من و تۆی دوالیزم
ئەترسم بمكوژێ ئەم دەردە بێ تــۆ " نـــالــــــی " -
گڕەی گەرمی دڵم ھاوینە بێ تــــۆ
" ســـالـــــــم "
-
" ســـالـــــــم "
-
من و تۆی دوالیزم
گڕەی گەرمی دڵم ھاوینە بێ تــــۆ " ســـالـــــــم " -
موژەم یەك یەك دەڵێی بزمارە بێ تـۆ
" نـــالـــــی "
-
" نـــالـــــی "
-
من و تۆی دوالیزم
موژەم یەك یەك دەڵێی بزمارە بێ تـۆ " نـــالـــــی " -
شەوی بێ تۆ بەقەد ساڵێكە ساڵێكە شەوە بێ تـۆ
"حـــەمـــدی"
-
"حـــەمـــدی"
-
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕێگە مەدەن زویر بوونەکانتان درێژە بکێشێت، مەهێڵن توڕە بوونتەکانتان ببنە تۆفان، ڕێگە مەدەن دڵەکانتان هەست بە قورسی بکات، با ھەستەکانتان نەبێت بە بەرد، هەرچەندەش کە دەنگتان بەرز بێتەوە ڕووتان لە یەک گرژ بێت؛ بە قسەیەک، بە باوەشێک، نیگایەک، بە خاڵێک کۆتایی پێ بهێنن، درێژە پێدان واتە غرور، غرووریش ڕاهێنانە بۆ لە دەستدانی یەکتر.
.
.
من و تۆی دوالیزم
شەوی بێ تۆ بەقەد ساڵێكە ساڵێكە شەوە بێ تـۆ "حـــەمـــدی" -
خەوم بێ ھۆشییە
بەرگم پاڵاسە
خۆراكم خوێنە
شادیم شینە بێ تــۆ
" كــــوردی "
بەرگم پاڵاسە
خۆراكم خوێنە
شادیم شینە بێ تــۆ
" كــــوردی "
تـێـنـاگــەم !
مــرۆڤ چۆن دەتوانێت، لەپـشـت دەرگایەكەوە كە قوفلی نییە، ئەوەندە بە دیلی مابێتەوە؟
-
مــرۆڤ چۆن دەتوانێت، لەپـشـت دەرگایەكەوە كە قوفلی نییە، ئەوەندە بە دیلی مابێتەوە؟
-
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ ئەوەی تۆم بیربچێتەوە بەرد دەگرمە ھەنگ و پەپولەی سەر گوڵەکان، ئێسقانی بەردەم پشیلە تەنیاکان دەڕفێنم، توتکە سەگەکان لە دایکیان جیا دەکەمەوە، ھێلکەی چۆلەکەکان لە ھێلانەکەدا دەردەھێنم و دەیخەمە ژێر مریشکەکان، تف ھەڵەیەمە سەر جامی ماشێنە جوانەکان
بۆ ئەوەی تۆم بیربچێتەوە کاشی سەر شەقامەکان دەبژێرم، شەوان یاری بە پلاکی ژورەکەم دەکەم، ئێواران کاتێک بە پاس دەگەڕێمەوە قۆڵم لە جامی ماشێنەکە دەھێنمەوە دەرەوە و سیگار دەکێشم و فیکە لێ دەدەم،
ھەر ئەوەندەی گەشتمەوە ماڵەوە ھەموو ئەو کارانەم بیرئەچێتەوە بەڵام تۆم بیرناچێتەوە لە سوچێکی ژورەکەمدا توند ھەردوو ئەژنۆکانم لە باوەش دەگرم و بۆ ڕۆشتنی تۆ دەگریم...
حەسەن حامید
ـ

ڕۆژانی هەینی
لە هەموو کات زیاتر نیگەرانت دەبم
دەترسم دڵتەنگ بیت و
کەسێک نەبێت تووڕەبوونەکانت
بە گیانی خۆی بکڕێت ،
دەترسم دڵتەنگ بیت و
خەمەکانت نوێ ببنەوە ..
ڕۆژانی هەینی لەهەموو کات زیاتر نیگەرانت دەبم ...
حاتەم ئیبراهیم زادە
و. زرار شیرازی

Forwarded from مــالـیـنــا 💍 (RozaJB💙🧿)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بانگت دەکەم.
وەک مردن لەخۆتم بگرە، نەک وەک هاوبەشێک، نەک وەک میراتگرێک،
وەک تارمایی ڕێبکە بەناو قەرەباڵغیمدا،
با کەس درکت پێنەکات، چەندە بێ چارەیە خولیاکانم.
ئەی پیاوی گۆڕەپانی تەرمەکان، وەک کفنێک لەباوەشم بکە،
ببە کۆتایی مردنم.
غادە السمان

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەگەڵما نیت و خەیاڵپڵاویم وەك نەیزەك بەبۆشاییدا دەكشێ، هەموو حاڵخراپییەكم پەیوەستیی نەبوونت دەكەم، بوونی تۆ بیانووم بۆ ناهێڵێتەوە. ئەوە لای من حەقیقەتی ڕەهایە بوون و نەبوونی تۆ هەموو شت دەگۆڕێت، لەگەڵ تۆدا لە گەرمادا، ناچارم كەپرێ چێ كەم. كە تۆ نیت و خۆریش دێتە ژوور سەرم و پێم پێ دەكەنێ، تووڕە دەبم ئاگرێ دەكەمەوە پاڵتۆیەكی زستانە دەكەمە بەرم لەبەر ئاگرەكەدا چوارمشقی دادەنیشم و جنێو بە خۆرەكە دەدەم.
تۆ وەرە، هەر بۆ ئەوەی هەستی هەبوونت لەدەست نەدەم هەر بۆ ئەوەی، گرێبەستی دووریت نوێكەمەوە. وەرە دیتنم و بڕۆرەوە، بڕۆ بۆ ئەوەی هەم بێیتەوە، بانگم بكە بۆ ئەوەی بێم، دێم بۆ ئەوەی گرێبەستی هەبوونم نوێكەمەوە. بەجێتدێڵمەوە، بۆ ئەوەی دیسانەوە بێمەوە. من و تۆ بۆ هەمیشە لە هاتن و چوونێكی بەردەوامدا دەمێنینەوە، ئاو بووەستێ بۆگەن دەكا.
ئاشتی کۆچەری
ـ
تۆ وەرە، هەر بۆ ئەوەی هەستی هەبوونت لەدەست نەدەم هەر بۆ ئەوەی، گرێبەستی دووریت نوێكەمەوە. وەرە دیتنم و بڕۆرەوە، بڕۆ بۆ ئەوەی هەم بێیتەوە، بانگم بكە بۆ ئەوەی بێم، دێم بۆ ئەوەی گرێبەستی هەبوونم نوێكەمەوە. بەجێتدێڵمەوە، بۆ ئەوەی دیسانەوە بێمەوە. من و تۆ بۆ هەمیشە لە هاتن و چوونێكی بەردەوامدا دەمێنینەوە، ئاو بووەستێ بۆگەن دەكا.
ئاشتی کۆچەری
ـ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەيركه بيێدەنگى تۆ
شەوى چەند درێژكردووه..
دارويش
ـ
شەوى چەند درێژكردووه..
دارويش
ـ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە هەندێ شوێن بۆ ئەوەی درەخت و گیاندارەکان ئارام بکەنەوە مۆسیقایان دەژەن، مۆسیقایەک بتوانێت باڵندە و جەنگەڵ و نزارەکان لەگەڵ مرۆڤدا ئاشت بکاتەوە، مۆسیقایەک کەمێک خراپەی ئینسان داپۆشێت و بڕێک لە جوانی بگێڕێتەوە بۆ وێنەی ئەو مەخلوقەی لەو زەمینانەدا ئاشووب و کارەساتی نابووەوە.
ـ
ـ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بیر له تۆ دهکهمهوه که ههواڵێکی ناخۆش دهبیستیت
که سپێدهیهک به قژی ئاڵۆزکاوهوه بهناو ژوورهکاندا
هاوار دهکهیت و منت بۆ نادۆزرێتهوه
که لهناو دارستانهکهدا بۆم دهگهڕێیت و ههواڵم له ژیشکێک دهپرسیت
بیر له تۆ دهکهمهوه که له هیچ شوێنێکهوه ههواڵی منت پێ ناگات
که هیچ نامهبهرێک نامهی منت بۆ ناهێنێت
که دهکهویته کۆڵان و منداڵان به دزی دایکیانهوه کولێرهیهکت له ڕای خوا دهدهنێ
که ههمیشه به دوو چاوی خهمبار و قژێکی ماشوبرنجی و دڵێکی بریندارهوه دهف دهژهنیت و باسم دهکهیت
لازۆ

ئێمە هەموومان تەنیاین، نابێ فریو بخۆین، ژیان یەک بەندیخانەیە، بەڵام هێندێک کەس دیواری بەندیخانه دادەپۆشن و خۆیان پێی دەخافڵێنن،
هێندێک دەیانهەوێ هەڵێن، لەخۆڕا دەستیان بریندار دەکەن و هێندێکیش ماتەمینه دەگرن.
هەمووکات دەبی خۆمان فریو دەین بەڵام سەردەمێک دادێت که مرۆڤ لە فریودانی خۆیشی ماندوو دەبێت..
سادق هیدایەت
ـ
هێندێک دەیانهەوێ هەڵێن، لەخۆڕا دەستیان بریندار دەکەن و هێندێکیش ماتەمینه دەگرن.
هەمووکات دەبی خۆمان فریو دەین بەڵام سەردەمێک دادێت که مرۆڤ لە فریودانی خۆیشی ماندوو دەبێت..
سادق هیدایەت
ـ