Telegram Web Link
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥بینەر بن//

🔴ڕاپۆرتێک لەسەر چالاکیی دەبیرخانەی فێستیواڵی چیرۆکی کوردیی مەهاباد

١۴٠٣٫۱۱٫۱٧
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🌐 بۆ ئاگاداری هەموو نووسەران، هۆگران و ئەدەب‌دۆستان ڕایدەگەیەنین، کۆتا دەرفەتی ناردنی چیرۆک تا کاتژمێر 7 ئێوارەی ڕۆژی شەممە 20ی ڕێبەندانە.
بە سەرنج بە ئەوەی بە نیاز نین مۆڵەتی ناردنی چیرۆک درێژ بکەینەوە، داوا لە تەواوی ئەو نووسەرە بەڕێزانە دەکەین کە بە نیازن چیرۆک بنێرن، حەتمەن بەرهەمەکانیان تا کاتی دیاریکراو ڕەوانەی دەبیرخانە بکەن. چوون لە دوای ئەو مۆڵەتە ئیتر چیرۆک وەرناگیرێت.

دەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی مەهاباد(1404)

بۆ زانیاری زیاتر ببنە ئەندامی کاناڵی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد 👇👇

🆔 @binkemukrian
- سپاس و پێزانین و ڕوونکردنەوە

چیرۆک‌نووسان، نووسەران، ئەدەب‌دۆستان، هەواڵنێرییەکان، زانکۆی کوردستان، ئەندامان و هاوڕێیانی بنکە و ئەنجوومەنە ئەدەبییەکان، هەموو ئەندامانی گروپی بانگەوازی سەراسەریی چیرۆکی کوردی و هەموو لایەنەکانی کە لەو ماوەیە دا بە دەم داواکاری و بڵاوکردنەوەی پۆستێڕەکەمانەوە هاتن و شێلگیرانە شانتان دایە بەر ئەو هەوڵە، و پێمانەوە ماندوو بوون؛ هەر واتر تەواوی ئەو چیرۆک‌نووسە خۆشەویستانەی کە لە هەرجێیەکی کوردستان، ئێران و جهانەوە متمانەیان پێ کردین و چیرۆکیان ڕەوانەی دەبیرخانە کرد، لێرەوە بە ناوی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد و دەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی، سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی یەک‌یەکتان دەکەین و سەرکەوتن و بەردەوام بوونتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

- وەک دەبیرخانە بۆ ئاگاداری هەموو لایەکتان بە پێویستی دەزانین پێتان ڕابگەیەنین لە دوای کۆتایی هاتنی دەرفەتی ناردنی چیرۆک 198 چیرۆک لە لایەن 198 چیرۆک‌نووسەوە ڕەوانەی دەبیرخانە کراوە. جوغڕافیای ئەو شوێنانەی نووسەران چیرۆکیان بۆ ناردووین بە پانتای کوردستان هەر لە ماکۆ و کوتول و سەڵماسەوە تا دەگاتە لوڕستان و دەڕەشار، کوردانی تاران و کەرەج، کوردانی خۆراسان، باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات لە خۆ دەگرێت.
- چیرۆکەکان هەموو کۆدگوزاریی کراون و ڕەوانەی دەستەی داوەران دەکرێن، واتا پێناسەی نووسەریان لە سەر لاچووە و هیچ نیشانەیەک بۆ ئەوەی داوەران بزانن چیرۆک هی چ کەسێکە بە سەر دەقەکانەوە نەماوتەوە.
- تەنیا کارێک کە دەبیرخانە کردوویەتی ئەو نووسەرە لاوانەی تەمەنیان ژێر 20 ساڵە، بە نووسینی تەمەنی نووسەر لە سەر دەقەکە، نووسراوەی ئەوانی جیا کردووەتەوە تا بەو شێوەیە بتوانین قەڵەمی ئەوان لە دیتران هەڵاوێرین و داوەران ئاگاداری ئەوە بن و چیرۆکی لاو و مێردمنداڵە ژێر 20 ساڵەکان جیا بکەنەوە.
- لە شێوەی داوەری دا بڕیارمان داوە، بە هیچ شێوەیەک زارەکانی زمانی کوردی لە یەک جیا نەکەینەوە و ئەو کەسانەی لە نهایەت هەڵدەبژێردرێن، بێ لە بەرچاو گرتنی زار و شوێنی نیشتەجێ بوون دەبنە براوەی بەشداربووی ئەو فێستیواڵە لە تەواوی کوردستان و ئێمە نەهاتین براوەی هەر زارەی زمانی کوردی جیا بکەینەوە.
- دوای ئەوەی پڕۆسەی داوەری تەواو بوو و ئەنجامی داوەرییەکان گەڕانەوە، لیستی براوەکان و لیستی داوەرانیش لە ڕێی کاناڵە فەرمییەکانی بنکە و هەواڵنێرییەکان بڵاو دەکەینەوە.
-  کاتی بەڕێوەچوونی فێستیواڵی چیرۆک دوای وەرگرتنی موجەویز و تەواو کردنی پڕۆسەی ئیداریی هەر لە ڕێی کاناڵەکانەوە ڕادەگەیەندرێت و نووسەران و دڵسۆزانی ئەدەب و چیرۆکی کوردی لێ ئاگادار دەکرێتەوە.

لە کۆتایی دا دیسانیش سپاسی هەوڵ و تێکۆشانی هەمووتان دەکەین و سەرکەوتن و سەربەرزیتان ئاوات دەخوازین.


بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
دەبیرخانەی فێسیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی مەهاباد(1404)

🆔@binkemukrian
Forwarded from عکس نگار
سپاسنامە و اطلاعیە

نویسندگان، اُدَبا، رسانه‌های‌خبری، دانشگاه کردستان، اعضا‌ و همراهان موسسات وانجمن‌های ادبی، اعضای‌ گروه‌‌ فراخوان‌ فستیوال سراسری داستان کُردی‌ و همه‌ی عزیزانی که در این مدت در انتشار‌ فراخوان و اطلاعیەهای فستیوال دست یاری به دستمان دادید و از هیچ تلاشی فروگذار ننمودید؛ و همچنین داستان‌نویسان گرامی، که از هر جای کردستان، ایران و جهان با ارسال آثار بە دبیرخانە اعتمادتان را به ما نشان دادید. بدین وسیلە و بە نام موسسەی فرهنگی هنری مکریان مهاباد و دبیرخانەی فستیوال سراسری داستان کُردی، مراتب سپاس و قدردانی خود را بە پیشگاه یکایک سروران گرامی معروض می‌داریم و موفقیت و سرافرازیتان را مسئلت می‌نماییم.
- به عنوان دبیرخانه لازم می‌دانیم با کمال افتخار به اطلاع برسانیم پس از اتمام مهلت ارسال آثار 198 داستان بە دبیرخانە واصل گردید. وسعت جغرافیایی این آثار اقصی نقاط کشور از ماکو و‌ ‌‌کوتول و سلماس‌ گرفتە تا‌ لرستان و دره‌شهر را در برمی‌گیرد. همچنین آثار، کُردهای خراسان، کردهای مقیم تهران، کرج، جنوب کردستان و خارج از کشور بە دبیرخانه رسیده.
- همه‌ی آثار کدگذاری و بدون هیچ نشانه و مشخصات نویسنده به کمیته‌ی داوری ارسال می‌گردند.
- تمهید دبیرخانه به لحاظ مشخص نمودن آثار قلم‌های جوان و نوجوان (زیر 20 سال) درج عدد سن نویسنده‌ بر متن‌ها بوده تا داستان آنان جداگانە داوری شوند.
- در شیوه‌ی داوری رای براین قرار گرفت که به هیچ‌وجه گویشهای مختلف زبان کردی از هم متمایز نگردد و برندگان نهایی بدون‌ تفکیک و جداسازی گویش و جغرافیای خاص بە وسعت کل کردستان انتخاب شوند.
  - پس از پایان روند داوری و مشخص شدن نتایج، لیست برندگان نهایی و اسامی داوران از طریق کانال‌های رسمی موسسه و دیگر رسانه‌ها به‌ اطلاع می‌رسد.
-زمان دقیق برگزاری فستیوال داستان بعد از اخذ مجوز و طی نمودن روندهای اداری از طریق کانال‌های مذکور اطلاع رسانی خواهد شد.

در پایان دیگر بار تلاش و همراهی شما دلسوزان زبان و ادب کُردی را ارج می‌نهیم و قدردان زحمات بیدریغتان هستیم.
مانا و سرافراز باشید .

موسسه‌ی فرهنگی هنری مکریان مهاباد
دبیرخانه‌ی فستیوال سراسری
داستان کُردی
مهاباد (1404)

🆔@binkemukrian
🌐  سی و نۆهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 1ی ڕەشەممەی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی   ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
ڕۆمانی مێژوویی "کەیغان" نووسینی بەڕێز عەلی ئازیز لە لایەن بڵاوگەی خانی گەیشتە چاپ و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شوێنی دەسکەوتنی ئەم ڕۆمانە دیاری دەکرێ .
📎 #نۆڤێلێت

📚 سێ کاتژمێر باری لەناکاو

خوسرەو شایانفەر

📇 نەشری بیر بە هاوکاری نەشری ژیر -مەهاباد 1403

📖 لاپەڕە 136

📌 ئەم بەرهەمە لەسەر ئیزنی نووسەر لە ڕێگەی ئەم کاناڵەوە بڵاو دەکرێتەوە

❇️ چیرۆک و ڕۆمانی کوردی (باراڤ)

🆔 @roman_kurdi
🌐  چل و یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 8ی ڕەشەممەی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  4ی ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
🌐  چل و دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 15ی ڕەشەممەی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  4ی ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
💫چاپکراوەی نوێ

📖کەیغان
✍🏻:عەلی ئازیز
560لاپەڕە /خانی


کەیغان، ڕۆمانێکی مێژووییە کە پەیوەندی بە بەشێک لە ڕووداوەکانی نێوان ساڵەکانی ۱۰۱۱ ،۱۰٤۳ی کۆچی‌ کوردستانەوە هەیە. لەم ڕۆمانەدا کە لەسەر بەیتی برایمۆک داڕێژراوە، چیرۆکی ئاشقانەی برایم و پەریخان تێکەڵ بە ڕووداوەکانی مێژووی کوردستان بۆتەوە. ڕۆمانی کەیغان تژی لە گێڕانەوەی ڕووداو و کارەساتەکانی گرینگ و دڵتەزێنی بەشێک لە مێژووی کوردستانە. ئەم ڕۆمانە ئێستا لەژێر چاپ هاتۆتە دەرێ و خراوەتە بەردەستی هۆگران و خوێنەرانی بەڕێزی وێژەی کوردی.


بۆ هەموو شارەکان ناردنمان هەیە.
تێچووی ناردن کتێبەکان لە ڕێگای پۆستەوە ، لە سەر خۆمانە

ـــــــــــــ🏳📖🏳ـــــــــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ، کتێب‌فرۆشی ھونەر و ئەندێشە،ناوەندی خانی
📞08736308402

http://instagram.com/honar.o.andisha

@honar_andishabook
Forwarded from عکس نگار
🌐 یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1404ی هەتاوی‌دا

🎙ئێوارە کۆرێک بۆ شاعیری مەریوانی بەڕێز ؛

"جەماڵ ڕەسووڵی"

خوێندنەوەی شێعر
باسێک لەسەر ئەزموونی شێعر و ڕەوتی شێعر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان


🗓 کات ؛ چوارشەممە 20ی خاکەلێوەی 1404ی هەتاوی
کاتژمێر: 4/30 ئێوارە

🏛 شوێن؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
"پشکۆی پێکەنین"

عەتری بسکەی  نمنمۆکەت دەنگی لەم ڕێ و ناوە دێ
ڕۆژ کە ئـەڕوێ  بۆنـی زەردەت  بەم دەلاقەی باوە دێ

کوڵمـی گڕگـرتووت  لە دەوری بووکـە بەفرینەی شێعر
ئاوری  ئەشقـە و نیشانـەی  بەو بـزەی  نێو چاوە دێ

بـۆ  پیـاسـەی  ڕێـی زرێبـارت  وشـەم گۆڤـەنـد  ئەکا
کاتێ پەلکەت لەنجە  دەفرۆشێ و شنەش لەو لاوە دێ

با بـە قـووڵـی  تێبگـا  ڕۆحی  بـزەم کاتـێ کـە دێـی
تا بڵــێ  عـەتـری   گـوڵان  و  نۆبـەرەی  لاولاوە دێ

گوڵ لە پشکـۆی  پێکەنینت  دێ دەسـا کێشی غەزەل
چەپکە تیشکـێ لـەو چـریکــەی فاعیلاتـون ناوە دێ


زوڵفـی  سافـی  بێ  کراتینت  بە پەیکـێ ڕەنگی مەی
ئارەقـی  لێ  هەڵدەچـۆڕێ و مەستی تاری خـاوە دێ

بێچوە کەروێشکی حەسارت دوو بە دوو دێن و دەچن
کاتێ خشپـەی پەنجەکانـی شێعری (ماتەم) واوە دێ.

"ماتەم"
📖 خونچەی غەزەڵ

پرژە ماچێکی نەرم ئەتکێ لە لەنجەت شان بە شان
یا کەلاست ئەڕژێتە مەیدان و لە زەڕڕەت داوەران؟

پێ بە پێ دەستم بە پەنجەی دەستەواژەت گرتووە
تا بگاتە ڕستەکانی دێڕی زوڵف و چێتە بان

تا بەڵێن ئەچنێمە باڵای باوەڕی بارانەوە
چەتری هیوا نازی ئەم پۆشێ بە کاتی هەڵدران

تاقەتم پێی خست لە هەڵمی هاتنێکی تازەدەم
ئای کە شوکرانەم ئەبارێ لێرە تاکوو ئاسمان

هەڵزنا سەروا بە پێڵوی پەنجەرەی ئەم شێعرەدا
تا غەزەڵ گوڵ کا لە خونچە و چێتە دیوانی دڵان

دێ لە زەردەی نازی ئەم بازاڕە عیشوەی سەربەخۆ
یاکوو لەنجەی ڕەنگی ئازادی لە ڕوومەتیا نوان؟

ڕۆحی دەربازیی دەوێ پاییز نەکوو بەندی گەڵا
بۆیە ڕەنگامەی بەهاری دانە دانە داتەکان

ئەو بە کاروانێ لە خێڵی پێکەنین ناشنێتەوه
ئەم دەڕازێتۆ بە فیکەی بولبولێکی خۆش زمان

کۆی هەنسکم باری ڕووبارە و بە ڕێبواری لە ڕێی
باوەڕت ئەڕوا کە ڕێگای داڕنینە داڕمان

دێ بە لاچاوێ لە نەخشەی دابڕان فێرم بکا و
مانەوەی "ماتەم" بکێشێ سورمە تا ئاخر زەمان


📝 جەماڵ ڕەسووڵی /ماتەم
کۆدی شێعر

لە چاوی پەنجەرەی دڵ دێمە گۆڕێ
دەبا بشنێم لە هەستی لەنجەشۆڕێ

دەمێ هەڵمەت دەبا سەروا لە دووریت
دەمێ تا گوێی شێعر هاوار ئەچۆڕێ

هەتا مشتێ لە ڕووناکی دەنۆشم
هەتاو ڕەنگی بە سەد بارا دەگۆڕێ

لە زەردەی هاتنت خۆزگەم دەپشکوێ
گزنگی کاڵ ئەگەر لەنجەی نەدۆڕێ

تنۆکێ پێکەنین بتکێ بە ڕوودا
ژیان ئەڕوێ لە کێلی پیرە گۆڕێ

بە تاڵی پێکەنینێکی لە داوم
کە شیرین بێ دەمێ و بگلێمە تۆڕێ

نوتی ماتەم لە کۆدی شێعری ئەمڕۆ
بە چی دەشکێ کە کاتێ دێتە کۆڕێ

ماتەم
پشتی دێڕەکان

لەو دیو کام پەنجەرەی هیوایێ
تا دیوێکی تری هاتنێکت
چاوەڕێی بمخواتەوە؟

بە خۆڵی کام ڕێگەوە شێلیابێ
بەهەشتێ لە چاوەڕوانی تۆ و خوایە بێتاقەییەکانی من؟
بێ تۆیی، بەهەشتێکی شەڕانگێزە و
تەماعێ لە نێوان عەشق و ئەودا

بە ناوی عەشقێکەوە ئەدوێم
لەو دیوی بێتاقەتییەکانەوە
تا ئەم دیوی چاوەڕوانی
حەوایێ بە نزاکانی ئادەما هەڵدەپڕژێ
بەهەشتێ لە نازداریت، ئازارێکە بۆ خواردنی یەکەم خەفەتەکانی عەشق
بێ تۆ ناسرەوێ
بێ تۆ ناسرەوم
تا کسپەی دیدارێ لە پشت دێڕەکانەوە نەتبینێ
ناسرەوم
ناسرەوێ
ئەم دڵە تا عەشق نەخەیتە نێو ڕەگ بە ڕەگی
شێعرەوە
تا لەم دیو دیوانێکەوە
وشەیێکی نەوتراو دەشێعرێنی
دێڕەکانی پاشماوەی تەمەنێ دەچنەوە پشت لاپەڕە سپییەکانی خوێندنەوەت
لەوێ چاوەڕێیی و لێرە گەڕان بە دوای نیوە گووم کراوی دڵێ
چ بەهەشتێکە تۆ و دنیا
چ دۆزەخێکە بەهەشتی بێ تویی

ناچمەوە نێو دێڕەکان
بە سەرواکانی بێ تۆیی دەڵێم
هاتنی خەمێ بوو
ناچمەوە باوەشی هیچ مێخەکێ
سوخمە بوون
ئاواتێکە لە بەر مێوەکانی بەهەشتا
مرۆڤ بوون هیوایەتی خاکێک بوو تا پشت چیاکانی خۆڕاگڕی و
بەهەشتێ لە دنیای لە گەل بوونتا و ئەولاتریش
خۆشم ئەوێی
تا هەتایە و ڕۆژێکی تریش..

ماتەم
2025/06/28 18:14:02
Back to Top
HTML Embed Code: