Forwarded from فێرگەی زمانی کوردیی بەیان
✅ ڕاگەیاندن
زمان، کۆڵەکەی مانەوەی نەتەوەکەمانە
هاوشارییانی ئازیز و خۆشەویستی شاری بۆکان!
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، بە مەبەستی خزمەتی زیاتر بە زمان و وێژەی کوردی، بڕیارە خولێکی تری ڕێنووسی کوردی لە شاری بۆکان بەڕێوە بەرێ. ئەو کەسانەی تامەزرۆی فێربوونی زمانەکەیانن، بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پێناسەیەی خوارەوە بگرن.
📞 09147111210
🔺 @Hemin_ismailpur
🔹دەسپێکی خول:
ڕێکەوتی ۲۱ی بانەمەڕ
🔹کاتی پۆلەکان:
ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە، کاتژمێر ۵:۳۰ تا ۶:۳۰
🔸 وانەبێژ:
هێمن ئیسماعیلپوور
🆔 @fzkbeyan

👍3
Forwarded from بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (slain)
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی بنکەی هۆزانی هونەر بەڕێوە دەبات
فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)
📝 کارگای زانستی
✅ کارگای شێوازی چیرۆکنوووسی گەورەساڵان
✅کارگای فێرکاری سەرەتایی چیرۆکی تازەلاوان
🗓 ۱۷ و ۱٨ی گوڵان
📞بۆ ناونووسی پەیوەندی بەم ژمارەوە بکەن:
09120594808
🆔 @binkemukrian

ئەو کیژە کوردە پاکانە، ئەو لەوەندە لاوچاکانەی خوێندەوارن و دەزانن کوردی وەخوێنن و حەز لە باری وێژە و بێژەی هەرە جسن و هەرە بایخدار و هێژا و هەرە چێژە و بەرامە دەکەن و دڵبژۆکی چیرۆکی ئەڤینداریشن، ئەگەر مەم و زین ببینن، ئەو مەم و زینەی سێ سەدە بەر لە ئێستە خانی شانی کوردی داوە و بە پەند بۆ کوردی داناوە من لێم ڕوونە زۆر بە هەڵپە و بە پەلەپەل ڕووپەلان هەڵدەدەنەوە و بەلەز و بەز کاڵەشوومێکی دەبڕن و خواخوایانە هەرچی زووە چارەنووسی دوو دڵداری چارەڕەش دەبناوان بکەن.
ئەوسا هەرگا لە سەر تەرمی جوان و نەرمی ئەو دوو نەمامە ناکامە چەمەر و گەرمەشینیان گرت و لە ڤەشارتنیان بوونەوە، بە چاوی ئەسرین تێزاو و بە دوو هەناسەی ساردەوە...
ناوی کتێب؛ مەم و زینی خانی
ناوی نووسەر؛ ئەحمەدی خانی
وەرگێڕ لە کورمانجێوە؛ مامۆستا هەژار
خوێندنەوە؛ مەنسوور سوڵتانی ئازەر
ڕێکخستن و ئیدیت؛ ناسر عەبدوڵڵاهی
پێکهاتوو لە ۱۳بەش
@avindaripartok

❤2
❤2
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردیی بەیان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
✅ ١٩ی بانەمەڕ(گوڵان)، ڕۆژی مامۆستا، لە هەموو مامۆستایانی تێکۆشەر و مەشغەڵبەدەستانی ڕێگای ڕزگاریی زانست و زانیاری پیرۆز بێ.
پاش ئەوەی کە خۆر هەڵدێ
پڕشنگ ئەخاتە بەر دێ
خوێندەوارن دێنە در
ڕێی مەکتەب ئەگرنە بەر
ئا
بێ
تێ
کاف
🎙️بە دەنگی: کاک ئەشرەف مەعسوومپوور
🆔 @fzkbeyan
پاش ئەوەی کە خۆر هەڵدێ
پڕشنگ ئەخاتە بەر دێ
خوێندەوارن دێنە در
ڕێی مەکتەب ئەگرنە بەر
ئا
بێ
تێ
کاف
🎙️بە دەنگی: کاک ئەشرەف مەعسوومپوور
🆔 @fzkbeyan
19ی گوڵان(بانەمەڕ) ڕۆژی مامۆستا لە هەموو تێکۆشەر و ڕەچەشکێن و ماندوونەناسەکانی زمانی کوردی پیرۆز بێ....❤️🌹
ئەمڕۆژە پیرۆزە لە تەواوی مامۆستایانی سەربەرز و بەشەڕەف پیرۆز بێ❤️
ئەمڕۆژە پیرۆزە لە تەواوی مامۆستایانی سەربەرز و بەشەڕەف پیرۆز بێ❤️
❤2
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ جارێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
بمدەیە جارێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتێ لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە
لەو دەمەیدا دڵم لێیداوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان
گەرچی خەڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بە چاوانم
هەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوون
پەچە و ڕووبەند و چارشێو دوژمنم بوون
ئێستا پیرم و کەوتوومەتە ئاویلکە
چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە
من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە
شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat

Telegram
.
❤2
٢۵ی بانەمەڕ، ڕۆژی زمانی کوردی.
ڕۆژی پاراستنی زمانی کوردی پیرۆز بێ.
زمان میراتێکی مێژوویی و سەرەکیترین شوناسی هەموومانە. پاراستنی زمانی دایکی ئەرکی تاک بە تاکی ئێمەیە، وەک زۆربەی نەتەوەکانی دیکە، ئێمەش با به زمانی ڕەسەنی خۆمان و بەبێ کەڵکوەرگرتن لە وشەی بێگانە قسە بکەین و بنووسین.
بەبۆنەی ٢۵ی بانەمەڕ، ڕۆژی زمانی کوردی، سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ ئەو کەسایەتی و چالاکانە دەردەبڕێن کە بە لەخۆبوردوویی و خۆبەخشانە بەرگری لە زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەیان دەکەن و بەبێ هیچ پشتیوانییەکی فەرمی، نەک هەر زمانی کوردییان بە زیندووی ڕاگرتووە، بەڵکوو لە گەشەپێدان و سهرخستنی ئەم زمانەدا ڕۆڵی بەرچاویان بینیوە. له ههموو دایکان و باوکان و خیزانی بنهماڵهکان و بەگشتی داوا لە ههموو تاکی کورد دهکهین وهک ئهرکێکی ئهخلاقی، مرۆڤایهتی و نیشتمانی، پهره به ئاخافتن به زمانی کوردی بدەن و لەم بارەوە درێغی نەکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾