وا ئــەڕۆى و جــێــم ئەهــێڵــى بــۆ ســبەى ئـــەم دڵــە ديــلـــەش لـــەگەڵ خۆتا ئەبەى چی ئەمــێــنــێ بــۆ مــنیــش دەردەسـەری چـــۆن ئــیتر نــەگریم لەبــەر بێ هاوسەری ئەی پەری هەر شیوەن و ئاخ و ژانە یادگارییم ئــاخ چـەند تـــاڵ بــوو ژیـنی کـورتی دڵدارییم🖤.
«ئەكرەم خامۆش»
«ئەكرەم خامۆش»
بۆ بێ لەو چاوە کاڵانەت چی شک ئەبەم لێم مەپرسە بۆچی هاتووم وەک کۆترێکی لانەواز تەرەو ماندووم هاتووم لە ناو چاوەکانتا تێر تێر بنووم🖤.
«دڵشاد مەریوانی»
«دڵشاد مەریوانی»
نازانم ناسینی تۆ سزای کامە تاوانم بوو بمگەڕێنەوە هەمان شوێن بەڵێن بێت سەیرت نەکەم..
کەسەکەم بۆ من نازانم وەها باوە
هەموو جۆرە دڵدارییەک کە کراوە
یەکەم هەنگاو هی کوڕ بووە
نازی کچی هەڵگرتووە
تا نامەیەکی داوەتێ پەڕوباڵی دەرکردووە🖤،
«دڵشاد مەریوانی»
هەموو جۆرە دڵدارییەک کە کراوە
یەکەم هەنگاو هی کوڕ بووە
نازی کچی هەڵگرتووە
تا نامەیەکی داوەتێ پەڕوباڵی دەرکردووە🖤،
«دڵشاد مەریوانی»
پەیامی من بە گوێی ئەم دڵبەرە نازدارە ڕاناگا نەسیم بێ سیم دەبینێ شل دەبێ بەم کارە ڕاناگا گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمە دیتنت ئەمما لە کورتی دا تەمەن وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا🖤.
«هێمن»
«هێمن»
دەمێکی مەست و بیمارم دەمێک بێ هۆش و هۆشیارم چ کەس نازانێ دەردی من مەگەر ئەو چاوە کاڵانە🖤.
«وەفایی»
«وەفایی»
من هەرگیز بە دوای شتێکی نایابدا نەگەڕاوم تەنها شتێک کە دەمویست کەسێک بووە کاتێک ماندووبووم بتوانم بگەڕێمەوە بۆ لای وەک گەڕانەوە بۆ ماڵەوە🖤.
«ئەحمەد خالد تۆفیق»
«ئەحمەد خالد تۆفیق»
هەر غەریبم گۆشەگیرم
دڵ پەرۆشی تۆ دەبم
دڵ لێنادا شێت دەبم من
گەر تۆ لەم شارە بڕۆی
دڵ پەرۆشی تۆ دەبم
دڵ لێنادا شێت دەبم من
گەر تۆ لەم شارە بڕۆی
︎ ︎
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎︎ ︎ ئەوندە ئازاریان دام ڪە
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎︎ ︎ ︎ لە زۆری ئازارەڪەدا پێم
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ وابوو خودا منی خۆشناوێت ..
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎︎ ︎ ئەوندە ئازاریان دام ڪە
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎︎ ︎ ︎ لە زۆری ئازارەڪەدا پێم
︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ وابوو خودا منی خۆشناوێت ..
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکیی ماڵم
وەرە با دەست لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
وەرە سووربە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کوردبە و مەکە پەیمانشکێنی
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەرە با ھەست بکەم گەرمیی لەشی تۆ
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی🖤.
«هێمن»
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکیی ماڵم
وەرە با دەست لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
وەرە سووربە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کوردبە و مەکە پەیمانشکێنی
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەرە با ھەست بکەم گەرمیی لەشی تۆ
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی🖤.
«هێمن»
داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
ناتوانی وابکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
لە پێش ئاگر پەرستی دا
لە پێش موسوڵمانێتی دا
لە دیلی و لە سەربەستی دا
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەك من هەر خۆم مێژووش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم
نە نەنگی یە و نە پیاوەتی
جیاوازی نەتەوایەتی
بڕیارە و مێژوو داویەتی
کە کورد بین و هەر کورد ئەبین🤍.
«ئیبراهیم ئەحمەد»
دڕندەی بێ ویژدان و دین
ناتوانی وابکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
لە پێش ئاگر پەرستی دا
لە پێش موسوڵمانێتی دا
لە دیلی و لە سەربەستی دا
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەك من هەر خۆم مێژووش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم
نە نەنگی یە و نە پیاوەتی
جیاوازی نەتەوایەتی
بڕیارە و مێژوو داویەتی
کە کورد بین و هەر کورد ئەبین🤍.
«ئیبراهیم ئەحمەد»