Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌷نەورۆزتان پیرۆز بێت🌷

نەورۆزی2725 گوندی کاڵ _ مەریوان

✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
🔥1
گڕ هەتەری شیعرێک دەبا،
کە هەناسەی سەوزی چیمەن ،
دێڕ دێڕ تێیدا سەما دەکا
و
ترپەی دڵی کانییەکی ئاشق بە مانگی، لێ دەتکێ!
ئێوارەیه
و
ئەو نەورۆزەی،
گیان بە بەری ژیندا دەکا....

#کتوپڕ

✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
🔥31
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (asrin –Shvana)
"تۆپ"



"تۆپێک" لەبەر دەرگایە
بانگمان دەکات بۆ کایە

"تۆپ"ەکەمان خاڵ‌خاڵە
گووپ خڕ، وەک پرتەقاڵە

خاڵێ سپی  و خاڵێ ڕەش
لێو بە کەنینە و ڕووگەش

بژمێرن سێ ، یەک و دووان
هاتین لەگەڵ تۆپی جوان

تۆپ‌تۆپێن و گۆڵ‌گۆڵێن
من گۆڵچیم، ئێوەش هەڵێن


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
👏42
⚽️"تۆپ"🏀

"تۆپێک" لەبەر دەرگایە
بانگمان دەکات بۆ کایە

"تۆپ"ەکەمان خاڵ‌خاڵە
گووپ خڕ، وەک پرتەقاڵە

خاڵێ سپی  و خاڵێ ڕەش
لێو بە کەنینە و ڕووگەش

بژمێرن سێ ، یەک و دووان
هاتین لەگەڵ تۆپی جوان

تۆپ‌تۆپێن و گۆڵ‌گۆڵێن
من گۆڵچیم، ئێوەش هەڵێن


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
👏7👍1
"تۆپ"



"تۆپێک" لەبەر دەرگایە
بانگمان دەکات بۆ کایە

"تۆپەکەمان خاڵخاڵە
گووپخڕ، وەک پرتەقاڵە

خاڵێ سپی  و خاڵێ ڕەش
لێو بە کەنینە و ڕووگەش

بژمێرن سێ ، یەک و دووان
هاتین لەگەڵ تۆپی جوان

تۆپ‌تۆپێن و گۆڵ‌گۆڵێن
من گۆڵچیم، ئێوەش هەڵێن


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"


🆔
@cmhelbest


@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
👏6
"سەما"



بمنووسنەوە:....
لە بوولێڵی غوربەتێکدا ون ببم
و
لە شیعرێکدا لە خاچ بدرێم!
بمنووسنەوە:
لە هەورێکدا،
بڕژێم بەسەر خاکی خۆما و
سەما بکەم لەنێو ڕۆحی  گوڵی سوورا!....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
3👏2👌2
Forwarded from کوردستان / Kurdista (کوردەوان)
"تابلۆی ئەنفال"

کارەساتی #ئەنفال بە هەشت قۆناخ جێبەجێ کراوە! هەر بۆیە هەشت تابلۆی شیعریم بۆ داناوە کە لێرەدا سێ تابلۆم هێناوە!



تابلۆی یەکەم:


نیشتمانێک
لە زام دەدوێ و
دایکێک بەدەم هەنسکەوە
منداڵەکەی ڕادەژەنێ!
ڕەنگی خوێن و
بۆنی مردن
جەستە و بەژنی "خاک" دەتەنێ!
لەسەر سەریان
پۆستاڵ ڕەشێک بە قاقاوە
چاڵی "ئەنفال" هەڵدەکەنێ!!


تابلۆی دووهەم:

کانی دەگری و
ئەسرینی خوێنی لێ دەڕژێ!
کیژۆڵەیەک لەگەڵ
لەتێک گۆزەی شکاو ڕاکشاوە!
نەورەسێکی کەسیرەبوو
چاوەڕوانی قومێک ئاوە!!

تابلۆی سێهەم:

دارستانێکی سووتاو و
گوندێکی گڕتێبەردراو و
چەند ماڵێکی نوغرۆ و ڕووخاو!
لەژێر داروپەردووی دێدا و
لەنێوان تۆز و دووکەڵدا
دەنگی گریانی منداڵێک
بەئەسەپایی دێتە بەر گوێ!
لەولاشەوە لوورەی
گورگی
ڕەشی هار دێ!!.....



هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
5
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"تابلۆی ئەنفال"


هۆنراوە: "ج.م.هەڵبەست"
خوێندنەوە: "مینا سوارە"
مۆنتاژ: "کەیهان موحەمەدی نەژاد"






👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
3
هەناسەی سپیی بەفری شاخ،
لە گەرووی "با"دا خنکاوە
و
چ هاوارێکی بێدەنگە "سترینی" گوڵێک بۆ بەهار!...

وا دەبێژن، "خێڵی درۆ":
پێکەنینی سەر لێوی خۆر،
ژاراوی بوو!
نازانن تا؛ دەنگی قاقای بەرزتر بایە،
شەو زەندقی زیاتر دەچوو! ....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍1👏1
مانگیی گوڵان(بانەمەڕ)

گوڵان، دووهەم مانگی ساڵ، مانگی دووەمی بەهاره لە ڕۆژژمێری کوردیدا.
ئەم مانگه 31 ڕۆژە و لە 20 یا 21ی مانگی نیسان(ئەپریل)ەوە دەست پێ دەکات و لە 20 یا 21ی مانگی ئایار(مەی)دا کۆتایی دێت.
لە کوردیی ناوین(سۆرانیدا) "گوڵان" و "بانەمەڕ"ی پێ دەوترێت.
هۆکاری ناودێر کردنی بە "گوڵان" دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی ڕازاوە و دڵڕفێنی کوردستان. هەر وەک ئاگادارین، کوردستان وڵاتێکە کە خاوەنی سروشتێکی جوانە. بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا و لەم مانگەدا دەشت و شاخ و دۆڵ و بنار و شیو و لاپاڵ و نشێو.... بە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ و ئاڵواڵا دەڕازێتەوە و سەرنج و هەست و خەیاڵی مرۆڤ دەڕفێنێت. هەر بۆیە ئەم مانگە ناو نراوە "گوڵان".

ناوێکی تری ئەم مانگە "بانەمەڕ"ە. وەکوو دەزانین لە ڕابردوودا وەرزی زستان و سەرماوسۆڵە ماوەکەی زۆرتر بووە و بەفری زیاتر باریوە و سەخڵەتتر بووە، دەڵەتدارانی کورد مەڕوماڵاتیان لە نیوەی پاییز بەدوا تا مانگێ بەهار لە گەوڕ و تەویلەدا ڕاگرتووە و نەیانتوانیوە بیانبەنە دەرەوە.
لەم مانگی بانەمەڕدا مەڕوماڵاتیان لە ماڵ دەر کردووە و بۆ لەوەڕاندنیان بردوویانەتە  دەشت و دەر، هەر بۆیە ناوی لێ نراوە "بانەمەڕ" واتە مانگی بەردانی مەڕوماڵات.
هەروەها دەبێژن: ئەوکات سەربانی ماڵەکان نزم بووە و کاتێ ئاژەڵەکانیان بردۆتە دەرێ، مەڕەکان توانیویانە بچنە سەر بانەکان، بۆیە پێیان وتووە "بانەمەڕ"!

لە زار و شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بەم مانگە دەوترێت:

لەکی: میریان
هەورامی: پاژەرەژ
کورمانجی: گولان
سۆرانی: گوڵان، بانەمەڕ
کەلهوڕی: گوڵان، کەوکڕ

لوڕی: گوڵبار
کوردکی(کرمانجکی): گولانە


لە ڕۆژژمێری کوردیی گەرمێنی (سوڵتانی)دا بە گوڵەجاڕان ناودێر کراوە.

خوالێخۆشبوو مامۆستا "هەژار موکریانی" بەم شێوەیە بانەمەڕی  شیعراندووە:

مانگی بانەمەڕ لە کوردەواری
بەهەشت لە دنیا خۆی داوە دیاری
کەژ پۆشی لە گوڵ چادری سوور و زەرد
هاڕەی هەڵدێران دەرمانە بۆ دەرد


: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
1ی گوڵان_ 2725ی کوردی


#وشەے_ڕەسەن
#گوڵان #بانەمەڕ

@rojandaily
👌21
Audio
"ئەستێرە"


زریو، زریو، زریوە
ئەستێرەیەک باریوە

دەمی بە پێکەنینە
چەن جوان و خوێن‌شیرینە

زریو زریو ئەستێرە
بەخێر هاتی بۆ ئێرە

تاوێک ببه میوانم
دەمێکە چاوەڕوانم

یاری دەکەین پێکەوە
دەژمێرین لە "یەکەوە"

چاوشارکێ و قەلە_قەلە
"بیست" بژمێره ئەم چەلە

ئەستێرەی لێو بە خەندە
پێم بڵێ سەعات چەندە

لەپڕ  دەنگی دایکم هات
وتی هەڵسە خۆر هەڵات

زریو زریو زریوە
زانیم کە خەونم دیوە

پێشکەشە بە منداڵە چاو گەشەکان😍😍

#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🎙شوکری

#فێربوونی #زمانی #دایکی #ناسنامەی #هەموو #مرۆڤێکە


@khwendnawakanm ✍🏻🌸
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
5
#تەپ‌_و_نم



تەپ‌ و نم بێ و
تۆ دەرکەوی!
هەتا سیلەی چاوەکانم،
بتبەنەوە بۆ ڕووبارێک،
بەردەبازی دڵدارانی تیا ڕواوە...




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏4👌2
#پێڕەو_ی_با :




سروودی سەوزی دارستان!
شیعری گەشی ڕووانەوە،
تا گرتنی دوایین پلۆنۆمی "پاییز"
قەدەغەیە!

بە_ئەندام_بوون، بۆ ڕووبار
و
کانی و
چیا و
خۆر بڤەیە!...

ئەوەی ناوی گژوگیایە!
هەرچی ڕەنگی ژینی تیایە !
بۆی نییە نا
خۆی پاڵێوێ  لە کۆنگرەی هیچ وەرزێکدا!.

کۆنگرەی یەک:
ئەندامەکان مانیفێستی با بزانن!
هەڵبژاردن بە کۆی دەنگە و
نابێ "نەخێر" بپژێ لە زار!
سەرۆک "با"یه
و
"کورسی" تەنیا بۆ کەسێکە  ڕقی دنیای لە گەڵایە!....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👌31👍1
Forwarded from کوردستان / Kurdista (کوردەوان kurdevan)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌸🌸11ی گوڵان ڕۆژی لەدایکبوونی "پێشەوا" و ڕۆژی باوک لە گشت باوکانی کورد پیرۆز بێت!🌸🌸

______________________________

🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸


"یازدەی گوڵان"


کۆڵان بە کۆڵان
دەگەڕێم شار و
گوند و
باژاڕۆک!
وەک جاڕچی گەڕۆک!
مزگێنیم دەوێ
و
هەم گوێزەبانە!
ئەمڕۆ ڕۆژبوونی باوکی کوردانە!



هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

دیزاین و ڕێکخستن :غەمگیـن

👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏43👍1💯1
Audio
🥰شیعری "هنار" بۆ منداڵان🥰


هنار هنار هنارم
ل گوندم ، ل باژارم

ئەز نە شلک، نە سێڤم
میڤانێ دەڤ و لێڤم

سۆر و ڕند و ڕووکەنم
ب شەڤ، ب ڕۆژ، دکەنم

مێوەیەکە  شێرینم
تژە ژ ڤیتامینم

گەر هوون ژ من حەز دکن
وەرن وەرن لەز بکن

هەر دوو دەستێن خۆ بشۆن
خۆشک خۆشک من بخۆن

هنار هنار هنارم
ب زارۆکان رە یارم

12ی گولان 2725

هۆنراوە و خوێندنەوە:
"ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#کورمانجی #kurmancî


👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👌53👍1💯1
بەشێک لە شیعری:

#ڕایەڵ



دڵم!
ئەمشەو،
لە هێلانەی هیچ شیعرێکدا،
لە گلێنەی چاویشتا،
نا،
ئۆقرە ناگرم!.....


ڕا نەهاتووم،
کۆستی  هەتاو بنووسمەوە
و
شین بگێڕم بۆ ئاسمان
و
مەرگی ئەستێرە لەبەر کەم!..
کاتژمێری سفری تەمەن:
دەلاقەیەک چاوەڕوانی
و
چەپکێ نیگای کەسیرەبوو!
دالقانی جێژوانی یاد،
گوڕتر دەکات داڕمانم...

دوایین  شیعری  ماڵاویی:
ماچێک بوو،
وا هەرگیز هەرگیز
نەنیشتە سەر پەڕەی لێوم!



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏42😍1
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (Shvana)
مەتەڵ



نە گژوگیام،  نە دارم
سپی‌وسۆڵ و تامدارم
دەڕوێم لە  دەشت و شاخا
لەنێو مەزرا و لە باخا
ناسکۆڵە و نەرم‌ونۆڵم
بچکۆلانە و خرتۆڵم
جوانکیله و ئێسک سووکم
ورد  و خڕ و بچووکم
بان سەرم لووسە و بێ موو
ڕەنگم وەک بەفر؛ چەرموو
لە چەتر دەچێت شێوەم
خۆراکی ماڵی  ئێوەم؟
دیارە وریا و لێزانی
چونکە ناوم دەزانی.....


#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
👌2👏1
چاپ و بڵاوبوونەوەی چیرۆکی
"ناسکە و ددانەکانی"

گۆڤاری #هەڵمەت ژمارە 31_ مانگی 5 _ ساڵی 2025

#باشووری_کوردستان



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
1
ج.م.هەڵبەست...شیعر
چاپ و بڵاوبوونەوەی چیرۆکی "ناسکە و ددانەکانی" گۆڤاری #هەڵمەت ژمارە 31_ مانگی 5 _ ساڵی 2025 #باشووری_کوردستان ✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست" #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست 👇👇👇👇👇👇 🆔 @cmhelbest
"ناسکە و ددانەکانی"



ناسکە کیژێکی خنجیلانەی هەتا بڵێی خوێنشیرین و لەبەردڵانە.
ئێوارێیەک گوێی لە شەڕە دەنووکەی دوو ددانی بوو،
یەکێک لە ددانەکانی
دەستی بە پێکەنین کرد و وتی ددانی هاوڕێم ئەوە بۆ وا ڕەشی؟؟
ددانە ڕەشەکەیش دەستی بە پێکەنین کرد و وتی : ئەی تۆ بۆ وا سپی هەڵگەڕاوی؟!
دیسانەوە ددانە سپییەکە پێکەنی و وتی:
ددانی هاوڕێم، ئێمە هەموومان سپین و نابێ ڕەنگمان بگۆڕێت، هۆکاری ڕەشبوونەوەمان، بەکتریا و میکرۆبەکانن کە بەهۆی نەشۆردنمانەوە پاشماوەی خواردن و خۆراکەکان لەسەر جەستەمان کەڵەکە دەبن و دەبنە هۆی گەشەکردنی میکرۆب و بەکتریاکان  و ئەوانیش ئازار و نەخۆشی دروست ئەکەن!!
بۆ ڕۆژی دواتر جەستەی ددانە ڕەشەکە وەئێش کەوت و ناسکە  دەستی بە گریان کرد و وتی ددانم دێشێ!
باوکی ناسکە وتی هەستە با بڕۆین بۆ لای پزیشکی ددان. ناسکەی برد بۆ لای پزیشکی ددان و دوکتۆرکە پێی وت:
ناسکە گیان ناچارم ددانەکەت بکێشم بەڵام دڵگران مەبه ددانێکی تر لەجێی دەرددێتەوە. بەڵام دەبێ بەڵێنم پێ بدەی لەمەودوا ددانەکانت  لەدوای نانخواردن و پێش خەوتن بە فڵچە و هەویری ددان جوان بشۆری بۆ ئەوەی چیدی ددانەکانت خراپ نەبن و ڕەنگیان ڕەش نەبێتەوە.....ناسکە بەڵێنی دا کە ئیتر  ددانەکانی بشوات و پاک و خاوێن ڕایانگرێت..
کاتێ ددانەکان  گوێیان لە قسەکانی دوکتۆر و ناسکە بوو، دڵیان خۆش بوو  و ئەو ڕۆژە ئاهەنگیان گێڕا و  هەموو پێکەوە گۆرانیان  ئەوت:
ئێمە سپی و بێگەردین!
دوور لە ئازار و دەردین!
پاک و خاوێن و جوانین!
هۆی بزەی سەر لێوانین!



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
9👏1
2025/10/22 21:08:50
Back to Top
HTML Embed Code: