Forwarded from یحیی نەوزەر جاف
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from صلاح الدین أحمد
غەززە دڵنیابە شۆڕشێکت کرد (بۆ عاقڵەکان) بە هەرچی شتی ترە نەدەکرا! بۆیە بۆ هەمیشە بووی بە بزوێنەر و ئاگادارکەرەوە و غەفڵەتشکێن و موفەسیری عەمەلی قورئان و زیندووکەرەوەی فیکر و ئیمان و ڕووحی موسڵمانان و ئازادی ئازادیخوازان و غیرەت و عیززەتی بەعیززەتان و ....
Forwarded from صلاح الدین أحمد
پوختەی پیلانەکەی تڕەمپ بۆ کێشەی فەڵەستین و غەززە
ئەوەی تڕەمپ دەیەوێت بیسەپێنێ پلان نیە و پیلانە، نەخشە نیە لەخشتەبردنە.
بەپێی پیلانەکەی تڕەمپ بێت ئەو شتانە لە داهاتوودا ڕوودەدەن:
1. شتێک نامێنێت بەناوی فەڵەستین و دۆزی فەڵەستین.
2. شتێک نامێنێ بەناوی موقاوەمە و ج،یهاد و ح،ەماس و هەموو هێزە خۆڕاگڕ و بەرهەڵستەکان.
3. غەززە بەتەواوی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە داگیردەکرێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبێتە بەشێک لە ئیسرائیل.
4. ڕێخۆشکەرە بۆ زیاتر و زیاتر داگیرکردن و سەرکوتکردن و بە کۆیلەکردنی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، بەشێوەیەک هەر شوێنێک مەبەستیان بێت حاکمێکی وەک تۆنی بلێری بۆ دادەنێن.
بەکورتی پیلانەکەی تڕەمپ نەخشەیەکی زۆر ڕوونە بۆ داگیرکاری و سەرکوتکردن و لەباربردن و داپڵۆسین، بەشێوەیەک ڕووکەشەکەی و سەرەتاکەی سادەیە، بەڵام ناوەڕۆک و کۆتاییەکەی گەورەترین کارەسات و ماڵوێرانی و موئامەرەیە.
کارەساتەکەش لەوەدایە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی پیرۆزباییان کرد و زۆر مەمنونی تڕەمپ بوون بۆ ئەم پیلانە و پێیانوایە وەڵامی داواکارییەکەیانی داوەتەوە و ئێستا زۆرترین فشار دەکەن لە حەما،س بۆ قبوڵکردنی ئەو پیلانە مەترسیدارە بۆئەوەی وەک ئەوان ببێتە کۆیلە و ئیدی شتێک نەمێنێت بەناوی ڕووحی بەرگری و بەرخۆدان و بەرهەڵستی و دژە داگیرکاری!

جینۆساید بەردەوامە بە دەستی زایۆنی و سپۆنسەری ئەمریکا و بێدەنگی جیهان
لەمانە بێئەخلاقتر ئەوەیە دڵت خۆشبێت و ئەمە بەسەرکەوتن بزانیت
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from یحیی نەوزەر جاف
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەبەری بکە
ئەم سیانە حەسانەیان نیە لەحوکمی زایۆنی !!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from صلاح الدین أحمد
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❤️❤️❤️
بەردەوامن
بەردەوامن
Forwarded from یحیی نەوزەر جاف
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from جەنگی ڕاگەیاندن
#ڤیدیۆ #ژێرنووس #یەحیا_سنوار
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
YouTube
دیدگای یەحیا سینوار خەریکە بەدی بێت!
دانپێدانانێک لەناو کیانی ئیسرائیلەوە!
Forwarded from صلاح الدین أحمد
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئازارەکان بەردەوامن💔

خوشکەکەی💔
Forwarded from صلاح الدین أحمد
صلاح الدین أحمد
Photo
ئەمڕۆ (حەوتی ئۆکتۆبەر) ڕۆژێکی مێژووییە بۆ هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان، چونکە لەمڕۆدابوو تۆفانی ئەقسا هات و سەدان بتی شکاند و دەیان ماسکی هەڵماڵی و ...
تۆفانی ئەقسا، وەک ڕووداوێکی مێژوویی گەورە، بووە خاڵی وەرچەرخانێک کە کاریگەریی قووڵی لەسەر ئاستە جیاوازەکانی ژیان دروست کرد. ئەم ڕووداوە تەنها ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی نەبوو، بەڵکو بوومەلەرزەیەک بوو کە بنەماکانی تێڕوانینی دینی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازیی لەق کرد و گۆڕانکاریی ڕیشەیی تێدا دروست کردن.
لە ڕوانگەی ئایینی و مەعنەوییەوە تۆفانی ئەقسا گیانێکی نوێی بە پرسی پیرۆزیی مزگەوتی ئەقسا و قودسدا کردەوە و خستییەوە نێو دڵی ئوممەتی ئیسلامییەوە. ئەم ڕووداوە، ڕۆحی جیهاد و قوربانیدان لەپێناو باوەڕ و نیشتمانی ژیاندەوە و هیوا و ئومێدی بۆ ڕزگارکردنی خاکە داگیرکراوەکان لە دڵەکاندا چەکەرەی کرد. پەیامێکی ڕوونی گەیاند کە سەرکەوتنی خودایی نزیکە و زوڵم و ستەمکاری هەرگیز بەردەوام نابێت. جارێکی دیکە موسڵمانانی لەسەر پرسی ئەقسا کۆکردەوە و پێگەی گرنگی قودسی لە بیر هێنانەوە. هاوکات، مەعنەویاتی ئوممەتی ئیسلامی بەرزکردەوە و بڕوای بە سەرکەوتن بەهێزتر کرد. شانازی کردن بە شوناسی ئیسلامی، ئیمان بە قەزا و قەدەر و چەمکەکانی شەهیدبوون و خۆڕاگری، هەموویان جارێکی دیکە لە هزری تاک و کۆمەڵگەی موسڵماندا زیندوو بوونەوە، هاوکات لەباربردنی ئیسلامی ئەمریکی و ئایینی ئیبراهیمی و ... لەبن هێنا.
لە بواری سەربازیدا تۆفانی ئەقسا ئەو وێنا زاڵەی شکاند کە سوپای ئیسرائیل و دەزگا هەواڵگرییەکانی وەک هێزێکی لەبننەهاتوو پیشان دەدا. لاوازیی سیستەمی بەرگریی ئیسرائیلی دەرخست و لە بەرامبەردا توانای بەرگریی هێزە فەڵەستینییەکانی سەلماند. ئەم ڕووداوە زیانێکی گەورەی بە سوپای ئیسرائیل گەیاند و متمانەی کۆمەڵگەی ئیسرائیلی بە دامەزراوە سەربازییەکانیان لاواز کرد. یەکێک لە دەرئەنجامە هەرە گرنگەکانی، سەلماندنی ئەو ڕاستییە بوو کە زمانی هێز تاکە ڕێگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری. هەروەها، یەکڕیزی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە جیاوازەکانی بەرگریی فەڵەستینیی بە ڕوونی پیشان دا و ئارامیی ستراتیژیی ئیسرائیلی تێکدا.
لە ڕووی سیاسی و ستراتیژییەوە دۆزی فەڵەستین کە خەریک بوو لەبیر بکرێت، جارێکی دیکە هاتەوە نێو باس و خواسە جیهانییەکان. تۆفانی ئەقسا بووە هۆی ڕیسواکردنی ئیسرائیل لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و دڕندەیی و سیاسەتە دووفاقییەکانی خۆرئاوای ئاشکرا کرد. ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردبووەوە، ڕووبەڕووی شەرمەزارییەکی گەورە بوونەوە و پرۆسەی ئاساییکردنەوە تووشی شکستێکی گەورە هات. گیانی شۆڕشگێڕی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم لەناو گەلانی ناوچەکە و جیهاندا بەهێزتر بوو و ورەی خەڵک و کۆمەڵگەی ئیسرائیلیشی بۆ نزمترین ئاست دابەزاند.
لە لایەنی کۆمەڵایەتییەوە ئەم ڕووداوە بووە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەنێوان گەلانی موسڵمان و ئازادیخوازدا. یەکڕیزییەکی گەورە لەسەر دۆزی ئەقسا و قودس دروست بوو و هەستی بەرپرسیارێتیی بەرامبەر بەم پرسە زیندوو کرایەوە. خۆڕاگریی خەڵکی غەززە و فەڵەستین بووە نموونەی باڵای قوربانیدان و فیداکاری. پاڵپشتیی جەماوەری بۆ دۆزی فەڵەستین لە سەرتاسەری جیهاندا زیادی کرد و مەینەتییەکانی گەلی فەڵەستین، بەتایبەت دیلەکان، زیاتر خرایە ڕوو.
لە کۆتاییدا، تۆفانی ئەقسا بووە ئیلهامبەخش بۆ هەموو بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی جیهان. ئومێد و گەشبینیی بۆ سەرکەوتن گەڕاندەوە و ڕەوایەتیی دۆزی فەڵەستینی بۆ هەموو جیهان سەلماند. هەروەها، لە ڕێگەی مامەڵەی مرۆییانەی موجاهیدان لەگەڵ دیلەکاندا، ئەخلاقی بەرزی جەنگی لە ئیسلامدا پیشانی جیهان درا. ئەم ڕووداوە وەک زەنگێکی بەئاگاهێنەرەوە بوو بۆ ئوممەت، تا لە خەمساردیی ڕابچڵەکێن و بگەڕێنەوە بۆ بنەما سەرەکییەکانیان و لەسەر پرسە گەورە و چارەنووسسازەکان یەکبگرن. پەیامە سەرەکییەکەی ئەوە بوو کە عیززەت و سەربەرزی لە خۆڕاگری و چۆکدانەدان و تەسلیمنەبووندایە.

جەنگی غەززە و ئیسرائیل (ئەمریکا و بەشێکی زۆری خۆرئاوا) وەستا، بەڵام جیهاد بەردەوامە دژی زایۆنیزم و کلکەکانی ...
جەنگ وەستا، بەڵام کاتیە و جەنگی حەق و باتڵ و داگیرکەر و داگیرکراو بەردەوامە.
جەنگ وەستا، بەڵام جەنگی هزری نابێ بوەستێ.
خوێنی هەزاران لە شەهیدانی قودس و ئەقسا و دژایەتی بەرەی کوفر و نیفاق و زایۆنیزم و هەژموونی زاڵی خۆرئاوایی و ... نابێ لەبیربکرێ و دەبێ بکرێتە گڕوو تین بۆ بەخۆداچوونەوە و ڕاستبوونەوە و بەهۆشهاتنەوە و ....

جەنگی غەززە (جارێ) کۆتایی هات، بەڵام قوتابخانە و وانەکانی بۆ هەمیشە (بۆ عاقڵەکان)، بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
Forwarded from صلاح الدین أحمد
ڕاستە، جەنگی غەززە (جارێ) کۆتایی هات، بەڵام قوتابخانە و وانەکانی بۆ هەمیشە (بۆ عاقڵەکان)، بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
ئەم جەنگە تەنها ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی نەبوو، بەڵکو قوتابخانەیەکی گەورە بوو کە چەندین وانەی گرنگی تێدا بوو، وانەگەلێک کە لە هیچ کتێب و زانکۆیەکدا ناخوێندرێن:
وانەی یەکەم: هێزی باوەڕ لەبەرامبەر هێزی ئاسن: یەکەم وانە ئەوە بوو کە هێز تەنها بە فڕۆکەی جەنگی و تانکی پێشکەوتوو پێوانە ناکرێت. غەززە سەلماندی کە ئیرادەی مرۆڤ و باوەڕ بە ماف، دەتوانێت لەبەرامبەر گەورەترین هێزی سەربازیی ناوچەکەدا خۆی ڕابگرێت. بۆ عاقڵەکان، ئەمە وانەی ئەوەیە کە هێزی مەعنەوی و ڕۆحی، کاتێک لەگەڵ خۆڕاگریدا یەکدەگرێت، دەتوانێت هاوسەنگی هێز تێکبدات.
وانەی دووەم: جەنگی وێنە و گێڕانەوە: ئەم جەنگە سەلماندی کە ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین، جەنگی ڕاستەقینە لە شاشەکانەوە بەڕێوەدەبرێت. وێنەی منداڵێکی بریندار، یان گریانی پزیشکێک لە نەخۆشخانە، هەندێکجار کاریگەریی لە سەدان مووشەک زیاترە. وانەکە لێرەدا ئەوەیە کە هەرکەسێک بتوانێت گێڕانەوەی خۆی (الروایة) بەسەر جیهاندا بسەپێنێت، نیوەی جەنگەکەی بردووەتەوە. بۆ عاقڵەکان، ئەمە گرنگیی میدیا و گوتاری ڕاستگۆیانە دەردەخات.
وانەی سێیەم: ڕووخساری ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی: قوتابخانەی غەززە، ڕووخساری ڕاستەقینەی جیهانی دەرخست. لە لایەک، ستەمکاری و بێباکییەکی بێسنوور و کوشتنی بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیل، و لە لایەکی دیکەشەوە، خۆڕاگری، ئازایەتی، و هاوسۆزییەکی کەم وێنە. وانەی پزیشکێک کە لەوپەڕی ماندووبووندا کاردەکات، یان دایکێک کە بەسەر وێرانەی ماڵەکەیدا نوێژ دەکات، وانەی مانای مرۆڤبوونن. بۆ عاقڵەکان، ئەمە تاقیکردنەوەی ویژدانی جیهانی بوو.
وانەی چوارەم: سیاسەتی بەرژەوەندی و بێدەنگیی نێودەوڵەتی: هەڵوێستی زلهێزەکان و بێدەنگیی زۆرێک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، وانەیەکی تاڵ بوو: لە جیهانی سیاسەتدا، زۆرجار بەرژەوەندی لەسەرووی بەها مرۆییەکان و دادپەروەرییەوەیە. بۆ عاقڵەکان، ئەمە وانەی پشت بەخۆبەستن و تێگەیشتنە لەوەی کە نابێت چاوەڕوانی دادپەروەری لە سیستەمێک بکرێت کە لەسەر بنەمای هێز و بەرژەوەندی دامەزراوە. بۆیە، لە کاتێکدا کە دووکەڵی جەنگ نامێنێت، پێویستە وانەکانی ئەم قوتابخانەیە لە یادەوەریماندا بە زیندوویی بهێڵینەوە؛ نەک وەک یادەوەرییەکی خەمناک، بەڵکو وەک چرایەک بۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگەی داهاتوو.
بۆ دونیایەک لە وانەکانی غەززە بگەڕێوە بۆ کتێبی: قوتابخانەی غەززە👇

ڕاستە، جەنگی غەززە (جارێ) کۆتایی هات، بەڵام قوتابخانە و وانەکانی بۆ هەمیشە (بۆ عاقڵەکان)، بە زیندوویی دەمێنێتەوە. ئەم جەنگە تەنها ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی نەبوو، بەڵکو قوتابخانەیەکی گەورە بوو کە چەندین وانەی گرنگی تێدا بوو، وانەگەلێک کە لە هیچ کتێب و…
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەڤیدیۆ: ئێستای شەقامەکانی غەززە، دانیشتوان خەرێکی ئاهەنگ گێڕانن