فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی ئەمڕۆ ئێوارەی پێنجشەممە 18ی مانگی گوڵان کۆتایی پێ هات و براوەی ئەو دەورەیەی خەڵات ئەو نووسەرانەی خوارەوە بوون.
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد و دەبیرخانەی فێستیواڵ ئاواتی سەرکەوتن و پێشکەوتن بۆ هەر یەک لە براوەکان دەخوازێت:
هەڵبژاردەی دە چیرۆکی گەورە ساڵان:
1- کۆدی 280 ئالان عەڕەب، چیرۆک: جوان، بۆن نادات
2- کۆدی 115 کیومەرس بەلەدە، چیرۆک: ئینقڵاب هول
3- کۆدی 206 ڕەزا فرووغی، چیرۆک: ڕەحیم بۆ کۆترەکانت کوشت!؟
4- کۆدی 213 پروین دانشپژووە، چیرۆک: دۆڕان و نسکۆ
5- کۆدی 210 عەلیڕەزا خزری، چیرۆک: وشک وەک قاقڕ
6- کۆدی 277 خالید گویلیان، چیرۆک: ئێواره
7- کۆدی 107 شادمان دەستوور، چیرۆک: گوڵە
8- کۆدی 272 شاهۆ قەناعەتی، چیرۆک:
خەونەکانی ژێر هەرەس
9- کۆدی 178 بێهزاد قادری، چیرۆک: گاشە بەرد
10- کۆدی 185 سارا سوڵتانی، چیرۆک: لە هەموو هەوران دەبارێ
هەڵبژاردەی لاو:
1- کۆدی 116 ئەوین عەزیمی، چیرۆک: دوو باڵ بۆ نەفڕین
🆔@binkemukrian

Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 بینەر بن//
🔹لە پەڕاویزی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆک لە مەهاباد
🔴 کارگای فێرکاری سەرەتایی چیرۆکی تازەلاوان
١۴٠۴٫٠٢٫١٨
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews

Forwarded from کیومرث بلده
هەڵسمان لە ئسڵام ئاباد غەرب(شاباد)، ژیانەوە لە مەهاباد
کوردبۊن و فانتزیاێ کوردی لە ژیان و مێژگ کوردەیل جوور وڵاتێان لەتلەت و ستەمە جیا لە فەرهەنگ و هونەر خاڵ هاوبەشێ لەێ سەردەمانە پێا کرد ک یەکانگر بوود. کوردبۊن ئرا من لە شار ئسڵامئاباد درسە جوور ناوچەیل و پارچەیل تر پڕ لە ژان و تروماس ئمجا تایبەتمەندیەیل خوەیش دێرێد. من لە میرات فەرهەنگی و خەبات بەرەیل پێشو بێبەش کریامە و خوەمان تەنانەت جوان ئمروژیێگ باێه کوچگ وە کوچگ بنەیمنە بان یەک و مێژوو خوەمان، خوەمان بنۊسیم. کاتێ ک لە شاباد وە دزیەو لە بان کاغەزێ پیتەیل کوردی ئرا فێربۊن ڕێنۊس کوردی دەس وە دەس کری، لە کوردسان ڕومان و چیروکەیل فەرەگ وە چاپ هاتۊد، ئیمە ئەمان وژنێ نێایم و خەبات کردیم لە خولەکوان پشت سەرمان هێز بگریم و پا بنەیمنە ناو هەبۊن، هەبۊنێ ک تام خودئاگاهی و شووناس دەێد. لەێ 30 ساڵە پاگردن ئەدەبیات و فەزاێ شووناسخوازانە لە کرماشان و ئیلام وە خۊن دڵ بۊە و کەسان فەڕەێ ک ناوێانیش لە هیچ جی نیە وە گیان و دڵ تەقەڵا کردن ئرا زینی هیشتن زوان کوردی و زاراوەێ کەڵهوڕی. ئێ پەڕەپێیا کردنە جیا لە تەقەلا و پاوەگەزدان چاڵاکەیل خود کرماشان و ئیلام بێ دڵگەرمی و پشتیوانی و یارمەتی دڵسوزەیل ناوچەیل تر وە دی نات. خەڵاتگردن لە سلێمانی، سنە یا مەهاباد ئرا من سنوورشکنە، وەرجێ لە هەر چشتێ لە ئاست نەمادین و زهنی. ئەمان مەهاباد باسێ جیاس، شارێ ک نە ئرا من، ئرا هەر کوردێ گرنگی نەمادین تایبەت خوەێ دێرێد. پڕ وە دڵ ئرام شانازیە و جی ڕێزە لە نیشتمان خوەم لە مەهاباد هەست وە ماڵ خوەم بۊن کەم. دنیاێ ئەدەبیات و چیروک ئەو خاڵ هاوبەشەسە ک ئێ نزیکایەتیە قۊلترەو و قورسترەو کەێد.
خوەم وە بەختەوەر زانم ک خەڵات چیرۆک لە فستیڤاڵ چیرۆکی مەهاباد گرتم و وە ئەرک خوەم زانم لە لاێەن خوەمەو ڕێز و سپاس بێئەنیات خوەم ئاراستەێ وەڕێیەوبەرەیل ئێ فستیڤاڵە و وەتایبەت بنکەێ فەرهەنگی موکریان بکەم.
کەیوومەرس بەڵەدە

Forwarded from پایگاه خبری هاژه
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 بینەر بن//
🔹لە پەڕاویزی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆک لە مەهاباد
🔴 کارگای شێوازی چیرۆکنووسی
➖بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی هۆزانی هونەر ئەم کارگایەی بەڕێوە برد.
١۴٠۴٫٠٢٫١٩
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🔹لە پەڕاویزی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆک لە مەهاباد
🔴 کارگای شێوازی چیرۆکنووسی
➖بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی هۆزانی هونەر ئەم کارگایەی بەڕێوە برد.
١۴٠۴٫٠٢٫١٩
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
Forwarded from Farhaad HGuraan
بەرپرسان و میوانە بەڕێزەکانی فێستیڤاڵی چیروکی مەهاباد
بەداخەوە بە هۆکارێکەوە نەمتوانی لە کۆبوونەوەی شکۆمەندی ئیوه بهشدار بم. بڕیار بوو باسی ڕۆڵی دیالۆگ لە پێکهاتنی دەقەکانی یارساندا بکەم.
فەرهاد حهیدهری گۆران
بەشێک لەو وتارە بەم شێوەیەیە:
ڕۆڵی دیالۆگ لە پەرەپێدانی گێڕانەوە له دهورهی کەڵامیی"زەڵاڵ زەڵاڵ" – دهفتهری دیوانهگهوره
کوی و کوچ
لە ئائین یارساندا حهوت فریشته ، لە سەردەمی پردیوهری دەگۆڕدرێن بۆ "حەوت تهن». ئەوەی مێتافۆریک بوو دەگۆڕێت بۆ فۆڕمی جەستە. لە لایەکی ترەوە "خاندان"هکان وەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی دروست دەبن.
لە دەقەکانی یارساندا، بە تایبەت له "دیوانە گەورە" زۆر جار باسی "کوی" کراوە. ئەوانەی گەیشتوونەتە سهردهمی پردیوهر شایەتحاڵی ئەوە دەدەن کە لە کام "کوی"یهوه هاتوون. وشەی کوی لێرەدا پەیوەندییەکی دهرونی و نێواندەقی (Intertextual) لەگەڵ چەمکی "هورقلیا"ی سوهرەوەردی هەیە: هۆرقلیا (هورگڵیای به هەورامی).
هەروەها لە کوچ و دهقهکانی سەردەمی بالویلدا (سەدەی یەکەمی کۆچی) ئاماژەی پێکراوە؛
جه واته یاران، جه واته یاران
ئیمه دیوانهین جه واته یاران
ههنی مهگیلین یهک یهک شاران
زنده مهکهرین ئائین یاران
کۆی وهک مێتافۆر لە دیوانە گهۆرە هاتووه. هەموو هەفتەن و چلتهن ئاماژە بە "کوی" دەکەن؛ کوی ویچ، کوی دهمان، کوی ئهلبووس، کوی جالووس ...
واتای کوی گواستنەوەی "مرۆڤ"، "خاندان" و "یاران" لە سروشتەوە بۆ شار، گەشەپێدانی"هۆرقلیا"یه. کوی سەرچاوەی کوچ و گفتوگۆیە. "دیوانه گهوره" بە تەواوی لەسەر بنەمای دیالۆگ دامەزراوە.
...
دهفتەرەکان و دەقە پیرۆزەکانی یارسان لە ڕوانگەی زمانەوانی و بنهڕهتی مێتافۆری و لایەنی دیالۆگییەوە، خاوەن گرنگییەکی تایبەتی مێژوویی و ئەدەبین. لەم وتارەدا بە تایبەتی باس لە دەورەی "زەڵاڵ زەڵاڵ" لە دەفتەری دیوانەگهورەدا دەکەین کە گفتوگۆی نێوان باوهیاگار و شائیبراهیم لەخۆ دەگرێت: دوو تەن لە نێو حەوتەنان.
ئەم دوو حەوارییەی سوڵتان سەهاک، وێڕای ئاماژەدان بە دوونەکانی پێشووی خۆیان، گێڕانەوەیەک دەخولقێنن کە لەسەر بنەمای دیالۆگ دامەزراوە.
هەروەها هەندێک لە دهفتهرەکانی کهڵام بە تەواوەتی لەسەر بنەمای مۆنۆلۆگ دامەزراون، وەک دهفتهرهکانی چلتهن لە دەورەی ئاسەی براکەی گۆران (سەدەی 19ی زایینی). مۆنۆلۆگ لەم دەفتەرانەدا باسێکە لە ڕابردوو و دەرکەوتن و ئاشکرابوونی تاکێک، لە کاتێکدا دیالۆگەکەی باوەیاگار و شائیبراهیم ئاشکراکردنێکی بێکۆتایی و لە دەرەوەی کاتەکانە، گێڕانەوەی خولقاندنی بنیام بە مانا یارسانییەکەی کە لە ڕێگەی گفتوگۆشەوە پەرەی سەندووە. وشەی "سەرەندیل" بەکارهاتووە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر جێناوی "زەڵاڵ" کە ئاماژەیە بۆ شوێنی دەرکەوتن. ئەم دوو یارە ئەزەلییە شایەتحاڵی بۆ یەکتری دەدەن.
باوهیاگار مەرموو؛
ڕووناکی ئیمان بووم
یووسفی کوڕی کەنعان بووم.
تەنانەت له دەورەی "زەڵاڵ زەڵاڵ" جەخت لەسەر بنهڕەتی دیالۆگ دەکرێتەوە. بە گوتەی میخائیل بهختین، هەمیشە دیالۆگ "کلیل" بووە بۆ گۆڕینی تێڕوانی تاکە و یەکگرتوو. بە درێژایی مێژوو، مرۆڤەکان لە گفتوگۆی بەردەوامدا بوونە: بە چاو و دەم و دەست و ڕۆح و مێشک و جەستە و هەموو ئاماژە و کردارەکانیانەوە. هەمووان خولگەی خۆیان دەخستە سەر بابەتەکە و ئەم بابەتەش ناوی "دیالۆگی ژیانهوهی مرۆڤی" بووه.
دەورەی "زەڵال زەڵال" ئاماژەیە بۆ هەقیقەتی دیالۆگ و دەورگێڕان و ڕۆڵی لە سەرهەڵدانی سووژەی مرۆڤایەتیدا.

بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی چیرۆک لە شاری مەهاباد، کۆڕێکی به شکۆ و بەرز بۆ گەشەی چیرۆکنووسی و پاراستنی کەلتوور و ئەدەبیاتی کوردی
ئێمە، وەک شووڕای ئیسلامی شار و شارەداریی مەهاباد، لە چوارچێوەی ئامانجی لە مێژینەمان، بۆ پشتیوانی لە چالاکییە فەرهەنگییەکان، بە یارمەتی کەسایەتییەکان و بنکە فەرهەنگییەکانی شارەکەمان، بۆ ساز کردنی بنەمایەکی بەهێز و شێوازێکی تۆکمە بۆ چالاکییە فەرهەنگییەکان و دەستەبەر کردنی کارنامەیەکی فەرهەنگی دەوڵەمەند بۆ شارە خۆشەویستەکەمان هەوڵمان داوە
فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی مەهاباد، بە هیممەتی بنکەی فەرهەنگی ئەدەبیی موکریان، شوڕای شار و شارەداریی مەهاباد، زانکۆی کوردستان، بنکەی هۆزانی هونەر، و بە پشتگیری فەرمانداری و ئیدارەی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
ئەم فێستیواڵە لەو کاتوساتە مێژووییەدا دەسکەوتێکی نوێ و پڕۆژەیەکی کارامە بوو بۆ بەرقەرار کردنی دیالۆگ و پێوەندی نێوان ئەدەب، هونەر، کەلتوور و زانست.
هەر بەو بۆنەوە، سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێوبەران، ئەندامان و هاوڕێیانی بنکە و ئەنجومەنە ئەدەبییەکان، چیرۆکنووسان، ئەدەبدۆستان، میدیاکان، هاوکارانی بەشی فەرهەنگی و هەموو لایەنە گرینگەکانی پەیوەندیدار دەکەین کە لە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەدا، لە هیچ تێکۆشانێک درێغیان نەکرد.
سپاس و ڕێزێکی تایبەتمان هەیە بۆ مامۆستای نووسەر و ڕۆماننووسیی کاک عەتا نەهایی و کۆمەڵێک مامۆستایانی بەناوبانگی ئەدەبیی کوردی کە بە حزووریان، ڕووناکییەکی تایبەتیان بە فێستیواڵەکە بەخشیبوو.
هیوامان ئەوەیە، بە هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوام، بناغەی فەرهەنگی شارەکەمان بەهێزتر و دۆخی فەرهەنگیی گشتی بەرەو گەشانەوە بێ.
لەگەڵ ڕێز و حورمەت
ئاڕەش شەهابی دێبۆکری
بەرپرسی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شۆڕای ئیسلامی شاری مەهاباد

فێستیواڵی سەراسەری چیرۆکی کوردی ڕۆژی چواشەممە دەستی پێکرد و لەو چوارچێوەیەدا بە خوێندنەوەی چیرۆک، بەڕێوەبردنی پەنێلی زانستی و وتاری مامۆستایانی خۆشەویست لە چوارپاژ دا درێژەی پێدرا.
هەر پاژەی فێستیواڵ پێشکەشی یەکێ لە کەساییەتی ڕۆماننووس، چیرۆکنووس و نووسەری کورد کرا، کە بە ڕای زۆربەی بەشداربووان ئەو ئیدەیە وەک کارێکی پەسەندکراو لێی ڕواندرا. کەسایەتیەکان ئەمانە بوون: فەتاح خان ئەمیری، بێهزاد سەیفی، مەنسوور یاقووتی و عەزیز نێعمەتی.
هەر وەها بۆ ڕێز لە کەسایەتییەکی پێشەنگی ڕەوتی ڕۆماننووسی لە مەهاباد و کوردستان کەسێکمان دیاری کرد و خەڵاتی ڕێزلێنان و تەندیسی فێستیواڵی پێشکەش کرا و ئەویش کامڕان حامیدی بوو کە تا ئێستا زیاتر لە 5 ڕۆمانی چاپکراوی هەیە.
لە کۆتایی ڕۆژی دووهەم پەیامی داوەران خوێندرایەوە و بە ڕێزلێنان لە بەشێک لە بەشداربووان گەیشتینە ئەو ئاستەی براوەکانی ئەو دەورەیەی فێستیواڵ ڕاگەیەنین.
براوەکانی ئەو دەورەیە بریتن:
1 – ئالان عەڕەب
2 – کیوومەرس بەلەدە
3 – ڕەزا فرووغی
4 – پەروین دانشپەژووە
5 – عەلیڕەزا خزری
6 – خالید گویلیان
7 – شادمان دەستوور
8 – شاهۆ قەناعەتی
9 – بێهزاد قادری
10 – سارا سوڵتانی
براوەی لاوی ئەو دەورەیە
ئەوین عەزیمی بوو.
ئەوەی شایانی باسە و دەبێ بە ئاگاداری دۆستان و لایەن و ڕاگەیەندراوەکان بگات باس لە ئامانج و چوارچێوە کارییەکانی ئەو فێستیواڵە لە لایەن دەبیرخانە و بەڕێوەبەرەکانییەوە بوو:
1 – ئامانجی یەکەم ئەوە بوو بتوانین وەک بزاڤێکی ئەدەبی پەخشاننووسی کوردی لە تەواوی کوردستان، ئەوانەی چیرۆک دەنووسن هان بدرێن چیرۆکێکی بڵاونەکراوە ئامادە بکەن و هەناردەی دەبیرخانەی فێستیواڵی بکەن. کە بە خۆشحاڵییەوە دوای کۆتایی هاتنی دەرفەتی دیاریکراو 198 چیرۆک لە 198 نووسەرەوە لە هەموو شوێنەکانی کوردستان، ئێران، هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی هەناردە کرابوو. ئەوە زۆر زیاتر لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی دەبیرخانە بوو کە ئەو ڕێژەیە لە نووسەران بەشداری بکەن. چوون بە پێی ئەوەی ئێمە ڕێژەی واژەمان دیاری کردبوو کە هەر چیرۆکێک لە مابەینی 2000 تا 4000 وشە بێت، بە لێکدانەوەیەکی سەرئەنگووستی زیاتر لە 600 هەزار واژەی چیرۆکی ڕەوانەی دەبیرخانە کرابوو. ئەو ڕێژە لە پێشوازییە نیشانی دا لە هەنووکە دا ئەوە چیرۆکە لە حەوزەی فەرهەنگی ئێمە دا قسەی یەکەمی پێیە و زەینی شاعیریمان خەریکە دەگوازرێتەوە بۆ پەخشان و چیرۆکنووسی کە بۆ ئێمە پێویستییەکی هەنووکەییە.
2 – کۆ کردنەوەی چەند بەرەی نووسەر لە دوو ڕۆژی فێستیواڵ. ڕەنگە لاوترین کەسێک کە بۆ ئێمە چیرۆکی هەناردە کردوو و لە بژاردەی لاوەکان پلەی دووهەمی هێنابوویەوە خاتوونێکی تەمەن 15 ساڵان بوو، هەر وەها کەسایەتیگەلێک بانگهێشت کرابوون کە تەمەنی کار و چالاکی ئەدەبییان سەرووی 4 جار 15 ساڵ بوو. لەو لای ئەوەش لە هەموو تەیفی فکری و ژانرییەوە نووسەران دەعوەت کرابوون هەر لە نووسەرانی ڕۆمانی کلاسیک تا ڕۆمان و چیرۆکی نوێ هەتا دەگات بە نووسەرانی ڕۆمان و چیرۆکی پۆستمۆدێرن. کۆکردنەوەی نووسەران بەو هەموو جیاوازی تەمەنی و سەبکی و ژانرییەوە هەل و دەفەتێکی پێک هێنا تا لە پەڕاوێزی بەرنامەکانی فێستیواڵ ئەوانە یەکتری بناسن و بەیەکەوە دیالۆگ و گفتوگۆ بکەن.
3 – کۆ کردنەوەی نووسەرانی سەر بە هەموو زارەکانی کوردی. بۆ دووهەم جار بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد توانی نووسەرانی هەموو زار و بنزارەکانی کوردی لە مەهاباد بەشداری پێ بدات و ڕەنگاڵەیەکی تایبەت بە هەموو زارەکان بەشدار بوون. چاوت لە گۆشەیەکی ساڵۆن دەکرد بۆن و بەرامەی هەورامانی دڵان دەهات، گۆشەیەکی دیکە کۆمەڵیک نووسەری کرماشان و ئیلام مەیدانداریان دەکرد، نووسەرانی کورمانج کە هەمیشە لە بۆنەکان کەم دەدیتران شان بە شانی زارەکانی دیکە دەق و چیرۆکیان دەخوێندەوە، بگرە چەند کەس لە خۆراسانەوە زەحمەتی هاتنیان بە خۆیان دابوو. ئەردەڵانییەکان بە ناردنی دەیان چیرۆک و بە بەشداری دەیان ئۆستاد و نووسەر، پردێکی هەمیشەییان لە نێوان ئەو دوو مەڵبەندە لێدا کە بۆ چەندین ساڵان لە بیرگەکان دا دەمێنێتەوە. کاتێک ئەو زار و بنزارانە ئاوا لە دەوری یەک کۆ دەکرێنەوە تێگەیشتنێکی بەرین لە ڕەوتی کار و چالاکی لە هەر ناوچە و پارێزگایەک درووست دەکات و ئاوا هاوبەشی و هاودڵی پێک دێت کە خۆی یەکێ لە ئامانجە دیاریکراوەکانی ئەو فێستیواڵە بوو.
4 – بەشداری کردن بە تازەلاوان. یەکێ لەو ئیدانەی هەمانبوو و توانیمان ئیدەکە بگەیەنینە ئاستی دیاریکراو، کردنەوەی فەزا بوو بۆ بەشداری گەرم و گوڕی تازەلاوان. کاتێک ڕێژەیەکی بەرچاو و لە ئاستێکی باڵا لە چیرۆکی تازەلاوان گەیشتە دەبیرخانە، ئێمە بۆمان ڕوون بوویەوە کە ئەو نەوەیە خەرێکە ڕێگەی سەد ساڵە یەکشەوە دەبڕێت؛ بۆیە کەوتینە بیری ئەوەی ئیزن بدەین لە لابەلای دوو ڕۆژی فێستیواڵ بەشداربووان، ڕەنگدانەوەی کاری ئەوان ببینن.

لەو لای ئەوەش یەکێ لە پەنێلە زانستییەکانمان تەرخان کرد بۆ لێکدانەوە و خەسارناسی ئەدەبیاتی منداڵان تا فێستیواڵ بتوانێ لەو بەستێنەش دا چرایەک بۆ نەوەکانی کە دەگەنێ ڕووناک بکات.
5 – بەڕێوەبردنی کارگا فێرکارییەکان بۆ گەورەساڵان و تازەلاوان. یەکێکیتر لە ئامانجە هەرە دیاریکراوەکانی ئەو فێستیواڵە وەڕێخستنی ئەو دوو کارگایە بوو لە پەڕاوێزی فێستیواڵ دا و هەردووک بە بەشداری دەیان فێرکار لە دوو تایمی دیاریکراو کە بۆ هەر یەک 4 کاتژمێر تەرخان کرابوو و بەڕێوەچوو. ئێمە نیشانمان دا دەتوانین لە بەڕێوەبردنی کاری تەرکیبی و لێکتەنراو بە فێستیواڵیش حەولەکانمان چڕ و پڕتر بکەین.
لە کۆتایی دا پێویستە ڕایبگەیەنم وەک یەکەم فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی لە مەهاباد، بە پێی پێشبینییەکانی کە کردبوومان هەر ئاواش گەیاندمانە ئەنجام. ئا: دیاریکردنی ڕێژەیەکی چاوەڕوانکراو لە بەشداری: دیارە وەک هەر کارێکی زانستی، هەمایش، سەمپۆزیۆم، کۆنگرە و فێستیواڵ تایبەتن بە بەشداری کەسانێک کە ئێلیتی تایبەتیی کۆمەڵایەتیین. چەند ڕۆژ پێش ئەوەی بگەینە کاتی فێستیواڵ لە گەڵ ئاغای فەرماندار باسی ئەوەمان کرد و گوتم ئاسۆی چاوەڕوانی بەڕێوەبەران ئەوەیە ئیزنی بەشداری بە 300 کەس زیاتر نەدات و هەر ئەوەندەش کارتی بانگهێشت نووسراوە و لە هیچ یەک لە ڕاگەیاندنەکانیش بەشداری بۆ هەمووانەمان نەنووسیوە. نامانهەوێ ساڵۆن بە کەسانێک پڕ بکەینەوە کە تاقەتی چەندین کاتژمێر دانیشتن و بیستنی چیرۆک و باسی زانستیان نییە. هەرگیز بە تەما نین کوالێتی و کەیفییەتی کارەکە فەدای ڕێژە و کەمییەت بکەین. عەرزم کرد کە بە هۆی نەبوونی ساڵۆنی 300 کەسی ناچارین بچینەوە تالار وەحدەت، چوون ساڵۆنەکانی دیکە ڕێگەی هاتن و چوونیان خۆش نییە. بێ: دابەش کردنی پۆستەکان بە پێی توانایی دەورگێڕان بۆ بەشە ئیجڕاییەکانی وەک میوانداری، پشتی سێن، دیوی فەرمان، دێکۆڕ، سەحنە و نوور، دیوی کۆنتڕۆل و چاوەدێری نێو ساڵۆن، بەرپرسی ڕاگەیاندن و.... توانایی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان و پێکهێنانی کەشێکی ئارام و دوور لە هەر حاشییە و گرفتی جیدی کارەکە بۆ زۆربەی میوان و بەشداربووان وەک کاڵایەکی بە نرخ هێنایە بەر دیدە. جێ: هەماهەنگی ئیدارییەکان: دیارە کارەکە دوای ئەوەی لە لایەن بەرێوەبەرایەتی بنکەی موکریان پێشنیار درا بە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد و لە گەڵ دیتری لایەنەکان وەک شوورا و شارەداری و فەرمانداریش هاتە بەر باس، هەموویان بە یەک دەنگ پشتیان گرت و ئەوە وایکرد موجەویزی بڵاو کردنەوەی پۆستێڕ وەرگرین و ئاسانکاری ئەوان بوویە هۆی وەدی هاتنی ئەو بۆنەیە. دێ: پێشوازی و لایەنگری نووسەرانی نێوشار، کە بنکە بتوانێ بە خاترجەمی ئەو ئەرکە قوورسە ڕاپەڕێنێت. هێ: دڵگەرمی و پێشوازی و بەرەوپیر هاتنی ئەندامانی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان و هەموو ئەنجومەن و بنکە فەرهەنگییەکانی دیکەی مەهاباد، تەنیا بەو یەکگرتووییە دەکرا چاوەڕێ بکەین ئەو ئەرکە قوورسە بە ئەنجامی خۆی بگات.
جەلال پوورحەسەن
مودیرمەسئولی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد.

Forwarded from عکس نگار
●بۆ نووسەر، هەندێ کتێب هەن، کە هێندە هەڵگێڕوەرگێڕ دەکرێن کە دەبێ هەر چەند ساڵ جارێک تازە بکرێنەوە! یەک لەوان بەرهەمەکانی مامۆستا هەژارە. دیاری فێستیواڵی سهراسهری چیرۆکی کوردی مەهاباد؛ لهو دیاری بهنرخ و یادگاره ئازیزانەیه کە قەت فەرامۆش ناکرێ و هەتا قەڵەم لە دەستدا لە گەڕ دابێ؛ دەبێ سەردانی کەی و لێی فێر بی. بۆیە بە قەوڵی بنیامین: دیاری دەبێ جۆرێک بێ، راتتەکێنێ. پێم وایە دیارییەکەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان و زانکۆ کوردستان، بۆ من لەو چەشنە بوو.
●دەبێ بەخت یارت بێ لە وەها ڕووداوێکی ئەدەبی، چاوت بە دیداری هەندێ نووسەری بە ئەزموون کەوێ، کە کەم کەس لێیان دەدوێ و کەم کەس لێیان دەنووسێ، یەک لەوان، کاک کامڕانی حامیدییە، کە دەبێ بیدوێنی تا بزانی چ شەکرە پیاوێکە نووسەر. بۆیە، ئەو ڕووداوە ئەدەبییانە لانیکەم لە ڕۆژهەڵاتدا گرینگن، چوونکا پردێکە بۆ لێک گرێ دانی ئەو نووسەرانەی وا یەکتر ناناسن و یەکتریان نەخوێندۆتەوە.
هەروەها ساز کردنی بەستێنێکە بۆ گوفتووگۆ؛ جا ئەگەرکوو ئەو دواندنە، لە نێوان کەڵهوری و کرمانجی و هەورامی و سۆرانیدا بێت، هەڵگری ڕەمزێکە پیرۆز.
●بوێری تەنیا لە ئافراندنی دەق دا نییە! بەڵکوو لهو مەیدانە دایە وا تێدەکۆشێ دەقی باش، جیاواز، ببیندرێ و بخوێندرێتەوە. فێستیواڵی سەراسەری چیرۆکی کوردی مەهاباد؛ لەو دەگمەن ڕووداوانە بوو وا هەوڵیدا بێ جیاوازی، دەقەکان ببیندرێن و بخوێندرێنەوە. ئەوە لە ڕۆژهەڵات و تەنانەت لە ئێرانیش کارێکی ناوازە بوو.
●کێش و قورسایی ڕووداوێکی ئەدەبی لەو چەشنە، بەتاقی تەنیا ئەو بەرهەمانەی وا بۆی دەنێردرێ، هەڵیناسەنگێنێ! بەڵکوو کێ لە سەریان قسە دەکا و کێ دەیانخوێنێتەوەش حیسابە. لێژنەی زانستی زانکۆ کوردستان ئەو قورساییە بوو کە بە فێستیڤاڵەکەی بەخشی.
لێرەوە سپاسی هەموو ئەندامانی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد و زانکۆ کوردستانی سنە دەکەم کە بەو ڕووداوەوە ماندوو بوون.
ئالان عەرەب

🔹 توسط موسسه فرهنگی هنری موکریان مهاباد با همکاری هوزان هنر
🔴 کارگاه آموزش داستان نویسی کودکان و نوجوانان برگزار شد
در لینک زیر بخوانید:
👇
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=23231
@HajeNews

🔴 کارگاه آموزش داستان نویسی بزرگسالان برگزار شد
در لینک زیر بخوانید:
👇
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=23232
@HajeNews
🔴 کارگاه آموزش داستان نویسی بزرگسالان برگزار شد
در لینک زیر بخوانید:
👇
📎 http://www.haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=23232
@HajeNews
Forwarded from پایگاه خبری هاژه
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو و ڕێز هاوڕێیان🌹🌹🌹
بە پێویستم زانی دیسان سپاسی هاوڕێیانی بنکەی ئەدەبی موکریان مەهاباد بکەم بۆ میوانداریان ئەم دوو ڕۆژە ئەرکێکی قورستان لەسەر شان بوو و زۆربەی کاتەکان بە پێوە و خەریکی میوانداری بوون..
فستیواڵ بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی کارەکە دەچن، تەنیا ڕواڵەتی بابەتەکەیە بەڵام ئەوانەی کە ئەرکی بەڕێوەبردنیان لە ئەستۆیە دەزانن کە چەندە کارێکی چەتوونە و دڵنیام ساڵێک زیاترە خەریکی وردەکاریەکانن و چونکە پێشتر خۆم ئەزموونم کردووە دەزانم چەندە ماندوو بوون، ئەویش خۆبەخشانە و لە کار و کات و ژیانی خۆیان گوزەراون.
لەهەموو فستیواڵێک دوایی گەلەیی و وردە گلەیی هەن کە ئەوەش ئاساییە بەڵام خودی نەفسی کارەکە کە بەڕێوەچوونی فستیواڵ بوو ئەرکێکی پیرۆزە و ڕووداوێکی جێگەی شانازییە. دوای چەند ساڵ لە وەستانی فستیۆالی چیرۆکی بانە بە ڕاستی ئەم فستیوالە پێویست بوو ئەویش لە مەهابادی دڵان. من دڵنیام مەهاباد وەک هێمایەکه بۆ هەموو کوردێک جا لە هەر کوێی گۆی زەویدا بژیت ئەم فستیواڵەش دیسان سەلماندی ئێمە لە هەر شارێک ڕا هاتبین و بە هەر زاراوەیەک بدوێین بیانوویەک لە دەوری یەکتر کۆمان دەکاتەوە ئەویش کورد بوونمانە و شانازیشی پێوە دەکەین.
دوێنی لە نێو شار لەگەڵ ڕەزا کە هاوڕێیەکی کۆنی خۆی دیت و قسەیان کرد لە نێو قسەکاندا من گوتم ئێرە زۆر دڵگیرە و تا دێمە ئێرە هەستێکی خۆشم هەیە پرسیاری کرد بۆ؟ گوتم هەر ئەوەی ئێرە شاری پێشەوایە بۆ وڵامی پرسیارەکەت تەواوە زۆری پێخۆش بوو. من وەک خۆم ڕێک وەک قارەمانی ڕۆمانەکەی گابۆڕ لە سێزدە چاردە ساڵیم کە لە مەهاباد ژیاوم(دەورەی ڕاهنمایم لە مەدرەسەی شەهید باهونەر، ئێستە بۆتە دادگای ئینقلاب خوێندوە لە مەحموود کان) و یەکەم جار تاریک و ڕوونی مامۆستا هێمن و ملوانکەی شین مامۆستا شەریفم لە کتێب فرۆشی سەر پیادەڕەوی پێش دەرگای خودکەفایی کڕین و لەو کاتەوە فێری کوردی خوێندنەوە بووم ئێستاشی لە گەڵ بێت هەر کات دێمەوە ئەم شارە هەستێکی خۆش و نۆستالۆژیم هەیە.
فستیواڵ جیا لە هەڵبژاردن و خەڵات و.. هەر ئەوەی هەموومان لە دەوری یەکتر کۆ دەکاتەوە ڕووداوێکی پیرۆزە و دڵنیام دەسکەوتیشی هەیە بۆمان، من چاوم دەگێڕا زۆر کەسم نەدیتن کە چیرۆک نووسیشن و وەک خۆم دوایی گلەیشیان لێدەکەم .ئەو دوو ڕۆژە چەند پانیل و کارگەی زانستی چیرۆک نووسین و ڕەخنە و تێوری و ئەزموونی نووسەرە دیارەکان..
من پێمخۆشە هەموومان بەم گۆشە نیگایەوە لەم فستیواڵانە بڕوانین و پاڵپشتی یەکتر بین، گرنگ ئەوە نیە لە کام شار بەڕێوە دەچێت و کێ براوەی خەڵات دەبێت گرنگ زیندوو ڕاگرتنی ئەدەبیاتی کوردیە کە وەک ئەمانەت بۆ ئێمە بەجێ ماوە و ئێمە چۆن بیدەینە نەوەی داهاتوو.
کاتی خۆی مامۆستا هێمن و هەواڵەکانی کە سروەیان دەردەکرد خوا دەزانێ بە چ چەرمەسەریی و خوێنی دڵ خواردنەوە کاریان کردووە من دڵنیام ئەم دوو ڕۆژە ڕووحیان لە پەراوێزی ئەم فستیۆاڵەدا خولاوەتەوە و بە ئارامییەک گەیشتوون کە کارەکەی ئەو دەمیان ئێستە خەریکە دەر ئەنجامی دەردەکەوێت بۆیە دەڵێم با ئێمەش بەم هەستەوە سەیری ئەم ڕووداوانە بکەین.
دیسان دەست خۆش و سپاس بۆ هەموو ماندووبوونەکانتان هەردەم بەردەوام و سەرکەوتوو بن.🙏🌹
فەرهاد ساڵحیفەر

Forwarded from (پیرمام)
وێڕای سڵاوێکی سڵاو لە ئەندامانی کۆڕ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ڤێستیواڵی چیرۆکی کوردی و ماندوونەبینی لە بەڕێوەبەران و ئامادەبووانی ئەو دوو ڕۆژە پڕشەکەتییە و لە هەمان کاتدا زۆر خۆش و پڕدەسکەوتە دەکەم و هیوادارم ئەو ڕێچکەیە وێڕای بەردەوامبوونی، ڕووداوی فەرهەنگی و هونەری و ئەدەبیی لەوە گەورەتر و بەپێزتر لەخۆ بگرێ.
هەڵبەتە ناشکرێ خۆمان لە حاند کەموکووڕی و خاڵە لاوازەکانی ببوێرین. دیارە بۆو مەبەستەش وەک پێشنیار با دانیشتنێکی حەوتووانە تەرخان بکرێ بۆ لێکدانەوەی سەرکەوتوویی و خەسارناسیی خاڵە لاوازەکانی تا بەرچاوڕوونی زیاترمان بێ بۆ کاری تری لەو شێوەیە و بگرە سەرتریش، بەڵام ئەوەی هاشاهەڵنەگرە، وێڕای ماندوویی زۆر، سەرکەوتوویی بەڕێوەبەران و چالاکانی هەموو بەرپرسانی ئەرکپێسپێراو بوو؛ هەر بژین بە سەربەرزی...!

Festîvala çîrokan ya Mehabadê bê guman bandorên girîng li çand û wêjey civakê û hêza çîrokan danî û bi giştî ji bo pêşxistina çanda rewayetkirin, ragihandina ramanan û çêkirina têkiliyên civakî û çandî pir bi sûd bû û bi rastî em bêtir bi çandên bi zarawên cihêreng re nasiyar bûn ji bo têgihîştina hîna zêdetir a çanda hevpar.
Ji bo ziman û edebiyata kurdî festîvalên bi vî rengî dikarin bibin deriyek girîng.
Hevalno, destxweşiya ked û xebata we delalan dikim, her berdewam bin di rêya geş a wêjeya kurdî de.🌹
Şilêr Emrahnijad
Rêz û sipas