Forwarded from منداڵانی نیشتمان (.)
"جووجەڵە و مێش"
جووجەڵەکەم نووستووە
خپ خەوی لێ کەوتووە
مێشێ گەورە لەو ناوە
گیزەگیز دەوری داوە
پێی ئەنێته سەر پشتی
توند لێی ئەدا بە مشتی
جووجەڵەکەم ئازایە
مێش دەرەقەتی نایە
جووجوو جووجوو بە دەنووک
مێش ئەخاتە نووکەنووک
ئیتر لە ترسا هەڵدێ
هەر ڕائەکا و گیزەی دێ
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
جووجەڵەکەم نووستووە
خپ خەوی لێ کەوتووە
مێشێ گەورە لەو ناوە
گیزەگیز دەوری داوە
پێی ئەنێته سەر پشتی
توند لێی ئەدا بە مشتی
جووجەڵەکەم ئازایە
مێش دەرەقەتی نایە
جووجوو جووجوو بە دەنووک
مێش ئەخاتە نووکەنووک
ئیتر لە ترسا هەڵدێ
هەر ڕائەکا و گیزەی دێ
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
👏1👌1