2- هەنگاوەکانی دانانی کانۆلا بۆ نەخۆش 🔹

لەوانەی ئەمڕۆدا باسی دانانی کانۆلا ئەکەین بەشێوازێکی کرداری

🩸🩸*پێداویستیەکان:🥼🥼⛑️⁩⁦

🩸١-کانۆلای گونجاو ھەڵدەبژێرم بەپێ حاڵەت و تەمەنی نەخۆشەکە .
🩸٢-دەستکێش.
🩸٣-لۆکە یاخود گۆزی تە قیم.
🩸٤-تێپی کانۆلا (پلاستە ر)
🩸٥-تۆڕنکا.
.

🩸⚙️⁩⁦⚙️⁩*#پڕۆسیجەر:⁦⚙️⁩⁦⚙️🩸
🩸١-پرسیار کردنی ناوی نەخۆش (بۆ ئەوە دڵنیابین کە کێ پێویستێتی ،وە بزانین بۆ کێمان داناوە ).

🩸٢-سلاوکردن خۆناساندن و ئیزن وەرگرتن لە نەخۆش .
🩸٤-پاراستنی نھێنیەکانی نەخۆش .
🩸٥- ڕوونکردنەوەی پرۆسیجەرەکە بۆ نەخۆش .
🩸٦-نە خۆشەکەمان بە شێوەیەکی گونجاو دا ئەنین واتا چۆن خۆی پێ خۆشە بەو شێوەیە .
🩸٧-ھە ڵبژاردنی گونجاوترین شوێن بۆ دانانی کانۆلا .
🩸٨-دەستە کانمان ئە شوین و دەست کێش لە دە ست ئە کە ین .
🩸٩-بە ستنێ تۆڕنیکا (٥-١٠سم) لە سە رووی ئە و خوێنھێنەری کە کانۆلای بو دائەنێن .
🩸١٠-خاوێن کردنوەی پێستکەی بەبەکارھێنانی کھول و گۆز بە شێوازی تعقیمی بازنە ی .
🩸١١-ئەوەستین تاکو پێستەکەی وشک ئەبێتەوە .
🩸١٢-ڕاکێشان و جێگیرکردنی خوێنھنەرەکەو پێستەکە ی بە پەنجەگەورەی دەستمان ،(٥سم)لە خواری ئەو شوێنە ی کانولاکە داخل ئە کەین.
🩸١٣-کانۆلاکە ئەگرین بە دەستمانەوە بەگۆشە ی ⁰(٤٥) سە ری نیدڵەکەی رووەو سەرەوەبێت ، پێش ئەوەی داخلیکەین نەخۆشەکە ئاگادارکەرەوە .
🩸١٤-کانۆلاکە داخلئەکەین کەخوێنمان بینی لە سەری کانۆلاکە (٤-٦ملم)نیدڵەکە ڕائەکێشینە دەرەوە بە ھێواشی،بە دەستەکەی کەمان پاڵ بە کانولاکەوە دەنێن بۆناو خوێنھێنەرەکە بەڵام نیدڵەکە دەرناھێنن تاکو ھەموو کاثێتەرەکە داخلئەبێ،.
🩸١٥-نیدڵەکە دەرئەھێنین ،سەری کانۆلاکە دائە خەین.
🩸١٦تۆڕنیکا ڵێ ئەکەینەوە .
🩸١٧-کانۆلاکە بە پلاستەر جێگیرئەکەین .
🩸١٨-باشتر وایە بەروارو کاتی دانانەکەی لەسەر پلاستە رەکە بنوسری.
💧🩸٢٠-تێکردنی (٢س س)دیستەڵ وەتەر بۆ ناو کانۆلاکە (قە دەغەی کڵۆت بوون وتێستی کانۆلا)

♦️⁩⁦♦️#تێبینی :لەھەنێی شۆێنە تێرمی ئینگلیزم بەکارھێناوە چونکە بەوشەیەکی گونجاوم بۆ نەدۆزیوەتەوە بە کوردی ....🔹

🎥بڕوانە ڤیدۆکە ⁦⬇️⁩⁦⬇️

♥️⁩ئێستا ئێوە زانیاری پێویستان لایە و لەم ڤیدۆیەشدا بەکرداری ڕونمان کردۆتەوە بۆیە ئەتوانن هەریەکەتان لەشوێنێکی گونجاو کانۆلا بۆ هاوڕێکەی دابنات بەوجۆرەی باسمان کردوە بۆ ئەوەی بەباشی ڕابێن لەسەر دانانی کانۆلا
🧡
3 ⁄زانیاری پێویست دەربارەی دەرزی لێدان

💉*دەرزی لێدان لە ماسولکە :💉

🩸 #ناساندن:💉
دەرزی لێدان لە ماسولکە تەکنیکێکە بەکاردێت بۆ پێدانی دەرمان لە ڕێگەی دەرزیەوە
بۆ بەشە قوڵەکانی ماسولکەی لەش،
•بەم شێوەش ڕێگە ئەدری بە دەرمان بە شێوەیەکی خێرا بمژریت لە لایەن مولولە کانێ خوێنەوە کە خێراترە لە ڕێگەی پێدانی دەرمان بە حەب و دەرزی ژێر پێست!
• کە بە ماوەی (١٠-١٥)دەقە کاریگەریەکەی دەر دەکەوێت ،

زانیاری⁦♦️⁩زۆرترین بڕی دەرمان کە بتوانین داخلی ماسولولکە بکرێت بریتیە لە(٠،٥سس تا ٥ سس)💉

💉💉بە شەکانی سرنج لە چەن بەش پێکھاتوە:💉💉
-بڕوانە وێنەی ژمارە (٢-١)

🔹ئەو ماسولکانەی لەش کە ئەتوانین دەرزی لێبدەین :⁦⬇️

♦️⁩⁦♦️⁩-ماسولکەی سەرشان 👤
(deltoid muscleo of the arm)
وێنەی ژمارە (٢-٢)ئەم شوێنە زیاتربۆ کوتان بەکاردێت ،
🔴ناتوانین لە (١س س)زیاتر بنێرین چونکە ماسولکەیەکی بچووکە.

♦️⁩⁦♦️⁩- ماسولکەی ڕان🦵
(vastus lateralis muscle of the thigh)
وێنەی ژمارە(٢-٣)ئەم ماسولکیە بودەرزی لێدانی ⁦‼️خۆیی بەکاردێت واتائەتوانیت خۆت دەرزی لە خۆتبەی لە حاڵتیەکە کە کەست لانەبێ و پێویستت بێ بەمەرجی بەشی تەندروستی بیت ،واباشترە لە (٣س س)زیاتر نەنێرین بو ئەم ماسولکەیە،

🔹 ئەتوانین بۆ منداڵی خوار حەوت مانگ لەم ماسولکەیە دەرزی بکەین .

♦️⁩⁦♦️⁩-تەنیشتە ماسولکەی حەوز( ventrogluteal muscle of the hip )وێنەی ژمارە (٢-٤)لە ئیستا بەکارھێنانی ئەم ماسولکیە لە ھەموویان گشتگیرترە ئەتوانین زیاتر لە (١س س)بنێرین ئەودەرماننەی کە( ڕۆنین )بنێرینوە(ئەنتیباێۆتیک،نارکۆتیک،سدیەتڤ،ئەنتی ئیمیتک....)ئەتوانین بۆ منداڵی سەرو حەوت مانگ لەم ماسولکیە دەرزی بکەین .

♦️♦️⁩ماسولکه ی بەشی سەرەوەی سمت(dorsogluteal muscle of the buttocks)
وێنەی ژمارە(٢-٥)پێشتر ئەم ماسولکەیەزۆربەکار ئەھینرا لەم دواییانە کەمتر بۆتەوە بە ھۆی بونی( سایتک نێرڤ) کە خۆینھێنەریکی گەوریە زۆر لەم ماسولکیەوە نزیکە مەترسی زیاترە .
🔹ئە توانین تا(٥س س )بەم ماسولکیە بنیرین.

تێبینی⁄تا ئەتوانن خۆتان لادەن لە دەرزیلیدان بۆ منداڵ خوار دووساڵ بە تایبەتی دەرزی لیدان بە ماسولکەی سمت چونکە لە منداڵە ماسلکەی سمت درەنگ گەشە ئەکات .

🧡
گروپی دژە حەساسیەتەکان Corticosteroidبەشی

دەرمانی پێنجەم
ناوی زانستیPrednisolone
ناوی بازرگانی Predilon
prelone
Apicort

شێوازەکانی دەرمان
حەپ ۱مگم ۲،۵ مگم ۵مگم ۱٠ مگم
شروب ۵مگم ۱۵ مگم
قەترەی جاو ۵مگم
مەلحەم چاو % ۱

بەکاردێت بۆ
حەساسیەتی پێست
حەساسیەتی قوڕگ
حەساسیەتی سنگ،گوێ
خوران
سەدەف
ئەگزیما
ڕۆماتیزم
فەقەرات و ئینزیلاق
بۆ چارەسەری خانەی ژێر پەنجە

بۆ کێ بەکار نایات
کەسێک حەساسیەتی پێی هەبێت
ئافرەتی دووگیان
کەسێک گورچیلەی سست بێت
کەسێک گەدەی برین بێت
لەگەل ڤولتارین و بروفین بەکار نایات لەگەڵ دەرمانی دژە فێ بەکار نایات

ژەمۆکەدانی دەرمان
۱*۱ ۱*٢
گروپی دژە حەساسیەتەکان Corticosteroidبەشی

دەرمانی شەشەم ناوی
زانستیMethylPrednisolone
ناوی بازرگانیDepo-Medrol

شێوازەکانی دەرمان
حەپ ٤مگم
دەرزی ۲٠ مگم ٤٠ مگم ۸٠ مگم

بەکاردێت بۆ
حەساسیەتی پێست
حەساسیەتی قوڕگ
حەساسیەتی سنگ،گوێ
خوران
سەدەف
ئەگزیما
ڕۆماتیزم
فەقەرات و ئینزیلاق

بۆ کێ بەکار نایات
کەسێک حەساسیەتی پێی هەبێت
ئافرەتی دووگیان
کەسێک گورچیلەی سست بێت
کەسێک گەدەی برین بێت

ژەمۆکەدانی دەرمان
دەرزیەکەی مانگی جارێک یان ٣مانگ جارێک ۱*١
‎هەندێ دەرمانی باو كە زۆر بەكار دەهێنرێن بە تایبەت لە حاڵەتی ئیمرجێنسی.

‎پاراسیتۆڵ(ئەسیتامینۆفین):بەكاردێت بۆ
‎ كەم.كردنەوەی ئازار و تا.

‎ئەمپیسیلین:بەكاردێت بۆ ئیلتیهاباتی كۆئەندامی هەناسە و میزەڕۆ و هەوكردنی پەردەكان.

‎ئەدریناڵین:لە حاڵەتی لاوازی لێدانی دڵ یان پەككەوتنی دڵ.

‎ڤۆلتارین :بۆ نەهێشتنی ئازار بەكاردێت بەڵام ئەگەر كەسێ
نەخۆشی مەعیدە یان زەختی هەبێت یان ریخۆڵە كوێرە یان ڕەبو بەكار نایەت.
‎تڕاماڵ:بۆ نەهێشتنی ئازاری توند.

‎پلاسیل:بۆ نەهێشتنی ڕشانەوە.

ئیفیدرین:بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن.

ئەنجیسید: دابەزینی پەستانی خوێن.

ئەترۆپین: زیادکردنی لێدانی دڵ.

‎تێبینی:تراماڵ ئەگەر لە ڕێگەی كانولەوە درا ئەوا ئەبێت لەگەڵ پلاسیل تێكەڵ بكرێت چونكە تراماڵ ئەبێتە هۆی ڕشانەوە،بەڵام ئەگەر لە ڕێی ماسولكە درا ئەوا پێویستی بە پلاسیل نیە.

‎ئۆمپرازۆل و زانتاك هەردوكی بۆ ئازاری مەعیدە بەكاردێت.
‎ئەگەر ئازارەكە لە سەرەوەی مەعیدە بو ئەوا پەیوەندی بە. ترشێتی مەعیدە هەیە و زانتاك(ئەنتی ئەسید) بەكاردێنی.
‎بەڵام ئەگەر ئازارەكە لە ناوڕاستی مەعیدە بوو ئۆمپرازۆل بەكاردێنی.

‎هایدرۆكۆرتیزۆن ..بۆ ئەوانەی کە کێشەی هەناسەو بۆری
هەواو بۆریچکەی سیەکانیان هەیە .. پێان دەردرێت لەسەر شێوەی شاف یان دەرزی بۆ کرانەوەی بۆری هەوا و فراوان بوونی بۆی نەخنکێن.‎كەروەها بۆ حەساسیە و بۆ ڕەبو
‎هیپارین:دژە خویێن مەیین(ئەنتی كاگولانت)

‎ئەسپرین:بۆ سەرئێشە و ئازار و تا.

‎زۆكۆر:بۆ كەمكردنەوەی كۆلیستڕۆل لە دوای جەڵدەی دڵ.

‎ئایسۆریل و پلاڤیكس و زۆكۆر و ئەسپرین و هیپارین هەمووی لە دوای جەڵدەی دڵ بەكاری ئەهێنی.

‎كلۆرامفێنیكۆل و كۆترۆمیكسازۆڵ:بۆ گرانەتا

‎جێنتامایسین:ئیلتیهابی بۆری میز و گورچیلەكان.

‎دایازیپام(ڤالیۆم):بۆ گەشەنگ بوون،,هێوركەرەوەی ماسولكە
بەكار دێت،هەروەها كێشەی نەخەوتن وهەروەها لە حاڵەتی شڵەژان.
‎دژە هەوکردنەکان Antibiotic :
ئەو دەرمانانەی کە بۆ ئیلتهابات وەریدەگری بەم شێوەی خوارەوەن پۆلێنەکانیان

کیفلێکس:بۆ هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە
ئەمۆکسیلین:بۆ هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە

ئەمپیکلۆکس:بۆ هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و لەوزەتێنەکان

فلاجیل: بۆ سکچوون

سیپرۆدار:بۆ هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ

بەکتریوم:بۆ هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ
تێبینی هەر یەک لە سیپرۆدار و بەکتریۆم بەهیچ شێوەیەک بۆ ئافرەتی دووگیان بەکارنایات و contraindication ئەکات

سوپراکس : بۆ هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ

سیفتریاکسۆن: بۆ گرانەتا وهەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە، هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ بیرمان نەچێت پێش ئەوەی دەرزییەکەی بۆ نەخۆش بکەین ئەبێت تیستی ئەوەی بۆ بکەین کە حەساسییەتی نەبێت بە دەرزییەکەئ

ئەمۆکسیکلەف:هەوکردنی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسە و هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ

جێنتامایسین : باشترینە بۆ هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ

پرۆکاین پەنسلین:بۆ هەوکردنی لەوزەتێنەکان و قۆڕگ
#🙂
{نــــــــیـــو بــــــــــەنــــــــــج }
بریتیە لەسرکردنی بەشی خوارەوەی لەش لە ناوکەوە بەرەو خوارەوە . ئەویش لە رێگای پێدانی مادەیەکی سرکەر وەک مارکاین لە رێگای پشتەوە بۆ ئەو شلەیەی کە دەوری درکەیەک دەدات یاخود بەناو ئەو بۆشاییەی کە لە نێوان درکە پەتک دەدات ئەو پەردەیەی کە دەوری دەدات ئەویش بە ھۆی دەرزیەکی تایبەتەوە کەناوی سپاینەڵ نــــیدڵــــە .
وە ھەموو ئەمانەش بۆ ئەوەی نەخۆش ھەست بە ئازار نەکات لە کاتی عەمەلیات بەکار ھێنانی نیو بەنج بەزۆری وەکو تەکنیک بەکار دێت لەگەڵ ئەمانەشدا بەزۆری بەکاردێت بۆ خوار ناوکەوە .
١ عەمەلیاتی شکاوی کە لە ئێسکی ران - ئەژنۆ - یان گۆرینی جومگە
٢ عەمەلیاتی منداڵبوون
٣ ھەناسەدانی باش نییە
٤ ئەو عەمەلیاتانەی کە لە میزەرۆ ئەکرێت
« ســــــوودەکانی نـــــیو بەنج »
١ نەخۆش ھۆشی تەواوی دەبێت
٢ ھەناسە دانی ناوەستێت ، پێویستی بە ھەناسەی دەستکرد نییە
٣ کۆنترۆل کردنی ئازار بەشێوەیەکی باشتر ، وەک لە بێھۆشکردنی گشتی .
٤ گەرانەوەی جووڵەی ریخۆلە بەشێوەیەکی خێراتر
٥ نەبوونی مەترسیەکانی بێھۆشکردنی گشتی
٦ کەمکردنەوەی رێژەی ئەو دەرمانانەی کە لەکاتی بێھۆشکردنی گشتی دا لە دەمار دەدرێت کە زیانی لاوەکی ھەیە
«خــــراپیـــــەکانی»
١ دابەزاندنی فشاری خوێن کە زۆربەی کات روودەدات
٢ سەر ئێشە و رەق بوونی ماسولکەکانی مل
٣ کۆبوونەوەی خوێن لەو شوێنەی کە نیوبەنجەکەی لێدەکرێت کە زۆر بە کەمی روودەدات
٤ ھەوکردنی پەردەی مێشک کە پێی دەوترێت ( سعایا) کە بە رێژەیەکی زۆر کەم لەوانەیە رووبدات ئەویش لە ئەنجامی نەبوونی تەحقیمی باش و پاک و خاوێنی لە شووێنی دەرزی نیوبەنج .
#🙂
🔹 هەندێک دەرمان هەیە کە بە شێوی کورتکراوە دەنوسرێت لە لایەن دکتۆرەوە لەسەر ڕاچێتە کە ئەمانەی خوارەوە هەندێکیانە کە زۆر دووبارە دەبنەوە:

* P.N Primolut N
* HRC Hair remover cream
* EPO Evening primrose oil
* UDCA Ursodeoxycholic acid
* HCT Hydrochlorthiazide
* HC Hydrocortisone
* ATG Antithymocyte globulin equine
* GTN Glyceryl Tri Nitrate
* PMS premenstrual syndrome
* FVS Flagyl vaginal suppository
* MTX Methotrexate
* FD Folic acid + Vit D3
* NaHCO3 Sodium Bicarbonate
* KMnO4 Potassium permanganate
* Nacl Sodium chloride
* N.CMP Nucleo C.M.P
* DHEA Dehydroepiandrosterone
* EPA Eicosapentaenoic acid
* DHA Docosahexaenoic acid
* TPN Total Parenteral Nutrition
* N/S Normal saline
* G/S Glucose saline
* G/W Glucose water
* PTU Propylthyouracil
* F.F FeroFolic
* F.F.F Female Fertility Formula
* ASA Acetyl salicylic acid
* ORS Oral Rehydration Salt
* ACC Acetylcysteine
* H.N.S Hair,Nail, Skin
* IV IG Intravenous immunoglobulin
* GHR Growth Hormone Release
* PDN Polymexine, Neomycin, Dexamethasone.
* GLME Green Lipped Mussle Extract
* P.P Procaine Penicillin
* PG prostaglandin = misoprostol
* Vit A Retinol
* Vit C Ascorbic acid
* Vit D2 Ergocalciferol
* Vit D3 Cholicalciferol
* Vit E Alpha-tocopherol
* Vit K Phytominadione
* Vit B1 Thiamine
* Vit B2 Riboflavin
* Vit B3 Niacin
* Vit B5 Pantothenic acid
* Vit B6 Pyridoxine
* Vit B7 Biotin
* Vit B9 Folic acid or Folate
* INH Isoniazid
* HRZE isoniazid (H), rifampicin (R), pyrazinamide (Z) and ethambutol (E)
* 5FU Fluorouracil
* HMG Human menopausal gonadotropin
* HCG Human chorionic gonadotropin
* FSH Follicle-stimulating hormone

بەهیوای سوود.
🔴 (( بابەتێکی زۆر بەسوود )) 💯

باسی هەندێک دەرمانی ئافرەتان ( النسائیة ) و چارەسەری هۆڕمۆناتی ئافرەتان و پیاوان ئەکەین لەگەڵمان بن.

ئەو پوستەی زۆر کەس چاوەڕێ بوو.
ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen).

#_هۆڕمۆن: ماددەی کیمیایین لە لایەن ڕێژێنەکانی لەش دەردەدرێن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی فرمانەکانی لەش وەك ( زۆربوون و گەشە و هەستکردن بە ماندویی و برسیبوون ...... ).

🔵 هێلکەدان ( Ovary ) لە ئافرەتدا بەرپرسە لە دەردانی هۆڕمۆنی
( testosterone ، progesterone ، Estrogen )
هەروەها ئەدریناڵینە ڕژێنیش بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنی هۆڕمۆناتی جنسی و کۆرتیزۆن.

🔵 گون ( Testis ) لە پیاواندا بەرپرسە لە دەردانی هۆڕمۆنی ( Testosterone ) و ( Sperm: تۆواو )، هەروەها بەشی پێشەوەی ئەدریناڵینە ڕژێنیش بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنی هۆڕمۆناتی جنسی و کۆرتیزۆن.

ئیسترۆجین ( Estrogen ): لەلایەن هێلکەدان دەردەدرێ بەرپرسە لە زۆربوون و گەشە ڕێکخستنی سوڕی مانگانە، هەروەها ئامادەکردنی لەش و منداڵدان بۆ دووگیان بوون.

🔸پرسیار/ زۆربوونی ئيسترۆجين( estrogen) لە لەشدا دەبێتە هۆی چی؟

وەڵام/

🔹لە پياودا 🔙 نەزۆكی و ئەستوربوونی مەمک و سینگ
، دەرکەوتنی نیشانه دوومیەکانی ئافرەت لە پیاودا.

🔹لە ئافرەتدا 🔙 ئەستوربوونی مەمک و هەستكردن بە ئازار لەكاتی دەسلێدانی، ناڕێكی سوڕی مانگانە، زيادبوونی كێش، خەوزڕان، هەستكردن بە ماندوويی و بێتاقەتی.

🔸 پرسیار/ هۆی كەمی ئيسترۆجين( estrogen) لە لەشی ئافرەتدا چيە و دەبێتە هۆی چی؟

وەڵام/
🔹 هۆيەكەی بوونی كێشە لە هێلكەدان، سوری مانگانە، نەشتەرگەری هێلكەدان.
🔹 دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی (پيست-چاو-زێ Vagina ) 🔹 دابەزينی كالسيۆم كە ئەمەش دەبێتە هۆی پوكانەوەی ئێسك، توشبوون بە هەوکردن لە منداڵدان و ملی منداڵدان واتة(Uterus-Vagina) -قژ هەڵوەرين و دەركەوتنی زيپكەو ناڕێكی سوڕی مانگانە و نەزۆكی.

پڕۆجیسترۆن ( Progestrone ): لە لایەن هێلکەدان دەردەدرێت بەڵام سەرەکی نیە وەک ئیسترۆجین ئەوەش بەرپرسە لە ڕێکخستنی سوڕی مانگانە و زیادکردنی ئەستوری ناوپۆشی منداڵدان.

🔸پرسیار/ زۆربوونی پڕۆجیستڕۆن لە لەش دەبێتە هۆی چی؟

وەڵام/
🔹لە پياواندا 🔙شێرپەنجەی پڕۆستات و غودە
🔹 لە ئافرەتدا 🔙 دەركەوتنی كيس لەسەر هێلكەدان و ماندويی.

🔸پرسیار/كەمی پڕوجیستڕۆن( Progestrone ) لە لەش دەبێتە هۆی چی؟

وەڵام/
🔹 لە پياودا🔙 قژهەڵوەرين، زيادبوونی كێش، خەمۆكی، نەزۆكی، پوكانەوەی ئێسك، شێرپەنجەی بڕۆستات.
🔹لەئافرەتدا 🔙 نەزۆكی، ناڕێكی سوری مانگانە ، خەمۆكی، قلقی، سەرئێشە.
🔹 لە دووگياندا🔙 دەبێتە هۆی زيادبوونی كێش و هەندێک جار لەبارچونی منداڵەكە.

تێستۆستیڕۆن ( Testosterone ): هۆڕمۆنێکە لە پیاواندا هەیە ڕۆڵی هەیە لە گەشەی ئەندامەکانی لەشی پیاوان هەروەها دەرکەوتنی نیشانە دووەمیەکانی وەك دەرکەوتنی مووی ڕوخسار ....

🔸پرسیار/ زۆربووني تێستۆستيرۆن( Testosterone ) لە لەش دەبێتە هۆی چی؟

وەڵام/
🔹 لە لەشی پياودا 🔙نەزۆكی، گەورەبوونی ئەندامەكانی لەش، هەروەها گەر زياد لە بڕی پێویست بێ دەگۆڕێت بۆ Dihydrotestosterone .

ديهايدرۆ تێستۆ ستيڕۆن( Dihydrotestosterone ): ئەندرۆجينی بەهێزە لە پیاواندا دەبێتە هۆی گەورەبوونی پڕۆستات و قژهەڵوەرين.
هەروەها هۆی بەشێكی قژهەڵوەرين دەگەڕێتەوە بۆ تێستۆستيڕۆن.

🔹لە لەشی ئافرەتدا دەبێتە هۆی :
① دەركەوتنی زيپكە و موی زيادە لە لەش و دەم و چاو.
② ناڕێکی سوڕی مانگانە.
③ دروستبونی كيس لەسەر هێلكەدان.
④ گۆڕانی دەنگ و دەركەوتنی زيپكە و هەڵوەرينی بەشی بێشەوەی سەر (نێوچەوان).

🔸پرسیار/ كەمبونەوەی تيستۆستيڕۆن لە پياواندا دەبێتە هۆی چی؟
① كەمبووني ئارەزووی سێكس.
② كەمبونەوەی دروستبوونی سپێرم (نەزۆكی)
③ كەمبونی گەشەی ماسولكەی لەش و داخورانی ئێسك لەپياو و ئافرەتيشدا.
④ ئەستوربوونی مەمک.
_________________________________

Use of synthetitic estrogen drug:
🔸Estrogen drug:

-Estradiol(Estrofem)-Ethinyl estradiol
🔹بەکارهێنان:
بؤ ئەو كەسانە بەكاردێ كە ئيسترۆجينيان كەمە ،وە بۆ بەهێزكردنی هێلكەدان ، بۆ رێكخستنی سوڕی مانگانە، بۆ كيسی هێلكەدان، بۆ داخوراني ئێسك.
کلۆمید-

🔹 كاريگەري لاوەكی: کۆبوونەوەی ئاو لە پێیەکان( edema) ، شێرپەنجەی(ڕەحم و مەمک) ،بەرزكردنەوەی زەخت.

♦️تێبینی/
① زياتر ئەوكەسانەی تەمەنيان سەروو 45 ساڵە ئيسترۆجين ( Estrogen )وەردەگرن ئەمەش بەهۆی نەمانی سوڕی مانگانە توشی داخورانی ئێسك و كێشەی کەمی ئیسترۆجين دەبن.

🔶 نيشانەكانی نەمانی سوڕی مانگانە:
لەرز و تا، ئازاری چۆك بەهۆی كەمی كالسيۆم-دروستبونی كێشە لە ڕەحم .

② ئەوكەسانەی دەرمانی ئيسترۆجين بەكاردێنن نابی زەخت و شەكرەی هەبێ
______________________________

-Ovulation induction( Clomid ) - clomifene
🔹بەکارهێنان:
بەکاردێت بۆ بەهێزکردنی هێلکەدانی ئافرەت ، هەروەها هانی دەردان
و گەشی هۆڕمۆن دەدات بەتایبەت هۆڕمۆنی FSH ( follicle stimulating hormone) و LH )luteinizing hormone) کە ڕۆڵی گرینگیان هەیە لە پێگەیاندنی هێلکەی ئافرەتOvulation.
#_Clomifene
🔹 In Women, FSH and LH induce egg development and ovulation.
#_لە ئافرەتدا، FSH و LH دەبێتە هۆی گەش و پێگەیاندنی هێلکە.

🔹 In Men, FSH leads to an increase in sperm production and LH leads to an increase in testosterone production.

#_لە پیاودا، FSH هانی زیادکردن و بەرهەمهێنانی سپێرم دەدات وە LH هانی زیادکردن و بەرهەم هێنانی تێستۆستیڕۆن دەدات.

♦️تێبینی/

#_کلۆمید::‏Clomid: بؤ دووگيان نابێت چونكە زيان بە کۆرپەلە دەگەيەنێت و بۆ شيردەريش نابێت چونكە بەرهەمهينانی شير كەم دەكاتەوە.
________________________________
Use of Antiestrogen drug:

🔸Antiestrogen drugs :

① Receptor antagonist > ( Tamoxifene , Raloxifene ).

② Other agonist : ( Danazol ).

③ Aromatase inhibitor : (Letrozole, Anastrozole ٫Exemestane )
🔹بەكارهينان:
‏① ( Tamoxifen ، Raloxifene ) بەکاردێن بۆ شێرپەنجەی مەمک: Breast cancer بەكاردێ لە پياو و ئافرەتان، بۆ داخورانی ئێسك ، هەروەها بۆ گەورەكردنی ماسولكە لەلايەن یاریزانانی لەش جوان.

🔹 كاريگەری لاوەكی Tamoxifen: تێكچونی فسيۆلۆجی لەش، گەورەكردنی هێلكەدان ، سەرئێشە، ماندویی ، هێلنج ،قەبزی ،کەمبونی حەزی جنسی.

‏② Danazol : بەكاردێ بۆ لاوازی ڕەحم و لاوازی مەمک واتە هەبوونی كيس لە سنگ و مەمک ( fibrocystic breast disease ) . هەروەها بۆ ئەوانەش بەكاردێ كە شانەكانی ناو ڕەحميان لەدەرەوەی ڕەحم گەشە دەكات ( endometriosis )، بۆ خوێنبەربوون.

♦️تێبينی/
بۆ دووگيان و شيردەر نابێ هەروەها ئەوانەی نەخۆشی جگەر و گورچيلەيان هەيە نابی بەكاری بێنن.

‏③ ( Letrozole , Anastrozole, Exemestane ): بەكاردين بۆ گرێ و خانە شێرپەنجەی سینگ و مەمک breast tumor ، وە بۆ نەزۆكيش ئەمەش لەڕێگەی Ovulation induction ، بۆ كيسی هێلكەدانيش بەكاردێ، وە بەکاردێ بۆچارەسەری حاڵەتی gynecomastia لەپیاوان ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی ئەستوربون و گەورەبوونی شانەکانی سینگ ، وە بۆ زیادکردن و بەهێزکردنی سپێرمی پیاو بەکاردێ.

♦️تێبینی/
① انزيمي Aromatase بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی ئيسترۆجين بەمەش Letrozole ئەو ئەنزيمە بلۆك دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو خانە شێرپەنجەی کە بەهۆی Estrogen دروستبووە.

② ئەم دەرمانە Anastrozole زۆر بەکاردێت لە لایەن یاریزانانی لەش جوانی بۆ ڕێکخست و دروستکردنی ماسولکە.
_____________________________

Uses of synthetic Progestrone drug:

🔷 Progesterone drug :
① hydroxyprogesterone ( Primolut Depot)
② progesterone(Cyclogest)
③ Norgestrel (ovral)
④ Levonorgestrel(I pill , Navela)
⑤ Norethisterone (primolut-N)
⑥ Desogestrel (cerazette)
⑦ Dydrogesterone (Duphaston)
⑧ Gestodene
⑨ Drospirenone
⑩ Medroxyprogesterone ( provera).
11. Dienogest ( Visanne )

🔷Other combined oral contraceptive:

🔸Levonorgestrel+ethinyl estradiol(Microgenon, Femexin ,Ovocept)
🔸Norgestrel+estradiol ( Progyluton )
🔸Degestrel+ethinyl estradiol (Marvilon, Ciclomex )
🔸Gestodene + ethinyl estradiol (sanya, katya)
🔸Estradiol + Norethisterone (Trisequens)
🔸Cyproterone+ ethinyl estradiol (Diane , Dianetite, Clairette) .
🔸Drospirenon+ethinyl estradiol (Yasmin,Zahra, Diva, Warda, Allegria)

🔹 هەندێک لە بەكارهێنانەکانی ئەم گروپە دەرمانە:
بەکاردێن بۆ دواخستنی سوڕی مانگانە و ريكخستني سوڕی مانگانە (تنظيم) یان پێشخستنی سوڕی مانگانە، بۆ ڕێگری کردن لە دووگیان بوون( منع حمل)، بۆ سکپڕی لەناکاو ( Emergency contraception ) ، بۆ لابردنی مووی زيادەی لەش کە بەهۆی تێکچوونی هاوسەنگی هۆڕمۆنات ، بۆ جێگیر کردنی منداڵدان( تثبیت حمل ) لەڕێگەی بەهێزكردن و توندكردنی ناوپۆشی منداڵدان ، بۆ دابەزاندای کێش، نەزۆكی ، بۆ خوێنبەربوونی نائاسایی (Abnormal bleeding )، بە بڕی زور بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی ڕەحم ..... .

🔶 كاريگري لاوەکی ئەم گروپە دەرمانە :
( قلقی ، قەلەوی ، ژانەسەر ، ئازاری سینگ ، هێڵنج و ڕشانەوە ، دڵەکزێ ، قەبزی ، سکچوون ، ئازاری جوومگە، تێکچوونی خەو .... )

♦️تێبينی/
① دەتوانين دەرمانی Progestrone بەتەنيا بۆ منع بەكاربێنين بەڵام Estrogen نابێ واتە مةرجە بە ( تێکەڵە بێت combination )بيت انجا بۆ منع بەكاردێ.

‏② Cyproterone(androcure)>> بۆ پرڕمويی ناسروشتی بەكاردێت>2mg هةروةها 10mg بؤ چارةسةركردني هۆڕمۆنی تێستۆستيڕۆن و منع بەكاردێ چونكە ئەو ماددە دژە ئەندروجينە و لةهەمان كاتدا سيفاتی پڕوجستڕۆنی هەيە، قوەتی 50mgيش بەكاردي بۆ چ.هۆڕمۆنی اندرۆجين لە پياودا -(200-300)يش بؤ شێرپەنجەی پڕۆستات بەكاردێ.
ت هۆڕمۆنی Prolactin،هەروەها بۆ چارەسەری هەندێک کێشەی مەمکی ئافرەتان ، هەروەها بۆ ڕاگرتنی شیری ئافرەتانیش بەکاردێ .

___________________________

Evening primrose oil ®

🔴 بەکارهێنان:
بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سینگی ئافرەتان ، هەروەها بۆ کەمکردنەوە نیشانەکانی سوڕی مانگانە و ڕێکخستنیس سوڕەکەی ، هەروەها هەندێکجار لەکاتی دووگیانی دەدرێ ڕێگری کردن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ( زەخت).

___________________________

Thioctic acid .
Metformin.

ئەم دوو دەرمانە زۆر بەیەکەوە دەنوسرێن لە لایە دکتۆری ئافرەتان بۆ چارەسەری حاڵەتی کیسی هێلکەدان ( تكیس )
Polycystic ovary syndrome (PCOS).

____________________

Bromocriptine ( Parlodel ️️®)
🔴 بەکارهێنان:
بەکاردێت بۆ شێرپەنجەی مەمک ، بۆ ئازاری مەمک، چارەسەری نەزۆکی ، ڕێگری کردن لە دەردان و وشک کردنی شیر، بەکاردێت بۆ نەزۆکی و پیتاندای هێلکە ، هەروەها بەکاردێ بۆ چارسەری کەمی ئارەزووی جنسی لە پیاوندا.

____________________

methylergometrine ( Methergin ®)
🔴 بەکارهێنان:
بەکاردێت بۆ ڕاگرتنی خوێن دوای لە دایکبوون منداڵ ، هەروەها ڕاگرتنی خوێن دوای لەبارچوونی منداڵ .
لە ڕێگەی گرژکردن و ڕەقکردنی ماسولەکەکانی منداڵدان وا دەکات خوێنبەربوون کەم بکاتەوە.

____________________

isoxsuprine Hcl( Duvilane️️® ,Duvadilan ®)

🔴 بەکارهێنان:
بەکاردێت بۆ خاوکردنەوەی ماسولکەکانی منداڵدان و لوسە ماسولەکە، هەروەها فروانکردی ملولەکانی خوێن ، هەروەها بەکاردێت پێش منداڵبوون .

____________________

زۆر جار لە کۆتاییەکانی هەفتەکانی دووگیانی یەکێک لەم دوو دەرزیە کە لە گروپی ( Corticosteroid) ن ئەنوسرێت بۆ ئافرەتی دووگیان بۆ ڕێگری کردن لە هەناسەتەنگی بوونی کۆرپەلە.
🔸Dexamethasone ampule
🔸Betamethasone ampule

تێبینی/ئەم بابەت کەس بۆی نیە بێ ئاماژەکردن بەناومان بڵاوی بکاتەوە هەر شتێک ببێت خۆی بەرپرسیار دەبێت دەست خۆشی لەو کەسە دەکەم بڵاویبکاتەوە بە ئاماژە کردن بەناومان لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک.

بەهیوای سوود.
#_SaFeen_Pharma

🧡


_____________________________

Use of antiprogestron drug:

♦️Antiprogesteron :
① Misoprostol (cytotec)
② Mifepristone .
🔹بەكارهێنان :
#_بەکاردێ بۆ کرداری (abortion ) منداڵ هەروەها بۆ بەهێزکردنی ناوپۆشی گەدە و بۆ برینی گەدەش بەکاردێت، بۆ فڕێدانی پارچەی كۆرپەلە كە لەمنداڵدان مابێتەوە دوای لەبارچوونی منداڵ، بۆ دروستكردنی ژانی دەستکرد لەكاتی مندالبوون بەڵام بەهيچ شيێوەيەك بەبێ ڕاچێتەی دکتۆری ئافرەتان نادريتە نەخۆش☠️

♦️تێبینی:
چۆنيەتی بەكارهێنانێ دەرمانی پڕۆجسترۆن بۆ دژی دووگیان بوون و ڕێکخستنی سوڕی مانگانە ( منع و تنظيم دورة الشهریة).
① بۆ ڕێكخستنی سوڕی مانگانە ( ®Zahra-Warda-Yasmin -Progyluton-Diane Allegria - Clairette ) بەكارديێن لە پێنجەم ڕۆژی سوڕی مانگانەوە دواتر دووەم سوڕ دووبارە دەبی لە پێنجەم ڕۆژەوە حەبەكە بخوات رۆژی يەكجار هەموو ڕۆژی لەهەمان کاتدا بیخوات.

② نۆرزیستیڕۆن ( Norethisterone 5mg ) ناسراو بە ® Primolut N بۆ دواخستنی سوڕ مانگانە > مەرجە 3 تا 5 رۆژ پێش سوڕی مانگانە حەبەكە بەكاربێنی رۆژێ دووجار .دەتوانی 15 رۆژ تا 20 ڕۆژ سوڕەكە دوابخەی.

③ بۆ تاخيربوونی سوڕی مانگانە و بوونی ئازار و نەبوونی عادة دەبێ Provera( Medroxyprogestrone 5mg) وەربگرێت رۆژێ دووجار تا دەکەوێتە سوڕی مانگانە .

④ بۆ جێگیر کردنی منداڵدان ( تثبیت حمل )>> Primolut Depot دەرزی یان Duphaston حەب بەکاردێت.
🔹Hydroxyprogesterone ( Primolut Depot®).
🔹Dydrogesterone (Duphaston®) .

ئاگاداربن ئەم دەرمانانە بن سەلامەت نین بۆ ئەم کەسانە >> ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵيان هەيە ، زەخت ، كۆلستڕوڵ، خەمۆكی، شقيقە، نەخوشی جگەر.

⑤ ئافرەتی دووگيان و شيردەر واباشترە ( منع طبيعي) بەكاربێنن يان ئەو حەبانەی تەنها پڕۆجیستڕۆنيان تيدايە ،جونكە ئيسترۆجين كاريگەر دەبێ لەسەر كورپەلە و رەنگە بەرهەمهينانی شيريش كەم بكاتەوە.

________________________

🔹Use of androgen drug :

🔸Testosteron (Androgen) drug :
① Natural androgen from testis > ( testosterone ) ,
(‌dihydrotestosterone) (DHT)

From adrenal cortex > ( Dehydroepiandrosterone(DHEA) )
(androstenedion).

②Synthetic androgen :
(Testosterone undeconate), ( Methyltestosteron ),
(Mestrolone (proviron®)

③ Other drug > Nandrolone.

🔹بەكارهێنان:
‏① DHEA >> هۆڕمۆنی دژە پيربوونە (antiaging hormone)
🔸 لەئافرەتاندا بەكاردێ بۆ بەهێزكردنی هێلكەدان، نەزۆكی ، پێگەياندنی هێلكە.
🔸لەپياواندا بۆ تاقە (منشط جنسي)بەكاردێ .

② بۆ گەشەی ئەندامەكانی پياو ، بۆ لاوازی جنسی، ڕۆلی هەيە لە دروستكردنی سپێرم ، زيادكردنی گەشەی ماسولكەی لەش، بۆ ڕۆماتيزم و سۆفانيش بەكاردێن.

③ بۆ چارەسەركردنی كەمخوينی بەهۆی نەخۆشيەكانی گورچيلە، و بۆ شێرپەنجەی تەشەنەكردوو، بۆ كەمبونەوەی سپێرم ، زيادكردنی گەشەی ماسولكە و ڕۆماتيزم و سۆفان.

🔸كاريگەری لاوەكی:
التهابی پڕۆستات، زيپكە ، زيادبوونی مووی لەش ، ئەستوربوونی سینگ و مەمک.
______________________________

🔹Use of antiandrogen drug :

🔸Antitestosteron(antiandrogen):

① Receptor antagonists : (Flutamide , bicalutamide (Casodex®) ) .
② 5-alpha reductase inhibitor: Finasteride .
③ Synthesis inhibitors : Ketoconazol .
④ Cyproterone , spironolactone.

🔹بەكارهێنان:
‏① ( bicalutamide , flutamide ):- بەکاردێت بۆ شێرپەنجەی پڕۆستات تەشەنەكردوو ، بۆ چارەسەری پڕ مويی ناسروشتی بەكاردێ.

‏② ( finasteride ) ®Prostacare:- بۆ چارەسەركردنی گەورەبوونی پڕۆستاتی (حميد) تەشەنە نەكردوو ، بۆ ڕووتانەوەی قژی سەری پياوان بەكاردێ.

③ كيتۆكۆنازۆل( Ketoconazole):- دژە فطرياتە بەڵام وەك دژە ئەندرۆجينيش( antiandrogen ) بەكاردێت.

‏④ ( Cyproterone ) ®Andrucure :- بەکاردێت بۆ زيادبوونی لە رادەبەدەری ئارەزووی سێكسی لەپياواندا، وەك ئازاركەمكەرەوە بۆ شێرپەنجەی پێشكەوتووی پڕۆستات، پڕمويی ناسروشی لە ئافرەتان و زيپكەی توند.

‏ ⑤ ( Spironolactone ) ®Aldactone :- خۆی لە گروپی میزپێکەرەکانە (مدررة ) بۆ دابەزاندنی زەخت لەهەمان كاتدا بۆ قژ هەڵوەرينيش بەكاردێ چونكە دژە ئەندروجينيشە ( Antiandrogen ).
___________________

Tranexamic acid 🔜 ( Cyclokapron®)
ئەم دەرمانە لە گروپی (antifibrinolytic).
🔴 بەكارهێنانەکانی :-
① بەکاردێت بۆ نەهێشتنی خوێن بەربوون ( نضیف )
② بۆ نمونە لەکاتی سووڕی مانگانە دا .
③ ڕاگرتنی خوێن بەربوون لەکاتی دەرهێنانی ددان .
④ لەکاتی برینداربوون دا.
⑤ بەکاردێ لەکاتی خوێنبەربوونی لووت، ناو سک، سییەکان، بۆری میز دا.

____________________

Cabergoline ( Dostinex ️️®)
🔴 بەکارهێنان:
بەکاردێت بۆ چارەسەری هەندێک کێشەی سوڕی مانگانە ، هەروەها بۆ چارەسەری ناتەواوی هۆڕمۆناتی ئافرەتان بە تایبە
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 27 days, that account will self-destruct and this channel will no longer have an owner.
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 17 days, that account will self-destruct and this channel will no longer have an owner.
The account of the user that owns this channel has been inactive for the last 5 months. If it remains inactive in the next 8 days, that account will self-destruct and this channel will no longer have an owner.
‎هەندێ دەرمانی باو كە زۆر بەكار دەهێنرێن بە تایبەت لە حاڵەتی ئیمرجێنسی.

‎پاراسیتۆڵ(ئەسیتامینۆفین):بەكاردێت بۆ
‎ كەم.كردنەوەی ئازار و تا.

‎ئەمپیسیلین:بەكاردێت بۆ ئیلتیهاباتی كۆئەندامی هەناسە و میزەڕۆ و هەوكردنی پەردەكان.

‎ئەدریناڵین:لە حاڵەتی لاوازی لێدانی دڵ یان پەككەوتنی دڵ.

‎ڤۆلتارین :بۆ نەهێشتنی ئازار بەكاردێت بەڵام ئەگەر كەسێ
نەخۆشی مەعیدە یان زەختی هەبێت یان ریخۆڵە كوێرە یان ڕەبو بەكار نایەت.
‎تڕاماڵ:بۆ نەهێشتنی ئازاری توند.

‎پلاسیل:بۆ نەهێشتنی ڕشانەوە.

ئیفیدرین:بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن.

ئەنجیسید: دابەزینی پەستانی خوێن.

ئەترۆپین: زیادکردنی لێدانی دڵ.

‎تێبینی:تراماڵ ئەگەر لە ڕێگەی كانولەوە درا ئەوا ئەبێت لەگەڵ پلاسیل تێكەڵ بكرێت چونكە تراماڵ ئەبێتە هۆی ڕشانەوە،بەڵام ئەگەر لە ڕێی ماسولكە درا ئەوا پێویستی بە پلاسیل نیە.

‎ئۆمپرازۆل و زانتاك هەردوكی بۆ ئازاری مەعیدە بەكاردێت.
‎ئەگەر ئازارەكە لە سەرەوەی مەعیدە بو ئەوا پەیوەندی بە. ترشێتی مەعیدە هەیە و زانتاك(ئەنتی ئەسید) بەكاردێنی.
‎بەڵام ئەگەر ئازارەكە لە ناوڕاستی مەعیدە بوو ئۆمپرازۆل بەكاردێنی.

‎هایدرۆكۆرتیزۆن ..بۆ ئەوانەی کە کێشەی هەناسەو بۆری
هەواو بۆریچکەی سیەکانیان هەیە .. پێان دەردرێت لەسەر شێوەی شاف یان دەرزی بۆ کرانەوەی بۆری هەوا و فراوان بوونی بۆی نەخنکێن.‎كەروەها بۆ حەساسیە و بۆ ڕەبو
‎هیپارین:دژە خویێن مەیین(ئەنتی كاگولانت)

‎ئەسپرین:بۆ سەرئێشە و ئازار و تا.

‎زۆكۆر:بۆ كەمكردنەوەی كۆلیستڕۆل لە دوای جەڵدەی دڵ.

‎ئایسۆریل و پلاڤیكس و زۆكۆر و ئەسپرین و هیپارین هەمووی لە دوای جەڵدەی دڵ بەكاری ئەهێنی.

‎كلۆرامفێنیكۆل و كۆترۆمیكسازۆڵ:بۆ گرانەتا

‎جێنتامایسین:ئیلتیهابی بۆری میز و گورچیلەكان.

‎دایازیپام(ڤالیۆم):بۆ گەشەنگ بوون،,هێوركەرەوەی ماسولكە
بەكار دێت،هەروەها كێشەی نەخەوتن وهەروەها لە حاڵەتی شڵەژان.
‎دژە هەوکردنەکان Antibiotic :
ئەو دەرمانانەی کە بۆ ئیلتهابات وەریدەگری بەم شێوەی خوارەوەن پۆلێنەکانیان

کیفلێکس:بۆ هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە
ئەمۆکسیلین:بۆ هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە

ئەمپیکلۆکس:بۆ هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و لەوزەتێنەکان

فلاجیل: بۆ سکچوون

سیپرۆدار:بۆ هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ

بەکتریوم:بۆ هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ
تێبینی هەر یەک لە سیپرۆدار و بەکتریۆم بەهیچ شێوەیەک بۆ ئافرەتی دووگیان بەکارنایات و contraindication ئەکات

سوپراکس : بۆ هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ

سیفتریاکسۆن: بۆ گرانەتا وهەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە، هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ بیرمان نەچێت پێش ئەوەی دەرزییەکەی بۆ نەخۆش بکەین ئەبێت تیستی ئەوەی بۆ بکەین کە حەساسییەتی نەبێت بە دەرزییەکەئ

ئەمۆکسیکلەف:هەوکردنی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسە و هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ

جێنتامایسین : باشترینە بۆ هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ

پرۆکاین پەنسلین:بۆ هەوکردنی لەوزەتێنەکان و قۆڕگ
#🙂
#Salbutamol ناوی زانستی

ناوی بازرگانی
Ventolin
گروپی چارەسەر:-فرەوانکەری ڕێڕەوی هەوایی و سی.

بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:-
1-بەکاردێت بۆ فرەوانکردنی بۆڕێچکەکانی هەوا.
2-بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی رەبۆ و تەنگە نەفەسی.
3-ھەوکردنی کەم و درێژخایەنی بۆری ھەوا .
4- ھەوکردنی سی یەکان و نەخۆشی COPD.

رێژە و شێوەی:کپسول
حەب : 2mg ، 4mg ، 8mg
شروب : 2mg/5ml
بخاخ : 100 مایکرۆ ، 200 مایکرۆ.

رێژەی دەرمان : لە زۆرترین کات بخاخەکەی بۆ تەمەنی پێگەیشتوویی 2 سپرای 4بۆ 6 سەعات جارێک ، یاخود ڕێژەیی زیاتر لەلایەن دکتۆر دیاری دەکرێت بە پێی کێش.

كاریگەری لاوەكی:-

*لەرزینی دەست و قاچ .
*کەم بوونی پۆتاسیۆم .
*خێرالێدانی دل .
*هەڵێنج و ڕشانەوە
مەرج نیە هەموو نیشانەکان هەبێ لە کەسەکان.

نابێت بە کاربێت لەگەل ئەم دەرمانانەی خوارەوە :
proprano ,Atenolol, carvedilol,Amitriptyline,imipramine,Digoxin...
#🙂
The owner of this channel has been inactive for the last 5 months. If they remain inactive for the next 28 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.
The owner of this channel has been inactive for the last 5 months. If they remain inactive for the next 20 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.
The owner of this channel has been inactive for the last 5 months. If they remain inactive for the next 17 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.
The owner of this channel has been inactive for the last 5 months. If they remain inactive for the next 10 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.
2024/05/03 07:54:07
Back to Top
HTML Embed Code: