Telegram Web Link
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
#پەرچەمی دولبەر ڕەشە بۆیە جیھان نیوەی شەوە ڕۆژە وەختێکیش کە دەرکەوت ڕوویی زیبایی سەمەن #ئەخۆل @chamochya
ماھی تابانە ئەسیری شوعلەیی ڕوخساری تۆ
موشکی تاتارە زەبوونی #پەرچەمی خونخواری تۆ

چونکە سوتاوە دڵی من وا بە کڵپەی کوڵمەکەت
لەت لەتە جەرگم بە ژەھری زولفەکەی ڕەشماری تۆ
🔘دڵزار
@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
با بشەکێنێ شنە ئاڵای کەزیت مەقنەعەکەت گڕ دە بە دەسماڵەوە تووڕ دە لەچک، #پەرچەمی تۆ خۆی گڕی، پاقژی نەورۆزە بە دەم یاڵەوە #مامۆستا_ئەمین @chamochya
پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا

لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا

لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا


🔘نالی
@chamochya
وەکوو زوڵفی بتان شێواوە حاڵی دەرهەمی دنیا
هەموو کاتێکی مەحکوومی نەمانە عالەمی دنیا

دەوامی هیچ نییە هەر ڕۆژە جۆرێکە ئەگۆڕێ زوو
لەلای زانا وەکوو یەک وایە شادی و ماتەمی دنیا

ئەوەی دانایە وەک یەک وایە لای ئیقباڵ و ئیدباری
قەراری هیچ لەسەر بارێ نییە زۆر و کەمی دنیا

ئەگەر شەکرت بداتێ ژەهری تێدایە نەکەی بیخۆی
دەخیلم خۆت بپارێزە لە شەهدی پڕسەمی دنیا

کەمن ڕەند و قەلەندەرمەشرەبم فەرقی نییە هەرگیز
لەلام هەر وەک یەکە کاسەی کەل و جامی جەمی دنیا

ئەگەر ئەهلی دڵی تۆ گوێ لە ناڵەی سازی دڵ بگرە
«کەمالی» گوێ مەدە ئاوازەیی زیل و بەمی دنیا

#کەمالی

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
تێک شکێنن ساغەر و مینا، وەکوو زوڵفی بتان بادەیی پڕنەشئە؛ ماچی لێوی ئاڵی نوسرەتە 🔘ئەدەب @chamochya
وا لقی لاولاو بە قەد سەروی ڕەوانا هەڵچووە
بۆ لەباوەشگرتنی باڵای بتان وەک پەرچەمە

گوڵ خەریکی ڕەنگ و بۆ یەعنی شەبیهی ڕوومەتە
خونچە مەشغووڵی تەبەسسوم، هەر دەڵێی لێو و دەمە

#بێخود
@chamochya
تاقانە خونچەکەی باخی ژیانم
زیندووکەرەوەی ئاواتی بێگیانم
ڕۆشنکەری ڕێگای ژین و مانم
با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ، شار و دێ
ڕا کەین و ڕوو بکەینە چۆڵ و هەردێ، ناو هەردێ
تەنیا، وەک ئاسکۆڵەی کۆسار
ڕوو بکەینە قەدشاخ و ناو گوڵزار

لە قەد پاڵی شاخی هەزاربەهەزار
لە سای سێبەری درەختی ناو گوڵزار
کونجێ بکەین بە هێلانە و هەوار
دەست لە گەردن، تاکوو مردن، شۆخ و شاد، شۆخ و شاد
خەمی دنیا بە ماچ بدەین بە باد، هەر بە باد
گۆنات، هەڵمژم پڕ بە دەم
سوور هەڵگەڕێی هێندە ماچت کەم

#ئەحمەد_هەردی

@chamochya
لە سەر سینگی گژوگیای بێدەنگیمدا، سەدان ساڵە
گای سیاسەت، سەرشێتانە دێت و دەچێ و دەلەوەڕێ و
چاوگەی بیرم پێشێل دەکا و گۆمی سەبرم لێڵ و سەرڕێژ 

سەدان ساڵە باڵەوازەی مەلی ڕەهای وشەکانم بێ ئارامن
داڵی ئایین ڕێگە نادا لە سەر سینگی ئەوینمدا بجریوێنن
وێنەی جوان و خۆشەویستی و ڕەنگی فڕین
لە ئاسمانی شێعرستانما بخەمڵێنن

سەدان ساڵە، هەرچی ئاسکۆڵی ئازادیم
ویستوویەتی بێتە چیای ژیانمەوە
یاسای گورگ و بزەی کەڵبەی عەداڵەتی ڕاوی ناوە
چاوی چیای زامی ئێمەش بە ئەسری سوور لێی ڕاماوە

دەیان ساڵە بۆ زۆنگاوی نوقمبوونە، گەمییە شڕەی ناژیانمان
سفرەی دڕاوی شادیمان، ڕازاوەیە بە حەسرەت و خەمی تێرمان
گێژەڵووکەی سیاسەتیش، خۆڵی دزیی کردە چاوی برسی نانمان
ئێستە ئیتر، سەبری چیا و گۆمی خنکاوی بێدەنگی
سەرڕێژ بوونە لە مەراقی زرێبار و لە ڕاسانی هەڵۆی هاوار...

من دڵنیام ئەو ڕۆژە دێت،
کە سروودی سازی هەور و
نەرمە گەڕیانی پێی شەقام بژیێتەوە
تا چارشێوی دێوی شەوگار،
لە سەر بەژنی عیشق و جوانیم بکشێتەوە
تا سێبەری سامی جەنگەڵ،
چنگی سووری دڕک و داڵی سیاسەتان،
لە بەرۆکی خوێناوڵی گوڵی ژیان ببێتەوە.

#ڕەحیم_لوقمانی

@chamochya
شەوە و شابازی هەستی دڵ فڕیوە
خەویش بۆ چاوی بێداریم  فریوە

زرینگاوه خەیاڵت وەک شەوی ڕەش
لە ڕۆحم خەون و هوشیاریت دزیوە

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@chamochya
فاتمە! دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و ئارەقی یەزدانییە
بەژن‌وباڵاکەت نموونەی ھەیکەلی یۆنانییە
لارولەنجەت مۆسیقایە، بەستەیە، گۆرانییە
بووکی ڕازاوەی خەیاڵم، گیانەکەم، ست فاتمە
تاقە پڕشنگێکی چاوت ئەوپەڕی ئاواتمە

گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
ھەر بەتەنها بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی ھیچ شک بەرێ کۆژراوی ئەو چاوانەیە
ھەر بەتەنها خۆشەویستی شک ئەبەم، ست فاتمە
سەروەتم ناوێ، بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە

خۆشەویستی وا کە نامەی خوایە بۆ پێغەمبەران
بەرز و ناسک، وەک ھەناسەی پڕ گوڵاوی دڵبەران
نەک وەکوو حەزکردنی دینار و گەوھەرپەروەران
ئەو کەسانەی بۆ قڕانێ چەندە دڵیان ھەڵوەران
خەڵقی تر پارەپەرستی با بکەن، ست فاتمە
من بەتەنها تۆپەرستی ئەوپەڕی ئاواتمە

زۆر کەڕەت ھانم ئەدا داخی دەروونی پڕ گڕم
بۆتی ھەڵڕێژم سکاڵای ناسکی گەرم‌وگوڕم
داخەکەم کاتێ کە دێمە بەردەمت، واقی‌وڕم
وام ئەشێوێنێ بە جۆرێ نایەڵێ ھیچ دەربڕم
بووکی ڕازاوەی خەیاڵم، گیانەکەم، ست فاتمە
گوێیە بۆ ئەم ڕازە شل کەی ئەوپەڕی ئاواتمە

#ئەحمەد_هەردی

@chamochya
شێعری سیاسی/بیرەوەری

لە کۆچڕەوکەی ساڵی 1991دا ماڵی مامۆستا ئەحمەد هەردی لە سەقز بوو. هاوینی ئەو ساڵە سەردانی مەهابادی کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژ مانەوەی لە مەهاباددا شانازیی میوانداریی بەڕێزیانم هەبوو. هەندێ ناساز و بە دەست نەخۆشیی "ئاسم"ەوە پشووسوار و بێ‌تاقەت بوو. بە ڕۆژ سەردانی ناوشار و چاوپێکەوتنی هەندێ کەسایەتیی مەهابادی دەکرد و دانیشتنی شەوانەی بە باسی شێعر و ئەدەب و بیرەوەرییەوە زۆر خۆش و بەکەڵک بوو.
لە یەکێک لەو شەوانەدا کە چەند دۆست و ئاواڵی ئەدیب و شاعیریش تەشریفیان هەبوو، داوای لە کاک قاسمی موئەییەدزادە کرد هۆنراوەیەکی خۆی بخوێنێتەوە. کاک قاسم فەرمووی «شێعرێکی سیاسی» دەخوێنمەوە. ئەمجار شێعری «بیست و حەوت ساڵە»ی خوێندەوە، کە پڕ لە هەستی کوردایەتی بوو:
شەوە تابووتی ڕەشی تەرمی هەتاو
هەڵفڕینێ مەلی فرمێسکە بە تاو
شەوە باڵی مەلی مەی خوێناوی
خوێنە مەی، دەگڕێ بە نەی خوێناوی
ئاسمانم دە نەزەر دێتە نەوی
بەو هەموو نەزم و نیزامەی پتەوی
زۆر بەرزتر هەیە لەو ژوورە بەرین
خۆ بەوەی نیە کە هەژارین و بەرین
زەمزەمەی دەمدەمەی ئاهەنگی نەیە
ماڵە وێرانە کە ئاهەنگی نەیە
هەورە گرمەی کێو ئەلەرزێنێتەوە
تاقە چەند ئەستێرە دەدرەوشێتەوە
پۆلی ئەستێرە نەوی بوونەتەوە
مەستی ئەسڕاڕی شەوی بوونەتەوە
لە دڵی ئیمشۆکە خوێن هەڵدەقوڵێ
بیست و حەوت ساڵە کە خوێنم دەکوڵێ
بیست و حەوت چەرخە کە خوێنم دەمژن
دادەڕووتێنن و دەبڕن و دەکوژن
بیست و حەوت چەرخە لە شێعرێ دەگەڕێم
بێتە دی ئیدی لە شێعرێ دەگەڕێم
ماتەم و تەم کەژ و کۆی داگرتۆ
کوردە پۆڵایە کە خۆی ڕاگرتۆ
دڵە پڕ مەینەت و هیوا کەت و کەم
گڕی بەرداوەتە من حەسرەت و خەم
هەر جێیەک پێی تێدەنێی بەحسی قەلە
قافیە تەنگە، زەلە، نەحسی قەلە
بە هەنیسکانەوە سەر هەڵدەقەنێ
پێکەنین دەگری، گرین پێدەکەنێ
خەتەر ئەم وەزعەیە دەشڵێن خەتەرە
کەڵ بە موو بەندە، نەکەی، باسی سەرە
گیانە ئەم بیرە کە کۆنە و پیرە
بۆ دەس و پێی لەش و گیان زنجیرە
ئەو کەسەی نەوتی چراکەی ڕشتی
ئەو کەسەی خوێنی براکەی مژتی
ئەو کەسەی بابی لە دەم خەو کوشتی
تێکی بشکێنە هەر ئەمشەو پشتی
نەکەی ئامانە کە ڕوحمی پێ‌بکەی
ڕاست حەقی خۆیەتی هەرچی لێ‌بکەی
ئاگرێ هەڵبۆت و ناکووژێتەوە
لە گوێما هەردەمە دەزرینگێتەوە
زگی چەوسێنەرە بۆ دڕینێ دەبێ
سەری سەرهەڵقەنە بۆ بڕینێ دەبێ
ئیمشۆ هەر شێعرێ کە هۆنراوەتەوە
نەخشی ئەسڕاڕێکە کێشراوەتەوە
بەرزە هەستێکە کە هەستاوەتەوە
هەژدیهایێکە هرووژماوەتەوە
کۆرپەی ئازادییە ڕازی نەتەوە
بە سەفی کووژەکە ڕازاوەتەوە
قەلە پێی دادەڕزێ و دادەتوڵێ
خوێنە خوێنە دەکوڵێ و هەڵدەقوڵێ
سوێند بە کێو و ڕەوەزی کوردستان
سوێند بە ڕۆڵەی نەبەزی کوردستان
سوێند بە کوردێ کە لە ڕێگەی نەتەوە
گوللەباران کرێ کل نابێتەوە
بەو شەپۆلەی کە دڵی شەو دەدڕێ
بەو هەڵۆیەی کە بەرەو خۆر دەفڕێ
بەو سروودەی کە دەسی خەم دەبڕێ
هەردەمە کەللە تەزیوێ دەکڕێ
بە چپەی دەنگی بزەی خونچە گوڵێ
هەستی کوردێکی کە خوێنی دەکوڵێ
بە شنەی نەرمی هەناسەی ئێوار
نەرمە تاسەی شەوی زبری ڕێبوار
بە وتێکی کە لە زەم جانەوەرێ
لە دەمی وشکی هەتیو دێتە دەرێ
هەرکەسێ ببزوێ لە حاستی وەتەنم
ڕەگ و ڕیشە و ڕەگەزی هەڵدەقەنم
ئاگرێ هەڵبۆت و ناکووژێتەوە
لە گوێما هەردەمە دەزرینگێتەوە
زگی چەوسێنەرە بۆ دڕینێ دەبێ
سەری سەرهەڵقەنە بۆ بڕینێ دەبێ
***
مامۆستا هەردی پاشی شێعرەکە، بیرەوەرییەکی خۆی لەگەڵ مامۆستا گۆران بەم جۆرە گێڕایەوە:
ساڵانی سەرەتای پەنجاکان بوو. بەیانی زوو بۆ دەوامی ڕۆژانە لە ماڵ دەرکەوتم. لە ڕێگا تووشی مامۆستا گۆران بووم کە ئەودەم بەرپرسی ڕۆژنامەی «ژین» بوو لە سلێمانی. ئەویش دەڕۆیشتەوە سەرکارەکەی. بە یەکەوە و بە قسەکردن هاتینە خوار. من تەمەنم دەوری سی ساڵ و ئەویش دە پازدە ساڵێک لە من بەتەمەنتر بوو. لە ڕێگادا گەنجێک تووشمان هات و ڕووی کردە مامۆستا گۆران و پرسی: «مامۆستا! بۆچی شیعرەکەی منت لە ژیندا چاپ نەکرد؟»
گۆران گوتی: کامە شیعر؟
کاتێک گەنجەکە ئاماژەی کرد، وەبیری هاتەوە و گوتی: شیعار بوو، بۆیە چاپم نەکرد.
گەنجەکە گوتی: نا! شیعرەکەی من سیاسی بوو، بەڵام تۆ نەتوێرا چاپی بکەی.
گۆران گوتی: کەوایە تۆ مانای شیعری سیاسی نازانی!
لێرەدا مامۆستا گۆران پەنجەی بۆ لای من[هەردی] ڕاداشت و گوتی: شیعری سیاسی «ست‌فاتمە»کەی ئەمەیە! چونکە دەڵێ:
گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
ئەمە شیعری سیاسی‌یە و جیاوازی لەگەڵ «شیعار» زۆرە.
***
لێرەدا مامۆستا هەردی فەرمووی: لە گێڕانەوەی ئەم بیرەوەرییەدا مەبەستم تاریفی خۆم و شیعرەکەم نەبوو، بەڵکوو ئاماژەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە بابەت پێناسەی «شیعری سیاسی»یەوە بوو.

عەبدوڵڵا سەمەدی
@chamochya
ڕوویەکم تێ‌که بەقوربان، بەسیەتـی حوزن و ئەلەم
هیچ له تواناما نەماوه هەڵگرم سەرباری خەم
بەو دوو کوڵمی سوور و ئاڵی فیتنەئەنگیزت قەسەم
دڵ به داخت وەک سیاهی خاڵی گۆناتم وەره

#ئەخۆل

@chamochya
ئەی ئاشنا بە خەمی بێپسانەوەم!
زەنوێرەکانی ویشکی بزڕکاوی ویشکەسوێ
هەر چاوەچاوی دەنگی چەمی ویشکەڕۆ دەکەن
باڵندەکان - پۆلی پەریی دوورەلێڕەوار -
بێتاو و بێقەرار،
هاواری تۆ دەکەن

#عەلی_حەسەنیانی (هاوار)

@chamochya
مرۆڤ ناتوانێ پێوەندیی بە گەلانی دیکەوە نەبێ، یا هیچ کوێ نەچێ و هیچ کەس نەناسێ.
بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، ئەمانە نابنە هۆی ئەوەی لەپێناو ناسین و تێگەیاندن و پێوەندی بە گەلانی دیکەوە، زمان و فەرهەنگی خۆمان بفەوتێنین.
بەتایبەت ئێمە، هەموومان بە هۆی خوێندنگە و زانکۆ و شوێنی کار و هات‌وچۆ و سەفەر و بۆ پیاوان دەورەی سەربازی و...، هەندێ هاوڕێ و ناسیاومان لە زمانەکانی دیکە هەیە. جا ئەگەر بڕیار بێ بۆ تێگەیاندنی ئەوان، هەموومان بە زمانی دیکە بابەتەکانمان بنووسین، کەوایە کێ دەمێنێ بە زمانی دایک بنووسێ؟ ئەی خۆ هەرکەس لانیکەم یەک دوو ناسیاوی ناکوردی هەیە، ئاخۆ دەبێ لەبەر ئەوان، زمانی خۆمان وەلا بنێین؟! واتە ئەگەر پێچەوانەکەی بووایە و ئێوە زمانی ئەوانتان نەزانیبایە، ئەوان لەبەر ئێوە کوردییان دەنووسی؟!!!
پرسیارێکی دیکە: تۆ لە ١٠ هاوڕێت، ڕەنگە ٣ی کورد نەبن. ئێستا، ئەمە کە تۆ لەبەر ٣ کەس، ٧ کەس لە زمانی خۆیان بێبەش بکەی، لە کام لۆژیک و عەقڵییەتێکدا پاساوی هەیە؟!
لەڕاستیدا ئەمە ئەرک نییە ئەوان تێ بگەیێنین. وەک چۆن کاتێک دەچییە شارێکی دیکە و ناچاری تۆ ڕێگەیەک بدۆزییەوە بۆ پێوەندی، هەرکەسیش پێوەندیی بە تۆوەیە، ئەرکێتی بە جۆرێک لێت تێ بگا، یا ئەگەر لێت تێ ناگا، ئەوەندەی دەرک هەبێ کە چاوەڕوان نەبێ تۆ لەبەر ئەو، دەست لە زمانی باب‌وباپیران، زمانی دایک و دایەگەورەت هەڵگری.
دەکرێ ئەو شتانەی زۆر هەست دەکەی گرینگن، «سەرەتا بە کوردی» و پاشان بە زمانێکی دیکەش بینووسی کە تێ بگەن، ئەوانی دیکەش بەس بە کوردی.
ئەگەر هەموومان ئەم بیانوویە بێنینەوە کە هاوڕێی ناکوردمان هەیە، کەواتە چارەنووسی زمانی دایک دەبێتە چی؟!!

با زمانی دایک بپارێزین و پێی بنووسین و پێی بدوێین.
@Kurdinus

@chamochya
ئەمشەو تەنیا بێ جەستەی زەبوونم
دیسان سەرواز کەرد، دڵەی پڕ هوونم
خەیاڵان خاو، هاوردم بەردم
هاوار جه دەمەی، هەناسەی سەردم

#مەولەوی_کورد
@chamochya
2024/06/01 00:05:28
Back to Top
HTML Embed Code: