گریانی ئەو شەوانەم بە زایە چوو لە کاتێکدا من لەبەر ئازاری دڵم و خەمی تۆ فرمێسک لەچاوم ئەهات و قوڕگم گیرابوو قسەم بۆ نە ئەکرا ، تۆ خەریکی خۆشی خۆت بوویت و لە خۆشیا ئاو لە چاوت ئەهات و سیسەمەکەی ژێریشت بەرز و نزم ئەبوو ، هەڵبەتە تۆ ئێستا مێردت هەیە بەدوات ناکەوم و هەواڵەی خوات ئەکەم بەڵام ئەوە تۆ بوویت منت بە مەی ئاشنا کرد ، تۆ بوویت هەزار و یەک خەیاڵی جوان و بریقەدارت بۆمن درووست کرد ، هیوات یامێ تا ژیان بکەم بەڵام هەرخۆشت بێهیوات کردم .
1
من ئەگەر کەسێکم خۆشبوێت لە پێناویدا ئەمرم ، هەموو شتێک ئەکەم تەنها بۆ ئەوەی دڵخۆشی بکەم خەندە بکەمە سەر لێوەکانی تەنانەت ئەو کاتانەشی کە خۆم نوقمی خەم خەفەتی ژیان بووم ، لە هەموو کاتێکدا غرووری خۆمی بۆ ئەشکێنم و ئاشتی ئەکەمەوە ، تەنها ئەوەنەم ئەوێت کە لەبەرچاوم نەکەوێت و ڕەش نەبێت ، چونکە کەسێک کە لەبەرچاوم ڕەشبێت وەک ئەو گۆرانیانەی لێیەت کە دیلێتیان ئەکەم و قەت گوێیان لێ ناگرمەوە .
1
لە شەقامە چۆڵەکانی ئەم شارەدا پیاسە ئەکەم بە دەستێکم جگەرەکەم گرتوە و دەسەکەی تریشم لە گیرفانمایە هەر کەسێ ئەم بینێ ئەڵێ ڕۆژێ ئەم لاوە تازەپێگەیشتوە ڕۆژێک بەهۆی جگەرەوە ئەمرێت ، ئەوانن چوزانن ئەو قسانەی سەر دڵی ڕەش کردووم زیاتر لە دووکەڵی جگەرەکە سنگم وێران ئەکات .
5
ژیانم جەنگێک بوو لەگەڵ ڕۆحما نەئەگەیشت بە کۆتایی ژیان و قەدەر و چارەنووس چیرۆکێکیان درووست ئەکرد و ڕۆح و دڵی منیش تێکی ئەدا ، نازانم بوونی خۆم وابوو یان قەدەر وای لێکردم کەلەم ڕەق بێ بەرانبەر هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویان دا وەک بڵێیت بۆ ئەوە درووست بووم شەڕ لەگەڵ قەدەردا بکەم ،هەر کاتێ ئەو ویستی بمکوژێت من خۆم هێشتەوە هەر کاتێکیش من ویستم بمرم ئەو منی هێشتەوا ، قەدەر شتێکی ئەویست دڵ تەحەموولی نەئەکرد ، دڵیش شتانێکی ئەویست قەدەر قبوڵی نەئەکرد ، بڕیاری من بوو ئەوەی بۆ من دانرابوو بیگۆڕم ئەو ژیانەی هی من بوو قابیلی بووم شکاندم و تێکمدا ،ئێستا من دوورم ، دوور لە هەموو ئەو شتانەی ئارەزووم بوون ، دوورم لە ژورەکەم لە ماڵەکەم لە دایکم لە باوکم ئەمە دڵخۆشم ناکات ، تەنها جوابێکم بۆ قەدەر ئەوەی کە من توانیم بیکەم ئەو نەیتوانی .
1
ئازار هەر مەرگ نییە ، زۆر جار لە ژورەکەی خۆتایت کەست لانیە بەڵام ئازارت هەیە ، یادی مرۆڤەکان ئازارت ئەدەن ، یادەوریەکان ، قسە خۆش و بریقەدارەکان ، ئەمانە هەمووی ئازارت ئەدەن تەنها ئەوەنە بەسە لە شوێنێک دابنیشیت بەتەنیا گوێ لە مۆحسین بگریت ، دەنگی ئەگاتە ژورە تاریکەکانی دڵت ، ئەگاتە ئەو شوێنانەی کە یادەوریت تیایدا هەیە جا شەقامە خۆڵەکەی مناڵی بێت ، یان ئەو گەڕەکەی کە کەسە دڵخوازەکەت تیایدا شووی کردوە .
1
هەنێ جار پێویستە تەنها بیت ، ئەوەندە تەنها کە بتوانیت ئەوانەی چواردەوورت ببینیت کە تۆ چۆنیت بۆیان ئەوانیش چۆنن بۆت ، پێویستە تەنها بیت بۆ ئەوەی بزانیت کێ هاوخەمت ئەبێ ، ئەگەر ژیرانە بڕیار نەدەیت و کەسانێک هەڵبژێری بە ڕاستەوخۆی تەنهاترت ئەکەن لەباتی ئەوەی دڵت بدەنەوە یان لە خەمێک دوورت خەنەوە خەمێکی ترت بۆ زیاد ئەکەن .
1
شەوانە درەنگ ئەڕۆیتەوە لە گیرفانتا هەزار دینار و دوو جگەرە چەرخێکی تیایە ، یەیتە ئینتەرنێت تا قسە لەگەڵ کەسە دڵخوازەکەی ژیانت بکەیت و بە ئاواتی ئەوەوەیت ڕۆژێک بێت پێی بگەیت کرێکاری و شاگردی دنیا ئەکەیت تا بتوانیت ئەو ژیانەی بۆ دابین بکەیت کە دڵی ئەیەوێت ، لە کۆتایدا نامەوێت زۆر لێتان درێژ بکەمەوە بەڵام کۆتاییەکەی ڕونە ئەم چیرۆکە کچەکە شوو ئەکات و ئەڵێت بە زۆر بەشوودرام ، کوڕەکەش یان خۆی ئەکوژێت یان سەری خۆی هەڵەگرێت ئەڕوات .
2
خۆشەویستیەکی جوانمان هەبوو ئازیزم ، وەک خۆشەویستی دار بۆ گەڵاکەی ، وەک خۆشەویستی دەریا بۆ باران ، بەڵام لە کۆتایدا پایز هات بۆ دارەکەو گەڵاکانی وەرین ، هاوینیش هات بۆ دەریا و بارانی برد ، پیاوێکی تر هاتوو تۆی لێبردم خۆشەویستیەکەی هەڵوەراندم ، بەڵام ڕۆشتنی تۆ جیاواز بوو مووە زەردەکانی سپی کردم ، ددانەکانی وەراندم ، سیەکانی ڕەشکردم ، دڵی کون کردم ، ببینە ئازیزم بە ڕۆشتنت چ ئافاتێک و نەفرینێک بەسەر مندا هات .
1