Telegram Web Link
ڕزگاربوون بوونی نەماوە لەم دۆزەخەدا ، لە دۆزەخی یادگاریەکانتدا هەموو شەوێک ئەسوتێم و گلەیش ناکەم ، گلەی ناکەم لە بێوەفایت ، ڕۆشتیت و گەرمیەکەت لە ڕوحمدا بەجێ هێشت کە هەموو شەوێک ئەیکا بە خۆڵەمێش و بەیانیەکەشی زیندووی ئەکاتەوە بە ئومێدی دووبارە هاتنەوەت .
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دوای خۆو هەمووی درۆیە گۆران گیان🖤.
کێ وتی چاکبومەوە ، من هێشتا لەو شەوەیا ئەژیم کە جێتهێشتم و ئاوازی دووریت بۆ کردم بە گۆرانیەک کە هەموو شەوێک ئەمگریەنێت بەحرێک درووست ئەکات لە فرمێسک و خەیاڵەکانم ، من هێشتا بریندارم ، بریندارێک کە لە نێوان ژیان و مردندا ماوەتەوە ، نازانێت لەبیرت بکات یان چاوەڕێی هاتنەوەت بکات .
لە چاوی مندا گوڵێک بوویت کە وام ئەزانی هەمیشە بۆنێکی خۆشت ئەبێت و میهرەبان ئەبیت ، نەمزانی ڕۆژێک ئەو گوڵە دڵ و ڕۆح پارچە پارچە ئەکات بەجارێ ئەوەی خۆشی هەیە لەناوی ئەبات .
1
2025/10/20 09:50:48
Back to Top
HTML Embed Code: