Telegram Web Link
Audio
.
           📚🎧 کتێبی دەنگی 🎧📚

        "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان"

              نووسەر: بێهروز بوچانی

         وەرگێڕانی: هاشم ئەحمەدزادە

خوێندنەوەی: جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)

          تۆمارکردنی: کوردپۆدکەست

  بڵاو کردنەوەی کاناڵی ژیانەوەی زانایی

                 بەشی   ( ۱۲ )

@kherade2
@fateh55
👍2
Audio
.
           📚🎧 کتێبی دەنگی 🎧📚

        "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان"

              نووسەر: بێهروز بوچانی

         وەرگێڕانی: هاشم ئەحمەدزادە

خوێندنەوەی: جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)

          تۆمارکردنی: کوردپۆدکەست

  بڵاو کردنەوەی کاناڵی ژیانەوەی زانایی


               بەشی کۆتایی ( ۱۳ )


@kherade2
@fateh55
👏2
Audio
"شەوی چلە"

✍️✍️ "ج.م.هەڵبەست"

🎤 "هێلین وەلی پوور"

🌺🌼🍀
https://www.tg-me.com/Rojhalati_kurdistan1324
👍21
"مانگەکانی زستان"


بەفرە بەفرە  بەفرە گیان،
دێتە خوار کولوو!کولوو!
مانگی "بەفرانبار" دەڵێ:
زستان هات و پاییز چوو!


"بووکەبەفرینە" ساز کەم!
کڵاوێ سوور بۆ سەری!
گێزەر دەکەم بە لووتی !
ملپێچی ملی هەوری!

میوانی گوند و شارن
بەفر و سەهۆڵ و سەرما!
وا مانگی "ڕێبەندانە"،
جلی گەرمە لە بەرما!

مانگی  "ڕشەمە" داهات،
کەم کەم بەفر تواوە!
بووکەبەفرینەکەی من،
گوێ و لووتی داشۆڕاوە!

سێ مانگی زستانم وت،
یەک یەک و دانە دانە!
ئەتۆش زانا و وریا بە!
ناوی هەر سێ بزانە!


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست


#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"تامی ئێوارە"



من بە تامی ئێوارەیەک غەریبیی
خۆم دەخۆمەوە!
نەبادا شەو
زەردەی هەتاو بباتەوە
و
ترووسکایی ئەستێرەشم لێ بزر کا!....




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍3
نووسینەوەی شێعر هێلین وەلی پوور
بژی کچی جوان داهاتووت گەشە🌹👏



#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
👏2
"پوور و مام و خاڵ"

زەرد و سوور و شەمامە!
دەچین بۆ ماڵی مامە!

ماڵی مامە لە دێیە!
چەند خۆشە ئەو لادێیە!

وەرنە دەرێ لە ماڵۆ!
بڕۆین بۆ ماڵی خاڵۆ!

خاڵۆ، ماڵیان لە شارە!
خەریکی ئیش و کارە!

ڕێبوارین ، هاتووین لە دوور!
میوانین لە ماڵی پوور!

پوورمان گەلێک ئازیزە!
وەکوو میوەی پاییزە!

مام و خاڵمان خۆش دەوێ!
کەسیان نەخۆش نەکەوێ!

پوورمان دوور بێ لە ئازار!
ژینی خۆش بێ وەک بەهار!

دڵخۆشین ئێمەی مناڵ!
دەڵێین پوور و مام و خاڵ!

#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
👍4🤩2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"نەخشە"


نەخشەی خەونمان خواکێشاوە!
ڕۆژێک هەر دێ،
لەسەر مێزی بەراوەژووی هزرتانا،
زەق زەق
بڕوێ
و
چاوی ئێوەش ئەبڵەق ئەبڵەق!
خۆم لە تیشکی هەتاوم بیست!.....




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"بەفر"



گوێ هەڵدەخەین بۆ
گەڕەلاوژەی ئاسمان
و
لە دیوەخانی زستاندا،
چاوەڕێتین!..
سا زوو وەرە،
تامەزرۆییمان داپۆشە،
تارای بەفر!!




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍6
"کەشوهەوا"


🌞خۆرەتاو:

ئەمڕۆ ئاسمان هەتاوە
سێبەر خۆی حەشار داوە!

دایە  "خۆر"  پێدەکەنێ!
بزەی  لێوی  دەنوێنێ!

پرشنگی گەش و زەردە!
هاوڕێی پێدەشت و هەردە!

ئاسمان بێگەردە و ساماڵ!
هەورەکان خەوتوون لە ماڵ!

تیشکی هەتاو بەتینە!
گەرمابەخشی زەوینە!


#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
1
شێعر بۆ مناڵان

#بەفر

🌨بەفر

دێتەوە پوورە زستان!
بۆ ماڵی خۆی  لە کوێستان!

بەفر دێنێ  بە دیاری!
بۆ  خاکی کوردەواری!

جار جار دەکا کڕێوە!
جار نە جارێ  شڵێوە!

دادەپۆشێ لادێ و شار!
کولووە بەفری بەفرانبار!

بووکەبەفرینەش جوانە!
هاوڕێی گشت منداڵانە!

بەفر و باران و تەرزە!
دیاری خودا بۆ عەرزە!

ئاوەدان دەکەن وڵات!
ژین دەهێنن بە خەڵات!

#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
👍2
شێعر بۆ مناڵان

#باران

🌧باران

سبەی دەبارێ باران!
دڵخۆش دەبن مناڵان!

دەڕژێتە دەشت و چیا!
هەڵدەپەڕن گوڵ و گیا!

دەریا و ڕووبار و کانی!
بە ئاواز  و گۆرانی:

دەڵێن: باران هاتەوە!
ژینمان وەبەر هاتەوە!

منیش لەگەڵ چەترەکەم!
چاوەڕێی باران دەکەم!



#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
👍4👌1
Forwarded from ج.م.هەڵبەست...شیعر ("C...m...h")
"ئاواتەخواز"



کەی ئەو ڕوژە بێ و
ببێژن:
زامی  "خەرمانان"
بوو ساڕێژ!
تەرمی "ژانی گەل"
بنێژن!
وەک "ڕێبەندان"!
وەک  "گەلاوێژ"!!




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
3
"یەکبوون"



نەبین بە یەک!
نابین بە یەک!
هەر بە سفر دێینە هەژمار!
بە "یەک" بوونمان!
ئەو سفرانە ،
پاش خۆی دەخا و
دەبین بە 
"دە" و
"سەد" و
"هەزار"!....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍31
" ڕسکانەوە"



لە کاولاشی مەراقێکی بێ ئۆقرەدا،
تریفەی مانگ دەچێنم
و
شەو لە جەستەی ژین دادەدڕم!
لە هەناوی درەختێکدا،
دەئافرێنم
"نا"یەک لەبۆ هەڵوەرین
و
"ئەرێ"ی سەوزی ڕسکانەوە!
دەبمە ملپێچێک لە "زنە"
و
سەوز سەوز دەڕوێم
لە  گەردنی بووکەبەفرینەی خەیاڵی،
مناڵاندا....
بچرپێنن بە گوێی خاکدا،
ئاوەڵایە ڕێی هاتنەوەی تازەبەهار!
وای نووسیبوو شاعیرێکی،
دڵ بریندار!..



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍32
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (،)
بژی هێلین گیان زۆر دڵخۆشم کاتێک دەبینم بەم جۆرە گرینگی بە زمانەکەمان ئەدەن بەتایبەت لەنێو قوتابخانەکاندا😍

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
👏4
2025/10/29 07:58:04
Back to Top
HTML Embed Code: