تۆ چی لەو خەڵکە دەکەیت کە ئافرەت لەلایان نیوەی ئەقڵە، بەڵام کاتێک کوڕەکەیان خوێری و گەمژەیە دەڵێن ژنێکی بۆ بێنن با ئاقڵ بێت !!
د. #فەرهاد_پیرباڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
د. #فەرهاد_پیرباڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
❤4😁2
✅ پێکەوە بەرەو سێزدەبەدەرێکی خاوێن!
پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە
لە ڕۆژی سێزدەبەدەردا ئێمەی کوڕ و کچانی دایکه نیشتمان بڕیار دەدەین سروشتی جوان و ڕەنگینی کوردستانی ئازیزمان بە خاوێنی ڕابگرین و ئەم بەهەشتە ڕەنگینە بپارێزین. لەم ڕۆژەدا بەدڵۆڤانییەوە لە ئامێزی سروشت، لە جوانییەکانی کوردستان ڕادەمێنین و ئەوینی بێبڕانەوەمان بە وڵات نوێ دەکەینەوە. سێزدەبەدەر ڕۆژی نوێکردنەوەی بەڵێن و پەیمانە لەگەڵ سرووشت و نیشتمان و بەهار و ژیانەوە. ڕەچاوکردنی ئەو خاڵانەی خوارەوە لە ڕۆژی سێزدەبەدەر بەتایبەتی و هەموو ئەو ڕۆژانەی بۆ سەیران دەچینە دەرێ پێویستە و ئەرکی تاک بە تاکی ڕۆڵەکانی ئەم کوردستانە ڕەنگینەیە.
١. تەنیا لە شوێنێک ئاور دەکەینەوە کە پێشتر ئاوری لێ کراوەتەوە.
٢.کیسەنایلۆنێکی گەورە لەگەڵ خۆمان دەبەین، پاشماوەکان لەو نایلۆنە دەخەین و دەیهێنینەوە ناو شار و لەو شوێنانەی شارەوانی بۆ زبڵ دیاری کردوون فڕێی دەدەین.
٣. لە بڕینی داری تەڕ خۆ دەپارێزین و هەروەها بێ هۆ داری ویشکیش ناسووتێنین و لقی دارەکان ناشکێنینەوە.
۴. بە هیچ شێوەیەک ئازاری ئاژەڵ و باڵندەکان نادەین.
۵. لە سووتاندنی گوێنی و دارودەوەن خۆ دەپارێزین.
🆔 @fzkbeyan

👍3👏1
Forwarded from بەیان لکێنەر 🆕
ناوی قامکەکانی پەنجە بەکوردی
شێوازی یەکەم
تووتە
برا تووتە
زەڕنەقوتە
دۆشاومژە
ئەسپێکوژە
شێوازی دووهەم
قنجیلە
گوستیلە
پتیلە
قدیلە
فچیلە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
شێوازی یەکەم
تووتە
برا تووتە
زەڕنەقوتە
دۆشاومژە
ئەسپێکوژە
شێوازی دووهەم
قنجیلە
گوستیلە
پتیلە
قدیلە
فچیلە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Telegram
.
👍2❤1
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردیی بەیان
✅ ڕاگەیاندن
پاراستنی زمانی دایکی، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیە.
هاوشارییانی خۆشەویست!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمــان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی تری ڕێنووسی کوردی لە شاری بۆکان بەڕێوە بەرێ؛ ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانی بەپێز و پاراوی کوردین، بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پێناسەیە بگرن.
📞 09143651135
🔺 @naser_naseri1987
🔹دەسپێکی خول:
ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوە
🔹کاتی پۆلەکان:
ڕۆژانی شەممە و سێشەممە، کاتژمێر ۴ تا ۵
▪️وانەبێژ:
ناسر ناسری
🔸شوێنی بەڕێوەچوون:
پاساژی شارەداری، نهۆمی ژێرەوە، ژووری ژمارە ١، ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان

❤4
پیاوەکان چرای سیحراوی نین!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
👏4
🖤🥀🖤🥀
بەداخ و کەسەرێکی یەکجار زۆرەوە.
مامۆستا "عەلی ڕەحیمپوور" ناسراو بە سەید عەلی سەردەشتی شەوی ٢١ی خاکەلێوه ٢٧٢٥ی کوردی بۆ هەتا هەتایی بەجێی هێشتین و ماڵاوایی لە ژین و ژیان و کوردستان کرد و لە تاراوگە چاوەکانی وێکنا....
ڕوحت شاد و یاد و ناوت هەرمان🖤🥀
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾

❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🥀🖤🥀هونەرمەندی دەنگخۆش و ناسراوی کورد
مامۆستا سەید عەلی سەردەشتی، ماڵاوا و ڕوحت شاد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
مامۆستا سەید عەلی سەردەشتی، ماڵاوا و ڕوحت شاد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
❤1
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردیی بەیان
✅ "ڕاگەیاندن"
پەیامی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
بەبۆنەی کۆچیدواییی هونەرمەندی نەتەوەییی کورد «مامۆستا سەید عەلی سەردەشتی»
🆔 @fzkbeyan
پەیامی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
بەبۆنەی کۆچیدواییی هونەرمەندی نەتەوەییی کورد «مامۆستا سەید عەلی سەردەشتی»
🆔 @fzkbeyan
❤1
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ هەینی، ٢٢ی خاکەلێوە، نووسەر، وەرگێڕ و ڕەخنەگر، مامۆستا عەزیز نێعمەتی، ناسراو بە «ئاڤاشین» خەڵکی شاری شنۆ و دانیشتووی ورمێ، کۆچیدوایی کرد.
ڕوحی بەرزیان شاد و یاد و ناویان هەرمان
ــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
ڕوحی بەرزیان شاد و یاد و ناویان هەرمان
ــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
❤1
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
ئەمڕۆ ( ٢٨ی ) خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری بەناوبانگی کورد
محەممەدئەمین شێخولئێسلامی
ناسراوە بە هێمن موکریانی
ڕۆحی شاد و یادی بەرز
لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمەیدا ماملێ دەڵێ قـــــــەتارێ
یادم بکــــــەن، یادی منی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕێگای خــــــەبات
یادی منی بێبەش له خۆشی و شادی
یادی منی ســــــــــەوداسەری ئازادی
#حەزرەتی_هێمن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
محەممەدئەمین شێخولئێسلامی
ناسراوە بە هێمن موکریانی
ڕۆحی شاد و یادی بەرز
لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمەیدا ماملێ دەڵێ قـــــــەتارێ
یادم بکــــــەن، یادی منی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕێگای خــــــەبات
یادی منی بێبەش له خۆشی و شادی
یادی منی ســــــــــەوداسەری ئازادی
#حەزرەتی_هێمن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
❤3
Forwarded from هێمن و هەژار موکریانی (Hawar;)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💠یادم بکەن💠
شێعری #مامۆستا_هێمن
خوێندنەوە: دەنگی بەهەست و پڕ سۆزی کاک ئەیووب محەممەدنژاد
#مامۆستا_هێمن
#مامۆستا_هەژار
@hazhar_mokryani
شێعری #مامۆستا_هێمن
خوێندنەوە: دەنگی بەهەست و پڕ سۆزی کاک ئەیووب محەممەدنژاد
#مامۆستا_هێمن
#مامۆستا_هەژار
@hazhar_mokryani
❤3
ماچی خودایی
ناڵەی جودایی
هێمن (1921-1986)
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم!
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم!
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم!
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم!
وەرە خاسەکەوی ڕام و کەویی من!
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من!
وەرە ئۆخژنی سینەی پڕ گڕی من!
وەرە پیرۆزەکەی بەرزە فڕی من!
وەرە ئاونگی سەر پەلکی گوڵی سوور!
وەرە ئاورینگی گەرم و مەشخەڵی نوور!
وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەهاری!
وەرە شێعری تەڕی پڕ وردەکاری!
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم!
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم!
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم!
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم!
وەرە ئەی بوت هەتاکوو بتپەرستم!
وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم!
وەرە ئەی «خەج»، وەرە ئەی «خاتووزین»م!
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم!
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم!
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم!
وەرە با هەڵمژم ئەم لێوە گەرمە!
وەرە با هەڵگوشم ئەم ڕانە نەرمە!
وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم!
وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم!
وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە!
وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە!
وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم!
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم!
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی!
وەرە کورد بە و مەکە پەیمان شکێنی!
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ!
وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ!
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی!
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾

❤4👍1
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردیی بەیان
✅ «ڕاگەیاندن»
ماڵاوایی ڕۆڵەیەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر
پەیامی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
بەبۆنەی گیانلەدەستدانی کاک «هەژار عەزیزنەژاد» ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی پاژینی بانە
🆔 @fzkbeyan
ماڵاوایی ڕۆڵەیەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر
پەیامی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
بەبۆنەی گیانلەدەستدانی کاک «هەژار عەزیزنەژاد» ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی پاژینی بانە
🆔 @fzkbeyan
❤1
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
"شینی شێعرم"
ئەم دڵە تەنگەم لەگەڵ هەینی قەراری گرتووە
گۆشەیێ لە نەقشی چاوی چاوخوماری گرتووە
دێتە زارم باسی زاری کۆچی ئێوارەت کە ئاخ
دڵ لە دەس ئەم کۆچە سوورەت دەردی کاری گرتووە
ناکرێ چارەی بە ئاوازی نەی و ساز و دەهۆڵ
گیری زستانە و بەهانەی بای بەهاری گرتووە
جێ ئەهێڵم جێیژوانی چۆڵە باوانی ئەوین
حەسرەتا ئەم کۆنە باوە ڕەنگی تاری گرتووە
سوورە ئاسۆ و شینە چاو و خوانی خەم پڕ بادەیە
ساقی گۆڕاوە شەڕابی، مەی بە ژاری گرتووە
کەزیەکەی شێعرم ڕەشی قەترانە هێندە دڵپڕم
بینە ڕەنگی شینی شێعرم، دەوری شاری گرتووە
#ئەلف_ن_خەمبـار
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
ئەم دڵە تەنگەم لەگەڵ هەینی قەراری گرتووە
گۆشەیێ لە نەقشی چاوی چاوخوماری گرتووە
دێتە زارم باسی زاری کۆچی ئێوارەت کە ئاخ
دڵ لە دەس ئەم کۆچە سوورەت دەردی کاری گرتووە
ناکرێ چارەی بە ئاوازی نەی و ساز و دەهۆڵ
گیری زستانە و بەهانەی بای بەهاری گرتووە
جێ ئەهێڵم جێیژوانی چۆڵە باوانی ئەوین
حەسرەتا ئەم کۆنە باوە ڕەنگی تاری گرتووە
سوورە ئاسۆ و شینە چاو و خوانی خەم پڕ بادەیە
ساقی گۆڕاوە شەڕابی، مەی بە ژاری گرتووە
کەزیەکەی شێعرم ڕەشی قەترانە هێندە دڵپڕم
بینە ڕەنگی شینی شێعرم، دەوری شاری گرتووە
#ئەلف_ن_خەمبـار
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
❤3
Forwarded from بەیان لکێنەر 🆕
🔹پووپەڕەشە
🔸هەڤاڵ خانەقینی
ئۊشن کش کش پووپەڕەشە
مێوان یەک شەو دو شەو خوەشە
ئەگەر تو مێوان من بۊد
تا مردن ئۊشم هەر خوەشە
خوەزیەو ئەوەی هەر لە لادە
داێم نزیک لە باڵادە
هەرکەسێ چەوەیلد بۊنێ
گڕووژ خودا دڵێ شادە
چاوم چاوەڕێ ماڵدە
دڵم دێوانەی خاڵدە
ئێ دڵم ئەسیر و شەیداێ
بژانگ و لێو ئاڵدە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
🔸هەڤاڵ خانەقینی
ئۊشن کش کش پووپەڕەشە
مێوان یەک شەو دو شەو خوەشە
ئەگەر تو مێوان من بۊد
تا مردن ئۊشم هەر خوەشە
خوەزیەو ئەوەی هەر لە لادە
داێم نزیک لە باڵادە
هەرکەسێ چەوەیلد بۊنێ
گڕووژ خودا دڵێ شادە
چاوم چاوەڕێ ماڵدە
دڵم دێوانەی خاڵدە
ئێ دڵم ئەسیر و شەیداێ
بژانگ و لێو ئاڵدە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Telegram
.
❤1👍1
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
دڵەکەم دەربێنە بیکە بەدارا
ئاوێزانی کە لەناوەڕاست شارا
بۆ خودا نەیدا موراد بە دڵم
ئێستاش باغەکە بێئاو و گڵم
ئەی داد ئەی بێداد ئەی بێداد لە خۆم...
ناکەم گلەیی هاوار خۆم کردم بەخۆم...!
گەردوون ئەزانێ لە ئاهـ و ناڵەم
هەتا بۆ یەک بین، ئەڵڵاه و عاڵەم
کەفتمە ناو گێژی خەیاڵ و خەمان
یا نەهاتیبا، یا، تەقسیــــر زەمان
ئەی داد ئەی بێداد ئەی بێداد لە خۆم...
ناکەم گلەیی هاوار خۆم کردم بەخۆم...!
هەر کە بوو باعیز من و دۆستەکەم
گەر ئەسعابە بێ، حاشای لێ ئەکەم.!
قەزات لە دڵەکەی کونکون کراوم
بەبێتۆ حاسڵ نابێ مراودم(مراوم)
ئەی داد ئەی بێداد ئەی بێداد لە خۆم...
ناکەم گلەیی هاوار خۆم کردم بەخۆم...!
ـــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
@fzkbeyan_shamat
ئاوێزانی کە لەناوەڕاست شارا
بۆ خودا نەیدا موراد بە دڵم
ئێستاش باغەکە بێئاو و گڵم
ئەی داد ئەی بێداد ئەی بێداد لە خۆم...
ناکەم گلەیی هاوار خۆم کردم بەخۆم...!
گەردوون ئەزانێ لە ئاهـ و ناڵەم
هەتا بۆ یەک بین، ئەڵڵاه و عاڵەم
کەفتمە ناو گێژی خەیاڵ و خەمان
یا نەهاتیبا، یا، تەقسیــــر زەمان
ئەی داد ئەی بێداد ئەی بێداد لە خۆم...
ناکەم گلەیی هاوار خۆم کردم بەخۆم...!
هەر کە بوو باعیز من و دۆستەکەم
گەر ئەسعابە بێ، حاشای لێ ئەکەم.!
قەزات لە دڵەکەی کونکون کراوم
بەبێتۆ حاسڵ نابێ مراودم(مراوم)
ئەی داد ئەی بێداد ئەی بێداد لە خۆم...
ناکەم گلەیی هاوار خۆم کردم بەخۆم...!
ـــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
@fzkbeyan_shamat
Telegram
.
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی (دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi)
وشە پێک هاتووە لە "پیت".
نموونە:
وشەی "خۆر" پێک هاتووە لەم سێ پیتە:
خ
ۆ
ر
ئەی "ژمارە" لە چی پێک هاتووە؟
نموونە: ژمارەی 356 پێک هاتووە لە:
3
5
6
بە هەر کام لەوانە دەوترێت ڕەنووس.
ڕەنووس = digit = رقم
وەک بنەما، بە شێوەی تاک پێیان دەوترێت "ڕەنووس/ digit / رقم":
(0, 1, 2 , 3, 4, 5, 6, 7, 8, 9)
پێکەوە پێیان دەوترێت "ژمارە / number / عدد":
(17, 29 , 35, 401, 500, 698)
وشە پێک هاتووە لە "پیت"، ژمارەش پێک هاتووە لە "ڕەنووس".
دۆخی ئاوارتە "حالت استثنا":
جاری وایە تاکەپیتێکیش نوێنەرایەتیی یەک وشە دەکات بۆ نموونە: سبەینێ تۆ چ دەکەیت؟ لێرەدا "چ" ڕاستە پیتە بەڵام نوێنەرایەتیی وشەیەک دەکات.
یان: من و تۆ دەچین بۆ ستۆکهۆڵم.
لێرەدا "و" ڕاستە لە بنەڕەتدا بۆ خۆی یەک "پیت"ە، بەڵام لێرەدا نوێنەرایەتیی یەک "وشە" دەکات.
"ڕەنووس"یش هەر وایە، جاری وایە بە تەنیا لە دۆخی تایبەتیدا نوێنەراتیی "ژمارە" دەکات. بۆ نموونە: ٧ لیتر ئاو. ٧ لێرەدا ژمارەیە و بە ڕەنووس هەژمار ناکرێت.
دەرەنجام:
وشە لە پیت پێک دێت.
ژمارە لە ڕەنووس پێک دێت.
وشه = کلمه، word
پیت = حرف، letter
ڕەنووس = رقم، digit
1, 2, 3, 5
ژمارە = عدد، number

👍4