دەقیقەی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان
🔹کات ؛ چوارشەممە ۲۷ مانگی گوڵان ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ دەقیقەی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
🌐 حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان
🔹کات ؛ چوارشەممە ٣ی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان
🔹کات ؛ چوارشەممە ٣ی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
# کاریکلماتۆر ؛ "گۆڤاری کاریکلماتۆر"
وەرگێڕ؛ شەویار گولابیئازەر
بیری ئازادی لە قەفەسدا لە دایک دەبێت.
#ئەحمەد_فایز
ـــــــــــــــــــــــــ
قەلەڕەشی سیخوڕ، دایمە لە سەر دارتێلە!
#تاهیر _ نیک_ئازاد
ــــــــــــــــــــــــــــ
نیگاکەی "قورس" بوو، "شووشە"ی چاویلکەکەم شکا!
#تاهیر_نیک_ئازاد
ـــــــــــــــــــــــــــ
چاڵی سەر گۆنات جوانە، بەڵام زۆر کەس دەخاتە ناو چاڵاوە.
#عەلیرەزا جەمشیدی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
سێگۆشە دەگەڵ هەموو دنیا گۆشەی هەبوو، نەیتوانی ببێ بە بازنەیەک.
#عەلیرەزا جەمشیدی
# گۆڤاری کاریکلماتۆر

Forwarded from parvin d
خلە و بلە
مانگە شەوێکی هاوینە، لە فێنکێی داوە، گەلاوێژ ئەنگوتووە، بۆنی گوڵە ئەتڵەسی و وەنەوشەو عەتریشا و شەمدانی و یاسە زەرد و سپییە عەتراوێکەی قەدی دیوار کە دەستەملانی قایمە مێوەکەی بووە و بە دڵفراوانی چەپکە گوڵەکانی هاویشتووەتە سەر لق و پۆپی و ئەویش فەرمووی قۆرەی کشمیشی لێدەکا و بە تامەزرۆیی تکەی ئاوەنگی لێ دتکێنێتەوە؛ مەستی و سەرخۆشی باربووی دڵە بێخەوشەکان دەکات. جگە لەو دیمەنە دڵڕفێنەی دانیشتنی شەوانی هاوین لە حەوشە، کۆزیلکەی خوشکان و فڕقووهۆڕیان، بۆنی تۆوی برژاو و ڕاخستنی توێکڵی هاروێ لەسەر دەوری مەلامین و ئاڵقە ئاڵقە چنینی هاروێکان و ڕفان ڕفانی توێکڵە شووتی دەستی لە حەوشە پێ بەرنەدەدان.
تەلەفیزیۆن لەبەر پەنجەرە ڕوو بە حەوش، سریالی «روزهای زندگی» بڵاو دەکاتەوە؛بەردەوام لەسەر ئاڵووگۆڕی شەبەکەی یەک و دوو من و نەشمیلی خوشکم
مشتوومڕ مانە.
هەبوو نەبوو ئەو دوو شەبەکەیە بوو. هەمیشە (بە وتەی وان) بە هۆی سەرشێتیم من براوە بووم. منیان پێ نەزان و گەلحۆ بوو، وەک پوورەی هەنگ لێمیان دەڕوانی کە باش وایە نەم هارووژێنن.
هەریشتە پڵاوێکی چەور و چڵیک لە سایە سەری جووتە زاوای ماڵێ قەبڕغەی گرتبووین و مڕ ببوین، باتمانێکیشمان تۆو لەسەر ترووکاند بوو.
خوشکان بەرەو ماڵ بوونەوە.
-ئەگە ئەو جڕشێتەش ڕۆیشتبا، کەسێکی بۆ کەر بوبوایە، بۆ ئەوانی تریش خودا گەورە بوو!
پێی وا بوو بە چپە لە گوێ دایکمی چرپاندووە!
لە قاقای پێکەنینم دا؛ کاتێک پێڵاوەکانیم جووت دەکرد، دەک دەرکت بە قوڕنەگیرێ! مواخیزتان بم ڕێک دوو هێندی پێڵاوەکانی باوکم بوو! جا پیاو وا نەبێ چێ، عەیب نەبێ دەڵێن لاقی زل جۆرە سامانێکە!
بە دەم پێکەنینەوە وەخەبەر هاتم.
هەریشتە پڵاو تاوی دابووم، پەرژینێکی بە گوڵ بێ، هەستام بچمە ئاودەستێ، لینگم بەسەر ئەو عالەمەی دا هڵێناوە، هەموو سەر و قون نووستبوون، پێم لە لاقی خوشکە چکۆلەکەم نا، زیقەی لێهەستا؛ لە نێو درگا شەقم لە پەرداخی ئاوەکەی دادم دا، عادەتی بوو شەوانە لە ژوور سەری خۆی دادەنا، شڵپ بە سەر و چاوی دا ڕژا، زراوی چوو!
قیژاندی: حەک داوەشێی، زڵ کوێر، خوودارت کردم! هەرچۆنێک بوو خۆم گەیاندە ئاودەستێ، لە سەر پێشایی خەونەکەم بۆ خۆم دەگێڕاوە، هەتا بەیانی ئەگە هەستام، لەبیرم نەچتەوە بۆ ئەو هەتیوەی ئامۆزام بگێرمەوە، یەک ساڵی ڕەبەقە هامووشۆی ماڵێ دەکا، وانەم پێدەڵێ، ناچێ دەمێشکمەوە، تەفرەم دەدا، بە ئازا و کەرەمێ بۆم نایەتە ڕەدایە، مل نادا بنێرێتە سەرم، ئەویش ئەمن بە کەر دەزانێ، بە حەقی پیغەمبەری بە بژاردە بژاردوومە، بەنم گرێداوە، ئەگە چوار جار بیست و دە جاری ماچ کردووم، چەندی دەست دەباغەڵان وەر هێناوم و مەمکۆڵانی گووشیوم، هەر لە حیسێب نایا! هەوەڵ چەل هەڕەتی بلۆقیم بوو، لە عەزرەتان ڕانی خۆم هەڵدەگڵۆفی! بەڵام ئێستا بە تەواوی دەستەمۆی کردووم!
لەو خەوەی دا ئەو هەتیوەی ماڵە کەرخۆران هاتبوو داواکاریم، خلەقۆڕی دەڵێم، دەتکووت سوڕاحی زێڕێ ، ئەوە شان و باهۆی بوو، باوکم لە حاند وی دەتکوت فڕوجە! خۆ دایکم بێبەڵا بێ، هیندی نقورچک لێگرتبووم، نەیهێشت تێر بە دڵی خۆم لێی بڕوانم.
دەیکوت: چەتیو بو دەڵێی قەتت پیاو نەدیوە! گەلێکم شایی بە خۆم بوو خوازبێنیم بۆ هاتبوو!
ئای چەند بە تاسەی گۆوەندێکم؛
لەحەوشەی خۆمان ڕەشبەڵەک بگێرێت و خرمەی بەرموور بێ و من بە تارای سوورەوە شان بە شانی زاوا زێڕینە لەسەر کورسیلەیەک دانیشم و خوشکە چکۆلەکەم بە باوەشێنە حەسیرەکەی کە دایکم بە تۆڕ و پوڵەکە و زەنگیانە نەخشاندوویە باوەشێنم کا و سییەکانم پڕ کەم لە بۆنی چەپکە گوڵێکی چێرەیی کە بە بۆنی عەتری گوڵی بۆنخۆش کراوە؛ چایێەکی دووڕەنگ بۆ زاوا بێنن و تێکەڵی دا و تا قومی ئاخر بیخواتەوە و تاڵی ژیان لە بیر کات و ئینجا کوڕێکی خنجیلانە بخەنە کۆشی من و بە دایکێ کوڕان بم.
ئاخ لە چنگانت «بلە» هەر نەهاتی!
بەتوون!!
خودا دەلیلی داماوانە، پەکی کەس ناخا.
بە شێخی سیڕاجەدین دایکم لە منی زیاتر پێخۆش بوو، وەسەر خۆی نەدەهێنا! شەش خوشک و تاقە برایەکین، هەر بە تەمای کوڕێ چووبونە بن لێفەی و خات مەنیجی مامان کوتبووی کچێکی جوانتان بووە! هەتا لە سایەی خودا و هیمەت و بەرەکەتی شێخان، فیشەکی ئاخر پێکاندی و کوڕێکیان بوو.
ئێستا دووانمان مێردی کردووە و چوارمان لە ماڵێدا ماوین.
لە خۆشیان چاویشم پێدەکەنی، جا سبەینێ کچانی گەڕەک چاوی دوو سەریان پێم هەڵنایا، دەست دەکەن بە قسەی قۆڕ ! دەڵێن «دنیا قونی نەمێنێ! شیرنە شێتیش مێردی کرد! ئەگەچی ئەو دۆیە هەر قابیل بەو دۆدانەیە! » جا با هەر وا بڵێن. وەڵا ئەمن چ مەنزورم نییە، خلە تۆزێک دەموو چاوی خروێکاوییە و چاوی خێلە، دەی جا چییە، هێندێکیش شیرین شەلە.

وەڵا دەنا بە کوێرایی چاویان دەڵێی فیلە تەنە! چ پێم ناحەز نییە، ماڵتە ئەگە پێدەکەنێ بێشکی ئەو خودایەی دەڵێی میووڕونت لە قالبی دەدەن، ئەو ددانە شاشانەی لێ ببوون بە نەخش! بۆخۆشت دەزانی بۆ پیاوان کەچەڵی عەیب نییە، دەڵێن کەچەلان بە بەختن، ژنی جوانیان وەگیر دەکەوێ. بە خەڵکی چی، ئەمن پێی قایلم.
هیندم پێ جوان بوو ئەگە بەو دەستە کڕێژاویانەی بەدەستەسڕەکەی لووتی پاک دەکردەوە، و لە پاشان بەچاوی دادێنا، جا لووتیش چ لووت ئەەەە، خێرێ خودای بووو،؛ دەڵین ئەوەش نیشانەیەکی باشە!
ئەشهەدەم بیللا ئەگە هاتە سەر چۆکان چاوم بە بەری پێی کەوت، تۆزێک بەری پێی قەڵەشیبوو، ئەوەندە عەیبەی هەبوو، دەنا عەیب دە چاویی من دا بێ دەویدا نەبوو! ئەویش چ نییە، بە مێووڕۆنی لە حەمامێ بۆی چەور دەکەم و بە بەردەپێی وەری دەگەڕیمێ، وەکی بەری دەستم ساف و لووسی دەکەم.
پەکوو! پڕم و هۆڕی ئەو کچانە ناهێڵن لە قسەیەک حاڵی بم، شوانە چکۆلیش خۆ هەر ناسرەوێ! دەمێک هێرش دەکاتە سەر غوڕابی، تاوێک بەلەچەکی قەیسی و هەڵووی هەڵداوێ و دەمێ لەناوەڕاست ئەو عالەمە تەقڵە لێدەدا. بە دزییوە مشتەکۆڵەیەکم گەیاندێ؛ خۆ لە ترس باوکم کەس زاتی نییە دەستی وەبەر بێنێ، بەو ڕۆژگارە بە قەڵاندۆش دەیگێڕێ یا دەنا بارەخوێ دەگەڵ دەکا، بۆخۆی دەبێتە کەر و شوانەش لەسەر پشتی سوار دەبێ و نەقیزەی دە قونی دەکوتێ. بە دار و دیوار هەڵدەڕووچکێ و لە سەر هەمووان حوکمەت دەکا!
باوکم ڕووی کردۆتە خلە و بەڵگەیەکی وەک گرێبەست بە خلە واژۆ دەکا تا بەختەوەری من مسۆگەر بکا؛ لە دڵ خۆم دا کوتم بە خودا قاچێکیان هەیە و یەکیش قەرز دەکەن و تێی دەتەقێنن، کەچی باوکی خلە بە ئیشاڕەی چاو تێیگەیاند هیچ نەڵێ! و ئەویش چەند هێڵی لێکدراو لە چەشنی قڕژاڵ و قربۆق لەو حاستەی باوکم بۆی دیاری کردبوو ڕەسم دەکا!
هەڵبەت ئەو کەڵە پیاوە، کەم تا زۆر قسەیەکی نەکرد، تەنانەت بە بزەیەکی تەوساوی لە باوکمی ڕوانی و لە سەر جێی خۆی دانیشتەوە. تۆ بڵێی گفت و لفتی چەند شیرن بێ!
باوکم کوتی: مافی تۆم هەستاند و مافی ئەویش بە گۆڕی بابی! وەک کەر بەستوومەتەوە کە سبەی ڕۆژ بە خۆت و توتکەسەگێکەوە لەولای ڕا نەیەوە سەر زگم! بەڵام من لە چەمکی ئەو گرێبەستە تێنەگەیشتم.
ئەستۆ و گردەڕانم شکێ، هێندە چوبووم دە بەحری خەونی خلەیەوە، لەبیرم چوبوو ئاوێک بە ئاودەستێ داکەم، سەبەینێ ئەگە هەستام، پەرژینێکی قایم بێ، دەتکوت سەگ تۆپیوە لەو ماڵەی! کەڕڕەی بەیانی دایکم کردێ قیژ و هەرا کوتی : حەک خۆرکەو لێدا، کەری گاڕانێتان لێهەڵێ! ئەوە کاری کێهاتانە؟! بەندەنوو هەلاهەلا بێ! نەودەتوانی مەسینێک ئاو بەو مبالەی دا کەن!؟ لە بن لیفەکەی خۆم مەڵاس دا، هەستم لە خۆم بڕی! خێرا خێرا خەونەکەم دووپات دەکردەوە لە بیرم نەچتەوە بۆ بلەی بگێڕمەوە، بڵێم: هەتیو، ئەوەندە قۆنە قۆن مەکە، بنێرە سەرم، هەربینا خەونەکەم وەدی هات! بەڵام بە غەوسی سانی ئەو قوندەرە گێرەی لە هەولێر دەگەڕێ و هەموو قسەکانی بە قەد گوونی خلە قۆڕ، قۆڕن!!
پەروین دانیش پەژووە

Forwarded from جەلال پوورحەسەن
🌐 هەشتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔸 باسێک لە سەر ئەدەبیاتی منداڵان: وتاربێژ کامڕان ڕەشی.
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ۱۰ی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔸 باسێک لە سەر ئەدەبیاتی منداڵان: وتاربێژ کامڕان ڕەشی.
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ۱۰ی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
Forwarded from بەفرین
گەڵاڕێزانە، زریانی دڕ قوتەقوتێتی و بەشان و باهۆی سەر دەنێتە پەناو و پەسێو و سووچ و قوژبنی شار و بە هێژاندنەوەوە دەیپێوێ و هۆژە هۆژی هەتا ڕۆژە ڕێیەک دەڕوا و شاڵاوبەر لق و پۆپی دارە بناوێکان دەلەرزێنێتەوە و هار و لاسار گەڵا بەجێ ماوەکان لە چنگیان دەفڕێنێ و تەقڵەکوت لەسەر پێڕەوگەکە فڕێیان دەدات!
پەڵە هەورەکان جوامێرانە قۆڵیان هەڵماڵی و لە چەند لاوە هورووژمیان هێنا و چۆکیان لە سینگی هەتاو توند کرد و یەکگرتوویانە پاڵپشتی یەکتر بوون و پێخووستکراو بوونە زلهێزی ئاسمان و دژ بە هەتاو ڕابوون و بۆڕیان دا! ئاسمانی بەرین ڕەنگی بەڵەکی بە خۆیەوە گرت و بارگرژ حەجمینی لێ هەڵگیرا و پشووبڕاو لە دەستیان وێکهات و لە هەیبەتان لە ئارەقەدا خووسا! سەرما هێدی هێدی زاڵ بوو بە سەری دا و چەقووچۆ "یاو"ی خێزەر دایگرت و باڕووشکەی کرد بە سەر زەوی دا.
چاوی لەسەر ئاسمان لابرد و بەپەلەپەل شیوەکانی لە تەناف کردەوە و هاتەوە ژوورێ و بەکاوەخۆ دەستی کرد بە قەد کردنیان. گووشێکەی دەست دایە و لەسەر نێوی هاوژینەکەی کرتەی کرد: ئەلۆ ناسر ئەمن تاوێکی دی دەچمە دوکانی سی و نۆ هەزارێکەی...بۆ چونکە قیمەتیان هەرزانە دەڵێی بەکەلک نایەن؟!... ئەوەی لە تەنیشت مەتەبی نەمر دوکتوور سەیدجەعفەرێ... ئائا هاتۆتە جێی گەندوومی...بۆ نەچم؟... دەی دەبارێ ڕەببی لە خودای بەزیاد بێ خۆ ناچمە دەرەوەی شار بەفرەکەش هێشتا عەرزی سپی نەکردووە کە جێی مەترسی بێ... نانا ئینشائەڵڵا هیچمان لێ نایە... حەک ماڵتە هەی بۆ نەخشەت لێ داین...
وشیارم... دەی باشە ڕۆیشتم....
پشتی ماشێنەکەی پڕ کردبوو لە بووکەڵە و شتومەکی کۆرپەڵانە، خۆش خۆش خۆی بەقوربان و سەدەقە دەکردن.
باڕژنی کڵاوە؛ لۆکەنوێن لوور دەبوونەوە سەر جامی ماشێنەکە، شار هاوچەشنی پەمۆجاڕە، دڵی وەک زارۆکێکی گڕەزۆک؛ گوڕووی گرتبوو دەیهەویست بچێتە ژێر بانی ئاسمانی بەزیو، گورج و قۆچاخ دەرکەی ماشێنەکەی کردەوە و دابەزی و سەرمەست لەژێر بەفرەکە ڕاوەستا، کتکاڵ پەنجە قووچاوەکانی لە گیرفانی دەرهێنا، کردنییەوە و بەرە ئاسمان ڕایگرتن، سەری هەڵێنا، کلوو بەفرەکان هێژان هێژان لەسەر سەروسەکوتی چەقەنە لێ دەدەن و شەنگەشەپاڵ دێنەخوارێ.
لەبەرخۆیەوە دەیانبژێرێ: سی، سی و یەک، سی و دوو...
گوێ لە دەنگێکی گڕی پیاوانە بوو و حیسابەکەی لەدەست دەرچوو: چا ئەوە بەو سەرمایە چۆن سوور بۆتەوە!
گوێنەدەر بە سەر کەمەرەی دەوری بەفرەکەدا لرسەلرس دەسووڕێتەوە، جارناجارێکیش پەنجەکانی بەسەر سکی دادێنێ و دزەخەنە دەنەخشێنێتە سەر غونچەی لێوی. دایک و کچێکی جوان لەوبەری شەقام دەپەڕینەوە، وەبیر هاوژینەکەی هاتەوە و لە دڵە خۆیدا کوتی: ئەگەر ئێستا لێرە بوایە دەیکوت: دایکەکە بۆ تۆ و کچەکەش بۆ من! دیسان زەردەخەنە بوونە میوانی لێوی.
کۆیادەکانی پڕژوبڵاو و پچڕپچڕ دەڕۆیشتنە ئێرەوئەوێ و هەرجارێک لە کات و شوێنێک دادەبەزین!
سەرکز دانیشتبوو و دەیڕوانییە بەرگە تاقیکارێکەی پزیشکی کە بەدەستیەوە بوو.
ــ ئەرێ دەڵێم ناسر
ــ ئەرێ دەڵێم بەڵێ
ــ ماڵتە ئەمن بە جیدی لەگەڵت دەدوێم ئەتۆ بۆ هەموو شتێکت بەفشە گرتووە!؟ ئەدی ئەگەرکوو منداڵم نەبێ چ بکەین؟
ڕووی تێکرد: هیچ، ژنێکی دیکە دێنم و منداڵەکەش دەدەم بەتۆ!
ــ ماڵتە ناسر
ـــ ماڵتە ئا
پێکەنین دەخزێتە سەر لێوی و ڕوخساری جوانتر و شیرن تر دەکا!
ــ ماڵتە ناسر نەکا بەڕاستی وەجاغکوێر بم؟
سەری دانا سەر شانی:
ــ دەی باشتر مەگە بۆخۆت نەتدەکوت هەمیشە لەبەر خودای دەپاڕامەوە منداڵم نەبێ! شەش ساڵ بۆخۆت نەتدەویست منداڵمان بێ، ئێستا نەبۆتە نۆ مانگ ئەو دڵەڕاوکەیەت لە چێ!؟ ئەوەنی دوکتووریش کوتی هیچ کێشەیەکت نییە.
بە قامکی شادەی کایەی بە چینێک لە تاڵەموویەکانی دەکرد: خۆ بۆخۆت باشتر دەزانی فوبیای منداڵ بوونم هەبوو! خودا چاکە بە دایکم و ئامۆژنەکانم نەکا لەبەر چاوی منداڵێکی شەش حەوت ساڵانە دەزان و نەیاندەزانی چ بەسەر ڕوح و ڕەوانی ئەو منداڵە بەستەزمانە دێنن! یا لانیکەم نەیاندەکوت با ئەو منداڵە بنێرینە دەرێ هەتاکوو ئەو دیمەنە نالەبار و ناشیرنە نەبینێ! ماڵتە دەنگی قیژە و هات و هاواری ئامۆژنم هەتا ئەوڕۆ لە مێشکم دا شەڕەزمەیانە و لێم نابنەوە!
سەرما بۆ ماوەیەکی کورت هەودای بیرەوەرییەکانی پساند، دەستی لە گیرفانی پاڵتۆکەی ناوە بەڵام نەیتوانی دڵی لە بەفرەکە کاتەوە و بەجێی بێڵێ!
ــ ناسر نەکا لەسەر منداڵی بچم
ــ بۆ کوێ بچی؟
ـ ئەرێ ماڵتە بۆ ناهێڵی قسەکەم تەوا بکەم! ئەگەر مردم نەچی بچی زوو ژنێ بێنێوە؛ وەسێتێ دەکەم هەتا دوو سێ ساڵ ژنێ نەهێنێوە!
بە پێکەنین وڵامی داوە: ئەوەڵەن خودا نەکا! دووهەمەن هەتا چلەی ڕادەوەستم، دوای چلە، کچێکی لەبار و ژیکەڵە دێنمەوە.
زیاتر هەستی بەسەرما کرد و ناعیلاج بۆ لای ماشێنەکەی گەڕاوە، لەگەڵ هەر هەنگاوێک چاوی دەخشاندە بیرەوەرییەکانی نێو پەڕاویلکەی زەینی!
ــ ئەرێ ناسر
ــ ئەرێ بەڵێ
ــ پێت خۆشە منداڵەکەمان کوڕ بێ یا کچ؟
ــ یا کچ، ئەی بۆخۆت پێت خۆشە چمان بێ خانمۆڵێ؟
ــ وەڵڵا ڕاستییەکەت دەوێ

لەبەر ئەوەیکە هەموو ڕۆژێ سکێکی نەکەم پێم خۆشە کوڕێکمان ببێ و تەواو.
بەو قسەیە واقیوڕما و کوتی:
ــ تێح جا چۆن دڵت دێ ئەو قسەیە بکەی؟! چۆن دەتوانی ئاوا بیر بکەیەوە؟ کاتێک بۆخۆت ئافرەتی؟! ئەگەر خودا بمانداتێ بەدڵ پێم خۆشە کچێکمان بێ لەوێنەی تۆ؛ نەشمیل و لەبەردڵان، دەستی بەسەر پرچی داهێنا و کوتی قژی هاوچەشنی ئەوانە درێژ و کاڵ، کاتێک بۆنیان دەکەم بە هەناسەکانم برینجەبرینج دەست بکەن بە کەروێشکە کردن!
کوڵمەی لە سەرمان دەتکوت سێوی لاسوورە!
هاوڕێ لەگەڵ بیرەوەرییەکانی سواری ماشێنەکەی بوو.
ــ ئەرێ دەڵێم ناسر
ــ گیانی ناسری!
ـ ئەگەر منداڵمان بوو، پێت خۆشە چ نێوێکی ڵێ بنێین؟
ــ ئەگەر کچ بوو، نێوی دەنێین ئاونگ.
ــ ماڵتە خۆ باشتر لەمن دەزانی کە لە سجیل دا بە کوردی ناینووسن، ئەگەر بە کوردیش نەینووسن واتاکەی دەبێتە ڕاژێنی کاتژمێر، نانا نێوی دەنێین یاران بە یادی یارانی دوورە وڵات، پێت چۆنە؟
چەند خولەکێک دەبێ بەفر لێی کردۆتەوە.
کاتێک ماشێنەکەی لە پارک دەهێنا دەر نەیزانی بەکوێدا و چۆناوچۆن تاکسییەک لەبەر دەمی چەقی و شەق ڕمبەی لێهێنا و دەرکە و گێلگیری تاکسی تێکقووپاند! داچڵەکا و حەبەساو سەری لێ قورس بوو!
شۆفیر تاکسی کە پیاوێک قوڵەبنەی ڕەشتاڵە بوو، قەڵس و گرژاڵ دابەزی و نێوچاوان تاڵ بەرەولای دەهات.
لە ترسان زراوی چوو و ترس و خۆف بەسەریدا زاڵ بوون!
جەستەی وەلەرزین کەوت! لە ناکاو دەرد و ئێشێکی تاقەتپڕۆکێن لە پشتوێند بەرەو خوارێی گەڕا و حەجمینی لێ هەڵگرت! هەستی بەتەڕاییەک کرد، دەستی لەرزۆکی لەسەر ڕانی دانا، پەنجەکانی شەڵاڵی خوێن بوون و لەبەر چاوی شاراوە نەبوو، بە دیتنی ڕەنگی وەکوو بێی زەرد هەڵگەڕا، سینگی توند بوو، بزە لێی تۆرا و دڵەکوتە دایگرت؛ دەنگی گورپەگورپی دڵی خۆی دەبیست، لەشی لە ئارەقەدا خووسا! شەمزیو و خەمبار بناجانگی لەسەر فەرمانەکە دانا. گوێی لە هەراوهوریای ئاپۆڕەی جەماوەر و گوڕەگوڕی شۆفیر تاکسییەکە بوو کە بە مستەکۆڵە لێکدالێکدا لە جامی ماشێنەکەی دەدا!!
ــ کچێ بۆ نایە دەرێ لە گۆڕی بابت بم!
ـ کوڕە کاکە بڕێک لەسەرەخۆبە نابینی ڕەنگی بەڕوویەوە نەماوە!
ــ لەسەرەخۆی چ بم! ها؟ کوێری! نابینی؟ خۆ ماڵوێرانی کردم ئەو بابم گاوە!
ـ باشە ئەو هاتوو هاوارەت لە چییە بەدبێژ!؟ئەو عالەمەت وەسەر خۆت گێڕاوە!
ــ بۆ کوێری ها خۆ ماشێنەکەمی تەرت و توونا کردووە!
ــ فڵتەفڵت؛ جوان قسان بکە و ئاگات لەدمت بێ بزانە چی لێدێتە دەر!
ــ ئەمن هەر ئاوا دەزانم زۆر ناڕەحەتی هەڕوو!
ــ ئەو ئۆینە چییە دەیگێڕی جگە لە گێلگیرەکەی هیچکوێی خەتتی تێنەکەوتووە.
ــ وەڵڵا کاکە، دۆ و دۆشاوی لێکداوە!
ــ پێموابێ دەیهەوێ ئەو قۆڕازەیەی بەو ژنە بەستەزمانە ساغ کاتەوە؟!
ــ وەڵا ڕاست! پێی بە دەرفەتێکی چاکە!
ــ قوڕمساغ، ئەتۆ سەلکی سیری یان قنچکی پیواز!
ــ کاکە دەرهەڵبوونی ناوێ، ئێستا پۆلیس دێ و کڕۆکی دەکێشێتەوە، تۆزێک پشووت لەسەرخۆ بێ، عەیبە بۆ ڕدێن سپێکی وەک جەنابتان!
چاوی زەقی لە ژێڵڵا هێنا و یەک بەخۆی نەڕاندی:
ــ ئێستا بۆ دەرکەی داخستووە و دانابەزێ؟! خۆ ئەمن ئەوەندە بە ماشێنەکەمەوە ناڕەحەت نیم ئەوەندە بەو ژنەیەوە ناڕەحەتم! شاڵ لەمل؛ سەری بۆ ڕووت کردووم و هەڵتۆزهەڵتۆز لە پشت فەرمان قیت دادەنیشێ و لە نێو شاری مانۆڕمان بۆ لێدەدا! ئەوە دەبوو ئێستا لە ماڵە خۆی خەریکی شۆرباوکفتە لێنان بوایە! ئاخە ژن و ماشێنیان کوتووە؟!
لە پڕڕا گوڕمۆچێکی لە کاپوتەکە دا: ئەی هاوار و داد و بێداد ژن دەبێ لە ژوورێ بێ لە ژوور!! دەبێ نانی خۆی بکا و .....!
جنێو بیستن وەئامانی هێنا!
دەستی بە گوێچکەکانی گرت ئیتر نەیدەویست گوێی لە هیچ دەنگێک بێ! خەفەت و ژان بڕستی لێ بڕی! دونیای ڕوونی لێ، لێڵ و تاریک ببوو! بەداماوی سەری هەڵێنا، چەواشە و ئاڵۆز ئاوڕی داوە و چاوی بە شتومەکەکان کەوت؛ بووکەڵەیەکی چاوشینی خرپن، پێی پێدەکەنی! هەناسەیەکی تاڵی هەڵکێشا! هەنیسک دایگرت و هۆن هۆن فرمێسک هەڵدەورانە سەر گۆنای!
✍ بەفرین شەڕەفکەندی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
برینجە = موج کوچک
کۆیاد = خاطرە
شەنگەشەپاڵ = طناز
کتکاڵ = ملوس
بۆریان دا = شکست دادن
پێخووستکراو = پاکوب
کڵاوە = بارش برف درشت
پەمۆجاڕ = پنبەزار
بارگرژ = متشنج
تەقڵەکوت = شتابان
شاڵاوبەر = حەملەور
زلهێز = ابرقدرت
هەڵتۆزهەڵتۆز = مانور
یاوی خێزەر = تب شکست

🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات ؛
🔹 کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی
کۆمەڵە وتاری هەمایش ناوچەیی زانستی هەژار
🗓 کات : ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی . ٤/٣٠ی ئێوارێ
🏛 شوێن ؛ ساڵۆنی ئامفی تەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
🆔 @binkemukrian
🔹 کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی
کۆمەڵە وتاری هەمایش ناوچەیی زانستی هەژار
🗓 کات : ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی . ٤/٣٠ی ئێوارێ
🏛 شوێن ؛ ساڵۆنی ئامفی تەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
🌐 نۆهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ١٧ی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ١٧ی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات ؛
🔹 کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی
کۆمەڵە وتاری هەمایش ناوچەیی زانستی هەژار
🗓 کات : ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی . ٤/٣٠ی ئێوارێ
🏛 شوێن ؛ ساڵۆنی ئامفی تەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
🆔 @binkemukrian
🔹 کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی
کۆمەڵە وتاری هەمایش ناوچەیی زانستی هەژار
🗓 کات : ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی . ٤/٣٠ی ئێوارێ
🏛 شوێن ؛ ساڵۆنی ئامفی تەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
Forwarded from پایگاه خبری هاژه
📕 پەردەلادان لەسەر کتێبی کۆمەڵە وتاری هەمایشی ناوچەیی زانستی هەژار + ڤیدیۆ و وێنە
لەم لینکەدا:
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=20219
@hajenews

Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥بینەر بن//
🔴 پەردەلادان لەسەر کتێبی کۆمەڵە وتاری هەمایشی ناوچەیی زانستی هەژار
١۴٠٢٫٠٣٫۲۰
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🔴 پەردەلادان لەسەر کتێبی کۆمەڵە وتاری هەمایشی ناوچەیی زانستی هەژار
١۴٠٢٫٠٣٫۲۰
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
Forwarded from اتچ بات
🌐 دەیەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٢٤ی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٢٤ی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
⚫️ بە بۆنەی کۆچی دوایی موهەندیس یۆسف بابەکری مامی بەڕێزی کاک عەلی ئازیز ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک عەلی ئازیز دەکەین و لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین و داواکاری سەبووری و تەمەندرێژی بۆ هەموو ئەندامانی بنەماڵەین.
١٤٠٢/٣/٢٦
🆔 @binkemukrian
خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین و داواکاری سەبووری و تەمەندرێژی بۆ هەموو ئەندامانی بنەماڵەین.
١٤٠٢/٣/٢٦
🆔 @binkemukrian
Forwarded from اتچ بات
🌐 یازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٣١ی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٣١ی مانگی جۆزەردانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
Forwarded from 📚 چیرۆک و ڕۆمانی کوردی (باراڤ)📚 (slain)
📎 #چیرۆک
📚 خەون لە ناو مەرگدا
✍ محەممەد مەردانی ئەفزەل
🔷 ...سەربازەکان ویستیان تاوی بدەنێ و ئامانج هەڵبگرن،بەڵام سەروان نەیهێشت.سەربازەکان لەو فەرمانە واق مان.
ئەوان پێیان وابوو کە سەروان سگی پێسووتاوە هەر بۆیە بارەکەی پێ لێ کردوونەتەوە.بەڵام سەروان چوبوو دە فکر.ئەو تا ئێستا هیچ کات لە نزیکەوە گیانە ڵڵای مرۆڤێکی تری نەدیتبوو.تۆ بڵێی ئێستا ئیزاڕائیل لە بان سەری بێت؟،ئەی بۆ ئێمە نایبینین؟!بزانین چۆن دەمرێت...
یەکێ لە سەربازەکان فکری شێواند:
بیگەیێنینە ئورژانس؟
سەروان وەڵامی نەداوە و ڕیشی خوراند:
ئەمڕۆ یەک،دوێنی دوو،پێرێش یەک ...
ئەم زنجیرەیە نابێ ببسێتەوە. ئەگەر مردنی یەکێکیان وەدرەنگی کەوێت برینی هاوشارەکانیان نوێ دەبێتەوە،لێی گەڕێ با لەگەڵی ڕابێن!
پاشان لە گیرفانی یونیفۆڕمەکەی دەنکێک وێنستۆنی دەرهێنا و هەڵیگریساند،قمێکی لێداو گووتی:نا بەجێی دێڵین!ڕەفیقەکانی خۆی بەڕۆژ دەیبیننەوە...
📌 ئەم بەرهەمە لەسەر ئیزنی نووسەر لەم کاناڵە بڵاو دەکرێتەوە
❇️ چیرۆک و ڕۆمانی کوردی (باراڤ)
🆔 @roman_kurdi