Telegram Web Link
ماڵی ئاوا ئەو ڪەسەی ماڵی تۆ ئاوا ئەڪا
‏بەندەی خۆتە، خۆت ئەزانی چی لە تۆ داوا ئەڪا🤍!
ئەگەر تۆ خوای خۆت بناسی بەدڵ
هەموو مەرامت بۆ ئەبێ حاسڵ
خۆشەویستی خوا خەم ئەڕەوێنێ
کە خوات هەبوو کارت بەکەس نامێنێ🤍!

"پیرەمێرد"
سورة الملك(كاملة)❤️|| تلاوه ساكنه كسكون الليل😴🎧|| شريف مصطفى🌸
شريف مصطفى Sherif Mostafa
ئیتر بە هاتنی کەس دڵخۆش نیم
بەڕۆشتنیشان دڵگران نیم
ئاخر ڕۆژانێک دڵیان پڕکردبوم لە ئازار
بەڵام ئێستا کە تێگەیشتووم
خودا دەتوانێ شوێنی هەموو
کەسێکم بۆ پڕ بکاتەوە
بۆیە ئێستا تەنهام کەچی
هەموو کەسێکم هەیە

ئەویش وجودی ئەوە
بە هەموو جوانیەکەوە
🤍
- ئەگەر بۆ ئەوەی دەتەوێت
قوربانی نەدەیت، ئەوا ئەوەی
دەتەوێت دەبێتە قوربانی🤍!
مەرج نييە هەموو بەند ڪراوێڪ تاوانباربێت، بولبولەكان بەند دەڪرێن بەتاوانى جـوانى🤍!
بەرامبەر عەفووی تۆ٫ چیە باری گوناهباری🤍!
بەردێڪ بەرگەی لێدانی چەڪوش نەگرێ ھەرگیز پەیڪەرێڪی جوانی لێ دەرناچێ ،مرۆڤیش گەر بەرگەی نارەحەتیەکانی رۆژگار نەگرێت ھەرگیز مرۆڤێڪی سەرڪەوتوو نایابی لێ دروست نابێ🤍!
نیوەی جوانی مرۆڤ لە زمانی خۆیدایە و نیوەڪەی دیڪەشی لە مێشڪیدایە
بەڵام ڕوخسار جگە لە پەردەپۆشێڪ زیاتر نییە کە بە تێپەڕبوونی ڪات دەگۆڕێت🤍!
کەسانێک هەن زۆربە خێرای دەچنە قوڵای
دڵتەوە هێندە شیرینن تادڵ حەزکات ئەم
کەسانە خودا بەهرەیەکی پێداون هەمیشە
حەز بە بینینیان دەکەیت تێرنابیت لەووتەو
ئامۆژگاریەکانیان کاتێ قسەت بۆدەکەن
پەلکێشی لای خۆیانت دەکەن هەرگیزلەکاتی
قسەکردنیاندا حەزناکەیت کات بڕوا ئەوانە
ووشەگەلێکی کەم دەڵێن بەڵام پڕماناوچێژن
ئەو وشانە زۆربەمان کەسێ وا دەناسین یان
هەمانە بە وتەکانیان هەست بەئارامی دەکەین
تۆش هاوڕێ هه وڵبدە ببە بەیەکێ لەوانە
گەرنەشت توانی لانی کەم ئەوکەسانە
لەدەست مەدە چونکە زەروریەتن بۆئەم ژیانە🤍
مەنزڵی ئارامیە ئەو دڵەی بەردەوام یادی تۆی هەبێ ئیلاهی🤍!

ئــەو تاوانەی ملڪەچی و پەشـیمانی
بەدوای خۆیــدا بهێنێت ، باشـترە لەو
پــەرستشەی ڪە لە خۆبایی و بوون و
خۆ بەگەورەزانین بەدوای خۆیدا بهێنێت 🤍!
باشترین بەشی ژیانت
ئەو کاتەیە کە تێدەگەیت

"پێویست ناکات هەموان نزیکت بن "🤍!
هەندێ جار مرۆڤ بەنیەتی چنینی گوڵەوە هەنگاو ئەنێ،
بەڵام دڕک ئەچێت بەپێیدا
سرووشتی ژیانە ئیتر،
بۆکەسمان گوڵڕێژ نەکراوە
ئازا ئەوەیە
لەئازاری دڕکەکان ئەزموون وەربگرێت
لەبینین و چنینی گوڵەکانیش
خۆشی و چێژ ...
ئینسان دەبێت خۆڕاگر بێت تا ئەوەی گەرەکیەتی ببێتە نسیبی وەگەر نا ناتوانێت ئەوەی لە دڵیەتی بیکات بە ڕاستی لە ژیانی خۆیا .. بۆیە با خۆڕاگر بین دڵنیابن هیچ ڕێگایەک نیە کۆتای تیا نەبێت 🤍.!
کەس تێبینی ئازارەکانت ناکات
بەڵام هەمووان تێبینی هەڵەکانت دەکەن🤍!
ئەگەر نیعمەتی لەبیرچوونەوە نەبوایە زۆربەمان بەدەست خەمەڪانمانەوە دەمردین🤍!

" اِبْنُ قَیِّمِ الجَوزِي ـ رَحِمَهُ اللّٰە
میوەی “ئارامی” بە درەختی بێدەنگیەوەیە🤍!
کە دوورم هیوای نزیکیم لە دڵدا دەڕوێنی
کە نزیکیشم بە سزای دووریت دەمترسێنی🤍!
«ئیلاهیم»♡
ئیلاهی دەروون شێواوە دڵیش بەخەم گیراوە
یادی تۆ نەبێت لاشە دەمێکە فەوتاوە🤍!
Audio
ئەو دەمەی لە درەنگانێکی شەودا
بە دەنگێکی لەرزۆکەوە دوعـا دەکەیت،
ئەو دوعایانەی بەردەوام دەیڵێیتەوە،
ئەو دەمەی بەبێ دەنگی لەسەر سەرینەکەت دەگریت...

خودا قەرەبووی هەموویت بۆ دەکاتەوە،
ترسەکەت دەگۆڕێـت بۆ ئارامی،
هەموو بوونت پڕ دەکات لە یەقین...

خودا پاداشتی خۆڕاگریەکەت دەداتەوە،
پاداشتی هەموو ئەوانەی ئازاری گەیاند بە ڕووحت...

هەمیشە بیرت بێت ئەو دەمەی خودا پێت دەبەخشێت،
شـۆکت دەکات و ڕازیت دەکات🤍
ئیـــــلاهی زۆر شــوکر بۆ نیعمـــەتی
هەست کردن بە نیعەمەتەکانت🤍!
2025/07/09 09:31:36
Back to Top
HTML Embed Code: