Telegram Web Link
نەمردووی هەر ماوی تۆ
ناسر ڕەزازی
تۆ بارانی وەرزی موژدەی ، ئای لالۆ گیان لالۆ
بە سەرمانا دەباری ، نەمردووی هەر ماوی تۆ

#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی❤️
@dloowan
بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار
سەدهەزار جار خۆزگەم بە پار، منی هەژار
خۆزگەم بە پار!

#گۆران🌱
@dloowan
ئەمشەو دەتوانم خەمگینترین شیعر بنووسم.
بۆ وێنە، بنووسم:
''شەو لێوانلێوی ستێرانە،
لە دوورەوە شین دەچنەوە و جریوەجریویانە''.
شەوبا بە ئاسمانەوە دەشنێتەوە و دەچریکێنێت.

#پابلۆ_نێروودا🌱
@dloowan
خاڵخاڵۆکە
خاڵخاڵۆکە
ماڵە خاڵم لە کوێیە؟🙃

@dloowan
🫠❤️
کۆمەڵێك شتی زۆرم خۆش ویست
بەڵام ڕۆشتن.
زۆر ڕامکرد بۆئەوەی بیانگێڕمەوە ،
بەڵام ئێستا ماندووم وەك ئەو چاوەی
چەند ڕۆژێکە خەوی لێنەکەوتووە،
ئەقڵیشم لەبیرکردنەوە ناوەستێ.
هیلاك بووم بڕیارمدا لێگەڕێم شتەکان بڕۆن،
بڕیارمدا دانیشم و ئەو دڵەم لەباوەش بگرم کە ساڵانێکە ئازار دەکێشێت !

#ئەحمەد_خالید_تۆفیق🌱
@dloowan
پێشکەش🥰❤️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردت لە گیانم
بخەوە دەردت لە گیانم

@dloowan
🥺❤️
جەژنی ڕەمەزانتان لێ پیرۆز بێت هاوڕێیانی ئەزیزم
هیواخوازم جەژنی ڕەمەزان پڕ بێت لە خۆشی و شادی بۆ هەموو لایەک خوای دڵۆڤان نزاو ڕۆژووی هەموولایەکی قەبووڵ کردبێت🤲🏻❤️
Audio
کچێ مەڕۆ باوان،باوان
#حەمە_زیرەک🌱

@dloowan
مەزهەر خالقی(حەسرەتی دیدار)

@chavshin86🌸🦋
دەروونم لە حەسرەت دیدارت سووتاوە
بە جارێ نە عەقڵ و نە فەهمم نەماوە

دڵ لە لات بێ ، ڕۆح فیدات بێ
من نەماوم ، تۆش حەیات بێ
من نەماوم ، تۆش حەیات بێت

بەهاران چ مەحزوون دەناڵێنێ بولبول
هەتا کەی بگرێیم بە عیشقی تۆ ئەی گوڵ

ئای گوڵی من ، سومبولی من
ئاگرت بەردا دڵی من
ئاگرت بەردا دڵی من

ئای ئەمان ، ئاخ ئای ، ئای ، ئەمان هەی
جوانی تۆ لەم شارەدا بێ نەزیرە

جوانی تۆ لەم شارەدا بێ نەزیرە
دڵم مورغی سەحرا ، بە داوی تۆ گیرە

مورغی چاکم ، زۆر بێباکم
حەیفە لە دووریت هیلاکم
حەیفە لە دووریت هیلاکم

بناڵێنە بولبول کە وەختی فەغانە
لەسەر چڵ نەما گوڵ نیشانەی خەزانە

ئای گوڵی من ، سومبولی من
ئاگرت بەردا دڵی من
ئاگرت بەردا دڵی من

#مەزهەر_خالقی❤️
@dloowan
مرۆڤ وای لێدێت هەموو ڕابردوویەکی لا جوان بێت
من گەورە بووم و زۆر شتم دیوە،بەڵام هەرچی ئەو شتانەی ئێستا دەیانبینم هێندەی یەک چرکەساتی ڕابردوو لام جوان نێن،ئەم کەسەرە چییە لە ناخی مرۆڤدا،دەبێت چ سیحرێک لە ڕابردوو دا هەبێت وا مرۆڤ بەمجۆرە سەیری دەکات؟
خۆ هەموو شتەکانی ئێستا ناشیرین نێن،ئێتر بۆ دەبێت هەمیشە ڕابردوو جوان بێت؟

#نەبەز_گۆران🌱
لە ڕۆمانی شاری دێوانەکە
@dloowan
🫠🫶🏻
زۆری دەوێت تا مرۆڤێک لەدڵماندا كاڵ دەبێتەوە،ھێندە درەنگ كە ژیان بەشی زەردەخەنەیەكی تێدا نامێنێتەوە…

#ئارام_ئازاد🌱
@dloowan
2024/06/01 20:55:40
Back to Top
HTML Embed Code: