#میدیای_نەیارشەیدا
چزوەشێنین! بێزارکەرن!
بە پەیڤەژار کۆک کراون....
"نیئۆمانگا"ن! بێ هەوسار و لەقەهاوێژ!
بە ئالیکی"پترۆدۆلار" دێنە کاوێژ!
ئەوەی ناوی ئەتەکێت بێ،
بە ڕێبوارییش، لەلای ئەوان لای نەداوە!
بۆینباخیان "فێڵ" و "بوختان"، گرێی داوە!
بە فیتی ئەم..
بە فیتی ئەو...
"بای درۆ" دێ و
خەرمان خەرمان نووچە و هەواڵ ئامادەیە بۆ شەن و کەو!
پەیامنێریان قسەی بازاڕ دەکڕێ و دەیبا!
کە شەو داهات:
یەکەمی بێ ڕکابەرە لە سەردێڕی "کۆهەواڵدا"...
شارچێتیان، لۆگوی زەقی سەر شاشەیە!
وشه وشەی ژێرنڤیسیان، چەواشەیە!....
خۆڵ لە چاوی خەڵک کردن، لایان باوە!
زۆنی سەوز و زەرد و نیلی و تەڕەماشیان هێشتا ماوە...
خۆ خوا نەکا باسی "باکوور" یا
"ڕۆژهەڵات" بێتە کایە!
ئەلفوبێیان دەیان پیتی تازەی تیایە!
بۆ خاپاندن!
بۆ تۆمەت و ناوزڕاندن!
زمانیان مەترێک، لە مەترێکیش درێژترە!
زمانی کوردی، شیتاڵ و شڕ!
پەڕۆ_وشەی بێگانەیان پێ چاترە!.
ئەوەی دەمیان دەیهاوێژێ
وتەی خۆیان نییە و واچەی
داگیرکەر و ئەویترە!.....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
چزوەشێنین! بێزارکەرن!
بە پەیڤەژار کۆک کراون....
"نیئۆمانگا"ن! بێ هەوسار و لەقەهاوێژ!
بە ئالیکی"پترۆدۆلار" دێنە کاوێژ!
ئەوەی ناوی ئەتەکێت بێ،
بە ڕێبوارییش، لەلای ئەوان لای نەداوە!
بۆینباخیان "فێڵ" و "بوختان"، گرێی داوە!
بە فیتی ئەم..
بە فیتی ئەو...
"بای درۆ" دێ و
خەرمان خەرمان نووچە و هەواڵ ئامادەیە بۆ شەن و کەو!
پەیامنێریان قسەی بازاڕ دەکڕێ و دەیبا!
کە شەو داهات:
یەکەمی بێ ڕکابەرە لە سەردێڕی "کۆهەواڵدا"...
شارچێتیان، لۆگوی زەقی سەر شاشەیە!
وشه وشەی ژێرنڤیسیان، چەواشەیە!....
خۆڵ لە چاوی خەڵک کردن، لایان باوە!
زۆنی سەوز و زەرد و نیلی و تەڕەماشیان هێشتا ماوە...
خۆ خوا نەکا باسی "باکوور" یا
"ڕۆژهەڵات" بێتە کایە!
ئەلفوبێیان دەیان پیتی تازەی تیایە!
بۆ خاپاندن!
بۆ تۆمەت و ناوزڕاندن!
زمانیان مەترێک، لە مەترێکیش درێژترە!
زمانی کوردی، شیتاڵ و شڕ!
پەڕۆ_وشەی بێگانەیان پێ چاترە!.
ئەوەی دەمیان دەیهاوێژێ
وتەی خۆیان نییە و واچەی
داگیرکەر و ئەویترە!.....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤3👏3
Audio
جۆزەردان
جۆزەردانە، جۆ زەردە
میوانی دەشت و هەردە
جووتیار دروێنەی دەکا
بەرهەم دێنێ دان و کا
وەرزی بەهار سێ مانگە
هەرسێکی بەناوبانگە
خاکەلێوە و گوڵانە
سێیەمیان جۆزەردانە
ناوی هەر سێ دەزانم
ڕۆڵەی کوردم، لێزانم
بەهار دەڕوا هاوین دێ
کاتی گەرمای بەتین دێ
✍ #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
3ی جۆزەردان 2725
خوێندنەوە: ئامینە شوکری 👇👇👇👇
@khwendnawakanm
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
جۆزەردانە، جۆ زەردە
میوانی دەشت و هەردە
جووتیار دروێنەی دەکا
بەرهەم دێنێ دان و کا
وەرزی بەهار سێ مانگە
هەرسێکی بەناوبانگە
خاکەلێوە و گوڵانە
سێیەمیان جۆزەردانە
ناوی هەر سێ دەزانم
ڕۆڵەی کوردم، لێزانم
بەهار دەڕوا هاوین دێ
کاتی گەرمای بەتین دێ
✍ #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
3ی جۆزەردان 2725
خوێندنەوە: ئامینە شوکری 👇👇👇👇
@khwendnawakanm
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏4
#ماڵی_کانی
لە_لا لە_لا یەک و دوو
کەروێشک بازی دا و دەرچوو
سمۆرەیش بە گۆرانی
هەڕای کرد بۆ لای کانی
دایکە ئاسکی کراس سوور
چاوی پێ کەوتن لە دوور
جیک جیک چۆلەکەیش فڕی
سەوەتەی میوەی کڕی
نانی بۆ هێنان دەڵەک
خەپەتۆلەی کلک بەڵەک
کانی کردیە قڵپە قڵپ
تەڕیانی کرد شڵپە شڵپ
دڵخۆش و شادمان بوون
لە ماڵ کانی میوان بوون
✍#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
🎨#نیگارکێش #شنۆ_بۆرزوویی
🔗بەستـەرەکان:
👈 تێلـێگـڕام
👈 ئینـستاگـڕام
🎨Nîgarxaney_Şnô
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
لە_لا لە_لا یەک و دوو
کەروێشک بازی دا و دەرچوو
سمۆرەیش بە گۆرانی
هەڕای کرد بۆ لای کانی
دایکە ئاسکی کراس سوور
چاوی پێ کەوتن لە دوور
جیک جیک چۆلەکەیش فڕی
سەوەتەی میوەی کڕی
نانی بۆ هێنان دەڵەک
خەپەتۆلەی کلک بەڵەک
کانی کردیە قڵپە قڵپ
تەڕیانی کرد شڵپە شڵپ
دڵخۆش و شادمان بوون
لە ماڵ کانی میوان بوون
✍#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
🎨#نیگارکێش #شنۆ_بۆرزوویی
🔗بەستـەرەکان:
👈 تێلـێگـڕام
👈 ئینـستاگـڕام
🎨Nîgarxaney_Şnô
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏5
چاپ و بڵاوبوونەوەی شیعری
"مەتەڵ"
گۆڤاری #واران_ مانگی 6 _ ساڵی 2025
#باشووری_کوردستان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
"مەتەڵ"
گۆڤاری #واران_ مانگی 6 _ ساڵی 2025
#باشووری_کوردستان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👌3👏2
هەرکەسێ وتی کوردی گوویشە!
شەکری شکاند و پڕ دەمی گوویشە!
قژ و پرچ و پۆر، ئەگریجە و پەرچەم
بسک و پەلکە و گیس بە واتای موویشه
هاوژین و هاوسەر ، هاودەم و هاوماڵ
مێرد و زەلام و هەم پیاو و شوویشە
چێرە و دەموچاو، ڕوخسار و ڕوومەت
کوڵم و گووپ و دێم ، گۆنایە و ڕوویشە
ڕەنگینیی زمانی کوردیم پێ دەڵێن
هەزاران وشەن نە یەک و دوویشە
ئیتر با زەڕەی بێ وەک کەری نێر
لە تەڕ بخوات و لەو وشکە گوویشه....
#ج_م_هەڵبەست
14ی جۆزەردان 2725
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
شەکری شکاند و پڕ دەمی گوویشە!
قژ و پرچ و پۆر، ئەگریجە و پەرچەم
بسک و پەلکە و گیس بە واتای موویشه
هاوژین و هاوسەر ، هاودەم و هاوماڵ
مێرد و زەلام و هەم پیاو و شوویشە
چێرە و دەموچاو، ڕوخسار و ڕوومەت
کوڵم و گووپ و دێم ، گۆنایە و ڕوویشە
ڕەنگینیی زمانی کوردیم پێ دەڵێن
هەزاران وشەن نە یەک و دوویشە
ئیتر با زەڕەی بێ وەک کەری نێر
لە تەڕ بخوات و لەو وشکە گوویشه....
#ج_م_هەڵبەست
14ی جۆزەردان 2725
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤8👏1
.
بێرۆ نیگام، پەیتا پەیتا
لە گریانێکدا دەخووسێ!
هەورەتاسەی زەمەنێک
و
پەڵەی ڕەشی چاوەڕوانیی دەیبەنەوە چاوەکانم!
بێرەوە تا ڕووپەلی مانگ!
تا تنۆکی دێڕێ باران؛
بمژێنەوە.
مردن دوایین قومی شیعرم دەخواتەوە!....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
بێرۆ نیگام، پەیتا پەیتا
لە گریانێکدا دەخووسێ!
هەورەتاسەی زەمەنێک
و
پەڵەی ڕەشی چاوەڕوانیی دەیبەنەوە چاوەکانم!
بێرەوە تا ڕووپەلی مانگ!
تا تنۆکی دێڕێ باران؛
بمژێنەوە.
مردن دوایین قومی شیعرم دەخواتەوە!....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏5
زۆر دوور نییه
کازیوەیەک،
لە ئامێزی خۆردا بڕوێین!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
کازیوەیەک،
لە ئامێزی خۆردا بڕوێین!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤5
#پووشپەڕ #میوانی_ئاسمان
گۆڤاری ئەلڪترۆنی
"#لە_داوێنی_ئاربەباوە" ژمارە 61
پووشپەڕی 2725ی کوردی
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
گۆڤاری ئەلڪترۆنی
"#لە_داوێنی_ئاربەباوە" ژمارە 61
پووشپەڕی 2725ی کوردی
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍1
Forwarded from ج.م.هەڵبەست...شیعر
"زیرەک"
"پووشپەڕ" نۆتەی
مەرگی نووسی!
کە بڵێ: مرد!
ئەستێرەیەک
لە ئاسمانی هونەری "کورد"!
لێ من دەڵێم:
کە زایەڵەی دەنگی خاک و
نیشتمانم!
لە گەروویدا،
لاوژەیەکە
لە "سەربەستی"!
نامرێ قەد!
هەتا ئەبەد!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
"پووشپەڕ" نۆتەی
مەرگی نووسی!
کە بڵێ: مرد!
ئەستێرەیەک
لە ئاسمانی هونەری "کورد"!
لێ من دەڵێم:
کە زایەڵەی دەنگی خاک و
نیشتمانم!
لە گەروویدا،
لاوژەیەکە
لە "سەربەستی"!
نامرێ قەد!
هەتا ئەبەد!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤5
Forwarded from مەریوانشیعر
بەشێک لە شیعری:
#ڕایەڵ
دڵم!
ئەمشەو،
لە هێلانەی هیچ شیعرێکدا،
لە گلێنەی چاویشتا،
نا،
ئۆقرە ناگرم!.....
ڕا نەهاتووم،
کۆستی هەتاو بنووسمەوە
و
شین بگێڕم بۆ ئاسمان
و
مەرگی ئەستێرە لەبەر کەم!..
کاتژمێری سفری تەمەن:
دەلاقەیەک چاوەڕوانی
و
چەپکێ نیگای کەسیرەبوو!
دالقانی جێژوانی یاد،
داڕمانم گوڕتر دەکا....
دوایین شیعری ماڵاویی:
ماچێک بوو،
وا هەرگیز هەرگیز
نەنیشتە سەر پەڕەی لێوم!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#ڕایەڵ
دڵم!
ئەمشەو،
لە هێلانەی هیچ شیعرێکدا،
لە گلێنەی چاویشتا،
نا،
ئۆقرە ناگرم!.....
ڕا نەهاتووم،
کۆستی هەتاو بنووسمەوە
و
شین بگێڕم بۆ ئاسمان
و
مەرگی ئەستێرە لەبەر کەم!..
کاتژمێری سفری تەمەن:
دەلاقەیەک چاوەڕوانی
و
چەپکێ نیگای کەسیرەبوو!
دالقانی جێژوانی یاد،
داڕمانم گوڕتر دەکا....
دوایین شیعری ماڵاویی:
ماچێک بوو،
وا هەرگیز هەرگیز
نەنیشتە سەر پەڕەی لێوم!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
❤5🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#پووشپەڕ
شیعری: "پووشپەڕ" بۆ #منداڵان
خوێندنەوە: "ئایما"_ بۆکان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
شیعری: "پووشپەڕ" بۆ #منداڵان
خوێندنەوە: "ئایما"_ بۆکان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤3👏1
"خۆفەسخکرن"
"دڵ"تان چرای وەکهەڤییە
و
دەئایسێنن
پڵیتەیەک لە چارەسەر!
بیرتان چووە؟!
یا نازانن؟!
لە مەرامی تورکاندا "چەک"
کلیلی گشت کریزێکە
و
نەخشەی بوونیان دەکێشنەوە
بە خوێنڕشتن!
بیرتان چووە؟!
یا نازانن؟!
لەکن ئەوان "بارش" واتە:
بەسەرچاوێک بۆ فەرمانی "جمهوورباشقان"!
کڕنۆش بردن بۆ ئەستێرە و
مانگی بایراق!
"بەن تورک"بوونتان تا سەر ئێسقان....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
*فەسخکرن: هەڵوەشاندنەوە
*کریز: قەیران
*بارش: ئاشتی
*جمهوورباشقان: سەرکۆمار
*بایراق: ئاڵا
*بەن: من
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
"دڵ"تان چرای وەکهەڤییە
و
دەئایسێنن
پڵیتەیەک لە چارەسەر!
بیرتان چووە؟!
یا نازانن؟!
لە مەرامی تورکاندا "چەک"
کلیلی گشت کریزێکە
و
نەخشەی بوونیان دەکێشنەوە
بە خوێنڕشتن!
بیرتان چووە؟!
یا نازانن؟!
لەکن ئەوان "بارش" واتە:
بەسەرچاوێک بۆ فەرمانی "جمهوورباشقان"!
کڕنۆش بردن بۆ ئەستێرە و
مانگی بایراق!
"بەن تورک"بوونتان تا سەر ئێسقان....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
*فەسخکرن: هەڵوەشاندنەوە
*کریز: قەیران
*بارش: ئاشتی
*جمهوورباشقان: سەرکۆمار
*بایراق: ئاڵا
*بەن: من
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏2❤1👌1
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (Shvana)
مەتەڵ
خل، خل؛ خل، خل؛ خلێرە
گیاندارێک ها لە ئێرە
خرپنە و خەپان و خڕ
وەک گڵۆڵە و تۆپی پڕ
چاوی زیت و بچووکە
خوێنشیرین و ڕۆح سووکە
ماڵیان لەنێو مەزرایە
خواردنی گژوگیایە
نە کەروێشکە و نە مشکە
نە کیسەڵ؛ نە دووپشکە
نەرم و شله و دڕکاوی
ئادەی زوو بێژە ناوی......
✍️ جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
خل، خل؛ خل، خل؛ خلێرە
گیاندارێک ها لە ئێرە
خرپنە و خەپان و خڕ
وەک گڵۆڵە و تۆپی پڕ
چاوی زیت و بچووکە
خوێنشیرین و ڕۆح سووکە
ماڵیان لەنێو مەزرایە
خواردنی گژوگیایە
نە کەروێشکە و نە مشکە
نە کیسەڵ؛ نە دووپشکە
نەرم و شله و دڕکاوی
ئادەی زوو بێژە ناوی......
✍️ جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
❤3👏1
Forwarded from وشەی ڕەسەن.
"گەلاوێژ"
#گەلاوێژ
پێنجەمین مانگی ساڵ، پێنجەمین مانگ لە ڕۆژژمێری کوردیدا، دووهەم مانگی وەرزی هاوین کە 31 ڕۆژە و لە 22 یان 23ی مانگی تەمووز(ژوولای)وە دەست پێ دەکات و لە 21 یان 22ی مانگی ئاب(ئاگۆست)دا کۆتایی دێت.
لە ڕۆژژمێری کوردیدا دووهەمین مانگی وەرزی هاوینە و لە نیوەی دووهەمی مانگەکەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەردەکەوێت و هەوا وردە وردە فێنک دەکا و میوە و بێستان و بەروبوومی کشتوکاڵی لەم مانگەدا بەتەواوی پێ دەگەن.
ئەستێرەی گەلاوێژ، ئەستێرەیەکی گەش و پرشنگدار و درەوشاوەیە لە ناوەڕاستی وەرزی ھاویندا دەردەکەوێت و لە کوردەواریدا، ئەڵێن گەلاوێژ کەوتووە یان گەلاوێژ ئەنگوتووە کە بە گەلاوێژ کەوتن یا گەلاوێژ ئەنگووتن بەناوبانگە!
هەروەها **"گەلاوێژ" ناوێکی کوردیی ئافرەتانە.
بە باوەڕی من هۆکاری ناودێر کردنی مانگی گەلاوێژ بەم شێوەیە:
1_ گەلاوێژ وشەیەکی لێکدراوە کە لە دوو بەشی "گەل+ هاوێژ" پێک هاتووە و دواتر وشەکە بووەتە "گەلاوێژ".
هۆکاری ناونانی ڕەنگه بەهۆی پرشنگداریی و درەوشاوەیی ئەستێرەی گەلاوێژەوە بووبێت. گەل واتە: کۆ، زۆر... یانێ وریشە و گرشەی ئەستێرەکە زۆرە و لە ئەستێرەکانی تر شەوقدارترە هەر بۆیە ناویان ناوە گەلاوێژ= (پرشنگی زۆر دەهاوێژێ).ئەستێرەی گەلاوێژ لە 15ی ئەم مانگەدا دەردەکەوێ، بەبۆنەی دەرکەوتنی ئەستێرەکەوە ئەم ناوەیان لێ ناوە.
2_ لەم مانگەدا، گەنم و جۆ و مەرەزەی درواوە لەسەر زەوی دادەنێن بە دوو ڕیز بە شێوازێک کە گوڵەکانیان ڕووی لە یەک بێت کە پێیان وتووە گوڵاوێژ دواتر ناوەکە سواوە و بووەتە "گەلاوێژ"...
شایانی ئاماژه پێکردنە، گەلاوێژ وەکوو مانگە کوردییەکانی تر ناوەکەی لە سروشتەوە وەرگیراوە و پەیوەستە بە گۆڕانی وەرز و گۆڕانکاریی کەشوهەوا و پلەی گەرماوە و هەروەها دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی وەرزێریی باب و باپیرانی کورد.
ناوی ئەم مانگە لە زار و شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا وەهایە:
هەورامی: گەلاوێژ
کورمانجی:تەباخ
کەلهوڕی:واهێڵان، گەلاوێژ
کردکی(کرمانجکی):تەباخە، ئامنانو پەیێن، ئاگوستە
لەکی: مردار
لوڕی: مەگەرمە
سۆرانی: گەلاوێژ
لە ڕۆژژمێری گەرمێنی سوڵتانیدا دەستپێکی مانگی گەلاوێژ 28ی پووشپەڕە و لە 26ی گەلاوێژدا دوایی دێت.
گەلاوێژ وەکوو مانگەکانی تر بووەتە هەوێنی شیعر و هۆنراوەی شاعێرانی کورد و دەتوانم بڵێم یەکێک لەو مانگانەیە کە زۆرترین شیعری بۆ نووسراوە.
هۆنەری بەناوودەنگی کورد هەژار موکریانی بەم شێوەیە شیعراندوویەتی:
گەلاوێژەکەی بەختت لە ئاسۆ
دەرکەوت، چا بوو تۆ نەبووی ڕەنجەڕۆ
نرخی ئەم مانگە پارەی گیانە
جێژنی سەرساڵی کۆمەڵی ژیانە.
✍✍: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#وشەے_ڕەسەن
#گەلاوێژ
لینکی کەناڵ:
@wisheyresen
#گەلاوێژ
پێنجەمین مانگی ساڵ، پێنجەمین مانگ لە ڕۆژژمێری کوردیدا، دووهەم مانگی وەرزی هاوین کە 31 ڕۆژە و لە 22 یان 23ی مانگی تەمووز(ژوولای)وە دەست پێ دەکات و لە 21 یان 22ی مانگی ئاب(ئاگۆست)دا کۆتایی دێت.
لە ڕۆژژمێری کوردیدا دووهەمین مانگی وەرزی هاوینە و لە نیوەی دووهەمی مانگەکەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەردەکەوێت و هەوا وردە وردە فێنک دەکا و میوە و بێستان و بەروبوومی کشتوکاڵی لەم مانگەدا بەتەواوی پێ دەگەن.
ئەستێرەی گەلاوێژ، ئەستێرەیەکی گەش و پرشنگدار و درەوشاوەیە لە ناوەڕاستی وەرزی ھاویندا دەردەکەوێت و لە کوردەواریدا، ئەڵێن گەلاوێژ کەوتووە یان گەلاوێژ ئەنگوتووە کە بە گەلاوێژ کەوتن یا گەلاوێژ ئەنگووتن بەناوبانگە!
هەروەها **"گەلاوێژ" ناوێکی کوردیی ئافرەتانە.
بە باوەڕی من هۆکاری ناودێر کردنی مانگی گەلاوێژ بەم شێوەیە:
1_ گەلاوێژ وشەیەکی لێکدراوە کە لە دوو بەشی "گەل+ هاوێژ" پێک هاتووە و دواتر وشەکە بووەتە "گەلاوێژ".
هۆکاری ناونانی ڕەنگه بەهۆی پرشنگداریی و درەوشاوەیی ئەستێرەی گەلاوێژەوە بووبێت. گەل واتە: کۆ، زۆر... یانێ وریشە و گرشەی ئەستێرەکە زۆرە و لە ئەستێرەکانی تر شەوقدارترە هەر بۆیە ناویان ناوە گەلاوێژ= (پرشنگی زۆر دەهاوێژێ).ئەستێرەی گەلاوێژ لە 15ی ئەم مانگەدا دەردەکەوێ، بەبۆنەی دەرکەوتنی ئەستێرەکەوە ئەم ناوەیان لێ ناوە.
2_ لەم مانگەدا، گەنم و جۆ و مەرەزەی درواوە لەسەر زەوی دادەنێن بە دوو ڕیز بە شێوازێک کە گوڵەکانیان ڕووی لە یەک بێت کە پێیان وتووە گوڵاوێژ دواتر ناوەکە سواوە و بووەتە "گەلاوێژ"...
شایانی ئاماژه پێکردنە، گەلاوێژ وەکوو مانگە کوردییەکانی تر ناوەکەی لە سروشتەوە وەرگیراوە و پەیوەستە بە گۆڕانی وەرز و گۆڕانکاریی کەشوهەوا و پلەی گەرماوە و هەروەها دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی وەرزێریی باب و باپیرانی کورد.
ناوی ئەم مانگە لە زار و شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا وەهایە:
هەورامی: گەلاوێژ
کورمانجی:تەباخ
کەلهوڕی:واهێڵان، گەلاوێژ
کردکی(کرمانجکی):تەباخە، ئامنانو پەیێن، ئاگوستە
لەکی: مردار
لوڕی: مەگەرمە
سۆرانی: گەلاوێژ
لە ڕۆژژمێری گەرمێنی سوڵتانیدا دەستپێکی مانگی گەلاوێژ 28ی پووشپەڕە و لە 26ی گەلاوێژدا دوایی دێت.
گەلاوێژ وەکوو مانگەکانی تر بووەتە هەوێنی شیعر و هۆنراوەی شاعێرانی کورد و دەتوانم بڵێم یەکێک لەو مانگانەیە کە زۆرترین شیعری بۆ نووسراوە.
هۆنەری بەناوودەنگی کورد هەژار موکریانی بەم شێوەیە شیعراندوویەتی:
گەلاوێژەکەی بەختت لە ئاسۆ
دەرکەوت، چا بوو تۆ نەبووی ڕەنجەڕۆ
نرخی ئەم مانگە پارەی گیانە
جێژنی سەرساڵی کۆمەڵی ژیانە.
✍✍: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#وشەے_ڕەسەن
#گەلاوێژ
لینکی کەناڵ:
@wisheyresen
❤2👌1
پێشکەش بە گیانی پاکی کاک حەمید مورادی و گشت شەهیدانی ژینگەپارێز.
"ئاخ........"
بەر لەوەی مانگ نوێژی تریفە دابەسێ!
بەر لەوەی شاخ،
ئایەتی هەبوون بنووسێ!...
ئێمەین و ئاخ،
تا کەشکەڵان...
ئێمەین و داخ،
تا گۆڕستانی هیواکان...
سوژدەی تەنیایی دەبەین
و
بێکەسیمان "ڕکاتێکی" تەواونەبووی ئەزەلییە......
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
"ئاخ........"
بەر لەوەی مانگ نوێژی تریفە دابەسێ!
بەر لەوەی شاخ،
ئایەتی هەبوون بنووسێ!...
ئێمەین و ئاخ،
تا کەشکەڵان...
ئێمەین و داخ،
تا گۆڕستانی هیواکان...
سوژدەی تەنیایی دەبەین
و
بێکەسیمان "ڕکاتێکی" تەواونەبووی ئەزەلییە......
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤11
"خاڵی کۆتایی"
ڕەنگە شەوێک بەر لە
تەنیایی مانگەشەو،
لە نیشتمانیش تەنیاتر شیعرێک بم و
لە کاولاشی دەفتەرێکدا
تەریک وەک خۆم؛
دێڕ دێڕ ئازار بمباتەوە
و
ئەو شاعێرەی کە نووسیومی،
بە فرمێسکی قەڵەمەکەی خاڵی کۆتاییم بۆ دانێ......
#کتوپڕ
11ی گەلاوێژ 2725
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
ڕەنگە شەوێک بەر لە
تەنیایی مانگەشەو،
لە نیشتمانیش تەنیاتر شیعرێک بم و
لە کاولاشی دەفتەرێکدا
تەریک وەک خۆم؛
دێڕ دێڕ ئازار بمباتەوە
و
ئەو شاعێرەی کە نووسیومی،
بە فرمێسکی قەڵەمەکەی خاڵی کۆتاییم بۆ دانێ......
#کتوپڕ
11ی گەلاوێژ 2725
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤4
Forwarded from کوردستان / Kurdista
"سێ هاوڕێ"
شاخێک هەیە، ڕازاوە
چیای "ئاویەر"ی ناوە
بڵیندە ، باڵای بەرزە
نزیک سنەی سەربەرزە
ڕۆژێکی گەرمی هاوین
ئاگرێکی دڵ بە قین
بۆ سووتانی گژوگیا
بەر بووە جەستەی چیا
دووکەڵی پڕ لە ژار بوو
دژمنی کێوی و دار بوو
"ئاویەر"ی هێدی و بێدەنگ
زوانی نەبوو بێتە دەنگ
لە دێ و شار بوو بە هاوار
وا دەسووتێ لێڕەوار
وتیان ئادەی زوو کەن زوو
ئاویەر گڕی تێ بەربوو
حەمید، خەبات، چیاکۆ
ڕوویان کردە کەژ و کۆ
ئاگریان کوژاندەوە
ئاویەریان بووژاندەوە
گیانیان فیدای وڵات کرد
ژینگە و خاکیان خەڵات کرد
حەمید ، چیاکۆ، خەبات
سێ شەهیدی ڕۆژهەڵات
بوون بە هەڵۆ و هەڵفڕین
بۆ بەرزترین لوتکەی ژین
✍ جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
10ی گەلاوێژ 2725
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324
شاخێک هەیە، ڕازاوە
چیای "ئاویەر"ی ناوە
بڵیندە ، باڵای بەرزە
نزیک سنەی سەربەرزە
ڕۆژێکی گەرمی هاوین
ئاگرێکی دڵ بە قین
بۆ سووتانی گژوگیا
بەر بووە جەستەی چیا
دووکەڵی پڕ لە ژار بوو
دژمنی کێوی و دار بوو
"ئاویەر"ی هێدی و بێدەنگ
زوانی نەبوو بێتە دەنگ
لە دێ و شار بوو بە هاوار
وا دەسووتێ لێڕەوار
وتیان ئادەی زوو کەن زوو
ئاویەر گڕی تێ بەربوو
حەمید، خەبات، چیاکۆ
ڕوویان کردە کەژ و کۆ
ئاگریان کوژاندەوە
ئاویەریان بووژاندەوە
گیانیان فیدای وڵات کرد
ژینگە و خاکیان خەڵات کرد
حەمید ، چیاکۆ، خەبات
سێ شەهیدی ڕۆژهەڵات
بوون بە هەڵۆ و هەڵفڕین
بۆ بەرزترین لوتکەی ژین
✍ جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
10ی گەلاوێژ 2725
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324
❤4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#گەلاوێژ #ئایما
شیعری: "گەلاوێژ" بۆ #منداڵان
خوێندنەوە: "ئایما"_ بۆکان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
شیعری: "گەلاوێژ" بۆ #منداڵان
خوێندنەوە: "ئایما"_ بۆکان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
❤5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#سێ_هاوڕێ
3ی خەرمانانی 2725، حەوتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە.
شیعری: "سێ هاوڕێ"
خوێندنەوە: #کوردیا و #واران کەیخوسرەوی
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
3ی خەرمانانی 2725، حەوتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە.
شیعری: "سێ هاوڕێ"
خوێندنەوە: #کوردیا و #واران کەیخوسرەوی
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
❤2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#شیوەن
3ی خەرمانانی 2725، حەوتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە.
شیعری: "شیوەن"
خوێندنەوە: #ژیندا (ژیندا)
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
3ی خەرمانانی 2725، حەوتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە.
شیعری: "شیوەن"
خوێندنەوە: #ژیندا (ژیندا)
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
👏1