This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌸مەسعوود محەمەد بیرمەندێک لە ڕەگەزی وشە🌸
✍🎙نووسین و خوێندنەوە:
جەماڵ مەریوانی "هەڵبەست"
تۆمارکردن: "کورد پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
✍🎙نووسین و خوێندنەوە:
جەماڵ مەریوانی "هەڵبەست"
تۆمارکردن: "کورد پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏2
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (،)
"زمانی کوردی"
زمانی کوردی ڕەنگینە!
وەکوو پەلکەڕەنگینە!
خوشک و دایە و داپیرە!
برا و باوک و باپیرە!
بەفر و باران و تەرزە!
مانگ و ئەستێرەی بەرزە!
زەوی و ئاسمان و هەتاو!
دەریا و ڕووبار و کانیاو!
دەشت و هەرد و دۆڵ و شاخ!
بەرد و دار و گوڵ و باخ!
جەژن و شادی و هەڵپەڕکێ !
گەشت و سەیران، پێشبڕکێ!
خوێندن و پۆل و وانە!
مامۆستا و قوتابخانە!
کیف و کتێب و دەفتەر!
"پێنووس" و "قەڵەمدادەر" !
گا و مەڕ و بزنە کێوی!
ورچ و کەروێشک و ڕێوی!
گوڵ و گیا و ئاژەڵ و دار!
ناوی شوێن و گوند و شار!
شیرینن لەسەر زمانم!
ئۆخەی کوردی دەزانم!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link

❤1
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (،)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هێلین وەلی پوور، شاری مەریوان
چیرۆک
بژی هێلین گیان 😍
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
چیرۆک
بژی هێلین گیان 😍
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
❤3👍1
ج.م.هەڵبەست...شیعر pinned «"#دەمەتەقێ" _دەمەتەقێیەک به زمانی شیرینی کوردی! ڕووی دەمم لەو کوردانەیە کە لەهەمبەر پاراستنی زمانی کوردی کەمتەرخەمن بەتایبەت چینی خوێندەوار: _زمانی کوردی بەو جوانی و دەوڵەمەندییەی خۆیەوە کە خاوەنی چەندین زار و شێوەزارە و هەرکام لەو شێوەزارانە خەرمانێک وشە…»
" ڕسکانەوە"
لە کاولاشی مەراقێکی بێ ئۆقرەدا،
تریفەی مانگ دەچێنم
و
شەو لە جەستەی ژین دادەدڕم!
لە هەناوی درەختێکدا،
دەئافرێنم
"نا"یەک لەبۆ هەڵوەرین
و
"ئەرێ"ی سەوزی ڕسکانەوە!
دەبمە ملپێچێک لە "زنە"
و
سەوز سەوز دەڕوێم
لە گەردنی بووکەبەفرینەی خەیاڵی،
مناڵێکدا..
بچرپێنن بە گوێی خاکدا،
ئاوەڵایە ڕێی هاتنەوەی تازەبەهار!
وای نووسیبوو شاعیرێکی،
دڵ بریندار!.
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
لە کاولاشی مەراقێکی بێ ئۆقرەدا،
تریفەی مانگ دەچێنم
و
شەو لە جەستەی ژین دادەدڕم!
لە هەناوی درەختێکدا،
دەئافرێنم
"نا"یەک لەبۆ هەڵوەرین
و
"ئەرێ"ی سەوزی ڕسکانەوە!
دەبمە ملپێچێک لە "زنە"
و
سەوز سەوز دەڕوێم
لە گەردنی بووکەبەفرینەی خەیاڵی،
مناڵێکدا..
بچرپێنن بە گوێی خاکدا،
ئاوەڵایە ڕێی هاتنەوەی تازەبەهار!
وای نووسیبوو شاعیرێکی،
دڵ بریندار!.
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍2
Forwarded from وەرزی_ئەوین
"خەمی خاکمان"
چەمکی چاوت،
دەنووسمەوە،
تا ڕامانی گوڵەکانی بەر پەنجەرە!
تیشکی نیگات دەهۆنمەوە،
تا دیمەنی
دەرکەوتنی یەکەم بەهار!
هەودای خەیاڵ داوێمە دوور!
ئەمجارەیان ئاشناترم
بە خەمی "خاک"!
گوڵە جوان و
بۆنخۆشەکەی باخی سروور!
.....هەر دێ و دڵت!
هەر دێ و دڵم!
ترپە ترپە تەژی دەبن،
لەو خەمەی وا،
نەک هی من و تۆ بێ تەنێ!
هی ئەوەشە کە بە خەمیش پێدەکەنێ!
#ج.م.هەڵبەست
@varzi_avin
چەمکی چاوت،
دەنووسمەوە،
تا ڕامانی گوڵەکانی بەر پەنجەرە!
تیشکی نیگات دەهۆنمەوە،
تا دیمەنی
دەرکەوتنی یەکەم بەهار!
هەودای خەیاڵ داوێمە دوور!
ئەمجارەیان ئاشناترم
بە خەمی "خاک"!
گوڵە جوان و
بۆنخۆشەکەی باخی سروور!
.....هەر دێ و دڵت!
هەر دێ و دڵم!
ترپە ترپە تەژی دەبن،
لەو خەمەی وا،
نەک هی من و تۆ بێ تەنێ!
هی ئەوەشە کە بە خەمیش پێدەکەنێ!
#ج.م.هەڵبەست
@varzi_avin
👍2👏1
پێکەنینم دێ به گڤە
و
"شڕ"بوون ناکەم به
مانشێتی هیج دەوارێ!....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
و
"شڕ"بوون ناکەم به
مانشێتی هیج دەوارێ!....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍4
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (،)
"نەورۆزانە"
نەورۆزە ساڵی نوێیە!
جەژنە لە هەموو جێیە!
زستان هاتە کۆتایی!
هاتووە بۆ ماڵاوایی!
گوڵ و گیا لە دەشت و دەر!
سەریان لە خاک دێتە دەر!
چیا و ڕووبار و کانی!
دەڵێن شیعر و گۆرانی!
بە هەلاوە و مەلاوە!
شار و لادێ ڕازاوە!
وەرنە دەرێ لە حەوشه!
ئاگر لە کۆڵان گەشە!
سەری ساڵ و بنی ساڵ!
دڵخۆشین ئێمەی منداڵ!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
نەورۆزە ساڵی نوێیە!
جەژنە لە هەموو جێیە!
زستان هاتە کۆتایی!
هاتووە بۆ ماڵاوایی!
گوڵ و گیا لە دەشت و دەر!
سەریان لە خاک دێتە دەر!
چیا و ڕووبار و کانی!
دەڵێن شیعر و گۆرانی!
بە هەلاوە و مەلاوە!
شار و لادێ ڕازاوە!
وەرنە دەرێ لە حەوشه!
ئاگر لە کۆڵان گەشە!
سەری ساڵ و بنی ساڵ!
دڵخۆشین ئێمەی منداڵ!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
❤3👍2
ج.م.هەڵبەست...شیعر
Photo
"کەنگر و ماست بە وادەی خۆی"
"نەورۆز، ڕۆژی نوێ، نۆڕۆژ" وشەیەکی لێکدراوە. لە ڕۆژژمێری کوردیدا، واتە دەسپێکی ساڵی نوێ و ژیانەوەی سروشت کە دەکەوێتە سەرەتای وەرزی بەهار و دوایین ئێوارەی ساڵ یانی ئێوارەی 29 یا 30ی ڕەشەمە کە ڕۆژی دواتر دەکاتە 1ی خاکەلێوە(20 یا 21 ی مارس) ئاگر هەڵدەکرێ و خەڵک بە هەڵپەرکێ و گۆرانی و بەشینەوەی نوقڵ و شیرینی و دیاری،....یادی دەکەنەوە.
لەوەتەی بیرم بێت و لە کەسانی بەتەمەنیشم بییستووە و بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکانیش، "ئاگری نەورۆز" لە هەموو گوند و شار و ناوچەکانی کوردەوارییدا، هەر لەو ڕۆژەدا هەڵکراوە و خەڵک جەژنیان گرتووە و شادی و خۆشی خۆیان دەربڕیوە.
"ئەحمەدی خانی" لە شاکارە بەناوبانگەکەیدا واتە "مەم و زین" باسی نەورۆز و ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بەم جەژنەی کردووە کە چۆن لەو سەردەمەدا لە ڕۆژی نەورۆزدا کیژان و کوڕانی کورد بە جلوبەرگی ڕازاوە و ئاڵوواڵا چوونەتە سەیران و ڕوویان لە دەشت و دەر کردووە و ئاهەنگیان گێڕاوە. تەنانەت "زین و مەم" لەم ڕۆژەدا یەکتریان ناسیوە و ئەوینداری یەک بوون.
پیرەمێردی شاعیر کە بە زیندووکەرەوەی نەورۆز دادەنرێ(بە شێوەی جەماوەری)، هەموو ساڵێ لە ئێوارەی نەورۆزدا خەڵکی "سلێمانی" بانگهێشت کردووە و بە داگیرسانی ئاگر و هەڵپەرکێ و شیعر و گۆرانی... ئەم یادەی بەرز ڕاگرتووە و زۆربەی هونەرمەندان و شاعێران و نووسەران و مامۆستایانی ئایینی بەشدارییان تێدا کردووە. سروودە بەرزەکەی "ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە "گەواهیدەری ئەو ڕاستییەیە.
لەم ساڵانەی دواییشدا لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، خەڵک بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەەرەو پێشوازی ئەم ڕۆژە ڕۆیشتوون و ڕێوەڕەسمەکەیان بەڕێوە بردووە.
بەڵام بەداخەوە ئەمە چەند ساڵێکە، پێش هاتنی نەورۆز و لە وەرزی زستاندا لە چەندین شوێنی جیاجیا بەتایبەت ناوچەی "مەریوان و هەورامان" ڕێوەڕەسمی نەورۆز بەڕێوە دەبەن کە ئەمساڵ تەشەنەی کردووە بۆ ناوچەکانی تریش، مخابن هیچ تایبەتمەندییەکی نەورۆزی کوردەواری تێدا نییە و پێم وایە دەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی نەورۆز وەکوو "هێما و ڕمزێکی کوردی"!
یەک لەو تایبەتمەندییانەی کە نەورۆزی کوردی هەیەتی و لە نەورۆزی خەڵکانی تر جیای دەکاتەوە ، پێکردنی ئاگر، لە ئێوارەی نەورۆزدایە، کەچی گەلانی تر وەکوو فارس و تاجیک و... لە ئێوارەی دوایین چوارشەمەی ساڵدا کە بە چوارشەمە سووری یان چوارشەمەی سوور ناسراوە[کە ئەویش هەر ناوێکی کوردییە]، ئاگر دەکەنەوە...
تایبەتمەندییەکی تری نەورۆزی کوردەواری یەکگرتوویی و یەکدەنگی خەڵکە لەم ڕۆژەدا کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری بە شێوەی جەماوەری و بەبێ جیاوازی ئایدیا و بیروباوەڕ بەڕێوەی دەبەن.
لە هەمووی گرینگتر ئەوەیە کە نەورۆز بۆ کورد بووەتە "شوناس" و تاکە جەژنە کە هەموو نەتەوەی کورد بە هەر ئایین و ئایدۆلۆژیا و بیروباوەڕێکەوە وەک جەژنی نەتەوەیی کورد دەیناسن و بەرز ڕایدەگرن.
بەداخەوە پیلانێک لە ئارادایە بۆ شێواندن و کاڵکردنەوە و بێ بایەخکردنی نەورۆز و دەیانهەوێ نەورۆز بەلاڕێدا بەرن و پەیامی نەورۆز کە بریتییه لە ژیانەوە و یەکڕیزی و خەبات و بەرخۆدان و هیوا.. بەرەو ئاقارێکی تر ببەن..
کەوابوو کاکی کورد! خوشکی کورد! هەموومان وەک ئەندامی ئەم کۆمەڵگەیە، ئەرکە لەسەر شانمان کە کولتوور و ڕەسەنایەتی و دابوونەریتمان بپارێزین وەک چۆن باب و باپیرانمان وەچە بە وەچە پاراستوویانە تا گەیشتووە بە ئێمە. ئێمەیش دەبێ وشیار بین و هەموومان خۆمان بە بەرپرسیار بزانین و بە دەستی خۆمان هێما و بۆنە و جەژنەکانمان کاڵ نەکەینەوە و لەسەر ڕێچکە مێژوویی و نەتەوەییەکەی بەردەوام بین!.
پێویستە "نەورۆز" لە کات و ساتی خۆیدا یاد بکرێتەوە وەک چۆن لە هیچ کوێی جیهاندا ڕۆژی بۆنە و جەژنەکان ناگۆڕن و تەنیا لە کاتی خۆیدا بەڕێوەی دەبەن. بۆ نموونە قەت بینیوتانە و بیستووتانە "کریسمەس"، مانگێ زووتر جەژن بگیردرێت.
هەر بۆیە کورد وتوویەتی :
"کەنگر و ماست بە وادەی خۆی!"
✍️✍️ : جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
19ی ڕەشەمە، 2723ی کوردی

👍4👌1
ج.م.هەڵبەست...شیعر pinned «"کەنگر و ماست بە وادەی خۆی" "نەورۆز، ڕۆژی نوێ، نۆڕۆژ" وشەیەکی لێکدراوە. لە ڕۆژژمێری کوردیدا، واتە دەسپێکی ساڵی نوێ و ژیانەوەی سروشت کە دەکەوێتە سەرەتای وەرزی بەهار و دوایین ئێوارەی ساڵ یانی ئێوارەی 29 یا 30ی ڕەشەمە کە ڕۆژی دواتر دەکاتە 1ی خاکەلێوە(20 یا…»
ج.م.هەڵبەست...شیعر
https://youtu.be/QDSaZKVRUWg?si=CprK4xNMC_jdUmnf
هاوڕییان! دەتوانن لە کەناڵی یوتیۆبی "کورد پۆدکەست" بەو بەستەرەی سەرەوە گوێی لێ بگرن.
Audio
مێژووی #نەورۆز
نووسین و خوێندنەوە:
#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
تێبینی: کۆپی تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
مەلایمەزبوورە(طنز)
قسە و بەسەرهاتی خۆشمان بۆ بنێرن
@zagros223
https://www.tg-me.com/malaymazbura
ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

❤2👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸
نەورۆزە و گڕ، ڕێژنەی شادی لێ دەبارێ!
مەشخەڵ مەشخەڵ بە چاوانما دێتە خوارێ!
✍"ج.م.هەڵبەست"
هاونیشتمانیانی ئازیز!
هاوزمان و هاونەژادانی کورد لە هەر کوێیەکی ئەم گۆی زەوییەن؛ بەبۆنەی هاتنی ساڵی تازە و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم.
هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجی دەیان ساڵەی هەموومان بێت!
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
نەورۆزە و گڕ، ڕێژنەی شادی لێ دەبارێ!
مەشخەڵ مەشخەڵ بە چاوانما دێتە خوارێ!
✍"ج.م.هەڵبەست"
هاونیشتمانیانی ئازیز!
هاوزمان و هاونەژادانی کورد لە هەر کوێیەکی ئەم گۆی زەوییەن؛ بەبۆنەی هاتنی ساڵی تازە و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم.
هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجی دەیان ساڵەی هەموومان بێت!
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤3
Forwarded from میدیای سەربەرزی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥مێژووی نەورۆز لە سۆمەرییەوە تا کورد
📜مێژوو و سەرچاوەی نەورۆز لە ئەفسانە و سەرچاوە مێژووییەکانی سۆمەری، ئەکدی، گووتی و کوردییەکاندا
🎙خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
📻پەڕگەی دەنگیی بابەتەکە
📎ئەم ڤیدیۆیە لە یوتیوب بیبینە
@cmhelbest
#نەورۆز #مێژووی_نەورۆز
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
@midyayserberzi
instagram.com/midyayserberzi

👍1
"سەردار"
سەمای ورە
و
پێکەنینی
دەمی مەرگی سەربەرزانەی،
بوو بە چقڵی چاوی جەللاد!...
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
وێنە: #سەلاح_علمیزادە
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
سەمای ورە
و
پێکەنینی
دەمی مەرگی سەربەرزانەی،
بوو بە چقڵی چاوی جەللاد!...
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
وێنە: #سەلاح_علمیزادە
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍5❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"ڕاچەنین"
تۆ بەهارێک لە هاتن
و
من زستانێک لە چوونەوە!....
چاوەنواڕیم ببەرەوە!
نەورەسێکم وەڕەز لە کۆچ!
باویلکەیەک بێزار لە با!.
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
تۆ بەهارێک لە هاتن
و
من زستانێک لە چوونەوە!....
چاوەنواڕیم ببەرەوە!
نەورەسێکم وەڕەز لە کۆچ!
باویلکەیەک بێزار لە با!.
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤2
دڵۆپ دڵۆپ
شیعری باوەڕ دەڵێتەوە،
هەوری نیگات!
هەتاوێکه لە هیوای گەش،
پێکەنینت!
شەو ناتوانێ بتباتەوە!...
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
شیعری باوەڕ دەڵێتەوە،
هەوری نیگات!
هەتاوێکه لە هیوای گەش،
پێکەنینت!
شەو ناتوانێ بتباتەوە!...
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤5