Telegram Web Link
هەموو مرۆڤێکی بێدەنگ توانایی وەڵامدانەوەی نیە هەیە بۆ ئەوە بێدەنگە هەتاکەس بریندارنەکات
وەزۆرکەس لەبەرئەوە بێدەنگە چونکە ئازاری هەیەو قسەکردن ئازارەکەی زیاتر دەکات
هەیە بێدەنگەو دەزانێ قسەکردن سوودی نیه
وەهەیە لەکاتی توڕە بووندا بێدەنگە هەتاکەس لەدەست نەدات💔🙂...
هیچ جێگایەکی ترم شک نەبرد
دووبارە گەڕامەوە ژوورەکەی خۆمـ!🖤
ئەمەوێ ببم بە مەرهەمی زامەکانت
ببم بە دەرمانی دەردەکانت
ببم بە گوڵێك لەسەر گشت برینەکانت
ئەمەوێ ببم بە خەندە لە وەختی دڵتەنگیەکانت
ببم بە هەرچی جوانییە لە ناو ژیانت❤️
بڕیارم دابوو بێدەگ بم
بەڵام بێدەنگی بەهرەیەکی گەورەی دەوێت 🖤
ھەرکات بێ قەرار بووی و بێ توانا
ڕووبکە خواگیان و لە دڵتدا بڵێ :
بە ئیرادەی تۆ، نە بەئیرادەی من
بە ڕێگای تۆ، نە بە ڕێگای من
بە کاتی تۆ، نە بە کاتی من🖤
‎یەکێک لە هەڵە گەورەکانم ئەوە بوو
‎کە بەسەر ساتە خۆشییەکاندا تێدەپەڕیم و
‎پشت گوێم دەخستن
‎ئێستا بە دڵتەنگیەوە دەژیم بە هەموو هەستمەوە 🖤
هەموو شتێک باشبوو
تا ئەوکاتەی گەورە بووین 🖤
لەهەندێک روداو کە تێپەربوویت
ئیتر هیچ شتێک نە ئەوەندە سەختە
نەئەوەندە جوانە🖤
ڕاستگۆبوون لەگەڵ خۆت، تاکە ڕاستییە کە گرنگە🖤
لە کۆتایدا دەگەیتە قۆناخێک
دەڵێیت بۆچی سەری خۆم بێشێنم ..!🖤
نازانم باشتر بووم
یان تەنیا بەم ئازارە ڕاهاتووم 🖤
هەڵەمان نەکرد بەڵکوو زیاد لە پێوێست
دڵمان باش بوو 🤍
شەرمەزارییە بۆ ئێمە
ئازاری کەسێک بدەین کە زیانی پێ نەگەیاندووین🖤
ڕۆژێک رۆژی ئێمەش دێت لەجیاتی بڵێین “انشالله” ئەڵێین “الحمدلله “.🖤
⦅خەڵکی تەنها ئەنجام دەبینین
تەنها خودا هەوڵەکانت دەبینێت🖤
مرۆڤ دەبێت بتوانێ واز لە هەموو شتێک بێنێ
تەنانەت خۆشی:)🖤
ئەگەر ڕۆژێک مردم و توانیتان ئەندامەکانی جەستەم ببەخشن، دڵم مەدەن بە کەس زۆر میهرەبانە ژیانی ئەو کەسە وێران ئەکا..🖤
یاخوا ئازیزی کەس لە
ئازیزی کەس دوور نەبێت🩶
جوان نیە بەزۆر باڵندە بخەیتە قەفەزەوە
باڵندە جوانە کە خۆی لەسەر شانت بنیشێتەوە🖤
هەرچیم ویست پێی نەگەشتم، ئیتر هیچم ناوێ لەوانەیە بگەم بە شتێک 🖤,
2025/07/05 03:00:35
Back to Top
HTML Embed Code: