Telegram Web Link
بە هەموو غرورێکمەوە
ڕۆحم هەلا هەلای نامەیەکتە!
دانیشتوم بیر لەو ڕۆژانە ئەکەمەوە کە بە
پێکەنینەوە باسی ئەوەمان ئەکرد قەد جێم ناهێڵی…
پێکەوە مردنمان قەرزار بوی
ئەوە پێکەوە بونیشمانی هاتە سەر!
نازانم باسی باش بونت بکەم
یان باسی ئەو ڕەوشتە جوانەت
یانیش ئەوەی هەتا ئێستا بۆ
جارێکیش بێت دڵی منت نەشکاندوە…🌚
کەسانێکمان لەدەس دا
کە تێکەڵی خوێنمان بون…
ئەوەی خەونمان بوو
هەر بە خەونی مایەوە…
مەبەستت چیە لە مردن ئازیز ؟
من هێشتا خۆمم لە نێو سەیارەی دڵخوازما نەدیوە!
ئەی جوانترین خەونی من بیرم ناکەی؟
باشترە بۆ ئینسان کە قەت کەسی خۆشنەوێت.
کۆتای هات
وەکو ئەوەی دەستی پێ نەکردبێت!
لەم دنیا ناشرینەیاا
جوانترین چارەنوسم زۆشویستنتی تۆ بوو.
دڵم پڕ بوو لەو نامەنەی کە نەمنوسیوە💔
لەوانەیە ئاشقی یەک بوبین
بەڵام لە هۆگریاا!
تۆ ئەگەر پیاوێک جێبهێڵی لەبەر ئەوەی درۆ ئەکات وەکو ئەوە وایە نیشتیمانی خۆت جێبهێڵی لەبەر ئەوەی باران ئەبارێ

بۆ کوێ ئەڕۆی؟
لە هەموو نیشتیمانێک باران ئەبارێ…
من لە قوڵایی ڕۆحماا هەستم بە بونت ئەکرد!
بەڕاستی بیرم ناکەیت
یان گاڵتەم لەگەڵا ئەکەیت!؟
ئیهمالمان کرد
تۆ من و منیش خۆم…
ئەترسم تۆ بێیت و ئەو کات درەنگ بێت بۆ مانەوە…
ڕێک لەو شوێنە وازت لێ هێنام
کە من تەواوی ڕێگاکە لەبەر تۆ هاتبوم😅
ڕەنگە هیچ کات خۆشنەویسترابین
ڕەنگە تەنها برینەکانی خۆیان بە ئێمە ساڕێژ کردبێت!
2025/06/28 09:04:52
Back to Top
HTML Embed Code: