لەوانەیە لە گەردوونێکیتر، لەوانەشە لە جیاهانێکیتر
ڕۆژێک سەیری چاوەکانت بکەم
بۆ تاهەتایە.
کێ ناڵێ ئاخۆ ڕۆحی ئەم دوانەمان
هەر لە سەرەتاوە بۆ یەکتر ئافرابێت.
من بێزاری دەردەبرم لە ئاگری سینەم
جا نۆرەی ئاگری نەورۆزە؟.
وە دڵتەنگی بەبێ بەزەیی بەسەر ڕۆحمدا درێژ دەبێتەوە.
تۆ لە نێوو گیانمدا
دەخولێیتەوە و دەمخنکێنی.
هەرچەندە لێرەی
بەڵام ڕۆڵی غیاب بوون دەگێڕیت.
من خراپم لەگەڵ وشەکاندا بەڵام هیوادارم تۆش
باش بیت لەگەڵ خوێندنەوەی چاوەکادا
باخچەی ئیدن.
Photo
چاوەکانت پڕن لە هەست.
چاوەکانت ئاسمانی ڕەشن.
لە ڕاستیدا هەندێک جار گریانم خۆشدەوێت
هەستێکی جوانە.
لە شارێک ناوی تۆم ئەهێنا
کە قسەکردن تیایدا قەدەغە بوو.
ئەگەر گوێی لە «dua lipa» نەگرت
ئەوا وازی لێبهێنە با بڕوا.
ژیانم سپارد بە مەرگ :))
قومێک لە خۆشەویستیمان خواردەوە
دەریـایەک فرمێسکمان ڕشت..
خۆشەویستێکم بۆ تۆ شاردۆتەوە
ئەگەر خۆشویستن بە چاو ببیندرێ
ئەوە لەناو دڵی من شارێکت ئەبینی.
قوڕگم، پڕاو پڕە لە گریان.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2024/05/02 14:40:36
Back to Top
HTML Embed Code: