.
بێرۆ نیگام، پەیتا پەیتا
لە گریانێکدا دەخووسێ!
هەورەتاسەی زەمەنێک
و
پەڵەی ڕەشی چاوەڕوانیی دەیبەنەوە چاوەکانم!
بێرەوە تا ڕووپەلی مانگ!
تا تنۆکی دێڕێ باران؛
بمژێنەوە.
مردن دوایین قومی شیعرم دەخواتەوە!....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest

👏5
زۆر دوور نییه
کازیوەیەک،
لە ئامێزی خۆردا بڕوێین!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
کازیوەیەک،
لە ئامێزی خۆردا بڕوێین!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤5
#پووشپەڕ #میوانی_ئاسمان
گۆڤاری ئەلڪترۆنی
"#لە_داوێنی_ئاربەباوە" ژمارە 61
پووشپەڕی 2725ی کوردی
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
گۆڤاری ئەلڪترۆنی
"#لە_داوێنی_ئاربەباوە" ژمارە 61
پووشپەڕی 2725ی کوردی
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍1
Forwarded from ج.م.هەڵبەست...شیعر
"زیرەک"
"پووشپەڕ" نۆتەی
مەرگی نووسی!
کە بڵێ: مرد!
ئەستێرەیەک
لە ئاسمانی هونەری "کورد"!
لێ من دەڵێم:
کە زایەڵەی دەنگی خاک و
نیشتمانم!
لە گەروویدا،
لاوژەیەکە
لە "سەربەستی"!
نامرێ قەد!
هەتا ئەبەد!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
"پووشپەڕ" نۆتەی
مەرگی نووسی!
کە بڵێ: مرد!
ئەستێرەیەک
لە ئاسمانی هونەری "کورد"!
لێ من دەڵێم:
کە زایەڵەی دەنگی خاک و
نیشتمانم!
لە گەروویدا،
لاوژەیەکە
لە "سەربەستی"!
نامرێ قەد!
هەتا ئەبەد!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤5
Forwarded from مەریوانشیعر
بەشێک لە شیعری:
#ڕایەڵ
دڵم!
ئەمشەو،
لە هێلانەی هیچ شیعرێکدا،
لە گلێنەی چاویشتا،
نا،
ئۆقرە ناگرم!.....
ڕا نەهاتووم،
کۆستی هەتاو بنووسمەوە
و
شین بگێڕم بۆ ئاسمان
و
مەرگی ئەستێرە لەبەر کەم!..
کاتژمێری سفری تەمەن:
دەلاقەیەک چاوەڕوانی
و
چەپکێ نیگای کەسیرەبوو!
دالقانی جێژوانی یاد،
داڕمانم گوڕتر دەکا....
دوایین شیعری ماڵاویی:
ماچێک بوو،
وا هەرگیز هەرگیز
نەنیشتە سەر پەڕەی لێوم!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#ڕایەڵ
دڵم!
ئەمشەو،
لە هێلانەی هیچ شیعرێکدا،
لە گلێنەی چاویشتا،
نا،
ئۆقرە ناگرم!.....
ڕا نەهاتووم،
کۆستی هەتاو بنووسمەوە
و
شین بگێڕم بۆ ئاسمان
و
مەرگی ئەستێرە لەبەر کەم!..
کاتژمێری سفری تەمەن:
دەلاقەیەک چاوەڕوانی
و
چەپکێ نیگای کەسیرەبوو!
دالقانی جێژوانی یاد،
داڕمانم گوڕتر دەکا....
دوایین شیعری ماڵاویی:
ماچێک بوو،
وا هەرگیز هەرگیز
نەنیشتە سەر پەڕەی لێوم!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
❤5🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#پووشپەڕ
شیعری: "پووشپەڕ" بۆ #منداڵان
خوێندنەوە: "ئایما"_ بۆکان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
شیعری: "پووشپەڕ" بۆ #منداڵان
خوێندنەوە: "ئایما"_ بۆکان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤3👏1
"خۆفەسخکرن"
"دڵ"تان چرای وەکهەڤییە
و
دەئایسێنن
پڵیتەیەک لە چارەسەر!
بیرتان چووە؟!
یا نازانن؟!
لە مەرامی تورکاندا "چەک"
کلیلی گشت کریزێکە
و
نەخشەی بوونیان دەکێشنەوە
بە خوێنڕشتن!
بیرتان چووە؟!
یا نازانن؟!
لەکن ئەوان "بارش" واتە:
بەسەرچاوێک بۆ فەرمانی "جمهوورباشقان"!
کڕنۆش بردن بۆ ئەستێرە و
مانگی بایراق!
"بەن تورک"بوونتان تا سەر ئێسقان....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
*فەسخکرن: هەڵوەشاندنەوە
*کریز: قەیران
*بارش: ئاشتی
*جمهوورباشقان: سەرکۆمار
*بایراق: ئاڵا
*بەن: من
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
"دڵ"تان چرای وەکهەڤییە
و
دەئایسێنن
پڵیتەیەک لە چارەسەر!
بیرتان چووە؟!
یا نازانن؟!
لە مەرامی تورکاندا "چەک"
کلیلی گشت کریزێکە
و
نەخشەی بوونیان دەکێشنەوە
بە خوێنڕشتن!
بیرتان چووە؟!
یا نازانن؟!
لەکن ئەوان "بارش" واتە:
بەسەرچاوێک بۆ فەرمانی "جمهوورباشقان"!
کڕنۆش بردن بۆ ئەستێرە و
مانگی بایراق!
"بەن تورک"بوونتان تا سەر ئێسقان....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
*فەسخکرن: هەڵوەشاندنەوە
*کریز: قەیران
*بارش: ئاشتی
*جمهوورباشقان: سەرکۆمار
*بایراق: ئاڵا
*بەن: من
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏2❤1👌1
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (Shvana)
مەتەڵ
خل، خل؛ خل، خل؛ خلێرە
گیاندارێک ها لە ئێرە
خرپنە و خەپان و خڕ
وەک گڵۆڵە و تۆپی پڕ
چاوی زیت و بچووکە
خوێنشیرین و ڕۆح سووکە
ماڵیان لەنێو مەزرایە
خواردنی گژوگیایە
نە کەروێشکە و نە مشکە
نە کیسەڵ؛ نە دووپشکە
نەرم و شله و دڕکاوی
ئادەی زوو بێژە ناوی......
✍️ جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
خل، خل؛ خل، خل؛ خلێرە
گیاندارێک ها لە ئێرە
خرپنە و خەپان و خڕ
وەک گڵۆڵە و تۆپی پڕ
چاوی زیت و بچووکە
خوێنشیرین و ڕۆح سووکە
ماڵیان لەنێو مەزرایە
خواردنی گژوگیایە
نە کەروێشکە و نە مشکە
نە کیسەڵ؛ نە دووپشکە
نەرم و شله و دڕکاوی
ئادەی زوو بێژە ناوی......
✍️ جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
❤3👏1
Forwarded from وشەی ڕەسەن.
"گەلاوێژ"
#گەلاوێژ
پێنجەمین مانگی ساڵ، پێنجەمین مانگ لە ڕۆژژمێری کوردیدا، دووهەم مانگی وەرزی هاوین کە 31 ڕۆژە و لە 22 یان 23ی مانگی تەمووز(ژوولای)وە دەست پێ دەکات و لە 21 یان 22ی مانگی ئاب(ئاگۆست)دا کۆتایی دێت.
لە ڕۆژژمێری کوردیدا دووهەمین مانگی وەرزی هاوینە و لە نیوەی دووهەمی مانگەکەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەردەکەوێت و هەوا وردە وردە فێنک دەکا و میوە و بێستان و بەروبوومی کشتوکاڵی لەم مانگەدا بەتەواوی پێ دەگەن.
ئەستێرەی گەلاوێژ، ئەستێرەیەکی گەش و پرشنگدار و درەوشاوەیە لە ناوەڕاستی وەرزی ھاویندا دەردەکەوێت و لە کوردەواریدا، ئەڵێن گەلاوێژ کەوتووە یان گەلاوێژ ئەنگوتووە کە بە گەلاوێژ کەوتن یا گەلاوێژ ئەنگووتن بەناوبانگە!
هەروەها **"گەلاوێژ" ناوێکی کوردیی ئافرەتانە.
بە باوەڕی من هۆکاری ناودێر کردنی مانگی گەلاوێژ بەم شێوەیە:
1_ گەلاوێژ وشەیەکی لێکدراوە کە لە دوو بەشی "گەل+ هاوێژ" پێک هاتووە و دواتر وشەکە بووەتە "گەلاوێژ".
هۆکاری ناونانی ڕەنگه بەهۆی پرشنگداریی و درەوشاوەیی ئەستێرەی گەلاوێژەوە بووبێت. گەل واتە: کۆ، زۆر... یانێ وریشە و گرشەی ئەستێرەکە زۆرە و لە ئەستێرەکانی تر شەوقدارترە هەر بۆیە ناویان ناوە گەلاوێژ= (پرشنگی زۆر دەهاوێژێ).ئەستێرەی گەلاوێژ لە 15ی ئەم مانگەدا دەردەکەوێ، بەبۆنەی دەرکەوتنی ئەستێرەکەوە ئەم ناوەیان لێ ناوە.
2_ لەم مانگەدا، گەنم و جۆ و مەرەزەی درواوە لەسەر زەوی دادەنێن بە دوو ڕیز بە شێوازێک کە گوڵەکانیان ڕووی لە یەک بێت کە پێیان وتووە گوڵاوێژ دواتر ناوەکە سواوە و بووەتە "گەلاوێژ"...
شایانی ئاماژه پێکردنە، گەلاوێژ وەکوو مانگە کوردییەکانی تر ناوەکەی لە سروشتەوە وەرگیراوە و پەیوەستە بە گۆڕانی وەرز و گۆڕانکاریی کەشوهەوا و پلەی گەرماوە و هەروەها دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی وەرزێریی باب و باپیرانی کورد.
ناوی ئەم مانگە لە زار و شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا وەهایە:
هەورامی: گەلاوێژ
کورمانجی:تەباخ
کەلهوڕی:واهێڵان، گەلاوێژ
کردکی(کرمانجکی):تەباخە، ئامنانو پەیێن، ئاگوستە
لەکی: مردار
لوڕی: مەگەرمە
سۆرانی: گەلاوێژ
لە ڕۆژژمێری گەرمێنی سوڵتانیدا دەستپێکی مانگی گەلاوێژ 28ی پووشپەڕە و لە 26ی گەلاوێژدا دوایی دێت.
گەلاوێژ وەکوو مانگەکانی تر بووەتە هەوێنی شیعر و هۆنراوەی شاعێرانی کورد و دەتوانم بڵێم یەکێک لەو مانگانەیە کە زۆرترین شیعری بۆ نووسراوە.
هۆنەری بەناوودەنگی کورد هەژار موکریانی بەم شێوەیە شیعراندوویەتی:
گەلاوێژەکەی بەختت لە ئاسۆ
دەرکەوت، چا بوو تۆ نەبووی ڕەنجەڕۆ
نرخی ئەم مانگە پارەی گیانە
جێژنی سەرساڵی کۆمەڵی ژیانە.
✍✍: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#وشەے_ڕەسەن
#گەلاوێژ
لینکی کەناڵ:
@wisheyresen

❤2👌1
پێشکەش بە گیانی پاکی کاک حەمید مورادی و گشت شەهیدانی ژینگەپارێز.
"ئاخ........"
بەر لەوەی مانگ نوێژی تریفە دابەسێ!
بەر لەوەی شاخ،
ئایەتی هەبوون بنووسێ!...
ئێمەین و ئاخ،
تا کەشکەڵان...
ئێمەین و داخ،
تا گۆڕستانی هیواکان...
سوژدەی تەنیایی دەبەین
و
بێکەسیمان "ڕکاتێکی" تەواونەبووی ئەزەلییە......
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
"ئاخ........"
بەر لەوەی مانگ نوێژی تریفە دابەسێ!
بەر لەوەی شاخ،
ئایەتی هەبوون بنووسێ!...
ئێمەین و ئاخ،
تا کەشکەڵان...
ئێمەین و داخ،
تا گۆڕستانی هیواکان...
سوژدەی تەنیایی دەبەین
و
بێکەسیمان "ڕکاتێکی" تەواونەبووی ئەزەلییە......
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤11
"خاڵی کۆتایی"
ڕەنگە شەوێک بەر لە
تەنیایی مانگەشەو،
لە نیشتمانیش تەنیاتر شیعرێک بم و
لە کاولاشی دەفتەرێکدا
تەریک وەک خۆم؛
دێڕ دێڕ ئازار بمباتەوە
و
ئەو شاعێرەی کە نووسیومی،
بە فرمێسکی قەڵەمەکەی خاڵی کۆتاییم بۆ دانێ......
#کتوپڕ
11ی گەلاوێژ 2725

❤4
Forwarded from کوردستان / Kurdista
"سێ هاوڕێ"
شاخێک هەیە، ڕازاوە
چیای "ئاویەر"ی ناوە
بڵیندە ، باڵای بەرزە
نزیک سنەی سەربەرزە
ڕۆژێکی گەرمی هاوین
ئاگرێکی دڵ بە قین
بۆ سووتانی گژوگیا
بەر بووە جەستەی چیا
دووکەڵی پڕ لە ژار بوو
دژمنی کێوی و دار بوو
"ئاویەر"ی هێدی و بێدەنگ
زوانی نەبوو بێتە دەنگ
لە دێ و شار بوو بە هاوار
وا دەسووتێ لێڕەوار
وتیان ئادەی زوو کەن زوو
ئاویەر گڕی تێ بەربوو
حەمید، خەبات، چیاکۆ
ڕوویان کردە کەژ و کۆ
ئاگریان کوژاندەوە
ئاویەریان بووژاندەوە
گیانیان فیدای وڵات کرد
ژینگە و خاکیان خەڵات کرد
حەمید ، چیاکۆ، خەبات
سێ شەهیدی ڕۆژهەڵات
بوون بە هەڵۆ و هەڵفڕین
بۆ بەرزترین لوتکەی ژین
✍ جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)
#ج_م_هەڵبەست
10ی گەلاوێژ 2725
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324

#گەلاوێژ #ئایما
شیعری: "گەلاوێژ" بۆ #منداڵان
خوێندنەوە: "ئایما"_ بۆکان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
شیعری: "گەلاوێژ" بۆ #منداڵان
خوێندنەوە: "ئایما"_ بۆکان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
❤5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#سێ_هاوڕێ
3ی خەرمانانی 2725، حەوتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە.
شیعری: "سێ هاوڕێ"
خوێندنەوە: #کوردیا و #واران کەیخوسرەوی

❤2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#شیوەن
3ی خەرمانانی 2725، حەوتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە.
شیعری: "شیوەن"
خوێندنەوە: #ژیندا (ژیندا)

👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#خەرمانان
خوێندنەوە: #ئایما_ بۆکان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
خوێندنەوە: #ئایما_ بۆکان
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#کرماشان
🌸 دووەمین فستیڤاڵی "دیکلەمەی شێعری کوردی" تایبەت بە منداڵان
🌸 "باران ساڵحی" لە شاری "#سنە"وە، بە خوێندنەوەی شێعری "سێ هاوڕێ" پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.
#سێ_هاوڕێ
خوێندنەوە: #باران_ساڵحی

👏4❤2💯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"مانگگیران"
مانگی جوان و خوێنشیرین
ڕووگەش و لێو بەکەنین
ئەمشەو بۆچی گۆڕاوی
بۆ وا ڕەش هەڵگەڕاوی
پێکەنینت چی لێ هات
ڕەنگت بۆ تاریکە و مات
پێم بڵێ چی ڕووی داوە
ڕۆشناییت بۆ نەماوە
مانگ وتی: خەمت نەبێ
شێوەم دیسان گەش دەبێ
ئەوە ئەمشەو گیراوم
سێبەر کەوتۆتە چاوم
زەوی ڕێگەی لێ گرتووم
خۆری لێ بزر کردووم
لە بەین من و هەتاوە
قیت بە پێوە وەستاوە
هەتا کاتژمێرێ تر
هەڵدێمەوە ڕووناکتر
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
خوێندنەوە: #ئامینە_شوکری
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
مانگی جوان و خوێنشیرین
ڕووگەش و لێو بەکەنین
ئەمشەو بۆچی گۆڕاوی
بۆ وا ڕەش هەڵگەڕاوی
پێکەنینت چی لێ هات
ڕەنگت بۆ تاریکە و مات
پێم بڵێ چی ڕووی داوە
ڕۆشناییت بۆ نەماوە
مانگ وتی: خەمت نەبێ
شێوەم دیسان گەش دەبێ
ئەوە ئەمشەو گیراوم
سێبەر کەوتۆتە چاوم
زەوی ڕێگەی لێ گرتووم
خۆری لێ بزر کردووم
لە بەین من و هەتاوە
قیت بە پێوە وەستاوە
هەتا کاتژمێرێ تر
هەڵدێمەوە ڕووناکتر
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
خوێندنەوە: #ئامینە_شوکری
👇👇👇👇👇👇
https://www.tg-me.com/cmhelbest
❤3👌3🔥2👍1
"هەرەسی دڵ"
لەبارچوونی
خەونی سەوزی پەپوولەیەک!
ڕووانی گۆڕی مێلاقە!
تاریکترین دێڕی شیعرە
و
دوایین بزمار لە تابووتی وشەم دەدا..
هەورەنیگای بارانێکم
ئاوێزانی خەیاڵی تۆ!
هەر هیچ نەبێ زەردەپەڕێک میوانم بە!....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
لەبارچوونی
خەونی سەوزی پەپوولەیەک!
ڕووانی گۆڕی مێلاقە!
تاریکترین دێڕی شیعرە
و
دوایین بزمار لە تابووتی وشەم دەدا..
هەورەنیگای بارانێکم
ئاوێزانی خەیاڵی تۆ!
هەر هیچ نەبێ زەردەپەڕێک میوانم بە!....
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏4👌2💯1