مەزهەر خالقی(حەسرەتی دیدار)

@chavshin86🌸🦋
دەروونم لە حەسرەت دیدارت سووتاوە
بە جارێ نە عەقڵ و نە فەهمم نەماوە

دڵ لە لات بێ ، ڕۆح فیدات بێ
من نەماوم ، تۆش حەیات بێ
من نەماوم ، تۆش حەیات بێت

بەهاران چ مەحزوون دەناڵێنێ بولبول
هەتا کەی بگرێیم بە عیشقی تۆ ئەی گوڵ

ئای گوڵی من ، سومبولی من
ئاگرت بەردا دڵی من
ئاگرت بەردا دڵی من

ئای ئەمان ، ئاخ ئای ، ئای ، ئەمان هەی
جوانی تۆ لەم شارەدا بێ نەزیرە

جوانی تۆ لەم شارەدا بێ نەزیرە
دڵم مورغی سەحرا ، بە داوی تۆ گیرە

مورغی چاکم ، زۆر بێباکم
حەیفە لە دووریت هیلاکم
حەیفە لە دووریت هیلاکم

بناڵێنە بولبول کە وەختی فەغانە
لەسەر چڵ نەما گوڵ نیشانەی خەزانە

ئای گوڵی من ، سومبولی من
ئاگرت بەردا دڵی من
ئاگرت بەردا دڵی من

#مەزهەر_خالقی❤️
@dloowan
مرۆڤ وای لێدێت هەموو ڕابردوویەکی لا جوان بێت
من گەورە بووم و زۆر شتم دیوە،بەڵام هەرچی ئەو شتانەی ئێستا دەیانبینم هێندەی یەک چرکەساتی ڕابردوو لام جوان نێن،ئەم کەسەرە چییە لە ناخی مرۆڤدا،دەبێت چ سیحرێک لە ڕابردوو دا هەبێت وا مرۆڤ بەمجۆرە سەیری دەکات؟
خۆ هەموو شتەکانی ئێستا ناشیرین نێن،ئێتر بۆ دەبێت هەمیشە ڕابردوو جوان بێت؟

#نەبەز_گۆران🌱
لە ڕۆمانی شاری دێوانەکە
@dloowan
🫠🫶🏻
زۆری دەوێت تا مرۆڤێک لەدڵماندا كاڵ دەبێتەوە،ھێندە درەنگ كە ژیان بەشی زەردەخەنەیەكی تێدا نامێنێتەوە…

#ئارام_ئازاد🌱
@dloowan
مەولانا بە شەمسی وت:
کەواتە ئەی برینەکانمان چی؟!

شەمس وەڵامی دایەوە:
ڕووناکی لە شوێنی ئەوانەوە دەچێتە ژوورەوە!

@dloowan
Yarem Dameka
Naser Razazi
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە

#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی❤️
@dloowan
Arezoi Bininei To
Najmaddin Gholami
ئارەزووی بینینی تۆم کرد
دڵ لە پڕدا کەوتە حاڵ

هەستی کرد جوانی بەهار
و
هاتە گوێم نەغمەی شەماڵ

بوو بەکڵپه تۆی دەروون
یادگاری ساڵ بەساڵ

هاتە بەرچاوم نیگاری
پرچی کاڵ و لێوی ئاڵ

ئەی فریشتەی سێحری خوایی
وێنه شیرین،شیرین زار

گیانەکەم دیسان بەتۆوە
کەوتمه گێژاوی خەیاڵ

بەژن و باڵات کەرتی ئەندام
لەڤینۆس ساندووه

ڕەوت پیاسەت ڕەوت و لەنجەت
ناسکە یاخود کەوە

پێکەنینت سێحری ڕووته
هۆش و دڵمی بردووە

خوایەکە،ئەو جووتە لێوەی
بۆ مژین ئاڵ کردووه

#مامۆستا_نەجمەدین_غوڵامی❤️
@dloowan
ئێواران...
غەم دێت و لە دەرکە دەدا
لە پەنجەرەوە هەڵدێم.
دەڕۆم خۆم لە نێو شووشەی بادەدا بشارمەوە
کەچی دەبینم غەم پێش لە من
لەسەر کورسی بەرامبەرم دانیشتووە و چەمەڕایە.
دەست لە ملم دەکا و دەڵێ :
دڵنیا بە من وەک شادی بێوەفا نیم!
هەر لە یەکەم ڕۆژی ژیانتەوە
لەگەڵتدا بوومە و هەتا دوا ڕۆژ بەجێت ناهێڵم
!
هەڵدەستێ و ڕۆ دەچێتە نێو شووشەی بادەکەوە.
دەیخۆمەوە و تـك تـك
لە چاوەکانمەوە دادەچۆڕێ و دیسان دەگەڕێتەوە لام و بەرامبەرم دادەنیشێ.
ئێواران
دڵم پڕ خورپەتر و چکۆلەتر
لە دڵی پەڕەسێلکە و کۆچەرییەکانە...

#جەلال_مەلەکشا🌱
@dloowan
🙃🩷
من زۆر لەغەریبی دەترسم
بانگم کە
با ئەوین بکەم بەسەنگەرم
شکاوە، شکاوە
بەلەمی نەجاتم شکاوە
من بۆنی هەڵۆ،
لەهەناسەی بای زریان دەبیسم
وا دیارە بۆ کۆتر دەرفەتێ نەماوە…

#جەلال_مەلەکشا 🌱
@dloowan
هەتا شنەبات شێت نەکردووە و
نەبووە بە تۆفان،
لەچکەکەت لادە،
با لە ڕەشماڵی بسکەکانتا بگیرسێتەوە.
نەکەی جڵەوی بسکی ڕەش شل کەی،
کە من زۆر ترسم لە ڕەشەبایە!

#مارف_ئاغایی🌱
@dloowan
🫠❤️
چی دەبێت
پێنج شەمەیەکی پیر
بۆ من و تۆ بچەمێتەوە؟

#بەختیار_عەلی🌱
@dloowan
لە عاستی هیچ دەسەڵاتێ,
هەگیز سەرم دانەنەوی!
بۆ هیچ کەسێ
سوژدەم نەبرد,
وەک ترسەنۆک!
هەرخەیاڵ بوو,
بۆ زێڕ, بۆ زۆر,
بێمە سەرچۆک!
بەڵام کاتێ گەڕامەوە,
بۆ زێدەکەم,
ئازاد, بێ باک,
سوژدەم برد و
ناوچاوانم,
خستە سەرخاک!

زێدەکەم ڕەبەت🥰
#گراوان❤️

#ک_د_ئازاد🌱
@dloowan
2024/05/04 17:43:58
Back to Top
HTML Embed Code: