Telegram Web Link
کۆڕی میوانداری لە لاوان و مێرمنداڵانی کانون پەروەریشی فکری، بەشی کارگەی چیرۆک لە لایەن بەڕێوەبەران و ئەندامانی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد و چەندین ڕۆمان‌نووس و چیرۆک‌نووسی مەهاباد.
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  پازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە ٤ی مانگی گەلاوێژی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  ۴/۳۰  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥بینەر بن//

🔴چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی گێڕانەوەناسی

١۴٠٢٫٠۵٫۰۲
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوە دەبات ؛

🔷 ئەزموونی شێعری کوردی
بە بەشداری شاعیرانی خاوەن ئەزموون

❇️ کەریم خزری
❇️ قادر ڕەسووڵ‌فات


🔹کات ؛ چوارشەممە ١١ی مانگی گەلاوێژ ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  ۴/۳۰  ئێوارە

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
Forwarded from اتچ بات
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂                                                                                                                                                                                                                                         
 
1....ئەرێ دایە
ئەبێ چەند بست
لە ...ئێوێرێست....
بلیندتر بێ
باڵات،
چواروەرزی
ساڵ هەر زستانە
سەرت؟
 
 
2...نەک هەر تۆ" گالیلە"
ئێستاشی لەگەڵ بێ
هیچ فەلەک ناسێک
نەیزانی
دڵ کەنگێ دەگیرێ،
    ....بەستەزمان دڵ.....


3...تۆ لێرە نی،
حەسرەتی بی تۆیی
داکوتراوە لە سەر
 کۆنترین سواڵەتی بیرەۆەریم
ئەڵێی خەتی بزماری
خەریکە
نەشتەر لە بووغزی
مێژوو ئەدەی.

 
4...کەنارەکان،
هەناوی پیشۆکەکان،
کەف و کوڵی دەمی شەپۆلی
 زەریا ،
مێژویەکی شین،
بەسە یوونس
دڵ لە دەریا مەدە
نەهەنگەکانیش
ئێستا کۆچەرین.!!!

5...کۆڵبەر
بەردی هەزار هیوا
بە شانەوە
هەموو ڕۆژی هەڵدەچێ
 بەقەدی بەچیایی مانەوە
ئێواران لەو ترۆپکانەوە
بە گوللەی نامرادی
تلۆر دەبێتەوە خوار
کوا
"سیزییەف"  ئەفسانەیە
لە وڵاتی من؟

6...هە.....
             ... هە ...
  نا
 سە
کانی دەژمێرێ
 بە کاتی شەکەتی ڕێگا،
نەرمەبارانێک ئاوپڕژێن دەکات
دوێنێ،
 دوو سێ زەردەهیوا بە قەدی گۆچانەوە
روو بە سبەی ،
دایکم
خەریکە هێدی‌هێدی  لە گۆڕستان
دەگەرێتەوە ..


7....هۆرئامان هەتاو جامانەیەکی زەردی پیرەپاییزی
لە مل هاڵاندووە و
لە دەرزی پەنجەرەی  ژوورەکەی دایکم دەدا،
دایکم چەشنی بەهێیەکی زەردی پاییزی نێو بوخچەی تەنیایی
هیوا سیسەکانی بۆن دەکات،
لە نیگایدا چەند پیاو  ئاوا بوونەتە ئەو دیو سنوور،
چەند برین،
چەند منارەی ڕووخاو
بەجێماون لەو کاولە بیابانەدا،
باران دەمێکە بارگەی لە کوێستان لە عەرزی داکوتاوە
 ئەوەی لەم بیابانە میوانە مژێکی قورسی
ئەم پاییزەیە کە بەر لەوەی خوا وەرزەکان
بەش کات لێرە خۆی حەشار داوە،
تۆزێک دەنگت کز کە
ئێستا تۆ لە بەهەشتەکەی خودا
لەتەنیشت ڕووباری
کەوسەر مڕقێک شەراب خەست ئەنۆشی و
سەرمەست
دەست لە ملی حەوا
ماچ بە ماچ سەودا دەکەی و
قاقا بە من و ئەو جەهننەمەی تێیدا بەجێت هێشتین
پێ دەکەنی!!!
کەچی لێرە لە ئاگرەکەی نەمرووددا
ئێستاش ئیبراهیمەکان ئەسووتێن،
بەلەمەکانی نووح سەرگردانن و
 عیساکان لەخاچ ئەدرێن،
لە نیگاهیدا مەیتێک بەسەر جەستەیدا کەوتووە
لە دەستێکی ئەندێشەکانی هێگل با دەیبا
و لە دەستەکەی تری
مارکس دەبێتە حەقیقەتێکی دۆڕاو!!!
دەنگت کز کە
"دەنگی قورینگان دێ لە حەوا"
نیگاکانی هەروا چاوەڕوانی تەیرەکەی گەرمێنە
وڵامی نامەکەی "شێرکۆ"
لە عەرشی خودا بێنێتەوە.
لە نیگاهیدا
دایکی دێت،
مناڵەکانی دێن
 لە هەناوی هاوژینیدا
هەزاران خۆشم دەوێی
دەجووڵێنەوە
ئەو جارێک لە کۆڵانەکانی "کۆبانی"
و جارێک لە چیای "داسنی" و
لە "سەرای سلێمانی "
جارێک لە "چوارشێری سابلاغ "
خوێنی لێ دەچۆڕێ.
خوێن
خوێن
خوێن
لە نیگایدا جەنازەکان دێنەوە
تا بیری یەکەم مەرکەب لەسەر
لێنووسی ئەم خەلقەتە
 بیابان ڕەنگی سوور لێ ڕژاوە
ئاهـ
چەندە خوێنی لە ڕەنگی
ئەم شاتووانەی سنە دەچێت
لەسەر تاتەبەردەکانی
ئەم کوێستانە هەناسەساردە،
چەند تامی شەرابی خەستی
ترێی ڕەشی سەردەشت دەدات!!!
چەندە شێعرم بۆنی شەرابی لێ دەبارێ و
چەندە  بکوژەکانم سەرخۆشن بە کوشتنم!!!!
خۆر تێ دەپەرێت و تاریکی دێت
ئەم دەربیجە نفرەتییە پێوە دەن
نیگاکانی دایکم هەروا
 بریندارن
 بریندار ..
شوێن پێی
کاروانی خوێن
هەڵگرن
کێ دەڵێت
کوردستان سنووری
ناگات بە دەریا!؟


8...شەو  ڕاکشا   
مشکی حەسرەت
هێدی هێدی خەریکە
بەندی دڵم
دەجوێ و جەواڵی هیوام دەبرێ
سەیری ئەم حەراجخانەیە کە
ئەڵێی دەرگای "جەمخانەی قارنێیە"
هەر گەنمی سەر پەریووی
 ئاواتمە
کفنی سووری بە
پۆستاڵی ڕەشی تاریکی
سواخ دەکرێ.
9... شیرین سەهوێرێک بوو
تاسەی نان
هەڵیداشتوون
فەرهادەکان.

قادر ڕەسووڵ‌فات

🆔 @binkemukrian
بە هۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە ئێران کردووە، دەوڵەت بڕیاری داوە چوارشەممە و پێنج‌شەممە هەموو شوێنە دەوڵەتییەکان دابخرێن.
بۆیە دانیشتنی سبەی بنکە بەڕێوە ناچێت و بۆ کاتێکی دیکە کە دواتر ڕایدەگەیەنین دەگوازرێتەوە.
Forwarded from اتچ بات
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی ) بە هاوکاری بەشی تەنزی ئەنجومەن ئەدەبی مەریوان بەڕێوەی دەبات :

#تەنزانە

🔹 کۆڕێک بۆ ئاوڕدانەوە لە تەنز ، پەیڤکاتۆر و کاریکلماتۆر

❇️ تەوەر

🔹 بۆچی نووسەر و بەردەنگی تەنزمان کەمە(ڕئووف جەهانی)
🔹ژێرخانی پەیڤکاتۆر، کورتی و...(سەرکەوت کۆنەپۆش)
🔹ژێرخان و تکنیک لە کاریکاتۆردا(سەلاح حەسەنی)
🔹قسەی خۆش ون نابێ(عەلی عەبداڵی)

❇️ بە بەشداری بەرهەمی

🔹ڕێناس جەهانی
🔹جەلال ئەحمەدی
🔹سارا سوڵتانی
🔹ڕەزا فرووغی
🔹عیشرەت موشفیق
🔹سامڕەند ئەحمەدزادە

🗓 کات : چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی . ٤/٣٠ی ئێوارە

🏛 شوێن: ساڵۆنی ئامفی تەئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

❇️ هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
2025/07/10 13:48:29
Back to Top
HTML Embed Code: