Telegram Web Link
بناغە و چینی دیواری،
تەلاری بەرزی دڵداری
بە سەر لانەی دڵا ڕووخا،
تەپ و تۆزی خەمی هێنا
بە دووی باڵداری ئاواتی،
فڕیوی بێ سەر و شوێنا
دەسا ئەی پاییزی ماتەم،
ئەوەندەم تاسە پێ ماوە
هەموو ئەو یادگارەی،
لەو ژیانی عەشقە جێ ماوە
بە جارێ وەک گەڵا،
سروەی خەزانت گشتی ڕاماڵێ
بە وردی هەر گەڵایێکی،
ببا بۆ قوژبن و چاڵێ
دەبا "با" ڕەش لە دواییدا
لە بیابانی لماویدا
تەپوتۆزێکی وا بێنێ،
هەوا یەکجاری بخرۆشێ
سەری ئەو قوژبن و چاڵە،
وەکوو گۆڕیچکە داپۆشێ
لە پاشانا بە بای وەشتا،
لە سەردا هەوری ڕەش بێنێ
بە گۆڕی یادگارا با،
بە خوڕ تاوێ ببارێنێ
دەبا بمرێ بە یەکجاری،
لە گۆڕی تەنگ و تەنیادا
نیشانە و ناوی هەڵگیرێ،
لەناو بازاڕی دنیادا

بەڵێ با گەردەلوولێ بێ
ئەوی بۆنێکی تۆی لێبێ
وەکوو ئەو پووشە ڕاپێچی،
بکا بۆ گۆڕی تەنیایی
بە گوێیا با بچڕپێنێ،
مقامی عومری کۆتایی
پەپوو هاوڕازی وێرانە و،
نیشانەی مەرگی ڕووناکیی
بە دەنگی شوومی با شیوەن بکا،
بۆ گیانی ناپاکی
لەسەر ئەو دەنگ و ئاوازە،
دە با شەیتانی ڕاڕایی،
سەمای پڕتەوسی بێشەرمی،
بکا بۆ عەشقی کۆتایی
دەبا دەستی ستەمکاریی،
ژیانی پڕ لە زۆرداریی،
لەیادا بیسڕێ شێوەت،
لە یادی ژین و گەردوونا
بەبێ ڕەحمانە غەرقی کا،
لە بەحری قوڵی ونبوونا
ونی کا با لەبەرچاوم،
نیگاری چاوی فێڵاویت
گوڵی بێ بۆنی جوانیت و،
بزەی سەر لێوی ژەهراویت
بەتاپۆی یادگاری تێکشکاوی بێ سەروپێوە
بە دڵداری عومری کورت و
شەوانی جوانەمەرگێوە ...

#ئەحمەد_هەردی

@chamochya
چراغ جەمينت، چراغ جەمينت
سەوگەند به سيمای سافی جەمينت

تا به ڕووت نەقشەن خاڵی موشكينت
پای دڵ ها نه دام زوڵفی چين‏چينت

تا ديدەی مەستت، پوڕ سورمەی توورەن
ديدەی پوڕ ئەسرم خاو جه لاش دوورەن

تا شەمعی ڕووی تۆ نوور مەوارۆ لێش
من كۆگای عومرم ئاير مەشۆ لێش

تا موژەت شاباڵ نيم نگای نازەن
ڕۆحی من چوون تەير، هەر نه پەروازەن

نمەبۆ بازاڕ شەوقی تۆ، بەتاڵ
تا من مەيلی تۆم مەشۆ نه خەياڵ

تۆ هەرسات حوسنت بێ ئەندازەتەر
من هەردەم عەشقم جه نەو تازەتەر ئەر

فام پێش بيا، دڵەی مەجنوون خۆ
بڕياش تەمای لاڵ شيرين ڕازی تۆ

بەڵام بێ سوودەن پەی دڵ ئی هەوەس
مەحاڵەن جه «قەند» دوور گنۆ «مەگەس»

عەشقی تۆ بەی‏تەور، من گرتەن گەردەن
هەر ئينام نه دڵ، تاكه ڕۆی مەردەن

سەد ساڵ دمای مەرگ، جه داخت نەوگوڵ
مزيۆ نه گڵكۆم، «لاله»ی داخ نه دڵ

ئەر بەی بويەری تۆ نه مەزارم
ماچوو: ئەی يارم هێمای داغدارم

هێمای جه داخت مەسۆچۆ دەروون
هێمای مەڕێزنۆ، ديدەم سەيلی هوون

«صەيدی» زامی عەشق، تۆش هێمای وەسۆن
تاسەش به زەروور، پەی ديداری تۆن

#سه‌یدی_هه‌ورامی

@chamochya
ئەگەر غەم بێت بەجارێ ھۆش و فامم یەک کەڕەت لابا
بە چاوی تۆ قەسەم مەیلت لە دڵما زەڕڕە لانابا


بەجارێ ڕۆژی ڕووناکم لەبەر چاو بوو بە شەو ئەمڕۆ
کە دەستی ئەو نیگارەم دی لە دەس بەدکاری سەگبابا

#کەمالی

@chamochya
بوتێک بووی دەستکردی خۆم،
کڕنۆشم بۆ دەبردی،
له ساتی تەنیاییمدا،
سکاڵام بۆ دەکردی.
بەڵام ئەوڕۆ له دەورت،
کۆمەڵی کڕنۆشبەران،
تفری نەخشی پیرۆزی
پەنجەی منیان هەڵوەران.
شێلایان ئەو شۆخییەی،
جێی سەرنج بوو بۆ هەڵبەست.
ژەنگیان خسته ئەو دڵەی،
پرد بوو بۆ ژێر پێی مەبەست.
کەوابێ تۆ داڕشتەی
دەستم بی و بۆ من نەبیت،
ئیتر بۆچی لەژێر پێم،
ئەنجن به ئەنجن نەبیت؟

پەشێو

@chamochya
@chamochya
ئیدریس مەڕانی
نازانی چەن بیرت ئەکەم
نازانی چەن بەتاسەم بۆت
نازانی وەختە وشک بێ
لە سینەما هەناسەم بۆت

https://www.tg-me.com/chamochya
من بە مەرجی هیچ بردنەوەیەک نەهاتمە ناو قومارخانەی ژیان
تا ئەو هەموو دۆڕانە بچنمەوە
من نەهاتم تا ئاوەدانی سەرمەستم بکا
کەچی هەر هەموو وێرانەکانم بردەوە

#شێرزاد_حەسەن
@chamochya
چاو ئەنووقێنم نزیکی
کە کردمەوە ئێجگار دووری
تۆ بۆ من هەرگیز جەستە نیت
تۆ بۆ من ڕۆحی بێ شوێن و
زەمانێکی بەردەوامی
خەون و شیعری!

#شێرکۆ_بێکەس

@chamochya
من دڵدارم، درەختەکانی ناو گیانت ئەنووسمەوە.
کەژەکانی ناو بیناییت ئەخوێنمەوە، دەتۆش گیانە!
بمنووسەوە و بمخوێنەوە، لە سەر هەر گەڵایەک،
کە نەوەرێ‌ و کە ناوەرێ، بمخوێنەوەو بمنووسەوە.

#شێرکۆ_بێکەس
@chamochya
#گڕوو

گراویی من!
دوو چاوە دڵڕفێنەکەت دە چاوی من بڕە!
بڵا لە یەک بهاڵێ مۆنجی نادیاری دوو نیگا...
نیگام نە بۆنی سوێسن و هەڵاڵەیە،
کلیلی دەرکی گاڵەیە...

مەلی ئەوین!
دەزانی دووری چەندە سەخڵەتە؟
فریزووە کە هەر ڕەگەی خەمێکە بێئەمان،
بەبێ وچان،
دەکا ڕەگاژۆ بۆ لەشم...
کە ڕەمزی مردن و نەمانمە،
کەڵەی ڕواوی سەر ڕەگەی ژیانمە...

گرینگیی ژین!
کوانێ چۆمی ویشکەڕۆ دەگاتە ویشکەگۆلی دڵ؟
لە ویشکەساڵی یادەکەم...
کوا دڵۆپە ئاوێ بۆ گەرووی هەناسە لێبڕاوی نایەکەم؟

گوڵووکی من!
دەڵێن بەهاری ساڵی نوێ بەڕێوەیە و پەساپەسا دەگاتە مە...
گریم بەهار،
بە گرمەگرمی هەورەوە لەڕێوە هات...
کوا گوڵێ لە شۆرەکاتی قاقڕی ژیانی من،
بە دەم ڕەهێڵەوە بزەی دەبزوێ، هەڵدەدا؟
کە ژینی من هەمووی خەمە،
بەهاری من، بەهاری شین و ماتەمە...

کلیلی دڵ!
لە کوێ کەسێک هەیە لە من بگا؟
کوانێ ئاشنا بە دەردەکەم؟
وزەی قسەم لە هێڵی شادە کورتترە...
لە کوێ بە گوێی کەسێکی ڕادەگا:
وزەی هەناسە سەردەکەی خەزان؟
دڵم دڵی «کەرەفتوو» وە،
پڕە لە ڕاز و ڕەمزی «کەسنەزان»

شنەی بەیان!
ئەمن کە ئاشقی شەماڵ و لێڕەوار و کانی و چیام
بڵێی بەڕۆچکە تین بدا بە خەڵفی هەستی نەسرەوم؟
بڵێی لە ڕژدی ئەستەمی زەمانە سەرکەوم؟
بڵێی زرینگەیەک لە جامی دڵ بگاتە ئاسمان؟
بڵێی نەڕووخێ پردی مان...؟

#عەلی_حەسەنیانی
#هاوار
@chamochya
چاوم لە لکی هومێدە بۆم دانایە
ئەی خۆزگە کە داش دەهات بەری هەبوایە
زیندانە ژیانم دەرەتان نابینم
ئاڵۆز و گرێ پوچکەیە ئەو هەودایە

#خەییام #هەژار

@chamochya
#ئیرەیی

گوڵم...
ئیرەیی دەبەم بەبا گەر لێت کەوێ
خوا نەکردە بتلەرزێنێ.
خۆر بۆ ناڵێت ..؟
دەبێت لە من رۆخسەت گرێ
لە کازیوەی بەیانیدا کە روومەتی ئاڵت گەزێ

ئاو بۆ ناڵێت،..؟
کە ئەی خۆیتۆ
نابێت لە لێوانت کەوێ
بۆ تۆ هەمۆ شتێک و هەر کەسێ
حەرامە...
بە خەیاڵیش گەر لە لاتۆوە تێپەرێ

#عوسمان_شێرزاد
@Osman1355

@chamochya
سا بە زاری بۆ نەناڵێنم لە داخی فیرقەتت
بەندبەندم نەیسیفەت سووتا بە ناری میحنەتت

کەی لە قەبرا تا بە مەحشەر دەردەچێ یادت لە دڵ
زەحمەته بۆ عاشقی دڵدادە تەرکی سوحبەتت

دێیە خاتر تا لە خوانی حوسنی تۆ حەققی نمەک
قەت بە من پایانی نایە زیکری شوکری نیعمەتت

ڕاستە دڵ بەندە لە توڕڕەی زوڵمەتی زوڵفت وەلێ
ڕۆشنە کولبەم لەبەر شەوقی خەیاڵی ڕوومەتت

سوجدەچۆن وەک بیدی مەجنوون سەروەها ئەفکەندەسەر
بۆ تەفەڕڕوج گەر خەرامان بێ لە باغا قامەتت

بێ ڕەمەق وا ئووفتادەم تاقەتی ناڵەم نییە
ئەی تەوانا! بۆ زەعیفان کوانێ ئاخر مروەتت

تەرکی دامەن گرتنی دڵبەر نەکەی سالم بە مەرگ
نامەوێ بڕۆی گیان بێ خار لە خاکی توربەتت!

#سالم

https://www.tg-me.com/chamochya
مێژووی گەلی کورد مێژوویەکە لەناو تراژیدیاوە هاتووەتە دەر، سترانبێژەکان دەیانەوێت بە ئاواز ئەم مێژووە بۆ نەوەکانی پاش خۆیان بگوازنەوە. سترانەکان هێندەی دایک بۆ گەلی مە گرنگن، چۆن دایک ناهێڵێت زمان و کولتوورەکەمان لاواز بێت، سترانەکانیش ناهێڵن مێژوو تراژیدیاکانمان ون بن.

#نەبەز_گۆران

@chamochya
بمزانیایه،
جارێکی تر،
سێبەرم سێبەرت شانه ناکاتەوه،
بمزانیایه،
جارێکی تر،
خەییامی دەروونی هەڵچووت،
پێکی وشەی شێعرەکانم ناخواتەوه،
پشکۆی هەزار ئاگردانم،
دەهێنایه سەر لێوی خۆم،
تا کتێبی ماچی دوایی بکەینەوه.
بەفری هەموو نسارانم،
دەهێنایه سەر لێوی خۆم،
تا پێت بڵێم چی تر به یەک ناگەینەوه.

#مامۆستا_پەشێو

@chamochya
مەریوان سەفادین - گەر ئەمزانی Mariwan Safadin - Gar Amzani
گەر ئەمزانی لێوەکانت تینووی نەبێ نامخواتەوە
نەدەهاتم ببمە هاوڕێی وەرزەکانی کاڵ بوونەوە


https://www.tg-me.com/chamochya
ئەگەر ژیان ئازاردیتنه، کەواته بۆ زیندوومانەوه دەبێ ناچار له ئازاردیتندا مانایەک بدۆزینەوه. ئەگەر خودی ژیان مانای هەبێ، ئەوکات ئازار و دەردیش مانای دەبێ، بەڵام کەس ناتوانێ ئەو مانایه بۆ کەسی تر بدۆزێتەوه. هەرکەس دەبێ خۆی به دوای مانای ژیانی خۆیدا بگەڕێ و بەرپرسیارێتیی له ئەستۆ بگرێ. ئەگەر سەرکەوتوو بێ، وێڕای هەموو بچووک بوونەوه و نزمییەکان، درێژه به ژیانی دەدا. فرانکێل که حەزی له بیروبۆچوونی نیچێیه، باوەڕی بەو گوتەیەشی هەیه که دەڵێ :"کەسێک که هۆی ژیانی دۆزیوەتەوه، لەگەڵ هەر چۆنبوونێکیش ڕێک دەکەوێ".

"مرۆڤ له گەڕان به دوای مانادا، ڤیکتۆر فرانکێل"

@chamochya
ئەی دیدەپەری بەو دەمە، بەو کوڵمە گوڵینە
بۆ کەس نییە تاسەر، ئەوەرێ ئەم گوڵی ژینە
تا سەر نییە ئەم نازە، وەھا دووری مەبینە
ئـەو چـاوە گـەلاوێژە خـەڵاتـی کـە بـریـنـە
ئەو زوڵفە کە ئێستاکە دووتوێی عەنبەری چینە
ڕۆژێکی کە دێ، تێکەڵی توێی خاکی زەمینە
ئەو گەردنە بێگەردە کە وەک تەختی بلوورە
ئەو لێوە کە وەک خونچە تەڕ و ناسک و سوورە
ئێستاکە بەبێ ڕەحمی سزای جەور و فتوورە
لای وایە کە ژین فانی نییە و رێگەیی دوورە
نایزانێ کە ھەر پەنجەیێ لەم خاکی زەمینە
کوڵمی دە ھەزار لەیل و دەمی سەد مەم و زینە
ئەمڕۆ دڵی بێچارە ئەبەی ئەیخەیتە نێو داو
نایزانی سبەینێ ئەکەوی سەرکز و داماو
ئەو جوانییە ئەڕوات و لەچاو گوم ئەبێ وەک ئاو
ئەو ڕۆژە ئەبێ دائیمە ھەر بێنییە بەرچاو
تا ڕەحمێ بکەی ئێستاکە بەم زام و برینە
سەرکز نەبی لەو جێگە بێ سامانی زەمینە
ئەم چەند قسەیەم وتوە بە تۆ ئێستە بەچاکی
گەرچی ئەشیزانم دڵی بەردت نییە باکی
مەڕوانەرە ئەمڕۆ کە بەڕوومەت گوڵی تاکی
بڕوانە سبەینێ، کە لەناو دامەنی خاکی
سەد لەیلی وەکوو تۆ بووە لەم ڕۆشنی ژینە
ئێستاکە لەنێو جەرگەیی تاریکی زەمینە

#ئەحمەد_هەردی

@chamochya
نەی : جەمشید عەندەلیبی
سێتار : جەلال زولفنون
گۆشەی سەلمەک:حالا چرا...

شێعر: خالید ڕەشیدپوور
دەنگ: هەژیر

داخەکەم، ژینم بە تاسە و
حەسرەتی تۆ ڕابـرا
ساڵەها فرمێسک و خوێن
بۆ تۆ لە چاوم هەڵـوەرا

بێ سەر و شوێنی، چرای بەختم،
کە نەمزانی لە کوێی
چاوگەلم کوێر بوو بەشوێنتا،
خۆڵ بەسەر سەبرا کـرا

تا نەرم کەم ئەو دڵەی وەک
بەردی تۆ، ئەی بێ وەفــا
ئەم دڵەی بێ نازی من،
چەندە لە دار و بـەرد درا

پڕ بە دڵ بیرت دەکەم،
تا کەی لە من دووری و بـزر
بێ تۆ ژان بوو کردم ،
ئەمما ناوی ژینی لێ نــرا

بەختەکەی سەوداسەرم،
کەنگێ بە میوانم دەبی؟
کەی بڵێم ئۆخەی منیش
وا مۆمی بەختم هەڵکــرا ؟!!

زۆر دەترسێم کاتێ بێی،
ئەمنیش بڵێم وەک شەهریار
آمدی جانم بە قربانت
ولی حالا چـــرا....؟



https://www.tg-me.com/chamochya
2024/06/12 03:50:50
Back to Top
HTML Embed Code: