Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 فاتمۆکێ
فاتمۆکێ کوێستان چەند خۆشن کوێستان
کێلگەردن، سینگی تۆم باغ و بێستان
فاتمۆکێ پاش تۆ ناگرم هیچ دۆستان
کێلگەردن  ماچێکم بۆ خۆم هەستاند
فاتمۆکێ چەند بە چۆماندا هاتم
کێلگەردن  شەختەی پایزی ئەنگاوتم
فاتمۆکێ دوگمەی بەریم کراوە
کێلگەردن  زیز بووم ئاشتم کەرەوە
فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە
کێلگەردن  کوێستانمان ڕۆح و دینە
فاتمۆکێ کوێستانمان لە پاراستان
کێلگەردن  پاش تۆ ناگرم هیچ دۆستان
فاتمۆکێ کوێستانمان لە تەمیدا
کێلگەردن  سووتاوم ئاوڕێکم وێدە
فاتمۆکێ دە نێو بەحراندا دوڕی
کێل گەردنێ جەرگی عالەمت بڕی
فاتمۆکێ ڕەببی بابت زەرەر کا
کێلگەردن  لە جەلەبی کاوڕی
https://www.tg-me.com/folklor_kurdi
1
Forwarded from عکس نگار
مۆرگن فریمان ئەکتەری بەناوبانگی جیهانیی لە فیلمی ژیانەوەی شەوشانکداو، لە ڕۆڵی ڕیددا، دوای چل ساڵ مانەوە لە زیندان، ئازاددەکرێت، کە دەگەڕێتەوە ناو کایەی گشتیی، بێوەرگرتنی مۆڵەت لە دەوروبەرەکەی (تا ماوەیەکی زۆر بووە بە خوو تیایدا)؛ ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت.
ئەوەی دەربازی دەکات لەو مۆتەکەی پشتبەخۆنەبەستن و بێبڕوابەخۆبوونە؛ وشەی (ئومێد)و بوونی (ئیرادە)یە، کە هاوڕێ ئاندی دۆفرسنی لە زیندانی تاهەتایدا فێریدەکات، دواجار هەر ئەو ئومێدە؛ ژیانی لە ناوی چاوەڕوانیی مەرگدا؛ دەژێنێتەوە، ئازاددەبێت؛ ئەمجارە خۆی بڕیاری ڕاست لە چارەنوس و ژیانی خۆی دەدات، نەک ئەوانی تر.

لێرەوە، کە دەڕوانیتە دۆخی کوردستان و خەڵکی کوردستان، کە ساڵانێکی زۆرو تەمەنێکی دورو دێرین؛ لە ژێر چەوساندنەوەو داگیرکاریی و لەناوبردن و لە باربردن و پاکتاوکردندا بووە، تا ئەوەی خۆمانیان لە خۆمان نامۆو دەخیل و نەیارو دوژمن کردووەو، بەردەوام هەوڵی نائومێدکردن و بێئیرادەکردنیان داوین و ئێمەش لە داویاندا بەردەوام دانی نائومێدیی و بێئیرادەییمان خواردووە.
کەمن ئەوانەی دوربینانەو وردبینانەو بابەتیانە؛ بە ئومێدێکی زۆرو گەش و، بە ئیرادەیەکی بەهێزو پتەوو بە بیرو بڕواو باوەڕو، گفتارو وتارو کردارو کردەی کردارەکانیان، بەلۆژیک و خوێندنەوەی واقیع و ئەزمونکردنی مێژوو ڕوداوو شکست و سەرکەوتنەکان؛ کاریان لەسەر خۆیان و کۆمەڵگاو دەوروبەرەکەیان و گۆڕینی واقیعی سەپێنراو کردبێت، خۆیان بەچەقی دەستپێشخەریی و خاڵی دەستپێکردنی گۆڕانکارییەکان زانیبێت، وەستایانەو سەرقافڵانە بێماندوبوون و خاوبوونەوە؛ لە خەمی گەیشتن بە ئاوات و ئومێدو ئەنجامەکاندابن.
زۆرێکیش؛ نائومێدانە، لە چاوەڕوانیی و وەستان و شاگردێتیدا ماونەتەوەو دەستوپێ سپیانە؛ هەرگیز خۆیان بەدەستپێشخەرو بەدیلێکی گونجاو نەزانیوە.
ڕەوانشاد محەمەد ئەمین زەکی بەگ، لە خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستاندا؛ لە فیئەی مەغلوبە دەدوێت، کە چۆن ئەگەر ڕۆژێک کوردیش خۆی بووە خاوەنی خۆی؛ هەموو شت دەخەنە ژێر دەستیخۆیانەوەو ئەوەی کە دوژمنانیش نەیانتوانیوە بە کوردی بکەن، ئەوان بەخۆیانی دەکەن.
شەهید ئارام، لە دەستنوسەکانی سەرەتای حەفتاکانیدا؛ باس لە مەترسیی و سەرەخۆریی و خۆپەرستیی و دنیاویستیی سەرکردەکانی شۆڕشدەکات و، پێشبینیی هاتنەکایەی وردە بۆرژواکان دەکات، کە دواجار هەموو شت دەشێوێنن و ناو لە ناوەڕۆکەکان و تەڕیی لە ئاو؛ دادەماڵن.
ئەوەی لە هەموو ئەم دۆخانە دەربازماندەکات؛ ئومێدو ئیرادەو بەردەوامبوون و لەسەرڕێی ڕاستبوون و متمانەبەیەکبوون و پشتبەخۆبەستن و سوربوون و جەسوربوون و مکوڕبوون و وننەکردنی ئامانجەکان و کاربۆ ژیان و خەم و خواست و خەونە پیرۆزە گشتییەکانە، بۆ ئەوەی؛ بگەینە؛ ژیانەوەی کوردستان..
https://www.tg-me.com/hoyakbo
Forwarded from خاڵخاڵۆکەشێعری مناڵان (Hetaw Xurshidi)
ڕادیۆ هەتاو 3.mp4
8.5 MB
پادکەستی ژمارە 3 #ڕادیۆهەتاو
ئەم بەشە: نیشتمانی بەهەشت(ژینگە)
نووسین و ئامادەکاری:#هەتاوخورشیدی
هاوکارانم لەم بەشە دا:
ژیناگوڵی،ڕۆیا گوڵی،ڕۆمینا گوڵی

تکایە بڵاوی کەنەوە و بە گوێی مناڵانی بگەیەنن.
هەوڵی #ڕادیۆهەتاو ئەوەیە:خەیاڵ و گوێی مناڵان بەهێز کات و لەباتی دیتن بە بیستن و خەیاڵ،وێنای شێعرەکان بکات لە هزری خۆی دا...
شەوانە،لە بێدەنگی دا،بە دەنگی کز با بیسەری بن.
پێشکەشتان

کورتەیەک لەم بەشە:

هەواڵ هەواڵ "وەرنە دەرێ
توێکڵە شووتێ هەڵدەپەڕێ"(فۆلکلۆر)😄
....
.....
کە چوونە سەیران و گەشت
لە نیشتمانی بەهەشت
زبڵ و زبیل مەڕێژن
سەری دارم مەکێشن
دەیگوت کانیلە دۆینێ
ئیتر نەمماوە شوێنێ!
پڕ لە برینج و نانم
زبڵە تەواوی گیانم...
بیسەرانی ڕادیۆ
وا باشە بە ڕای ئەنگۆ؟؟
.....
...
درێژەی هەیە😊😌😇
@hto67
1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کچ و باب ،کرمانجی ژێرو
2
سێوێ _ له‌ده‌نگی ، هونه‌رمه‌ند مه‌حه‌مه‌د ناهـید
Unknown
📗مامۆستا #موحەمەد_ناهید

📕سێوێ

‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌╭─┅🍁🍁🍁🍁🍁──╮
Join us👉 @Kurdisat‎‌‌‌‌‎‌‌‌
╰┅─🍁🍁🍁🍁🍁──╯
Audio
💢 لێدوانێک لەسەر "ناڵەی جودایی"ی مامۆستا هێمن، بە بەراورد لەگەڵ قەسیدەی "شارەزوور"ی نالی و "بەرەو موکریان"ی هەژار.

وێبیناری ڕێکخراوی جیهانیی کورد، بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن.

❇️د. ڕەهبەر مەحموودزاده
🌸قەبارە: ۱۰ مێگ
فایلی دەنگی

@dr_rehber
@shoreswar
بێ دوکتور , شۆڕەسوار
( گوڵبژێر)
بەرهەمی نوێی
#شۆڕش_ئەبووبەکری
#شۆڕەسوار

مێلۆدی ماموستایان
#حەسەن_زیرەک
#ئیبڕاهیم_فەتاحی

ڕێکۆرد , گیتار , ئارنجمێنت
#هیواگولابی

کلارنێت #کامیارخەلکانی
تار #ئارەش_مەحمودزادە

پێکەشتان بێ
هیوادارم بە دڵتان بێ
🌺🎙🌹

کاناڵ #شۆڕەسوار
لەگەڵمان بن 🌹
🎙 @shoreswar
Forwarded from عکس نگار
خاتوونە بەتەمەنە نیاندەرتاڵەکەی شانەدەر و چەند وتەیەک

ئەم چەند ڕۆژە پەیکەرە دروستکراوەکەی ئەو خاتوونە، سەرنجی جیهان و کوردیشی بۆ ئەم بابەتە ڕاکێشا و چەند ڕۆژێکە بووە بە باتێکی گەرم لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. مژارەکە قسەی هەمەجۆر و چەندین بابەتی گاڵتەجاڕیشی بەدوای خۆیدا هێناوە.

لە ڕاستیدا ئەمە یەکەم جار نیە شانەدەر ببێتە سەردێڕی جیهان لە پەیوەست بە نیەندەرتاڵدا. پێشتر لە ساڵی ١٩٧١ دا بە هەمان شێوە پەرتووکی The first flower people (یەکەم خەڵکانی گوڵ) دەرچوو (بیست ساڵ دەبێت کۆپیەکم هەیە). لەو پەرتووکەدا ئەوە ڕاگەیەندرا کە نیاندەرتاڵ ڕۆحانی بوون و ژیانێکی سادە نەژیاون و مانای سمبوڵیان داوە بە شتەکان. بەشێکی ئەو تێگەیشتنەش لە ڕێگای ئەو گوڵانەوە هاتبووە کایەوە کە لەسەر تەرمەکان دۆزرابوونەوە. هەروەها کە هەندێکیان شکانی ئێسکی زۆر کاریگەر بە جەستەیانەوە بوو، سەرەڕای ئەوە چاکبووبوونەوە و دوای ئەوەش ژیابوون. کە ئەوە دەریخست ئەوان کۆمەڵگەیەک بوون کێوی نەبوون و ڕۆحی هاوکاری کۆمەڵایەتی لەناویاندا هەبوو بوو. ئەوانە و چەند شتێکی تر وایانکرد کە بۆچوونە کۆنەکان لەسەر نیاندەرتاڵ بگۆڕێت کە پێشتر وادانرابوو ئەوان نیمچە ئاژەڵی دەژیان. هەرچەندە دواتر هەندێک بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە گوڵەکان هاتە کایەوە و هەندێک پێیان وابوو کە ئەوە ئاژەڵی بچووک بردبێتیە کونەکانیەوە، بەڵام بابەتەکە هێشتا مشت و مڕ و بۆچوونی نوێتری لەسەرە.

بە گشتی شانەدەر شوێنیکی گرنگە لە جیهانی تیگەیشتن لە نیاندەرتاڵدا. شوێنی تریش هەیە لە جیهاندا کە پاشماوەی نیاندەرتاڵی تێدایە، بەڵام ئەوەی کە شانەدەر لەوانی تر جودادەکاتەوە چەند خاڵێکی گرنگە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

تێڕوانینەکان بۆ ژیانی نیاندەرتاڵەکان: ئەو ئێسکەپەیکەرە زۆرانەی لە شانەدەرەوە دۆزراونەتەوە نوێنەرایەتی گروپی تەمەنیی جیاوازەکان و ڕەگەزی نێر و مێ دەکەن کە ئەوە وردەکاریی زیاتری کۆمەڵگەکە و ژیانی نیاندەرتاڵەکان دەخەنەڕوو. شیکاری ئێسک و ددانەکانی ئەو نیاندەرتاڵە هەمەجۆرانە زانیاری دەربارەی خۆراک و تەندروستی و برینەکانیان دەدات کە لە ماوەی ژیانیاندا تووشی بوون. بۆ نموونە هەندێک لەو برینانەی کە لە نیاندەرتاڵەکان لە ژیانیاندا هەیان بووە، برینی قوڵن. سەرەڕای ئەوە ئەوان توانیبوویان لە ژیاندا بەردوام بن. کە ئەمە دەری دەخات کۆمەڵگەیەک بووە ئاگایان لەئەندامانی یەک بووە و چاودێری یەکتریان کردووە.

پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان: ئەو ئامرازانەی لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراونەتەوە توانا تەکنەلۆژییەکانی نیاندەرتاڵەکان پیشان دەدەن. بۆ نموونە تیغە بەردەکان کە دەستکردی خۆیان بووە، لێهاتوویی و داهێنەری ئەوان لە دروستکردنی ئامێری ڕاوکردن و کۆکردنەوە و چالاکییەکانی ڕۆژانەدا نیشان دەدەن.

نیشتەجێیی درێژخایەن: بوونی چەندین چینی نیشتەجێیی لەناو ئەشکەوتەکەدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نیاندەرتاڵەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە شانەدەر نیشتەجێ بوون. لێکۆڵینەوە لەو ماوە درێژخایەنە دەرفەت دەدات کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا لێکۆڵینەوە لە گەشەسەندنی کولتووری و تەکنەلۆژییان بکەن. واتە لەبەر ئەوەی کە چەند چینێک پاشماوەی ئەوان هەیە، ئەوە وا دەکات کە بزانرێت چۆن لەگەڵ سەردەمدا لایەنە هەمەجۆرەکانی کۆمەڵگەی نیاندەرتاڵی گەشگۆڕاوە.

هەوڵەکانی بنیاتنانەوە: پشکنینەکانی ئەم دواییەی  شانەدەر کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا بوو، ئەنجامەکەی دۆزینەوەی ژنێک بوو کە بە زێت-نیاندەرتاڵ ناسراوە. کەلەی ئەو ژنە وردەکاریەکانی بە جۆرێک مابوو، توانرا بۆ یەکەم جار شێوەی نیاندەرتاڵ بە گشتی بخرێتەڕوو. پێشتر وا دانرابوو کە زۆر لە مرۆڤی ئەمڕۆ جیاوازتر بێت. لێکۆڵینەوە لە لایەنی جەستەیی نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر وایکردووە کە تێگەیشتنێکی دەوڵەمەندتر سەبارەت بەو لایەنە و گونجانیان لەگەڵ ژینگەکەدا بێتە کایەوە.

بەڵگەی ناشتنی سەرەتایی: شانەدەر چەندین پاشماوەی گۆڕی نیاندەرتاڵی تێدە دۆزراوەتەوە کە هەندێکیان ئەگەری شێوازەکانی ناشتنی تایبەتیان پێوە دیارە. بە تایبەت دۆزینەوەی ناشتن بە گوڵەوە یەکێک بوون لەو شتانە.  

جگە لەوانە هەمووی، ئەگەرێک هەیە کە شانەدەر وەک گۆڕستانی ناو کۆمەڵگەی نیاندەرتاڵ سەیرکرابێت و شوێنێکی تایبەتی لایان هەبووبێت. ئەمانە هەمووی ئەگەرن و هەندێکیش لەگەڵ ئەو بۆچوونە نین و ڕۆژبەڕۆژ تیۆری نوێ دێنەکایەوە و لێکۆڵینەوەکان بەرەو زیاتر ڕوونبوونەوە دەچن.

لە ڕاستیدا شتێکی گەورەی نوێ لەم ماوەیەدا نەدۆزرابووەوە. ئەوەی کە سەرنجی جیهانی ڕاکێشا، شێوەی کەسێکی نیاندەرتاڵ دروستکرایەوە لەسەر کەلەسەری ژنێکی نیاندارتاڵ کە پێشتر لەلایەن تیمێکی بەریتانی لە ساڵی ٢٠١٨ دا دۆزرابووەوە. ئێسکەکە بەردێک کەوتبوو بەسەرەیدا و کەلەی سەرەکە پلیشابووەوە و تەخت بوو بوو.
Forwarded from عکس نگار
فەیلەسوف و بیرمەندی فەرەنسی تەمەن ١٠٢ ساڵ، یەکێکە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کۆمەڵناسی لە ساڵانی ١٩٥٠ تا ئێستا و خاوەنی دکتۆرای فەخری لە ٣٨ زانکۆی جیهانە.

ئێدگار مۆرین بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕیشەی ئەو کێشانەی ئەمڕۆ گەلی کورد ئەزموونی کردووە، لەو سیاسەتانەدایە کە هێزەکانی سەرکردایەتی ئینگلیز و فەرەنسی لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا خستیانەڕوو، وتی: سەرەتا دەبێت ململانێکان لە مێژوویی خۆیاندا دابنێین و زەمینە جیۆپۆلیتیکییەکان. بۆ نموونە گەلی کورد دووچاری ئەو دابەشبوونە ئارەزوومەندانەیە بەسەر نەتەوەکاندا کە لە دوای شیبوونەوەی دەوڵەتی عوسمانی لەلایەن ئینگلیز و فەرەنسییەکانەوە سەپێندرا. گەلی کورد خۆی بینیەوە کە لە نێوان چەند نەتەوەیەکدا لە تورکیاوە تا ئێران دابەش بووە. لە مافی نەتەوەیەک زەوت کرا. با ئەوەش زیاد بکەین کە نەخشاندنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ئەوروپا و ئاسیا بۆ گەلانی خاوەن نایەکسانی نەتەوەیی بووە هۆی شەڕی کارەساتبار، یوگۆسلاڤیا، پاشان کۆسۆڤۆ لە ئەوروپا و ململانێکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

نەبوونی هیچ چارەسەرێکی ئاشتیانە لە بەرژەوەندی پەرەسەندن و مەترسییەکانی شەڕەکانە، لەوانەش مەترسی درێژکردنەوە یان تەنانەت گشتاندنی شەڕەکان”.

بە گوتەی مۆرین، "بەشێک لە گەلی کورد توانی خاکێکی ئۆتۆنۆمی بپارێزێت و لەوێ بەرگری لە خۆی بکات؛ یەکێکی دیکە تووشی یۆغی دڕندەی زلهێزەکانی وەک تورکیا و ئێران دەبێت. پاشەکشەی گشتی لەسەر هەموو کیشوەرەکان، قەیرانی جیهانی دیموکراسیەکان، گەشەسەندنی". ڕژێمە نیو-دەسەڵاتگەرەکان بەشدارن لە سەرهەڵدانی سیاسەت و سەرکردە پۆپۆلیستیەکان”.

مۆرین زیادی کرد: زلهێزەکانی ڕۆژئاوا هەرگیز پێداویستییە نەتەوەییەکانی گەلی کوردیان لەبەرچاو نەگرت، بەڵکو گەلی کوردیان لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی بەکارهێنا.

مۆرین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وشەی تیرۆریست بە خراپ بەکاردێت بۆ وەسفکردنی هەر بەرخۆدانێک بەرامبەر ستەمکارێک. ئەم هەڵوێستە خزمەت بە ئاشتی ناکات. هەلومەرجێکی لەبار پێویستە بۆ کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ باشترکردنی دۆخەکە، لەوانەش دۆخی گەلی کورد و هی گەلی کورد بەڵام بەداخەوە ئێمە هێشتا دوورین لەم ڕوودانی”.

مۆرین ئاماژەی بەوەشکرد، "دەتوانێت گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر تورکیا لە بەرژەوەندی عەبدوڵڵا ئۆجالان کاریگەر بێت. ئەو هێزانەی کە دەتوانن کۆببنەوە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی ململانێی کورد زۆر لاوازن و پەرش و بڵاون. پێویستە نوێبوونەوەیەکی دیموکراسی لە جیهاندا هەبێت بۆ ئەوەی دەستوەردانی نێودەوڵەتی بکرێت". لە قازانجی گەلی کورد دەتوانێ ڕووبدات، نابێت واز لە شایەتحاڵی یان بانگەشەی گەلی کورد و ڕێبەرەکەیان عەبدوڵڵا ئۆجالان بهێنین.

بۆچوونی من ڕوونە. سەرسامم بە خۆڕاگری گەلی کورد. تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد هۆکارێکی دادپەروەرانەیە و من شایەتحاڵی دەدەم و شایەتحاڵی بە قازانجی ئەویش دەدەم. بەڵام گۆڕانکاری لە دۆخی مێژووییدا پێویست دەبوو بۆ ئەوەی گەلی کورد لە دەست چەوسێنەرانی خۆی ڕزگاری بێت. گرنگ ئەوەیە لەبیری نەکەیت”.

ڕۆژاڤا بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە بەدوای گۆڕانکاری و گۆڕانکاریدا دەگەڕێن، گرنگە

مۆرین وتی کە "ئەو سیستەمەی لە ڕۆژاڤا جێبەجێ دەکرێت بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی بەدوای گۆڕانکاری و گۆڕانکاریدا دەگەڕێن گرنگە" و زیادی کرد: "ئەم ئەزموونانە نموونەین و پێویستە باشتر بناسرێن بۆ ئەوەی بەشداری لە گۆڕانکارییە خوازراوەکاندا بکەن".

ئێدگار مۆرین

ئێدگار مۆرین فەیلەسوف و کۆمەڵناسێکی فەرەنسییە لە تیۆری زانیاریدا کە بەهۆی کارەکانی لەسەر ئاڵۆزی و "بیری ئاڵۆز" ناسراوە، هەروەها بەهۆی بەشدارییە زانستییەکانی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک توێژینەوەی میدیا، سیاسەت، کۆمەڵناسی، ئەنترۆپۆلۆژیای بینراو، ئیکۆلۆژی، پەروەردە، و بایۆلۆژیای سیستەمەکان.
https://www.tg-me.com/hoyakbo
Forwarded from عکس نگار
تعیین جوامع کورد در استعمارکده ایران تحت واحدهای "ایل" و "کوچرو" توسط مقامات کولونیالیست ایرانی نشان دهنده یک مانور استراتژیک استعماری با هدف تضعیف ادعای مالکیت زمین و تمدن فرهنگی آنهاست. این نظام طبقه‌بندی هویت تاریخی و اجتماعی-فرهنگی جوامع کورد را از بین می‌برد و آنها را به‌عنوان قبایل گذرا و کوچ نشین به جای مردم ساکن با میراث غنی کشت و زرع زمین و توسعه تمدنی بازمی‌گرداند. این اقدام در خدمت محروم کردن این جوامع از حق مالکیت بر زمین‌های اجدادی خود و کاهش مشارکت تاریخی آنها در تمدن منطقه است که عمیقاً با مفهوم زندگی ساکن و زندگی مشترک در هم آمیخته است. جوامع کوردی از جمله کلهور، زنگنه، جاف، لک، لور،کورمانج و ...به مقام «ایلات» (قبایل) تنزل داده شده اند، اصطلاحی که بر سطحی از بدوی و موقتی دلالت دارد. این طبقه‌بندی این تصور را تداوم می‌بخشد که این جوامع کوردستانی دائماً گردشگر هستند و فاقد ارتباط ثابت و تاریخی مهمی با سرزمین هستند. با این حال، این روایت این واقعیت را نادیده می‌گیرد که این جوامع ساختارهای خانوادگی تک‌همسری را حفظ کرده‌اند و هزاران سال در اقتصاد مختلط دامداری، باغداری و کشاورزی مشغول بوده‌اند. استفاده از مراتع فصلی در کوردستان برای چرای دام، نشانه ای از کوچ نشینی نیست، بلکه یک استراتژی تطبیقی ​​است که مکمل شیوه های کشاورزی آنهاست و منعکس کننده همزیستی ریشه دار با زمین است. از لحاظ تاریخی، شیوه زندگی ملت کورد در این منطقه ترکیبی هماهنگ از دامداری و کشاورزی بوده است. این سبک زندگی یکپارچه گواهی بر دانش پیچیده زیست محیطی و شیوه های مدیریت منابع است که توسط این جوامع توسعه یافته است. مهاجرت های فصلی برای چرای دام یک روش پایدار بوده است که حاصلخیزی زمین را حفظ می کند و بهره وری کشاورزی درازمدت را تضمین می کند. این رویکرد متعادل به استفاده از زمین، درک پیچیده ملت کورد از محیط زیست خود را برجسته می کند و برچسب های تقلیل دهنده تحمیل شده بر آنها را به چالش می کشد. با تجزیه و تحلیل این سناریو از طریق لنزهای نظری مختلف، می‌توانیم پویایی و پیامدهای اساسی را بهتر درک کنیم. طبقه بندی جوامع کوردستان به عنوان "ایل" و "کوچرو" را می توان به عنوان یک عمل عمدی خشونت نمادین دید، مفهومی که چگونگی حفظ روابط قدرت از طریق ابزارهای فرهنگی و زبانی را بررسی می کند. مقامات استعمارگر ایرانی با بازتعریف هویت این جوامع با عباراتی که حاکی از فقدان تمدن است، آنها را عملاً به حاشیه می‌برند و ادعای خود برای کنترل و مدیریت سرزمین را مشروع می‌دانند. علاوه بر این، این عمل طبقه‌بندی مجدد با استراتژی گسترده‌تر سلطه و انقیاد فرهنگی همسو می‌شود. محو مشارکت‌های تاریخی و فرهنگی ملت کورد در منطقه به تثبیت هژمونی گروه مسلط کمک می‌کند. این روایتی خلق می‌کند که ملت کورد را به‌عنوان یک بیگانه قرار می‌دهد و مدام ادعاهای خود را برای مالکیت سرزمینی و آبی و نیز حاکمیت سیاسی جابه‌جا می‌کند. این شکل از خشونت معرفتی با هدف مشروعیت زدایی از هویت کورد و قطع رابطه آنها با سرزمین اجدادی خود است. این وضعیت را می‌توان از دریچه دستگاه‌های دولتی ایدئولوژیک نیز تفسیر کرد، که در آن مکانیسم‌های دولتی، از جمله آموزش و رسانه، ایدئولوژی غالبی را تبلیغ می‌کنند که به دنبال طبیعی‌سازی تابعیت جوامع کوردی است. دولت کولونیالیست ایرانی با معرفی جوامع کوردستان به عنوان کوچ نشین ذاتاً و در نتیجه کمتر حق مالکیت زمین، روایتی را اجرا می کند که سلطه سرزمینی و فرهنگی خود را توجیه می کند. تصویر دولت از جوامع کورد به عنوان "ایلات" به ابزاری برای حکومت تبدیل می شود که تداوم تاریخی و ماهیت مستقر این جوامع کهن را پنهان می کند. افزون بر این، نامگذاری این جوامع به عنوان ایل را می توان نمونه ای از استراتژی استعماری تفرقه بینداز و حکومت کن دانست. دولت با تکه تکه کردن جامعه کوردستان به واحدهای ایلی و قبیله ای کوچکتر و به ظاهر جدا از هم، اتحاد و مقاومت جمعی بالقوه را تضعیف می کند. این تاکتیک از شکل گیری هویت منسجم کوردی که می تواند ادعاهای هژمونیک دولت را به چالش بکشد، جلوگیری می کند. همچنین شکاف های داخلی را تقویت می کند و کنترل و دستکاری این جوامع را برای دولت آسان تر می کند. همچنین، بافت تاریخی دامداری و کشاورزی در کوردستان نقش زمین را در ساخت هویت های فرهنگی و ملی برجسته می کند. ارتباط صمیمانه بین زمین و شیوه های فرهنگی در میان ملت کورد نشان می دهد که هویت آنها به طور جدایی ناپذیری با محیط آنها پیوند دارد. استفاده استراتژیک از زمین هم برای دام و هم برای محصولات زراعی نشان دهنده انطباق پیچیده با جغرافیای منطقه است که بر عمق پیوندهای تاریخی آنها با قلمرو تأکید می کند.
01-Gelo
<unknown>
🎶 گەلۆ

بێژەر: ئەردەوان جاوید
ئاواز و هۆنراوە: فۆلکلۆر
ویۆلۆن: عەلی عابدی
کیبورد: ڕەحمان حەسەن پوور
ئەردەوان، عەلی عابدی
@pshko_yasini60
🔥 مبروك لقد حصلت على مكافأة 2 دولار امريكي.

لربح المزيد شارك رابطك الخاص مع اصدقائك

رابط الاحالة الخاص بك 👥 👇
https://www.tg-me.com/Butkonebot?start=07797002830
هاوریان ئه‌م رباته دلار ئه‌دات قابل برداشتیشه👆
Forwarded from عکس نگار
#چیرۆکێکی واقیعیە بیخوێنەرەوە....
لەدەورانی منداڵیما لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری تاراندا دەژیام ...
لەوسەردەمەدا بەهۆی ئاژاوەیەکەوە کە ڕوی کردبووە ووڵاتەکە قات وقڕی بوو ،ژیانی خەڵکی زۆر خراپ بوو، هەموو خەڵک خەریک بوو لەبرسا دەمردن ،،،
لەوکاتەدا هەندێ کەسی لەخوا نەترس زۆر بێویژدانانە دەیانویست دۆخەکە بقۆزنەوە بەقازانجی خۆیان ،بۆیە شتومەکەکانیان زۆر لەسەر خەڵکی گران کردبوو،،،
بیرم دێت هیچ لەماڵماندا نەبوو بۆ خواردن ،خەریک بوو لەبرسا دەمردین،باوکم کەمێ پارەی پێ بوو ، شەوێکیان دەستی گرتم و ووتی: بابچین بەڵکو بتوانین کەمێ گەنمی پێ بکڕین ، ڕۆشتین بۆلای کەسێکی ناسیاو لەگەڕەکەکەدا کە گەنمی هەبوو ، باوکم داوای هەنێ گەنمی لێ کردو دەستیان بەمامەڵە کرد ،گەنمەکە زۆر کەم بوو، بەڵام باوکم هەر نرخێکی لەسەر دادەنا گەنم فرۆشەکە هەردەیوت بڕۆ سەرتر ،باوکم زیادی دەکردو ئەو هەردەیوت بڕۆ سەرتر،واتە پارەی زیاتر بدە،،،
ئەم دیمەنە منی زۆر ناڕەحەت کرد ،،،
ساڵ هاتو ساڵ چوو ،چەندین ساڵ بەسەر ئەو وەزعە ناخۆشەدا تێپەڕی.
لەخەستەخانەی( فەیروز ئابادی) وەک هاوکار لەگەڵ دکتۆر (مظفری )دا کارم دەکرد،
ڕۆژێکیان دکتۆر مظفری بانگی کردم که پیاوێکی پیرم پیشان بدات نەخۆش بوو لەژوری نەشتەرگەریدا بوو قاچەکانی ئیلتهابی کردبوو، دکتۆر مظفری ووتی :دەبێت قاچەکانی ببڕینەوە، وە دەبێ تۆ ئەوکارە ئەنجام بدەیت، منیش ویستم قاچەکانی لەخوارەوە ببڕمەوە دکتۆر ووتی: بڕۆ سەرتر ،ویستم لەخواری ئەژنۆکانیەوە بیبڕمەوە، دکتۆر مظفر ووتی:بڕۆسەرتر،،،
ویستم لەسەرئەژنۆکانی قاچەکانی ببڕمەوە ،دکتۆر ووتی: بڕۆ سەرتر لەبنی ڕانیدا هەردوو قاچی ببڕەوە،چونکە قاچەکانی هەتا بن ڕانی ئیلتهابی کردووەو جگە لەبڕینەوە چارەسەرێکی تری نیە، ناچار هەردوو قاچەکانیم لەبنی ڕانیدا بڕیەوە،،،
پاش چەند کاژێرێک پیاوە پیرەکە بەهۆش هاتەوەو قسەم لەگەڵ دەکرد ،هەستم کرد بەم پیاوە پیرە ئاشنام و دەیناسم ،بەڵام هەرچەند بیرم دەکردەوە نەمدەزانی کێیە،،،
لێم پرسی تۆ خەڵکی کوێیت و ئیش وکارت چیە..؟
ووتی: من فڵان کەسم ، چەندین ساڵە لەفڵان گەڕەکم و کاری من فرۆشتنی گەنم و جۆیە، ئینجا بیرم کردەوەو ناسیمەوە ئەوە هەمان ئەو دەڵاڵی گەنم و جۆیەیە کەچەندین ساڵ پێش ئێستا گەنمی پێمان فرۆشت و بەباوکمی ئەوت بڕۆ سەرتر ،بڕۆ سەرتر.
ئیتر تاقەتی بینینیم نەماو لەخەستەخانەکە هاتمە دەرەوەو بەجێم هێشت،،،،
ئەم چیرۆکەی گێڕامەوە چیرۆکێکی واقیعیەو دکتور (مرتضی عبدالوهابی) گێڕاویەتیەوە کە خۆی ئەو مناڵە بچوکە بووە لەگەڵ باوکیدا گەنمەکەیان کڕیوە ...
🌹پەندو ووتەی جوان 🌹
https://www.tg-me.com/xanaxve
2
VID_82770114_161133_862.mp4
45 MB
Forwarded from shaho.s
بژی و تەمەن درێژ بی  
خۆی شانازیە بۆ خۆتان و بنەماڵە و نیشتمان پیرۆزمان.
پڕ بە دڵ خۆم بەبەختەوەر  دەزانم ،کە  هاوڕێیەکی خۆشەویستم ۳۱ لووتەکەی بەرزی بەزاندووە و ژێر پێی خستن .
، .
#شەو کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بیر لەوە بکەینەوە کە چیمان کردووە بۆ ئەوەی جیهان لە پێشوو باشتر و میهرەبانتر و خۆشەویستتر بێت.
ئەگەر وەڵام نەبوو، ئەوا شەو کاتێکی باشە بۆ ئەوەی بزانین دەتوانین چی بکەین. پێویست ناکات هیچ بکەین کارستان.
دەکرێت مامەڵە لەگەڵ بابەتی ڕەخنەگرانە و سادەدا بکرێت.
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی تا ئێستا نەمانکردووە، نووسینی نامەیەک کە لەبیرمان کردووە، گەڕاندنەوەی چاکەیەک کە نەمانتوانیوە بیگەڕێنینەوە. بۆ بەخشینی خۆشەویستی، دەرفەتەکە بێ سنوورە و لەبەردەستی هەموو کەسێکدایە.

👤 بوسکاگلیا لیۆ
#شەو شاد

🍃♥️
1
2025/10/19 02:40:40
Back to Top
HTML Embed Code: