Telegram Web Link
👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆👆
وێنەکان تایبەتن بە؛

🌐 دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1404ی هەتاوی‌دا

🎙ئێوارە کۆرێک بۆ چیرۆک‌نووس و ڕەخنەگری بەڕێز ؛

خاتوو سارا سادق‌زادە

باسێک لەسەر ئەزموونی چیرۆک‌نووسی و ڕەوتی چیرۆک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

🆔 @binkemukrian
فایلی دەنگی کۆڕی چیرۆک خوێندنەوەی خاتوو سارا سادق‌زادە و هەر وەها باسێک لە سەر ئەزموونی چیرۆک.
کەیغان

🖌 جەلال پوورحەسەن

ئەو فەرماندە نەبەز و جەربەزەیەی هێزەکانی هەرمەنی لە ناو قەڵاسیدەر؛ ئەو کاتەی لە لایەن لەشکری میر شەرەفەددین دەکەونە بەر ئابلۆقە و تووشی تەنگی و چەڵەمە دێن، کە لە کۆتا دا وەک پاڵەوانێکی نەبەرد دێتە مەیدان و بە دەمامکێک داوای هەماوەرد دەکات. ئێرەیە کە میرئەحمەد نەوادەی میربوداغ مەچەک هەڵدەماڵێت و دێتە مەیدان؛ لە کێشمەکێش و بگرە و بەردەیەک دا میرئەحمەد بە سەر کەیغان دا سەردەکەوێت و خەنجەر دەخاتە سەر ملی تا پێمل و تەسلیمی کات، کاتێک دەمامک دادەماڵدرێ دەردەکەوێت ئەو فەرماندە جەربەزەیە کچە. کەیغان کە وا خۆشی لە هێز و گورجی میر دێت داوا دەکات لە گیانی خۆش بێت و لە پێناویا ئەمیش شووی پێ دەکات.
کاتێک کاک عەلی ئازیز باسی ئەوەی کرد نێوی ڕۆمانەکەی ناوەتە کەیغان ئیتر من پرسیاری ئەوەم نەکرد بۆ ئەو ناوە؟ تا ئەوەی کە لە لای کۆتایی ڕۆمانەکە تووشی هاتم و زانیم ناوەکە لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە.
کەیغان یەکەم ئەزموونی ڕۆمانی عەلی ئازیزە و وەک خۆم ئاگادارم ماوەی 5 ساڵ نووسینەکەی کاتی خایاندووە. چیرۆکی سەرەکی ڕۆمانەکە باسی ڕووداوی عیشقی برایمی مەلا زێندین و پەریخانی خوشکی کاکەمیر و کاکەشێخە کە بەیتی برایمۆکی لێ ساز کراوە؛ لە پەنا ئەو دووە چیرۆکی موکرییەکان و ئەوەی دیکە قەڵاتی دمدم و موکریقڕان، دەگێڕێتەوە.
خاڵی جێی سەرنجی ڕۆمانەکە ئەو زمانە ناوچەیی و لۆکاڵەی پشدەر و مەرگەیە کە عەلی ئازیز کەڵکی لێ وەرگرتووە بۆ داڕشتی دیالۆگەکانی ڕۆمانەکەی، هاوکاتی ئەوە نووسەر سڵی نەکردووە لە بەکارهێنانی وشەگەلی کوردی پەتی و تەنراوەی کارەکەی پێ خەنی کردووە. تێکبەزاندنی ئەو دوو دیاردەیە هاوکات لە ڕۆمانەکە دا بیچمی بە گێڕانەوە داوە و ئێمە جهانێکمان بۆ ساز دەکرێت کە لەوە پێش نموونەکانی لە زمانی کوردی دا کەم دیتراون. ڕەنگە حەولی بونیادنانی شێوەیەکی تایبەت لە زار و گوتە لە ڕۆژهەڵات، پێشتر سەید قادر هیدایەتی و ڕەزا عەلیپوور کاریان لە سەر کردووە تا وێنای زمانێکی ئاڕکایی و دوور لە شێوە نووسینی باو بە کار بهێنرێت. بە باوەڕی خۆم عەلی ئازیز لەو حەولە دا لە هەردووک نووسەری دیکەی تێدەپەڕێنێت و خولقێنەری شێوەیەکی ئاڕکاییە لە زارێکی ناوچەیی. ئەوە خاڵێکی گرینگ و جێی تێڕامان و لەنگەر لە سەر گرتنە، بەڵام بۆ ئەوەی باسەکەم باشتر خۆیا بکرێت بەشێک لە ڕۆمانەکە دێنمەوە:
"مام زۆراب ڕوو دەکاتە کاکەشێخ و دەڵێ: ئەرێ میرشێخ من دەڵەم چی و ئەتوو دەڵەی چی برالە... ئەدی ناکرێ بۆ خۆن پشت بدەینە یەکدری و هەم وڵات و هەمیش مەزەبێ دە خۆن وەپارێزین؟ کاکە وەڵڵا وەبیللا وەتەڵڵا سوڵتانێ دە عوسمانی سەبارەت بە چاوێ ڕەشی ئەمە نییە ئەگەرکوونێ مەزەبن دەپارێزێ، لە هەمبەردا وڵاتن لێ ڕۆگیر دەکا، تاڵانن دەکا، ژن و کناچەن بە کەنیزە و قەرەواش دەبا، سەروەت و سامانێ دە ئەمە لە خەزێنەی خۆیا کەڵەکە دەکا و هەر بەو سامانە دە خۆن دەنچەوسێنێتەوە... جا ئەگەرکوونێ هەر بخورێین چ تۆفیرێکی هەیە گورگ بنخوا یاکوو چەقەڵ...؟"
ڕەنگە بۆ من سەرنجڕاکێشترین بەشی داڕشت، ئەو ڕستەیەی "هەنتەشی بەڕوومەت" بێت، کە بە واتای بە خزمەت گەیشتن بەکار هێنراوە. من پێشتر لەو ڕۆمانانەی خوێندوومەتەوە ئەو تەرکیبەم نەبینیوە.
چیرۆک لە ڕۆژێکی بەهاری دەست پێ دەکات کە کچ و کناچەی مەرگە لە سەر کانی ژنان کۆ بوونەتەوە و بە دیتنی گراوی و کوڕانی جەحێڵ کە بە لای کانی ژنان دا ڕادەبڕن دەست دەکەن بە بالۆرە و شەڕە فڕ لە نێو خۆیان دا و وەها کە دواتر ژنانی مێردداریش لەو شەڕە فڕە بەشداری دەکەن. هەر کچەی گراوی و حەزی خۆی بە بالۆرەیەک دەدوێنێت و مرازی خۆی تێ دەگەیەنێت.
دەستپێکێک لەو شێوەیە ئاگادارمان دەکات کە خەریکە باسی سەردەمێکی زوو دەکرێت کە لە چەند دە ساڵ لەوە پێشەوە تا چەندین سەدە پێشتر لە خۆ دەگرێت. بە باسی سەردەمی عوسمانی و سەفەوی ئاگاداری سەردەمی مێژوویی ڕۆمانەکە دەبین کە کام سەدە و چاخی کوردییە. كڕۆنۆلۆژی ڕووداوەکانی چیرۆک جارجارە خاو دەڕواتە پێشێ و جاری واشە یەکجێ 15 ساڵ لە کاتی چیرۆک تێدەپەڕێت. بە شێوەی گشتی دەتوانین بێژین کاتی چیرۆک نزیک 30 ساڵێک لە ژیانی کاراکتێرەکانی چیرۆک باس دەکات.
بەڵام ڕۆمان بە سەفەری میرشێخ و برایم لە مەرگە جیا دەبێتەوە و باسی شارەکانی بەتلیس، ئەستەمبووڵ، حەڵەب و... دەکرێت و سەردەمی میرەکانیان و جۆری ئیدارەی ئەو شارانە دێتە بەرباس. لەو لای ئەوەوە دەنگۆی قایم کردنی قەڵاتی دمدم لە لایەن ئەمیرخانەوە لە هەموو کوردستان و وڵاتی ژێر دەسهەڵاتی سەفەوییەکانیش دەگەڕێ و ئێمەی خوێنەر ئامادەی شەڕ و کارەسات، جەربەزەیی و قارەمانی قەڵات نیشینەکان، شێوەی یارمەتی ئەوداڵخانی موکری و لە کۆتایی دا ئاگاداری بێ بەزەیەتی شاهانی سەفەوی لە قەڵاچۆ و کوشتاری موکرییەکان دەبین. ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانەن جارجار لە پەنا ڕووداوەکانی چیرۆکی سەرەکی لە مەرگە، ڕۆمان لەنگەریان لە سەر دەگرێت و باسی دەکات.
شکۆ و شانازی میرەکان باس دەکرێت و بگێڕەوە بە شان و باهۆیان هەڵا دەڵێت وەها کە ئێمە فەخر بە مێژوو و کورد بوونی خۆمان بکەین.
لە گەڵ ئەو باسانە هاوکات کە بە دووی ئەوەوەین بزانین چیرۆکە سەرەکییەکە بە چ ئەنجامێک دەگات لایەکی دڵمان هەر لە قەڵاتەکانی دمدم و گاوەدۆڵی ناوچەی مەراغەیە کە دوو ناوەندی دەسهەڵاتی برادۆست و موکرین، لەولاش  دەمانهەوێ بزانین چارەنووسی برایم و پەریخان بە کوێ دەگات؛ لە لایەک نیگەرانی ئەوەین ئایا ئەمیرخان سەردەکەوێت لەوەی وڵاتی خۆی بگێڕێتەوە ژێر رکێفی خۆی و نەهڵێڵێت چیتر ئەو ناوچەیە ببێتە جێی سمی ئەسبانی عوسمانی و سەفەوی؛ لەو لای دیکە ناجوامێری کاکەمیر دەرحەق بە کاکەشێخ، پەریخان و برایم لە گوێمان دەنگ دەداتەوە.
نامهەوێ لەوە زیاتر ئەنجامی ڕووداوەکانی ڕۆمان ئاشکرا بکەم، دیارە ڕۆمان قۆناغ بە قۆناغ دەچێتە پێشێ تا وڵامی پرسی "دواتر دەبێ بەچی" ئێمە بداتەوە.
پێشنیار دەکەم دۆستان ئەو ڕۆمانە بخوێننەوە چوون هەم لە باری مێژووییەوە گرینگە، هەم لە بابەت ئەزموون کردنی شێوەی بەکارهێنانی زارێک کە بە توانایانە بۆ ڕۆنندرانەکەی حەول دراوە.
Forwarded from عکس نگار
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات:

فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد  1404)

خوێندنەوەی چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان لە لایەن بەشداربووان.

بەڕێوەبردنی پەنێلی زانستیی لە چوار پاژی جیاوازدا.

خوێندنەوەی وتار لە لایەن مامۆستایان و چیرۆک‌نووسان.



🗓 کاتی بەڕێوەچوون: ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج‌شەممە 17و 18ی مانگی گوڵانی 1404ی هەتاوی کاتژمێر 9ی بەیانی تا 8ی ئێوارە.

🏛 شوێن:
ساڵۆنی وەحدەتی شارەداری مەهاباد

🆔 @binkemukrian
🌐‌ موسسه‌ی فرهنگی هنری موکریان مهاباد با همکاری دانشگاه کُردستان برگزار می‌کند:

جشنواره سراسری داستان کُردی(مهاباد 1404)

عناوین:

 قرائت داستان‌های منتخب.

 برگزاری پنل‌های علمی در چهار بخش   مختلف.

سخنرانی اساتید و داستان‌نویسان.


🗓 زمان برگزاری: روزهای چهارشنبه و پنج‌شنبه 17و 18 اردیبهشت‌‌ماه 1404خورشیدی.
از ساعت ‌9 صبح الی 8 شب.

🏛مکان: تالار وحدت  شهرداری مهاباد.

🆔 @binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی بنکەی هۆزانی هونەر بەڕێوە دەبات

فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)

📝 کارگای زانستی

کارگای شێوازی چیرۆک‌نوووسی گەورەساڵان
کارگای فێرکاری سەرەتایی چیرۆکی تازەلاوان


🗓 ۱۷ و ۱٨ی گوڵان

📞بۆ ناونووسی پەیوەندی بەم ژمارەوە بکەن:

09120594808

🆔 @binkemukrian
🌐 مؤسسە فرهنگی هنری مکریان مهاباد با همکاری مؤسسه هو‌ُزان هنر برگزار می‌نماید.

جشنوارە سراسری داستان کُردی
(مهاباد ۱۴۰۴)

                                                                   📝کارگاه آموزشی:


کارگاه داستان‌نویسی بزرگ‌سالان.

مدرس: دکتر زکریا بزدوده

🏛️ مکان: سالن کنفرانس وحدت شهرداری


کارگاه آموزش مقدماتی قصه‌نویسی نوجوانان(12 تا 17 سال)

مدرس: آرش مهربان

🏛️ مکان: کانون پرورش فکری فجر(فلکەی فرمانداری)


🗓️ ۱۷ و ۱۸ اردیبهشت ۱۴۰۴

📞 جهت ثبت نام با شماره تلفن ذیل تماس حاصل فرمائید:
                                  
        09120594808‌              


🆔 @binkemukrian
Forwarded from بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (جەلال پوورحەسەن)
🌐 مؤسسە فرهنگی هنری مکریان مهاباد با همکاری مؤسسه هو‌ُزان هنر برگزار می‌نماید.

جشنوارە سراسری داستان کُردی
(مهاباد ۱۴۰۴)

                                                                   📝کارگاه آموزشی:


کارگاه داستان‌نویسی بزرگ‌سالان.

مدرس: دکتر زکریا بزدوده

🏛️ مکان: سالن کنفرانس وحدت شهرداری


کارگاه آموزش مقدماتی قصه‌نویسی نوجوانان(12 تا 17 سال)

مدرس: آرش مهربان

🏛️ مکان: کانون پرورش فکری فجر(فلکەی فرمانداری)


🗓️ ۱۷ و ۱۸ اردیبهشت ۱۴۰۴

📞 جهت ثبت نام با شماره تلفن ذیل تماس حاصل فرمائید:
                                  
        09120594808‌              


🆔 @binkemukrian
🌐‌ موسسه‌ی فرهنگی هنری موکریان مهاباد با همکاری دانشگاه کُردستان، شورای اسلامی و شهرداری مهاباد برگزار می‌کند:

جشنواره سراسری داستان کُردی(مهاباد 1404)

عناوین:

 قرائت داستان‌های منتخب.

 برگزاری پنل‌های علمی در چهار بخش   مختلف.

سخنرانی اساتید و داستان‌نویسان.


🗓 زمان برگزاری: روزهای چهارشنبه و پنج‌شنبه 17و 18 اردیبهشت‌‌ماه 1404خورشیدی.
از ساعت ‌9 صبح الی 8 شب.

🏛مکان: تالار وحدت  شهرداری مهاباد.

🆔 @binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی زانکۆی کوردستان و شووڕا و شارەداری مەهاباد بەڕێوە دەبات:

فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد  1404)

خوێندنەوەی چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان لە لایەن بەشداربووان.

بەڕێوەبردنی پەنێلی زانستیی لە چوار پاژی جیاوازدا.

خوێندنەوەی وتار لە لایەن مامۆستایان و چیرۆک‌نووسان.



🗓 کاتی بەڕێوەچوون: ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج‌شەممە 17و 18ی مانگی گوڵانی 1404ی هەتاوی کاتژمێر 9ی بەیانی تا 8ی ئێوارە.

🏛 شوێن:
ساڵۆنی وەحدەتی شارەداری مەهاباد

🆔 @binkemukrian
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی بنکەی هۆزانی هونەر بەڕێوە دەبات

فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)

📝 کارگای زانستی

کارگای شێوازی چیرۆک‌نوووسی گەورەساڵان
کارگای فێرکاری سەرەتایی چیرۆکی تازەلاوان


🗓 ۱۷ و ۱٨ی گوڵان

📞بۆ ناونووسی پەیوەندی بەم ژمارەوە بکەن:

09120594808

🆔 @binkemukrian
Forwarded from بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (جەلال پوورحەسەن)
🌐 مؤسسە فرهنگی هنری مکریان مهاباد با همکاری مؤسسه هو‌ُزان هنر برگزار می‌نماید.

جشنوارە سراسری داستان کُردی
(مهاباد ۱۴۰۴)

                                                                   📝کارگاه آموزشی:


کارگاه داستان‌نویسی بزرگ‌سالان.

مدرس: دکتر زکریا بزدوده

🏛️ مکان: سالن کنفرانس وحدت شهرداری


کارگاه آموزش مقدماتی قصه‌نویسی نوجوانان(12 تا 17 سال)

مدرس: آرش مهربان

🏛️ مکان: کانون پرورش فکری فجر(فلکەی فرمانداری)


🗓️ ۱۷ و ۱۸ اردیبهشت ۱۴۰۴

📞 جهت ثبت نام با شماره تلفن ذیل تماس حاصل فرمائید:
                                  
        09120594808‌              


🆔 @binkemukrian
Forwarded from slain
📌 ئاگاداریی

بۆ ئاگاداریی ئەو میوانە بەڕێزانەی لە لایەن بنکەوە بانگهێشتنامەی فیستیواڵی چیرۆکیان بۆ نێردراوە و تەشریف دێنن دەتوانن پێوەندی بە کومیتەی میوانداری بەم دوو ژمارەی ژێرەوە بکەن و لە چوێنیەتی شوێنی مانەوە ئاگادار بن.

📱09144422793 عەلی ئازیز

📱09149443149 قاسم تاباک

🆔 @binkemukrian
کنداتور_فستیوال_سراسری_داستان_کردی.pdf
98 KB
کۆنداکتۆڕی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی
مەهاباد ١٧و١٨ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی
هەموو شتێک ئامادەیە و هیوامان بە سەر بردنی کات و ساتێکە پڕ لە چێژی چیرۆک و لێکدانەوەی زانستی.
هەنگاوی میوانان و بەشداربووان بە گوڵ دەگرین.
2025/06/27 16:24:11
Back to Top
HTML Embed Code: