🌐 چل و یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 18ی ڕێبەندانی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر 3/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian

یەکەم کتێبی شێعری قادر نیازی لە ژێر ناوی سەرەکی " لێرە زەوی بەرابەرم" و نێوی لاوەکی " ئانتڕاکتی ئۆستوورە" کە دەخۆگری سێ شێعری درێژە، لە لایەن بڵاوگەی "گوتار" هاتە نێو ماڵی کتێبی کوردییەوە. ئەگەر چی چاپ و بڵاو کردنەوەی ئەو کتێبە بە هەندێ هۆکارەوە، زۆر وەدرەنگێ کەوت و دە کاتی خۆی دا نەهاتە وەشاندن بەڵام حەول دراوە تێیدا، ئەزموونێکی تر لە زمان بێتە بەر چاو.
لە بری پێشەکی، دە پاشکۆ و پشت بەرگی کتێبەکەدا هاتووە :
زمان، کردەی نێوانگری نادیاری و دەرکەوتووییە. واتا زمان، ڕۆنانی بوونێتییە لە حاند نەبوونێتی دا. زمان ئیمکانە نەک مومکین. شێعر، بەر لەوەی ڕوو دان دە زمان دا بێ، مومکین کردنی ئیمکانەکانی زمانە. شێعر ڕووداوە بە واتای زاڵبوونی کردەی نمادین بە سەر دۆخی واقع دا. بە واتای پڕبوونەوەی ئەو بۆشاییەی کە ئاگایی تێیدا هەست بە هێمنایەتی ئانتۆلۆژیک دەکا و هەڵپەسێردراوە. مەودای نێوان بوون و نەبوون، سەلبییەتە. شێعر درێخ کردنی سەلبییەتە لە زمان. شێعر، کات/مەند کردنی زمانە. زمان هەمان کۆناتووسە و چەشنێک بە بوون کردنی بوونێتی. شێعر بوونێتییە. درێژەی پڕۆسەی بوون. لەو سووچەوە شێعر، تەرخان کراوێتییە بە کات و دژبەرایەتییە لە گەڵ بێ کاتێیەتی زمان. بەو پێیە، نەبوون، نەک سەلبییەتی بوون کە قۆرغ کردنی ئیمکانەکانی زمانە و شاردنەوەی لە مومکین بوون. زمان، ستاندنەوەی بێ شوێن کاتییە لە بوون. زمان نەک ئیمکانی بوون کە مومکین کردنی بوونـــە...
کتێبەکە لەو شوێنانە دەست دەکەوێ :
سەقز، بڵاوگەی گوتار بە بەرپرسایەتی کاک ڕەزا شەجیعی 09181742514
مەهاباد، شەقامی ئوستاد مەجدی، ناوەندی کتێبی مانگ
مەهاباد، پەنا دارووخانەی مووسا زادە، کتێبفرۆشی گزینگ
مەهاباد، چوار ڕێیانی ئازادی، سەرتر لە مزگەوتی هەباس ئاغا، کتێبفرۆشی مێهرەگان.
🆔@binkemukrian

🌐 چل و دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 25ی ڕێبەندانی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر 3/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 25ی ڕێبەندانی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر 3/30ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات:
🔹خوێندنەوە و شڕۆڤەی
شێعری "سپی"
سۆهەیب عەلی
🔹وتاربێژەکان:
قادر نیازی
شەویار گولابی ئازەر
جەلال پوورحەسەن
🔹ڕێکەوت؛ چوارشەممە 2ی ڕەشەمەی1402ی هەتاوی -
کات؛ کاتژمێر 3/30ی ئێوارە
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹خوێندنەوە و شڕۆڤەی
شێعری "سپی"
سۆهەیب عەلی
🔹وتاربێژەکان:
قادر نیازی
شەویار گولابی ئازەر
جەلال پوورحەسەن
🔹ڕێکەوت؛ چوارشەممە 2ی ڕەشەمەی1402ی هەتاوی -
کات؛ کاتژمێر 3/30ی ئێوارە
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
کابانی
فایلی دەنگی کۆڕی خوێندنەوەی شێعری سپی، سوهەیب عەلی، هاوڕێ لە گەڵ لێکدانەوە و ڕەخنەی شێعرەکان لە لایەن وتاربێژان:
جەلال پوورحەسەن
شەویار گولابیئازەر
قادر نیازی
♦️ بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
♦️ڕێکەوت: ١٤٠٢/١٢/٢
🆔@binkemukrian
جەلال پوورحەسەن
شەویار گولابیئازەر
قادر نیازی
♦️ بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
♦️ڕێکەوت: ١٤٠٢/١٢/٢
🆔@binkemukrian
🌐 چل و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 9ی ڕەشەممەی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 9ی ڕەشەممەی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 چل و پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 16ی ڕەشەممەی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 16ی ڕەشەممەی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 چل و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 23ی ڕەشەممەی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 23ی ڕەشەممەی۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
«سێوەمزرەکەی ئەمبەر پەنجەرە»
لە خانووبەرەیەکی کۆن دا دەژیم.
لە مۆرە و خشتی کاڵ پێکهاتووە، لە سەر حەوشەیەک چەند ماڵی تێدایە؛ دایکم میوانمە. هێشتا چلەم نەچووە.
چێشتەنگاوێ، سەروبەری چێشتەکە دەگرم و بە پەلە دەچمە حەمام. حەمامێکی کۆن، زل و زەبەندە و سارد. لە حەوشە هەڵکەوتووە. سیمەنتۆی ڕەش عەرز و دارودیواری داپۆشیوە، شۆرکەیەک و دووشێکی زەردهەڵگەڕاوی ژەنگاوی شەققووشڕ. گورجێکی خۆم دەشۆم، قەدیفەم لە بیر چووە. کەلینێک دەدەم بە دەرگا، دایەەەە! خاولیییی
زەبەڵاحێک لێم خەفتاوە! هەڕڕای کردە درگاکە. بە خێرایی وەک ڕەشەبا درگا پێکدادەدەم و لە پشتەوە ڕا پشکۆڵەکەی پێدادەکەم.
سامم ڕێنیشتووە و وێڕای شەرم ئاوێتەی ڕۆحم بووە. چەند چرکە ناخایەنێت کە بە درگاکەوە کە پانوبەرین و دوو هێندی باڵای پیاو بەرزە و تەبەقێک شووشەی چڕژاوی لەلای سەرێ تێدایە، هەڵدەڕووچکێ. خرمە لە شووشە دێ، هەمووی دەبێتە هەڵم، بەرچاوم لێڵ دەکا. پێڵوکانم ڕێک دەکوشم، کەللە سەرێک کە هەر چەندی دەمهەوێ بە دەستم بازنەیەک ساز کەم قەبارەکەی وێنا بکەم، تێیا ناگونجێ! لە پشتەسەری، کەللەیەکی تر و دوانی تر و ...تا ئەو جێگایەی کە ئیتر لە ئەژمار نایەن. کەللە سەرەکان تەنیا چاویان تێدا خوڵقاوە، بێ دم و لوت!
بە پاڵەپەستۆ ئامبازی یەکتر دەبن و پیلیان ئاودیوی پەنجەرەی بەتاڵی سەر دەرکە دەکەن.
تەزوویەک لە تەوقی سەرم وەستاوە، زراوم هاتۆتە نێو دەمم، تامێکی تاڵ بە قوورگم دا ڕۆچووە. خۆم بەملاولا دادەدەم، بەڵکەم لە قوژبنێک خۆم حەشار دەم، بەڵام بێسوودە. چاویان دەگەڵم دەسووڕێ، بیلبیلەی سوور، هێدی هێدی سووراییەکەی دەخزێتە سپێنەی چاویان. چاوم دەنووقێنم . چەقووچۆ دایگرتووم، توند شەویلکەم دەگرم دیانم لە شەقە شەق بوەستێنم.
درێشوووکەیەک گوی مەمکم دەئەنگاوێ، چزەی لێدێ! ئاخ خ خ
ئەوە لە کوێڕا هات؟!
چەند دلۆپ شیری خوێناوی لە مەممکم دەتکێ!
هاوبیر برسییەتی!
پڕ بە یەکدی دادەکەن.
پەنجەیەک لە ئاڵقەڕەزە ژەنگاوییەکە نزیک بۆتەوە.
بە هەموو هێزی بێهێزیم هەوڵ ئەدەم لە سووچێک خۆم حەشار دەم، پاڵ بە دیوارەکەوە ئەنێم، سیمەنتۆ پشتم دەڕووشێنێ، بە فۆتەکەم هەر دەم لایەکی لەشم دا دەپۆشم. جار دەگەڵ جار زیاتر خۆم گڕمۆڵە دەکەم، شەکەت و ماندوو لە قاوخی ژووشکێک دا. ماسوولکەکانم دەسووتێن، دەبنە خەڵووس، دەبوورێمەوە.
دەمرم و زیندوو دەبمەوە!
هەر ئەهاتوو دەستیان درێژتر و نزیکتر دەبوونەوە و چاویان زەقتر، هەر مشتوومڕیانە تەک یەکدی، دانەیەکیان بێ ڕەزاتر و ڕەزاگرانترە لە گشتیان؛ دەستێ لە هەموویان نزیکتر ببویەوە، ئێستا هەر قولانجێک مەودا و چەند بزماری ژەنگاوی و خوار تاکە لەمپەر و هێزی بەرگرییە کە هیوام پی بەستووە.
لەگەڵ شکانی بزمارەکان زمانم دەشکێ.
هەموو هێزم لە قووڕگم دا کۆ دەکەمەوە، نەهرەتە لێدەم. ئەوکم گیراوە
بە غاڵبەغاڵب هاواری دایکم دەکەم. دەنگم لە ناخم دا گوم دەبێت.
فرمێسکەکانم دەبێتە بەلەمێک و دەریای تۆفانی جێ دەهێڵێ و بە دوو چاوی تەڕەوە، دەسووڕێمە سەر تەنیشت، مەمکم دەخەمە نێو پەنجەم، بیخەمە سەر زاری هاوبیر، شێرپەنجە لە ژێر پەنجەم ختۆکەم دەدا!!
مەیخۆ هاوبیر مەیخۆ، ئیتر ئەمە ژەک نییە، ژارە!!!
پەروین دانش پەژووە

دەستاودەست
+++++++++++++++++++++++++++++
کات لە دەریا تێپەڕیوە و
هۆدەم پڕی شەپووڵ
پێخەوم لە سەر ڕەنگی شەپۆلان و
خووساوە خەون
بە کەنارانەوە دەشێعرم
ئەو کەنارانەی قورینگەکان
ئاواەرگی دەخەنە هەرد
دەست لە قورینگان بشۆنەوە
لەو قورینگانەی بێ هەواڵ و بێ لەیلان!
ها؟
ئارێ ئەوە تابڵۆی ڕۆژهەڵاتی هۆدەکەمە و
ئەوەش دەنگی
کاسێتی ڕۆژئاوای میزەکەم
کاغەز دەنووسم بۆ....دەنگی قورینگان...
نا نەهاتەوە و
ئەوە تابڵۆی فەرهادە لە شەقامەکانی سانتیاگۆ
فەرهادی ئاوارەی ڕۆمان!
ئەو فەرهادەی تاریکان کۆ دەکاتەوە و
پانتایی تەنیایی،تەنیایی تەنیایی
ڕەگەزی ئەو کاسێتە دەگەڕێتەوە
قەرەباڵغی ناو دەسحێب فرۆشەکانی
مەیانی ئارد
لە تەک دۆیەکی فێنکی ئێوارانی هاوین
هەی ئەو زەمەنەی
ئاسکە سیمانیەکان
نەکوتبوونە بەر تاپڕی شارەداری!
سەردەمی دەسەڵاتی یاشیکا و فووجی!
هی ئەو زەمەنەی
ئازادی هێشتا لە قەیتانی کەوشی لەیلا تێنەپەڕی بوو
ئێستا لەیلا نەهاتۆتەوە و
ئازادیش باڵای تا مەچەکی کەنیشکانە
نا ئازای شەلوارێکی مام فیتە و شۆمیزێک تا سەرەوەی سمتەکانی لە گوێن کارداشیان!
ئازادی پڕ بە پانتایی شاپوور
لە سەر باسەنەکانی جەعلی! لەنجەیەتی
((ئەی بەلەنجە بەلنجە بەلەنجە هیچ نەماوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لە ژێر هەوری عەباوە))
نا کاااااکە
ئەی بەلەنجە بەلەنجە بەلەنجە خۆی دەنوێنێ
یەک پیاڵە شەڕاب لە سەر دڵۆپی ناڕژێنێ!
کات لە باران تێپەڕیوە و
هێشتا نەدراوە مووچەی چەترەکان
شۆڕشی چەترە و
من لە شەقام
داوای مافی چەتر دەکەم
ئەو چەترانەی
پاسەوانی لەیلا بوون لە ڕهێڵە
ئەو چەترانەی ئێستا
بە ئیقتسادی مەیدانی ئارد بەخێو نابن!و
دووکارەن
دووکارەن و
لەیلا لە تیشکی خۆر دەپارێزن
لەیلا سەرقاڵی ئازادی کە
کەنارەکانی دەریای کڕاپ لێوبەلێوی ناوکی
لەیلا نەهاتەوە
نا لەیلا خەریکە لەو شێعرە دەڕوا
بەرەو
غوربەت
غوربەتی سانتیاگۆدی فەرهاد!
کات لە ڕۆمان تێپەڕیوە و
ئازادی بەردەوام
دەستاودەستی شێعرەکانە و
لەو شێعرەدا
دەکەوێتەوە دەستی ئێوە
ئێوەی کە دەستاودەست دەکەن
دەستاو
دەست
دەستاو
دەست...
ها هاتەوە لای خۆم
کات خۆش
تا تابڵویێ تر
کاسێتێ تر
ڕۆمانێ تر
لەیلاێ تر
چەترێ تر و فێنکە دۆیێک!
باسەنێ تر و
ئەی بەلەنجە بەلەنجە ئەی بەلەنجە بەلەنجە...
کات تێپەڕیوە...
تێپەڕیوە...
هێما(رەسوڵ ئامادەپوور)

ئاواڵە ون بووەکەم
من و هاوڕێکەم و تەنافە نیو میتیریکەی بەینمان، ٧ مانگه لە ژورێکی پڕ لە ئاوی گەرم و گوڕ دەژین،ڕووت و قووت بێ هیچ جلو بەرگێک لەسەر زگ ڕاکشاوم و زۆر هەست بە ئاسودەیی و بەختەوەری دەکەم .ژوری ئێرە دەوراندەور دیوارەو هیچ دەرکەو پەنجەرەیەکی بۆ هاتوو چۆ کردنی هەوابان نییە،هەڵبەت هاوڕێکەی لەگەڵمە زۆری ئاگا لێمەو بێ هیچ کێشەیەک نان و چاو،کەل و پەلە پێویستیکانم بو دێنێتە ژور و بە تەنافەکەی بەینمان بۆم بەڕێ دەکا،گەر تونیشم بوو هەر لە ئاوی نێو ژورەکە دەخۆمەوە و کاتی میزکردنیش هەر لە هاستە خۆم هەڵیدەدێرمە نێو ئاوەکە.
من کە سەرەتای ژیانم پێموابوو کەڕم و گوێم لە هیچ نابێ، ماوەی ٢ مانگێکە گوێم له دەنگە دەنگێکوو هاتوو هاوارێکە،نازانم چییە و لە کوێ ڕا دێ بەڵام ڕۆژ لەگەڵ ڕوژێ گوێم بە هێزتر و دەنگەکانم جوانتر بۆ دەر دەکەوێ.
دەنگی پێک کەوتن و تپ تپێکی ئارام کەرەوە وەک ڕیتمێکی ٢/٤ لە بن گوێم به ڕێکوو پێکی و خۆشو گونجاو دێتو دەڕوا.
١،٢
١،٢
١،٢
ئەوڕۆ لە ناکاو دەنگێکی قەڵەو و پاشان زرمەیەکی توند من و هاوڕێکەمی له خەو ڕاپەڕاند.
هەر دووک بێ هیچ جوڵەیەک سەرەمەقولاتێکی توندمان لێداو و تەنافەکە دوو دەور بە دەوری ملم سورا،چاوم هەڵێنا هاوڕێکەم بە دم و لووتی خێناوی و پەشۆکاو چاوی تێ بڕیبووم.
لە هەمان کات دەنگێکی ناسک وەک ئەوەی ناڵە ناڵی بێو شین بکا، وەدەر کەوت،تپە تپە ئارام کەرەوە و لەنگە لەنگ کەوت
١٢
١٢٣
١٢٣
١٢
١٢٣
١٢
بەردەوام لەگەڵ هەر دەنگێکی قەڵەو،زرمێک و لەگەڵ هەر زرمەیەک،دەنگێکی ناسکی شیشەئی پڕ لە ناڵە و گریان و لەگەڵ هەر شین و گریانێک،ترپە ترپ و تپ تپێکی ناڕێک.
هاوڕێکەم هێزی لێ بڕاوە، کاتی نان خواردن زۆر بە زەحمەت خواردنم بۆ دێنێ،خێن هەموو گیانی داگرتۆ،بە زۆر هەناسە دەکێشێ،بەردەوام چاوی لە منە هەناسەکانم سوار نەبێ.بەڵام بە پێچەوانە،سینگم توندەو هەناسەکانم وەک پەیوەندێکی ڕاستەوخۆ گیرۆدەی هەناسەکانی هاوڕێکەمە.
چاوم بەزۆر هەڵدێنم،خەوێکی قورس دایگرتووم.
تپ تپە ئارامکەرەوەکە بێ دەنگ بۆ...
🔇🔇🔇🔇
چاوم نیوە هەڵدێنم لە شوێنێکی ساردوو ڕەقوو تەق بە پشت ڕاکشاوم،تەنافەکەم بە ملەوە نەماوە،چاو دەگێرم هاوڕێکەم لێ دیار نییە
ئیرە بوا ڕووناکە؟ کوێیه؟ من لێرە چی دەکەم،ئەوانە کێن لەسەر سەرم؟
ئەو شیلانگانە بۆ لە کەپۆم دەنێن ؟
منیان بۆ هێناوەتە ئێرە؟
ئەوە چی دەڵێن؟؟
دایک کێیە؟؟
دایکی کێ مردووه؟
دەنگم بەرز دەکەم،دەگریم و دەزیقێنم:
بۆ شوێنە دڵنەواکەرەکەمم ببەنەوە...
غەریبم،هاوڕێکەمم بۆ ببینەوە...
سیما کوردپوور

کە هاتم
حاڵی بووم لە خۆم
کە بڕوام بە گڕی شەم نەماوە،
بۆیە شەوم
شاکارەساتی مەرگی دەزانی،
کە هاتم
چومە زرێوار پێشتر هەر بەنداوم دواندبوون،
لەوێ پێت وابوو
بەردەتاتم و
ڕاخەری شەڕڤانانی ڕابردووت،
پێت وابوو
بەڕێگاوە
بەو جادە فیچەڵفاچانەی گەیشتندا
لە دایک بووی
نیوەی سەرماوەز ،کە منم،
ناسناوی ئاگرم خوێندۆتەوە و
دەزانم لە لووتکەی ڕووحت بدوێم،
لە بیرت نەبوو
لە شوورەیی خەونێکدا
دیتبویانی کە
قەت نەبوون بە یەک
ئەو دوانەی دەبوو ببان،
لە بیرت نەبوو
لە ئیمانی ئاڵام دا
تۆ تەنیا شەکانەوەیەک بووی،
لەبیرت نەبوو
بەیانیان پێش لە دایک بوونەوەی خۆر
بە کەزیەی کچێکی مەهابادی
دەنووسم خۆرهەڵات و
تین دەدوێنم بە ناچاریەکانی نیشتمانی بوونمدا،
باوەڕکە
سوێندم لە مێژووت کەوتووە،
چیدی خوێن نانووسمەوە
بۆ گوڵاڵەی سووری دەم چاوەچاوی چاوەڕوانی،
هەر ئەو نەورۆزە
سرودێکی نوێ دەڵێمەوە
ڕێک بە ڕێکەوتی "مەلا عەبد"
کە تاریکانی رێکەوتی دین دەپێوێ،
لەسەردێڕا
دەڵێم
ئەی نیشتمان،
چۆنە پاراوی خوێن نەبووی؟
لە دێڕی دووهەممدا
دەگۆڕێنم بەسەر باسماندا
بۆ ئەو پەپولانەی بڕیار بوو
لە ئاسماندا
ببنە تەوار،
لە سرود گەر گەڕێم
من هەموو ڕۆژێک
بەو شەقامانەی مەهاباد دا
کاسە سەری ڕابردوو
دەبژێرمە گیرفانی نەفامی و
لە گەڵ پەنجەرەی هەر شێعرێکدا
خەونی ئەوداڵانە دەبینم کە لای تۆ
کۆڵانێکی تۆراون و لای من داڵی بوونمان،
من موریدی حەزرەتی پەروانە نا
حەزرەتی گولــلەم و
تێچوی خوێناو دەخوێنمەوە بەسەر بست بە بستی باڵات دا،
ئەرێ ئیزن دەدەی
دوای زرێوار
خوێناوی مەمکی هەنارەکانی هەورامانت بمژم؟
بە ڕێکەوت نامەی عەبدەی براتدا
شەوانی هەنیسکاوی چاوەڕوانی ببژێرم؟
ئەرێ ئەی وڵاتی خۆر
چەند شەوان بگێڕمەوە دواڕۆژت
کە بەیانی بڕیار بوو
خۆر تێیدا هەڵ بێ و نەهات،
چەند داڵ لە داڵانی دڵەڕاوکێییم
تەرکەی
تەریقەتی
فڕین بن تا
بزانی لارە ڕێترین پیاوی مێژووین،
هەموو نەورۆزێک هەر وا دێمەوە سەرخۆ
لە گەڵ بڵێسەی هەر گڕێکدا
تا کاشکەڵان دەڕۆم و
بە باوەشی بلاوێنی هەنیسکێکی سارددا
کە تۆ نازانی
ئی مناڵێکی کوردە
دێمەوە،
لە هەڵپەڕینی قەراغ جادەکان دا
خەوێنکی مردوو دەناسم
کە پێی وایە لە گەڵ سەوزە سەوز و
لە گەڵ سەمای دەسرۆکەدا
خڕیتەی زەوی بە کەیفی باڵای دەسووڕێ
بۆیە دەڵێم با سرودێکی نوێ بنووسینەوە
بۆ مناڵانی سبەی بەیانی ئێرە
کە تێیدا خوێن بمژن و
نەیسەلمێنن کە نین
ئاوارە حوسێن زادە

(بەرەوپیری چیرۆکی بەفرین یان پەریسای ڕەسوڵ سوڵتانی)
" یا تاهیر یا هیچکەس"
هەموو بەیانیان بە هیوای دیتنی تاهیر لە خەو هەڵدەستام. نازانم بڵێم تاهیر ببوو بە هەموو ژیانم یا تەواوی ژیانم ببوو بە تاهیر! بەڵام ئەوەندە دەزانم کە خۆشەویستی تاهیر هەتا ناخ و گیانەمەژگم ڕۆیشتبوو و دڵنیا بووم لەوەیکە ڕەگ بە ڕەگ و ئێسقان بە ئێسقانی ئازای ئەندامم تاهیریان دەویست و سەیر هۆگری ببوون؛ هاوشێوەی کەسێک کە ئالوودە بە مادە هۆشبەرەکان دەبێ منیش بەم چەشنە گیرۆدەی ئەو ببووم!
بابم تاهیری زۆۆۆۆر خۆش دەویست و ڕێزی بۆی هەبوو، بەڵام ڕازی نەبوو شووی پێ بکەم.
بابم بە دەنگێکی بۆڕەوە کوتی: نامهەوێ هەموو ژیانت لە ترس و دڵەڕاوکێ و چاوەڕوانیدا تێپەڕ بێت. نامهەوێ ئەوەی من کێشاومە و بەسەرم هاتووە ئێوە بیچێژن، دەنانا دەبێ، ئائا، دەبێ بچێتە دەرێ.
دڵم وڵامی داوە: چاوەڕوانی و ترس و دڵەڕاوکێش لە پێناو تاهیر دابێ لە لام هەر پیرۆز و ناونازارە!
دایکم بۆڵاندی: باشە لەو هەمۆ خوازبێنە چاک چاکە، بۆ ڕاست تاهیر!؟
زەینم کوتی: دڵ وەک تروومپایە تەنیا کاری پۆمپاژ دەکات نەچی بچی بە قسەی دڵت بکەی!
دڵ و زەینم بەردەوام لەگەڵ یەکتر گێرەوکێشە و مشتومڕیان بوو و لەبەرامبەر یەکتردا ڕاوەستابوون؛ جا سەیرەکە لەوە دابوو هەموو جارێ هەر دڵ بوو کە زەینیمی دەبەزاند و تەنیا هەر خۆی براوەی ئەو حەیس و باسە دەبوو!
دایکم کوتی: ڕۆڵە دەنگی دەهۆڵ هەر لە دوورەوە خۆشە! خۆم ژنە پێشمەرگەم، بەڵام تۆش هەتا سەرت وەبەردی ئەلحەدێ نەکەوێ نازانی هۆی ناڕازی بوونی من و باوکت چییە.
تاهیر چەند جاری ناردبوو داوام و باوکیشم هەموو جارێ وڵامی نەرێنی دابۆوە.
کوتم: تاهیر بێ فایدەیە وەرە بەیەکەوە شۆڕشێک بخۆڵقێنین من ڕەگەڵت دەکەوم، من بەبێ تۆ ناژیم!
لە ژوانێکدا چەند وێنەی خۆمم دابوویە. منیش یەک دوو جار داوای وێنەم ڵێ کردبوو و نەیدابوومێ، زۆر بەلامەوە گرینگیش نەبوو چونکە وێنەکەی بەو کەواپانتۆڵە خاکییە، بەو جامانەی سەری و کەڵاشینکۆڤەکەی سەر شانی لەسەر دڵم حەک کرابوو هیچ، تەواوی چرکەساتەکانی ژیانیشم بۆن و ڕەنگی تاهیری بەخۆوە گرتبوو و ئاوێتەی هەناوم ببوو!
کوتی: ڕاستێکەت دەوێ زۆر کەم وێنەی خۆم دەکێشم بەڵام بەچاوان بۆ چاوپێکەوتنی داهاتوومان وێنەی خۆمت بۆ دێنم، دەنانا دووربینی کوڕەکان وەردەگرم و پێکەوە وێنەیەک دەکێشین.
ئەو وێنە و چاو پێکەوتنەی کە تاهیر بەڵێنی پێ دابووم قەتم چاو پێ نەکەوت.
کوتم: تاهیر باوکم بە مەرجێک ڕازی دەبێ، کە بێیە دەرێ.
پرسیارم لێ کرد: تاهیر من هەڵبژاردەت دەبم یا...
دایکم کوتی: هەتا کەنگێ لەسەر تاهیر ڕادەوەستی؟ ڕۆڵە! کچ هەر سەردەمانێک خوازبێنی دەبێ.
دڵم وڵامی داوە: هەتا ئەو ڕۆژەی من لە لێدان دەکەوم!
زەینم کوتی: تاهیر ئەتۆی هەڵنەبژارد، کوا هاتەدەر؟
باوکم کوتی: دێزە مەبە و پشت لە بەختی خۆت مەکە و مێرد بەو...
تاهیر دەستی لە گیرفانی ڕۆ کرد و ملوانکەیەکی دەرهێنا.
کوتی: کاتێک ئەو ملوانکەم لەپشت نوانەر (ویترین) چاو پێکەوت کوتم ئەو ملوانکەیە بەو نەقیمە شینەیەوە تەنیا لەسەر سینگ و بەرۆکی بەفرین جوانە!
تاهیر دەیزانی من حەزم لە دەنگی شەجەریانە نەوارێکی شەجەریانی بۆ هێنابووم و بۆخۆشی جارجار بۆی دەکوتم: " بە سکوت سرد زمان... بە خزان زرد زمان"... منیش ئەوەندەم گوێ دابوویە کە هەموو گۆرانییەکانم لەبەر کردبوو.
جاروبارەش بە سۆزەوە گۆرانی لە قەندیلی سەربەرزەوە وڵامت بۆ دەنێرمەوە....ی بۆ دەکوتم، کاتێک ئەوەی دەکوت؛ دڵم دەترسا! خورپەی لێ دەهات و ترپەترپی هەتا ڕۆژەڕێیەک دەڕۆیی و پێم خۆش نەبوو قەتم بۆ بڵێ!
دڵی زامدار و زەینی ئاڵۆز و چاوی پڕ لە ئەسرینم لەمێژ بوو لە چاوەڕوانی تاهیردا قەتیس مابوونەوە!
ئیتر هیچ هەواڵێکم لێی نەبوو، ئیشتیام نەبوو، گەدەم بەسرابوو، ئاوی ساردیش بە گەروومدا ئاوا نەدەبوو، دەموچاوم تێکقووپابوو، بەرچاوم شین هەڵگەڕابوو و قووڵ داکەوتبوو، سوێندت خواردبا چاوقووڵکەم گرتووە، سوێندت وێنەدەکەوت، وەک داوەدەزوو هەر ئەوەندووکەم لێ مابۆوە! گۆنام هەر نەمابوو. دەوری لێوم هەر مەپرسن کە چۆن داچەقابوو، تەنیا ئێسکوپرووسکم لێ مابۆوە!
گیزەڵ، دایم قەڵس و جاڕز لەگەڵ دار و دیواریش بەشەڕ دەهاتم! کەسم نەدەدواند و کەسیش نەیدەوێرا بم دوێنێ! هەتا کاک ڕەسووڵ چیرۆکێکی بۆ ناردم، ئەگەر هەڵەم نەکردبێ، ۳ساڵ و ٦ مانگ لەوەی پێش بوو.
دوای خوێندنەوەی، زەینم کوتی: کاک ڕەسووڵ ڕێک شێوە و تایبەتمەندییەکانی ڕوخسار و بەژن و باڵای سەردەمی زەمانی شای گۆڕبەگۆڕ و وێنەی مێرمناڵی تۆی بۆ پەریسا داناوە و پێکەوە موو لێک نادەن!
دڵم ناڵاندی: ئێستا کە قژەکانم تەنانەت یەک تاڵەمووی ڕەشیان تێدا نادۆزییەوە، برۆکانم تەنیا دەنکێک مووی ڕەشیان تێدا نابینییەوە، چاوەکانم کەم حوکم بوون و چرچولۆچ تەوای دەموچاومی داپۆشیوە، ئاخۆ بڵێی دیتبێتت کە چۆن لە چاوەڕوانی تاهیردا هەر ماومەوە!

گوشێکەم دەست دایە و کورتەنامەیەکم بۆ نارد و گلەیم لێ کرد: کاک ڕەسووڵ کەی ئەمن خاڵم لەسەر لێو بووە؟!
دەنگی نارد و بە پێکەنینەوە کوتی: ئاخرین جار کە من و تاهیر هاتینە ماڵە ئێوە جوان لەبیرمە زیبکەیەکت لەسەر لێوی هاتبوو، منیش بۆوەی خوێنەران بێزیان هەڵنەستێ کردمە خاڵ!
کوتم باشە ئەوە هیچ قەیناکا، ئەدی چۆنت دڵ هات سەربازێکی نەیار بە تاهیر بشووبهێنی!؟ و...
کورتەنامەیەکی بۆ ناردم، ڕاوێژی نەگۆڕدرابوو و هەروەک جاران و ڕۆژانی دێرین دواندمی: بەرخم ئەگەر وام نەنووسیبا چیرۆکەکە سەرکەوتوو نەدەبوو.
دوابەدوای ئەو کورتەنامەیە دەسبەجێ دەنگێکی نارد کە دەنگی خۆی نەبوو و بەلامەوە زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر ئاشنا و ئازیز! جوان دیار بوو لە دوورەوە ئەو دەنگە تۆمار کراوە؛ بە بیستنی مچورکێک لەبەری پێم ڕاهات هەتا تەوقی سەرم، چاوم ڕەشکەوپێشکەی کرت، سەرم لە گێژەوە هات، تەواوی لەشم وەلەرزین کەوت، پشووم سوار، دڵەکوتە دایگرتم، جەستەم بە شۆڵاوگەی ئارقەوە خووسا، ئەگەر بێت و بڵێم مردم و ژیامەوه زیادەوێژیم نەکردووە! بە دەستی لەرزۆکم دەنگی گوشێکەم زیاد کرد کە تێی چریکاند: بە سکوت سرد زمان...
بەفرین شەرەفکەندی

بە ئێمەی گوتبێ
عەشقمان لە شادەماری لاملتان بە ئێوە نزیکترە و
هەمووتان تیا ئەچن
مەگین ئەوانەتان نەبێ
عاشقی ئێمەن و
بە نییەتێکی پاکەوە
چاوتان لە خۆش ویستنی ئێمەیە...
گوتبێتی شێعرم بۆ بکەن
شێعرێ تامی نەرگس بدا بۆ زستان
وشەکانی بە تامی چایی بێ بۆ شەو
پیتەکانی سەرەتای پاییزی هەزاروسێسەو شتێ بن
تا لە پشت پەنجەرەی بێتاقەتییەکانتانەوە
رۆژی لەدایکبوونی من
جەژنی پیرۆزتان بێت و
گوتبێتت: جەمالی من تەماشاکەن.
گوتم:
چ شێعرێکە ئاخۆ و
کێ ئەتوانێ بەجێی بێنێ؟
کاتێ ئاسمان و حافزی شیرازی
ئەم بارەیان نەنابێتە سەرشان
من بۆ دەستم بەرز کردوەتەوە و
شێتانە وتبێتم
خۆم شاعرتم
خۆم لە ئاسمان بەرینترم بۆ باوەشت؛
ئەگەر بیانووی زۆرتر ناگری.
ماچەکانت بۆ من ؛
ئەگەر بیانووی زۆرتر نەگرم و
بەدیار بەڵێنێکتەوە کە خۆشت بوێم
سەر لە شوکری باڵات هەڵنەگرم
تا قیامەت هاتبێ
مەداری خۆرەتاو لە مەغریبەوە هەڵهاتبێ و
دەججاڵێ
بە چاوەقرتێیەکی نازاوی
ویستبێتی بمانکێشێ بە کوفرا.
چ شێتێکە دڵم!
چ بارێکی سووکەڵەیە بۆت، خۆشت ناوێین
چ بارێکی قورسە ئەمانەتی عەشق و
زەوی بە سەرشانمەوە
مەداری خۆی ناپێکێ
لێ بەدەور ماڵتانا خولەی تێ
مانگەشەو لە دڵماندا
سەرگەردان
کاکەشانێکین لەدەرەوەی مەداری تۆدا
هەزاران ساڵی نووری، دوور
لێ هێشتا
پێغەمبەرێکت بۆ ئێمە ڕەوانە نەکردووە
شەهابسەنگە و ئەبارێ
تۆفانە و
نووحێ دیار نییە
قارت گرتووە ئازیز؟
گوایە بە غەزەبت گوتبێ ببە و بووبێ
بە خەفەتت گوتبێ ببە و بووبێ
بە شەوگارت گوتبێ ببە و بووبێ و
گوتبێتت بچنە نێو دڵیەوە
تا بزانێ عەزابی ئێمە
چ ئەلیمێکی دەردناکە
دوچارمان ئەکەی ئازیز؟
لێ تۆ عەشقت نازڵ نەکردووە هێشتا
گوتم:
دڵم بەسەر گاڕەشێکەوەیە
گاڕەشەکەی دڵم بەسەر ماسییەکەوە
ماسییەک لە بەحرێکا
بەحرێک لە منا
من لە چاوتا و
چاوت جوانترین مەخلووقی خوابێ و
بە ئێمەی وتبێ:
ئیمانم پێ بێنن
کەمیسلی حافز و هەموو پیاوچاکان
لێ دونیا مەزرەعەی عەشقە و
تا فورسەت هەیە غافڵ مەبن
مەگەر باوڕتان نییە بەوەی
ئێمە وەحیمان کردووە بۆ ترێ ببێ بە شەراب؟
گوایە بە ترێت گوتبێ ببە و ترێ بووبێ
بە مەستیت گوتبێ ببە و مەستی بووبێ و
گوتبێتت: بە جۆگەلەکانی لاشەیدا جەریانتان ببێ و بووبێ
ئەمە پاداشی ئەو کەسانەیە
بە تەقوای خۆشویستنی ئێمەوە خۆیان پاک و خاوێن ڕاگرتووە
عاشقان بۆ عاشقان
شاعران بۆ شاعران
جوانەکان بۆ جوانەکان
ئەمەش بۆ ئەوانەیە خاوەن ئاوەزن و
بڕوایان بە ڕۆژی پەسڵان هەیە
ئێمەش گوتێبتمان: بەڵێ
تۆمان خۆش ئەوێ و
لە گفتی خۆمان لانادەین.
گوتێبتمان
یا عەشقی موشتاقان
یا دڵەی دڵداران
سەلبی دڵداریمان نەکەی
بە ئاگری دووریتمان نەسووتێنی
ئامین
گوتبێتت
شێعرمان بۆ بکەن ڕۆژێ هەزارجار
تا دوچاری عەزابی دەردناک نەبن
گوتبێتم:
خۆم شاعرتم
یا عەشقی موشتاقان
بەر خۆشەویسی خۆتمان بخەی
ئامین ....
سوهەیب عەلی
# پێشکەش بە کاک سەید قادری هیدایەتی، فێری کردم زمانی کوردی ئەتوانێ ئاسمانی بێ