بەڕێوەچوونی کارگای دوو ڕۆژەی فێرکاری وتارنووسی بە وانەبێژی دکتور ئیسماعیل مستەفازادە نووسەری کتێبی (روش تحقیق).
ئەو کارگایە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە دیوی تایبەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان و بە بەشداری تاقمێک لە ئەندامان و فێرخوازان بەڕێوە چوو.
سپاس بۆ حەولەکانی دکتور مستەفازادەی خۆشەویست.
هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیک دا بەشێوەی کۆرس چەند دانیشتێک تایبەت بکەین بۆ شێوازی وتارنووسی ئەدەبی و فێربوونی مێتۆدۆلۆژی و هەرواتر ناسینی باشتری تێئۆری ئەدەبییەکان کە ئەوڕۆ زیاتر بە پاڕامێترەکانی ئەوان دەقە ئەدەبییەکان دەخوێندرێنەوە.
🆔@binkemukrian

Forwarded from پایگاه خبری هاژه
🔴بەرهەمی نوێی شاعیر و وەرگێڕی مەهابادی بڵاو کراوەیە
➖لەم لینکەدا بیخوێننەوە:
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22420
@HajeNews

🌐 بیستەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 28ی خەرمانانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian

⚫ بە بۆنەی کۆچی دواییی خاتوو فاتیمە حوسێنپوور خەسووی بەڕێز دوکتور هەژار ئیوەر و نەنکی خۆشەویستی کاک یاقووب خزری سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەین و ئێمە بە هاوخەمی خۆتان بزانن و داوا لە میری مەزن دەکەین خودا سەبووریان بدات و ڕووحی کۆچکردوو شاد بێت .
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

Forwarded from یعقوب خضری
↙ سپاس و پێزانین
کاتێک ئینسان بیر لە ژیان دەکاتەوە، پڕه لە ڕووداوی خۆش و ناخۆش. مەرگی ئازیزان لەو ڕووداوە ناخۆشانەیە کە بیر چوونەوەی خەم و ژانەکەی گەلێک ئەستەمە، بەڵام حزووری خزموکەس، ئاشنایان و هەموو ئەوانەی هاوخەمتن لە بۆنەی سەرەخۆشیدا مایەی ساڕێژ بوونەوەی ئەو زامە قووڵەیە. لێرەوە وەکوو خۆم، سپاس و پێزانینی تایبەتم هەیە بۆ بنکەی ئەدەبیی موکریان کە بە شێوەی حزووری، تەلەیفوون، کورتەنامە و هەروەها بە تایبەت سەرەخۆشی کردن لە کاناڵی فەرمی ئەم بنکەیە بەسەریان کردمەوە و هاوخەمم بوون، گەلێک ڕێز و حورمەت بۆ ئەندامانی بنکە و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کە لوتف و گەورەییان نوواند.. هیوادارم بتوانم ئەوەی ئەرکی خۆم بێ بۆ هەموو بەڕێزان بە ئەنجامی بگەیێنم.
لەگەڵ ڕێز و سپاس: یاقووب خزری

📕مۆنادۆلۆژی دەق
نووسەر حەمەی کەریمی
🖊 جەلال پوورحەسەن
کتێبی مۆنادۆلۆژی دەق نووسراوەی هاوڕێی شاعیرم حەمەی کەریمی کە لەلایەن نەشری نووسیارەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە، زیاتر پرسی بەرەیەکی شێعری تاوتوێ دەکات کە لە سەرەتای هەشتاکانی هەتاوییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی بەدیار خستووە و خاوەنی دەق و ڕوخسارگەلێکی ئەدیب و ڕەخنەگریشە.
ئەو کتێبە چەند یادداشت، وتار و گوتوبێژ لە 115 لاپەڕە لە خۆ دەگرێت.
نووسەر حەولی داوە لە چوارچێوەی مۆنادۆلۆژی دەق دا پارچە جیاوازەکانی بیرۆکەگەلێک باس بکات کە بوونە هۆی جیاوازی هونەری داهێنەرانە لە هونەری ناداهێنەرانە، دیارە بە پێی تیئۆری سەردەمەکان مرازی خۆی لە پەرژاندنی ئەو دوو جۆرە هونەرە و ئاستی جیاوازییەکانیان باس لێ دەکات و ئەوە دەکاتە دەستمایەی بۆچوونی سەرەکی خۆی بۆ پڕۆژە شێعری جیاواز بە پێی هەلومەرج، بەستێن و سەردەمێک کە لە شاعیرانی خواستووە بەرەو ئاوانگاڕدیسم لە شێعری کوردی هەنگاو بنێن.
دیارە سەرەکیترین بابەتیش بۆ بەرەیەک شاعیر دەگەڕێنێتەوە کە ئاشنای شێوازە شێعرییەکانی ئامریکا و ڕۆژئاوا بوونە و هەرواتر دەستیان بە ڕەخنە و تێئۆری و ڕوانگە نوێیەکان ڕاگەیشتووە.
دەی کەوابوو ئەوانە گەڕاونەتەوە بۆ خودی زمان تا بتوانن ئەو پوتانسییەلانە ئازاد بکەن کە شێعری تاک ڕەهەندی پێشتر و بەڕۆمانتیککراو خۆیان لە قەرە نەدابوو، ئەوەی پێی دەڵێین کایە زمانی بە تۆخسی لە کاری ئەو بەرە شێعرییە کە دەتوانین پێیان بڵێین بەرەی چواری شێعری کوردی، خۆی وەدەر خستووە.
چیتر شاعیران ئاڵاهەڵگرانی کانسێپتە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان نین، شێعری سیاسەتزەدە و ناسیونالڕۆمانتیک، هەموو حەولەکانی خۆی دابوو و هەناوی شێعری جنیبوو، بۆیە پێویست بە هەوڵێک بوو تا بەرەی نوێ لە پێشمەرگەی گیانبازەوە بکاتەوە شارۆمەند و لە گەڵ تۆپۆسی شار ئاشت و ئاشنای بکاتەوە.
شاعیرانی ئەو بەرەیە بەرەو دەروونی خۆیان و کێشە و گرفتەکانی مرۆڤی کورد لە چاخ و سەردەمی خۆیان دەگەڕێنەوە. بۆیە ئەو بەرە شێعرییە وردە وردە مکانیزمی زمانی و تکنیکی تایبەت بەکار دێنێت تا ئەو ئەرکەی دەیان ساڵ بە شێعر سپێردرابوو وەلای بنێت و بە پێی ڕەد کردنەوە و جەخت کردنەوە، ڕەفتارێکی نوێ بگرێتە بەر.
نووسەر باس لە حەولەکان دەکات کە چۆن تکنیکە نوێیەکان و مکانیزمەکانی ڕۆنان و بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ زمان توانی نوێگەری مسۆگەر بکات و ئەوان حەولیان دا بە دەربازبوون لە شێعری پێشتر بونیادە نوێیەکان وەک سەنتەر و بگرە دژە سەنتەر ڕەچاو بکەن، چوون شێعری بەرەی چوار دەبێ توانایی لە خۆ دەرچوونی هەمیشە هەبێ تا نەبێتە ڕەوتێکی قەتیسماو کە دوای ماوەیەک حەتتا قسەی بۆ نووسەران و لایەنگرانی خۆشی نەبێ.
هەر دوو گوتوبێژەکە بە شێوەیەک پەیوەستن بە لێکدانەوەی ئەو بەرە شێعرییە کە ئێستا دوو دەهە لە ژیانی ئەدەبی خۆی تێپەڕاندووە و دەق و ڕوخسارگەلێکی تایبەتی ناساندووە.

Forwarded from N.A (تەوار)
🌐 هەڤدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
✳ ئێوارە کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی شێعرە نوێیەکانی قاسم موئەیەدزادە(مامۆستا هەڵۆ)
🔹کات ؛چوارشەممە 4ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی 4ی ئێوارە
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
Photo
✳ ئێوارە کۆڕێک بۆئەزموونی شێعری "قاسم مۆئەیەدزادە"
خوێندنەوەی شێعر لە لایەن مامۆستا هەڵۆ
🔹ڕێکەوتی چوارشەممە 4ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی
🆔 @binkemukrian
خوێندنەوەی شێعر لە لایەن مامۆستا هەڵۆ
🔹ڕێکەوتی چوارشەممە 4ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی
🆔 @binkemukrian
فایلی دەنگی خوێندنەوەی شێعر قاسم موئەیەد زادە(مامۆستا هەڵۆ)
ڕۆژی چوارشەممە 1403/7/4
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
🆔@binkemukrian
ڕۆژی چوارشەممە 1403/7/4
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
🆔@binkemukrian
بە بۆنەی کۆچی دوایی حسینئاغا قارەمانی باوکی خۆشەویستی ئەندامی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، کاک هیوا قارەمانی، سەرەخۆشی لە خۆی و هەموو ئەندامانی ماڵباتەکەی دەکەین.
لە خودای میری مەزن دەخوازین ڕۆحی کۆچکردوو قەرینی ئارامی و ئاسوودەیی بێت و سەبر و سڵامەتیش بۆ هەموو جێماوان ئاواتە خوازین.
خودا لە مردووی هەموو لایەک خۆش بێت.

🌐 بیست و دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 11ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 11ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 بیست و سێهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 18ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 18ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
✍ ئەسرین حەسەنپوور
لەم شارە ناحەسێمەوە...!
باڵندەکان بە شوێنی
بێدەنگێکانم بڵیتن!!
من دابڕاو...
سەدان چلە
بە پێخواسی
لە جەستەم هاتووچۆیانە...
مچورکێکی بابان مردوو
بە درێژایی تەمەنی مانگ،
دە پشتی شەقام وەستاوە!!
تا قرچە لە شار نەهێنم،
کە وشەکان ئۆقرە ناگرن...
لەم شارە ناحەسێمەوە!!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
تەرمی خەیاڵێکی دڵ تەڕ
خۆی خستە ناو ئاوێنەکەم
ئێستا...
دەستم تۆی و
قاچم تۆی و
نیگا بە نیگا
ئاوێنە،
تا قوڵایی ڕوحی یاخیم
نیسێیەکی گڕو گرتووی
سەدان هەستی شەرمێونە...
دە پێش وەی دا خەرفاوەکان
بیانهەوێ بتروخێنن
تێکەڵاو بە لەگەڵ هەستم،
ماچێک زۆرە و
دەرفەتمان کەم!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
له دایک بوونم
رووداوێک بوو!!
تۆ خستته ناو جانتاکەت و...
من پێم هەڵگرت
بۆوه ی قاچم بیسەلمێنن
وا ئاسایی
له خوێنی جادە خۆش نابم!!
رێگاکان که بادەنەوە،
من له تۆدا میراتگرم
بەقەد هەموو رۆژمێرەکان
عومرم له تۆدا وەستاوه...
پێدەکەنی و
من بەم مێژووه
زایێنیم!!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
تۆ سڵامەتی??
میز دەلەرزێ...
ئاسمان تەزووی پێدادێ و
ئەمشەو...
من دار پرتەقاڵی باغی تۆم،
ترشایی خەندەی نەبووتم،
کە هەبونمی تێک شکاندوە...
تۆ نامۆیی و
بە سڵامەتیت
ئەمشەو بەفر لە گۆڕستان،
سپی ترین
ڕەش پۆشی شار
دە بێدەنگی دڵم دایە!
میز چۆک دادەدا و
کۆترەکان
ئاسمان یان پێ گاڵتە یە...
دە کاتی تێکەڵاوی شار،
لەگەڵ هەبوون و نە بوونێک...
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
لەم شارە ناحەسێمەوە...!
باڵندەکان بە شوێنی
بێدەنگێکانم بڵیتن!!
من دابڕاو...
سەدان چلە
بە پێخواسی
لە جەستەم هاتووچۆیانە...
مچورکێکی بابان مردوو
بە درێژایی تەمەنی مانگ،
دە پشتی شەقام وەستاوە!!
تا قرچە لە شار نەهێنم،
کە وشەکان ئۆقرە ناگرن...
لەم شارە ناحەسێمەوە!!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
تەرمی خەیاڵێکی دڵ تەڕ
خۆی خستە ناو ئاوێنەکەم
ئێستا...
دەستم تۆی و
قاچم تۆی و
نیگا بە نیگا
ئاوێنە،
تا قوڵایی ڕوحی یاخیم
نیسێیەکی گڕو گرتووی
سەدان هەستی شەرمێونە...
دە پێش وەی دا خەرفاوەکان
بیانهەوێ بتروخێنن
تێکەڵاو بە لەگەڵ هەستم،
ماچێک زۆرە و
دەرفەتمان کەم!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
له دایک بوونم
رووداوێک بوو!!
تۆ خستته ناو جانتاکەت و...
من پێم هەڵگرت
بۆوه ی قاچم بیسەلمێنن
وا ئاسایی
له خوێنی جادە خۆش نابم!!
رێگاکان که بادەنەوە،
من له تۆدا میراتگرم
بەقەد هەموو رۆژمێرەکان
عومرم له تۆدا وەستاوه...
پێدەکەنی و
من بەم مێژووه
زایێنیم!!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
تۆ سڵامەتی??
میز دەلەرزێ...
ئاسمان تەزووی پێدادێ و
ئەمشەو...
من دار پرتەقاڵی باغی تۆم،
ترشایی خەندەی نەبووتم،
کە هەبونمی تێک شکاندوە...
تۆ نامۆیی و
بە سڵامەتیت
ئەمشەو بەفر لە گۆڕستان،
سپی ترین
ڕەش پۆشی شار
دە بێدەنگی دڵم دایە!
میز چۆک دادەدا و
کۆترەکان
ئاسمان یان پێ گاڵتە یە...
دە کاتی تێکەڵاوی شار،
لەگەڵ هەبوون و نە بوونێک...
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹