Audio
کتێب: "زاگرۆس و دارستان" بەشی 6
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤7👏1💯1
Audio
کتێب: "زاگرۆس و دارستان" بەشی 7
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤3👏2👍1
Audio
کتێب: "زاگرۆس و دارستان" بەشی 8
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤5👏2
Audio
کتێب: "زاگرۆس و دارستان" بەشی 9
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤4👏4
Audio
کتێب: "زاگرۆس و دارستان" بەشی 10
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤4👏1👌1
Audio
کتێب: "زاگرۆس و دارستان" بەشی 11
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤3👏2
Audio
کتێب: "زاگرۆس و دارستان" بەشی 12
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
نووسین: حەسەن ڕەوش "پارێزەر"
خوێندنەوە: جەماڵ مەریوانی"هەڵبەست"
تۆمارکردن: "#کورد_پۆدکەست"
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤4👏2👌2
Forwarded from ج.م.هەڵبەست
"وردەیاد"
لەم ساتەدا،
چاوم نوقمی مانگەشەوە
و زەینم تریفەی تێی زاوە!
ئا قەتارەی خۆشەویستیت؛ لە گەردنی شاخ ئاڵاوە!
ئەمشەو کۆڵوانەکەت بەفرە و
بەسەر شانی هەوراماندا،
شۆڕ بۆتەوە، هەتا پێدەشتی نیگام
و
دەمباتەوە حەسانەوەی باوەشی زنار!..
تۆ لێرە نیت و
نا لێرەیت و
مانگ لێرە نییە
و نا لێرەیە و
تەسبێحی وردەیادەکانت بە قەزوان دەگرمەوە..
ئەرێ گیانە
تەنیایی من لەتەک سیغارێکدا گڕ دەگرێت
و
پشتێندی شیعر گرێ دەدەم بە قەدپاڵەوە
و
مانگەشەویش هەر گۆرانی تریفە دەڵێتەوە تا بەیانی!...
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
ناوچەی هەورمان، ئەشکەوتی مەڕەجامێ
کاتژمێر 23:30
#کتوپڕ
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
لەم ساتەدا،
چاوم نوقمی مانگەشەوە
و زەینم تریفەی تێی زاوە!
ئا قەتارەی خۆشەویستیت؛ لە گەردنی شاخ ئاڵاوە!
ئەمشەو کۆڵوانەکەت بەفرە و
بەسەر شانی هەوراماندا،
شۆڕ بۆتەوە، هەتا پێدەشتی نیگام
و
دەمباتەوە حەسانەوەی باوەشی زنار!..
تۆ لێرە نیت و
نا لێرەیت و
مانگ لێرە نییە
و نا لێرەیە و
تەسبێحی وردەیادەکانت بە قەزوان دەگرمەوە..
ئەرێ گیانە
تەنیایی من لەتەک سیغارێکدا گڕ دەگرێت
و
پشتێندی شیعر گرێ دەدەم بە قەدپاڵەوە
و
مانگەشەویش هەر گۆرانی تریفە دەڵێتەوە تا بەیانی!...
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
ناوچەی هەورمان، ئەشکەوتی مەڕەجامێ
کاتژمێر 23:30
#کتوپڕ
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍5👌1
Forwarded from وشەی ڕەسەن.
"ڕێبەندان"
#ڕێبەندان:
مانگی دووەمی وەرزی زستان، مانگی یازدەی ڕۆژژمێری کوردی و هەتاوییە و بە سەخڵەتترین مانگی ساڵ ناسراوە.
ڕێبەندان لە 20 یان 21ی کانوونی دووەم(ژانیڤێری)ەوە دەست پێ دەکات و لە 19 یان 20ی شوبات(فێڤرییە)دا کۆتایی دێت.
ڕێبەندان، وشەیەکی لێکدراوە (ڕێ+بەند+ان):
واتە لەم مانگەدا بەهۆی بەفر و سەرماوسۆڵە و شەختە و بەستەڵەکەوە ڕێگەوبانەکان دەگیرێن و هاتوچووی خەڵک ئاستەنگدار دەبێت. وەکوو دەزانین لە ڕابردوودا، لەچاو ئێستە بەفری زۆرتر باریوە و بەهۆی نەبوونی تەکنۆلۆژیا و کەرەستەی پێویستەوە، پاککردنەوەی ڕێگەکان و ڕاماڵینی بەفر ئەستەم بووە و تەنانەت هاتنی هەرەس و ڕنووی بەفر هۆکارێکی تری گیرانی ڕێگەکان بووە. ڕێبەندان، مانگی سڕ و سەقەم، سەرماوسۆڵە، کڕێوە، تۆف، بۆران، بادەوە(=بایەوە)، سەهۆڵبەندان، ڕچە و ڕچان و شەختە بووە و چلوورەکان بە زناری شاخەکان و گوێسوانەی ماڵەکاندا شۆڕ دەبوونەوە و شاخ و هەرد و شیو و دۆڵ و بەندەن و کوێستان و لاپاڵ و یاڵ و گرد و شان و ملە و نشێو.... بە بەفر لووس دەبوون و بەرزایی و سەر کەل و یاڵ و ملەکان.... بە کڵێڵە دەڕازانەوە و ڕێی ڕێبواریان دەبڕی....
ناوی ئەم مانگە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بە شێوەی خوارەوەیە:
هەورامی: ڕابران
زازاکی: سباتە، گوژگە، چلەیو پەیێن
کرمانجی: سبات، شوبات، ڕێبەندان
لەکی: خاکەلیە
کەلهوڕی: بەنان، ڕێبەنان
سۆرانی: ڕێبەندان
مامۆستا "هەژار" ئاوەها ڕێبەندانی شیعراندووە:
" ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی!
"گلێنەی چاوی گەلی کوردانی!
"لەنێو مانگاندا جوان و ڕووسووری!
"لە تۆدا کرا جەژنی جەمهووری!"
✍✍: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
1ی ڕێبەندان 2724
#وشەے_ڕەسەن
#ڕێبەندان
لینکی کەناڵ:
@wisheyresen
#ڕێبەندان:
مانگی دووەمی وەرزی زستان، مانگی یازدەی ڕۆژژمێری کوردی و هەتاوییە و بە سەخڵەتترین مانگی ساڵ ناسراوە.
ڕێبەندان لە 20 یان 21ی کانوونی دووەم(ژانیڤێری)ەوە دەست پێ دەکات و لە 19 یان 20ی شوبات(فێڤرییە)دا کۆتایی دێت.
ڕێبەندان، وشەیەکی لێکدراوە (ڕێ+بەند+ان):
واتە لەم مانگەدا بەهۆی بەفر و سەرماوسۆڵە و شەختە و بەستەڵەکەوە ڕێگەوبانەکان دەگیرێن و هاتوچووی خەڵک ئاستەنگدار دەبێت. وەکوو دەزانین لە ڕابردوودا، لەچاو ئێستە بەفری زۆرتر باریوە و بەهۆی نەبوونی تەکنۆلۆژیا و کەرەستەی پێویستەوە، پاککردنەوەی ڕێگەکان و ڕاماڵینی بەفر ئەستەم بووە و تەنانەت هاتنی هەرەس و ڕنووی بەفر هۆکارێکی تری گیرانی ڕێگەکان بووە. ڕێبەندان، مانگی سڕ و سەقەم، سەرماوسۆڵە، کڕێوە، تۆف، بۆران، بادەوە(=بایەوە)، سەهۆڵبەندان، ڕچە و ڕچان و شەختە بووە و چلوورەکان بە زناری شاخەکان و گوێسوانەی ماڵەکاندا شۆڕ دەبوونەوە و شاخ و هەرد و شیو و دۆڵ و بەندەن و کوێستان و لاپاڵ و یاڵ و گرد و شان و ملە و نشێو.... بە بەفر لووس دەبوون و بەرزایی و سەر کەل و یاڵ و ملەکان.... بە کڵێڵە دەڕازانەوە و ڕێی ڕێبواریان دەبڕی....
ناوی ئەم مانگە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بە شێوەی خوارەوەیە:
هەورامی: ڕابران
زازاکی: سباتە، گوژگە، چلەیو پەیێن
کرمانجی: سبات، شوبات، ڕێبەندان
لەکی: خاکەلیە
کەلهوڕی: بەنان، ڕێبەنان
سۆرانی: ڕێبەندان
مامۆستا "هەژار" ئاوەها ڕێبەندانی شیعراندووە:
" ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی!
"گلێنەی چاوی گەلی کوردانی!
"لەنێو مانگاندا جوان و ڕووسووری!
"لە تۆدا کرا جەژنی جەمهووری!"
✍✍: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
1ی ڕێبەندان 2724
#وشەے_ڕەسەن
#ڕێبەندان
لینکی کەناڵ:
@wisheyresen
❤3👌2
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (asrin –Shvana)
"بووکەبەفرینە"
ئۆخەی ئۆخەی باریوە!
بەفرە! شادی هانیوە!
چەند دڵخۆشن مناڵان!
دێنە نێو حەوشە و کۆڵان!
ڕاسان و هێژا و هێلین!
سێ بچکۆلەی نازەنین!
هێدی هێدی و لەسەرخۆ!
کولووەبەفر دەکەن کۆ!
تۆپەڵ تۆپەڵ لەسەر یەک!
قاچ و دوو دەست و مەچەک!
سەر و گەردن و دوو چاو!
دوور لە تیشکی خۆرەتاو!
لووت و دەم و دوو گوێچکە!
سەرکڵاو و ملپێچکە!
ئاریۆ و ئاراکۆ و ئارێز!
قۆپچە دادەنن بە ڕێز!
ساز بوو بووکەبەفرینە!
چەند جوان و خوێنشیرینە!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
1ی ڕێبەندان 2724
ئۆخەی ئۆخەی باریوە!
بەفرە! شادی هانیوە!
چەند دڵخۆشن مناڵان!
دێنە نێو حەوشە و کۆڵان!
ڕاسان و هێژا و هێلین!
سێ بچکۆلەی نازەنین!
هێدی هێدی و لەسەرخۆ!
کولووەبەفر دەکەن کۆ!
تۆپەڵ تۆپەڵ لەسەر یەک!
قاچ و دوو دەست و مەچەک!
سەر و گەردن و دوو چاو!
دوور لە تیشکی خۆرەتاو!
لووت و دەم و دوو گوێچکە!
سەرکڵاو و ملپێچکە!
ئاریۆ و ئاراکۆ و ئارێز!
قۆپچە دادەنن بە ڕێز!
ساز بوو بووکەبەفرینە!
چەند جوان و خوێنشیرینە!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
1ی ڕێبەندان 2724
👏10
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (asrin –Shvana)
"مەتەڵ"
ناوی دایکی من هەورە!
هەورێکی جوان و گەورە!
ماڵمان ها لەو ئاسمانگە!
نزیک لە خۆر و مانگە!
لەو سەرەوە دێمە خوار!
بۆ ماڵی کانی و ڕووبار!
چەند ڕۆژێ دەبمە میوان!
پاشان دەڕۆم لای ئەوان!
ڕێگەم بەرەو زەریایە!
گەشتی من دوایی نایە!
ناوم پێنج پیتی جوانە!
تۆیش وریا بە بیزانە!
ئادەی بزانن من کێم!
تا بۆ ماڵی ئێوەش بێم!
✍✍#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
5ی ڕێبەندان 2724
ناوی دایکی من هەورە!
هەورێکی جوان و گەورە!
ماڵمان ها لەو ئاسمانگە!
نزیک لە خۆر و مانگە!
لەو سەرەوە دێمە خوار!
بۆ ماڵی کانی و ڕووبار!
چەند ڕۆژێ دەبمە میوان!
پاشان دەڕۆم لای ئەوان!
ڕێگەم بەرەو زەریایە!
گەشتی من دوایی نایە!
ناوم پێنج پیتی جوانە!
تۆیش وریا بە بیزانە!
ئادەی بزانن من کێم!
تا بۆ ماڵی ئێوەش بێم!
✍✍#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
5ی ڕێبەندان 2724
👏6💯3
"سەربەند"
....لە سروودی ئاشنابوونا،
نۆتەی چاوت دەنووسمەوە و
بزەت دەکەم بە سەربەند
و
بڕگە بڕگە دەیڵێمەوە تا دوا دێڕی پەڕەی لێوت.....
12ی ڕێبەندان 2724
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
....لە سروودی ئاشنابوونا،
نۆتەی چاوت دەنووسمەوە و
بزەت دەکەم بە سەربەند
و
بڕگە بڕگە دەیڵێمەوە تا دوا دێڕی پەڕەی لێوت.....
12ی ڕێبەندان 2724
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏3❤2👍2👌1
"دوایین گڤە"
ئاخۆ بڵێی دوایین گڤەی شایی "با"
بێ
و
دابەزینی
ئایەتی ژین بۆ پەڕتووکی خەونی گەڵا،
چی لاپەڕەی هەڵوەرینە،
بسڕێتەوە!
من پاژێکم لەو بارانەی،
زریکەی گوڵ دەشواتەوە....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
ئاخۆ بڵێی دوایین گڤەی شایی "با"
بێ
و
دابەزینی
ئایەتی ژین بۆ پەڕتووکی خەونی گەڵا،
چی لاپەڕەی هەڵوەرینە،
بسڕێتەوە!
من پاژێکم لەو بارانەی،
زریکەی گوڵ دەشواتەوە....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤5👌3🔥1
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (asrin –Shvana)
"پشی"
پشیلەیەک لەو ماڵە
ڕەنگی بۆر و خاڵ خاڵە
پسیکی خڕ و خەپان
خواردن دەخوا بە قەپان
کتکە بۆری چاو کەوە
دایمە خەریکی خەوە
داپیرە بانگی لێ کە
تۆزێ چێشتی بۆ تێ کە
کتی کتی کتکە بۆر
خرپنەی مشک نەخۆر
کوا بەچکەکانت لە کوێن
پێیان بڵێ دەی با بێن
تێر بخۆن گۆشت و پڵاو
پسی، پسی، پسی، ماو
#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
28ی ڕێبەندان
پشیلەیەک لەو ماڵە
ڕەنگی بۆر و خاڵ خاڵە
پسیکی خڕ و خەپان
خواردن دەخوا بە قەپان
کتکە بۆری چاو کەوە
دایمە خەریکی خەوە
داپیرە بانگی لێ کە
تۆزێ چێشتی بۆ تێ کە
کتی کتی کتکە بۆر
خرپنەی مشک نەخۆر
کوا بەچکەکانت لە کوێن
پێیان بڵێ دەی با بێن
تێر بخۆن گۆشت و پڵاو
پسی، پسی، پسی، ماو
#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
28ی ڕێبەندان
👏5👌1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێشکەش به گیانی پاکی شاخەوانەکانی شاری بانە
هۆنراوە: ج.م.هەڵبەست
خوێندنەوە: مینا سوارە
مۆسیقا: هەژیر کەمان
مۆنتاژ: حاتەم ڕەسولپوور
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
هۆنراوە: ج.م.هەڵبەست
خوێندنەوە: مینا سوارە
مۆسیقا: هەژیر کەمان
مۆنتاژ: حاتەم ڕەسولپوور
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤5👍3
Forwarded from 🌏سمۆرەکانی زاگرۆس🌏
🌧"خرپەی باران"🌧
خرپە خرپێ لەسەر بان
دێتە گوێچکەم بابە گیان
باوکم دەڵێ: کچی جوان!
خرپەی بارانە، باران!
ئۆخەی دیسان هاتەوە
دڵمان خۆش دەکاتەوە
چەترکەشم لەو لاوە
وەک من لە خەو هەستاوە
دەڵێت: باران باریوە
مژدەی خۆشی هانیوە
خرپە خرپە خرپەی دێ
چرپە چرپە چرپەی دێ
چپ چپ چرپەی بارانە
هۆی شادیی منداڵانە
✍✍: #جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
9ی ڕەشەمە 2724
خرپە خرپێ لەسەر بان
دێتە گوێچکەم بابە گیان
باوکم دەڵێ: کچی جوان!
خرپەی بارانە، باران!
ئۆخەی دیسان هاتەوە
دڵمان خۆش دەکاتەوە
چەترکەشم لەو لاوە
وەک من لە خەو هەستاوە
دەڵێت: باران باریوە
مژدەی خۆشی هانیوە
خرپە خرپە خرپەی دێ
چرپە چرپە چرپەی دێ
چپ چپ چرپەی بارانە
هۆی شادیی منداڵانە
✍✍: #جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
9ی ڕەشەمە 2724
❤4👏2👌1
"بۆ 8ی مارس"
پێم ناڵێن نا؟
لە کەنگێوە،
شەو مشووری هەتاو دەخوا
و
چەقۆ دەستی تیمارکەری زام ماچ دەکا؟
بینیوتانە،
قەمچی لە پشت!
گورگ لە مەڕ و
ئاگر لە کا،
قەت ڕابکا؟
هەرگیز هەرگیز،
دەستی پاییز، درەختێکی ڕسکاندووە؟!
وەزەی مارێک ، بزەی لێوی ئافراندووە؟!
هەر دیوتانە تەور "دارحەز" بێ
و
"مێمڵ" ئازار بباتەوە؟!...
ئەگەر هاتووە گشت ئەوانە،
بوون بە "درم"ی پێچەوانە!
ئەوسا بێژن:
هەشتی مارسە و پیرۆزبایی بکەن لە ژن!
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
پێم ناڵێن نا؟
لە کەنگێوە،
شەو مشووری هەتاو دەخوا
و
چەقۆ دەستی تیمارکەری زام ماچ دەکا؟
بینیوتانە،
قەمچی لە پشت!
گورگ لە مەڕ و
ئاگر لە کا،
قەت ڕابکا؟
هەرگیز هەرگیز،
دەستی پاییز، درەختێکی ڕسکاندووە؟!
وەزەی مارێک ، بزەی لێوی ئافراندووە؟!
هەر دیوتانە تەور "دارحەز" بێ
و
"مێمڵ" ئازار بباتەوە؟!...
ئەگەر هاتووە گشت ئەوانە،
بوون بە "درم"ی پێچەوانە!
ئەوسا بێژن:
هەشتی مارسە و پیرۆزبایی بکەن لە ژن!
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
🔥2👏2
Forwarded from تـــــــاڤـــــگـــــەے ئـــــــەویـــــن.
"جلی کوردی"
جریو جریو جریوە
جلی تازەم کڕیوە
جلوبەرگەکەم جوانە
دەیبەم بۆ قوتابخانە
کراس و سوخمە و پشتێن
ڕەنگاوڕەنگن، لە یەک دێن
کەوا و هەوری و چارۆکە
سەڵتە و شەده و دەسرۆکە
کڵاوزەڕ و کۆڵوانە
جلی کوردیی کیژانە
جریو جریو جریوە
دایکم جلی کڕیوە
#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست.
جلی کوردی تەنیا ڕۆژێک نییە، بەڵکوو شوناسی ئێمەیە.
🆔 @cmhelbest
@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
جریو جریو جریوە
جلی تازەم کڕیوە
جلوبەرگەکەم جوانە
دەیبەم بۆ قوتابخانە
کراس و سوخمە و پشتێن
ڕەنگاوڕەنگن، لە یەک دێن
کەوا و هەوری و چارۆکە
سەڵتە و شەده و دەسرۆکە
کڵاوزەڕ و کۆڵوانە
جلی کوردیی کیژانە
جریو جریو جریوە
دایکم جلی کڕیوە
#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست.
جلی کوردی تەنیا ڕۆژێک نییە، بەڵکوو شوناسی ئێمەیە.
🆔 @cmhelbest
@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
👏5❤3
Forwarded from دەنگی ماتەم
"پاڕانەوە"
دەستەودامێنی نزایە هەستم
لە کۆڕی یادی "حەی" و "قەییوما"..
سەرخۆش و مەستم
بە "یا حەنان"
و
ڕۆحم بە بادەی "یا مەنان" تێرە!
پرزۆڵەی خەفەت، با دەیبا و شادیم؛
پرشنگ دەهاوێ چەشنی ئەستێرە....
ڕووڕەشترینی
سەر گۆی زەوییش بم،
دەرکەی "ئیستغفار" لەسەر پشتە بۆم!
تا دوا هەناسەی "ئەلوەداع"یش هەر
ڕوو لە "قاپی"ی تۆم!...
✍ جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
25ی ڕەشەمە 2724
15ی ڕەمەزان1464
ـــــــــــ
🔘دەنگی ماتەم | لەگەلمان بن
https://www.tg-me.com/dangimatam
دەستەودامێنی نزایە هەستم
لە کۆڕی یادی "حەی" و "قەییوما"..
سەرخۆش و مەستم
بە "یا حەنان"
و
ڕۆحم بە بادەی "یا مەنان" تێرە!
پرزۆڵەی خەفەت، با دەیبا و شادیم؛
پرشنگ دەهاوێ چەشنی ئەستێرە....
ڕووڕەشترینی
سەر گۆی زەوییش بم،
دەرکەی "ئیستغفار" لەسەر پشتە بۆم!
تا دوا هەناسەی "ئەلوەداع"یش هەر
ڕوو لە "قاپی"ی تۆم!...
✍ جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
25ی ڕەشەمە 2724
15ی ڕەمەزان1464
ـــــــــــ
🔘دەنگی ماتەم | لەگەلمان بن
https://www.tg-me.com/dangimatam
👏6🙏1