Telegram Web Link
هیوادارم نەبونی من ئەو ئاسودەییەت پێ بدات کە هەبوونم نەیتوانی .
10
لا شيءَ يُعْجبُني ، أُريد أن أبكي🖤.
10
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
10
جێگاکەت بە چۆڵی ئەمێنێتەوە چۆڵی تۆش جوانترینی ئەوانەیە کە ئامادەن .
10
من دڵم لە ئیشکەوتوە ، خوێنی پیا ئەڕوات و دێت بەڵام هەرگیز جارێشکە هەستێکی تیا نابێت بۆ خۆشویستن و هۆگر بوونی تۆ .
11
ژێرپەنجەی ڕەشی لە دڵی تۆ دا بوو تا وردە وردە زیادی کردوو ژیانی منیشی گرتەوە .
4
هەموویان هیوای خۆشبەختی ڕۆژیان بۆ خواستم ، بێ ئاگا لەوەی من بێدار و تەنیای شەوەکانم .
2
زیاتر لەوەی چاوەڕێم ئەکرد ماندووبوم ، من ئەمزانی لە کۆتایدا ئەبێت بەم ڕێگایە ئاشنابم و تێپەڕبم ، بەڵام هەرگیز باوەڕم نەبوو کەبەم شێوەیە سەخت بێت و دووریت بەم چەشنە لقەکانم بشکێنێت و گەڵاکانی تەمەنم بوەرێنێت هەرگیز باوەڕم وانەبوو ئەوەندە بە ئازاربێت بەیەکجاری پێکەنین و زەردەخەنە لەسەر لێوانم نەمێنێت .
10
سەرەرای دڵڕەقیەکەم و زوو توڕە بونەکەم ، بەڵام لەگەڵ تۆ دا من کوڕێکی تر بووم .
1
کاڵبویتەوە لەو دڵەی ڕۆژانێک لە دووری تۆ هەستی بە ترپە لێدان نە ئەکرد .
1
ڕۆژانێک بوو پڕبووم لە قسە ، پڕبووم لە خۆشبەختی ، لێوەکانم هەمیشە خەندەیان ئەکرد ، چاوەکانم بە بینیت ئەگەشانەوە ، ئێستا من بێدەنگم ، خۆشبەختیش تۆراوە لێم ، لێوەکانیشم قڵیشاون و سوتاون بەهۆی جگەرەوە ، چاوەکانیشم کز بوون ، ببینە دوای تۆ هەموو شتێکی جوان لە مندا کۆتای پێهات .
1
ڕۆحت شاد و ئارام کوردۆ گیان .
شەڕەکانی گەورە بوونم دۆڕاند ،
ئای کە
مناڵ بووم بەسەر پشتی بابمەوە چ سوارچاکێکی ئازا بووم .
1
نیوەی شەوە و پێکەنینێک ئەتگرێت لەخۆیەوە ناشزانی بەچی پێ ئەکەنی بەڵام کارەسات لە دوای ئەو پێکەنینەوە ڕوو ئەدات کە وردە وردە دەست ئەکەیت بە گریان ناشزانی بۆچی ئەگریت بۆ کامە خەم و کامە خەفەت و کامە جێهێشتن .
1
ترسم لە مردن نییە ، بەڵام ئەترسم لە چاوەڕوانی تۆدا بمرم و نەتوانم بتبینمەوە ، ترسم لەوەیە کە نەتوانم جارێشکە پڕ بە دڵ و ئارەزووم لە باوەشت بکەم ، ترسم لەوەیە تەواوی ئەو کاتەی کە چاوەڕێم کردوویت بەفیڕۆ بچێت ، ترسم لەوەیە بمرم پێش ئەوەی بە چاوەکانت شاد ببمەوە , کەمت ئازار نەدام ، بەڵام تۆ جوانترینم بوویت .
1
بێ بەهان ئەو خەونانەی لە کاتی خۆیدا نەهاتنە دی .
1
دوای کۆچت ، حاڵی من و هەموو ڕۆژێکم تاسیانە , هەموو ڕۆژەکانم دوایی تۆ وەک ئێوارانی هەینی وایە دڵخۆشنیم بە هیچ شتێک ، ببینە دووریت چەندە نزیکە لە ڕۆحم کە هەموو ڕۆژێک ئازارم ئەدات .
1
ئاواتەخواز بووم بوبینم لەناو جلی بوکێنیدا ، بەڵام بووکی من بیت نەک دەستی کەسێکی تر بگریت .
1
کاتێک من مامەڵەیەکی جوانت لەگەڵ ئەکەم و گرینگیت پێئەدەم ، غرور نەتگرێت و وامەزانە کە هەرچی بکەیت من بەردەوام ئەبم لەوەی ئەوەت پێ ببەخشم ، باش بوونم هەڵبژاردەی منە بەڵام تاکە هەڵبژاردەم نییە ، ئەتوانم لەهەر کاتێکدا بێت دەست لە باشبوونم هەڵبگرم بەرانبەرت ، گۆڕانت لە کاتێکدا من بایەخت پێئەدەم و بەلامەوە گرینگیت ئەوەم بۆ ئەسەلمێنێت کە تۆ خۆت بە شایستەی ئەو مامەڵە باشە نازانیت و ئەبێت بیوەستێنم ، هەڵبەتە کە گوڵێکیش زۆر ئاوی بدەیت گرینگی پێبدەیت وشک ئەکات .
1
لەهەر کاتێکدا بم ئەتوانم ئەوپەڕی خراپی خۆمت پیشان بەم ، بەڵام من وەک تۆنیم ناتوانم ئازاری ئازیزێکم بدەم .
1
2025/10/19 00:38:15
Back to Top
HTML Embed Code: