Telegram Web Link
بینی تۆ هەموو ڕۆژێک بەم شێوەیە
خۆشەویستی تۆی لەلام گۆڕی بۆ ڕق ..
ئیهمالم کردی وەک
یەکەم جار کە چۆن ئیهمالم کردی ..
خۆت هیلاک مەکە
ئەوەی پێشوو نەمایت ..
پیرۆزت بێ ئەوانی
ئەم خۆشەویستیەی منت بۆ لەدەست دا ..
شایەنی دوو کەلیمەش نیت ..
با ئەوەشمان بیرنەچێت
کێ سەرەتا کێی دەویست ..
عەشقەکەی منیش کۆتای هات
زوڵمە من تۆم خۆشبووێت و
تۆش یەکێکی کە ..
لە پشت پەنجەرەکەوە سەیرم مەکە
وەرە کورسێکەی تەنیشتم چۆڵە ..
ڕۆژێک من بێدەنگ ئەبم و
تۆش لە مانای دواکەوتن تێدەگەی ..
ئەو باخەی کە دروستم کرد
بە بەرچاومەوە سوتا ..
بە دەست نەهێنانی تۆ
وەک ئەوە وایە
گەورەترین ئامانجم لە دەست یابێت ..
هەرگیز جێم مەهێڵە چاو جوان
تۆ نازانی بەبێ تۆ چەن ناشرینم ..
چی بکەم خۆی ڕێگەی دا
لە دڵم دەری بێنم ..
ئەوەندەم خۆشدەویستی
ئامادە بووم لە هەموو بەرودۆخێکدا
لەبەر تۆ دەست لە هەموو
شتێک بەردەم ..
دە کەم خۆتم لێ ونکە و
کەم لەبەر چاوم ونبە
دەمێکە لەلای خۆتی
دەتۆزێکیش لای من بە ..
من و تۆ لەسەرەتاوە هی یەکتر نەبووین هەڵە هاتین و هەڵە چووین من و تۆ هەموو ڕێگاکان ئەمانباتەوە سەر ئیشق بەڵـام هەرگیز نامانهێننە تەنیشت یەکتر من و تۆ هاوسەفەری دوو ڕێگای جیاین یەک چیرۆکین بەڵـام لە دوو لاپەرەی جیاواز من و تۆ جوانترین بیانوی ژیانی یەکین بەڵـام هی یەکتر نین لەکۆتاییدا من و تۆ هەرگیز نابین بە ئێمە 🖤..
2025/10/21 01:51:43
Back to Top
HTML Embed Code: