Forwarded from ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
🔰چوارەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
«تا زرێبـار و دێڕێک»
خەرمانانی ١۴٠۴
🔹مۆڵەتی ناردنی بەرهەم ١۴٠۴/٠٣/١٠ تا ١۴٠۴/٠٣/٢۵ بۆ ئایدی تێلگرامیی ↙️↙️
@kani70
🔹مەرجەکانی بەشداربوون: 👇👇
ــ یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بە هەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt / PDF
ــ بەرهەم لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێ.
ــ ناردنی بەرهەم لە کاتی دیاریکراودا.
ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.
🔺 لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.
🔸 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان (کومێتەی شێعر)
🔸 فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
🆔 @meriwan_edebi

Forwarded from دهنگیکوردستان
🔺خەڵاتیی قەڵەمی هەژار و چەند سەرنجێک
✍ فەرهاد ئەمینپوور
🖊١- "خەڵاتیی قەڵەمی هەژار" کە حەوتووی رابردوو یەکەمین خولی خۆی لە شاری سنە بەڕیوە برد، سەرەڕای هەموو ئەو شپرزەیی و کەموکووڕییانەی بە سیمای بەڕێوەبردن و دەستنیشانکردنی خەڵاتەکانییەوە دیار بوو، دەتوانێ زەرفییەتێکی نوێ و گەورە بێت بۆ گەشەدان بە زمان و چاندی کوردی. بۆیە ناکرێ کۆی هەوڵ و هیواکە بەو لاوازییانەوە گرێ بدرێ کە لە خۆلی یەکەمدا بەدیکرا و قەڵەمی شکست و کۆتایی بەسەر هەموو هەوڵەکەدا بهێنرێت. پاراستنی ئەم زەرفییەتە ئەرکی هەموومانە و ئەبێ هیوادار بین خولەکانی داهاتوو بە ناوەرۆکی باشتر و چاکتر پڕ بکرێتەوە، ئەڵبەت ئەگەر بەڕێوەبەران رەخنەکان بە ئاوەڵاییەوە وەربگرن و خۆیان لە ئێستانداردە جیهانییەکانی ئەم چەشنە خەڵاتانە نزیک بکەنەوە.
٢- منیش لەسەر ئەو بڕوام کە خەڵاتی قەڵەمی هەژار دەبێ لە یەکەم هەنگاودا فۆرمی کارەکەی بگۆڕی و تەواو پێچەوانەی بکاتەوە، واتە خۆی بە دوای بەرهەمدا بگەڕێت نەک داوا لە نووسەران و توێژەران بکات بەرهەمی بۆ بنێرن. بۆیە وەک هەموو خەڵاتە دیار و بەناوبانگەکانی دونیا ئەمە ئەرکی خۆیانە بەردەوام ئاگایان لە دوایین بەرهەمە بڵاوکراوەکان بێ و لە پرۆسەیەکی بەردەوامدا هەڵیانبسەنگێنن و سالانە باشترینەکان لە چەند تەوەری دیاریکراودا (نەک لە دەیان تەوەردا کە زۆربەیان داتاشراون) دەستنیشان بکەن و بە خەڵکی رایبگەیەنن، لە دواییشدا کۆڕێکی رێکوپێک بگرن و خەڵاتەکان دابەش بکەن. نووسەران و توێژەرانی براوەش مافی خۆیانە خەڵاتەکە وەربگرن یان رەتی بکەنەوە، هەروا کە تا ئێستە چەندین کەسایەتی و نووسەری گەورەی جیهانی بە شایانی وەرگرتنی خەڵاتیی نۆبێل ناسراون بەڵام لەبەر هۆکاری جیاواز خەڵاتەکەیان وەرنەگرتووە. وەک دەزانین لە خۆلی یەکەمی خەڵاتیی قەڵەمی هەژاردا دەیان نووسەری بە توانا بەرهەمیان نەنارد، لە بەرانبەردا بەڕێوەبەران پەنایان بردە بەر دەزگای چاپ و پەخشەکان کە بۆ پاراستنی رواڵەتی کارەکە، بە لێشاو بەرهەمە چاپ کراوەکانی خۆیانیان بۆ بنێرن تا ئامارەکە بەرز بێتەوە. ئەمە ئەو هەڵە کوشندەیە کە نابێ جارێکی تر دووپات بکرێتەوە.
٣- بەڕێوەبەرانی خەڵاتەکە شیاوی یان تەنانەت مافی ئەوەیان نییە ژانرێکی ئەدەبی بە پشت بەستن بە هەندێک پاساوی گشتی و بە رواڵەت فەلسەفی پشت گوێ بخەن و بڵێن دەوری ئەم ژانرە یان ئەم تەوەرە کۆتایی هاتووە. ئەوان دەتوانن ژانر و تەوەرەکانی خۆیان دەستنیشان بکەن و کەسیش مافی ئەوەی نییە بۆ لەبەرچاونەگرتنی ژانر یان تەوەرێکی تایبەت لە ریزی داواکارییەکەیاندا رەخنەیان لێبگرێ، بەڵام کە رایانگەیاند ئیتر ناتوانن بەم چەشنە پاساوانە بەرهەمەکان بخەنە پەراێزەوە، چون لە روانگەی زۆر کەسەوە سەردەمی زۆر تەوەر و ژانری جۆراوجۆر کۆتایی هاتووە. هەروەها بەڕێوەبەران ناتوانن لە دەرەوەی تەوەری دیاریکراوی بەرهەمەکانەوە هەندێک ئێستانداردی نوێ و سەیر دابتاشن و بەرهەمێکی پێ رەتبکەنەوە. بۆ نموونە من بەرهەمم بۆ بەشی وەرگێڕان ناردووە بەڵام گوایە وتراوە ئەم بەرهەمە "سودمند"!! نییە. بەڕاستی بۆم پرسیارە کێ ماف و سەڵاحییەتی دەستنیشانکردنی سودمند بوون یان نەبوونی بەرهەمێکی بە داوەران یان بەڕێوەبەرانی خەڵاتەکە بەخشیوە؟
٤- ئێستە ئەنجامەکانی خولی یەکەمی خەڵاتی هەژار ئەم باسەی ورووژاندووە کە ئایا سەردەمی شیعر کۆتایی هاتووە یان نا؟ ئەمە دەتوانێ ببێ بە هەوێنی وتووێژێکی بەرهەمدار بۆ فەزای رۆشنبیریی کوردستان. با شاعیران بەرگری لە خۆیان بکەن و نەیارانی ژانری شیعریش بیروبۆچوونی خۆیان بۆ رای گشتی بڵاو بکەنەوە. پێموایە باسێکی پێویستە و دەتوانێ بەشێک لەو خەمۆکی و بێدەنگییە بڕەوێنێتەوە کە لەم ساڵانەدا باڵی کێشاوە بەسەر فەزای فەرهەنگیی کوردستاندا
@DengiKurdistan

خەڵاتی قەڵەمی هەژار
بە دوو ئاراستەی دەسکەوت و رادەست کردنەوەدا
🔴 رێبین نووری
کە ئەڵێین بزووتنەوەی نەتەوەیی بە جەریان و لایەنێکەوە یان بە رەوت و رەوایەتێکەوە ناوەستێتەوە، لەبەر ئەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی هەموو ئەو ئەکت و بابەتانە دەگرێتەوە کە بەجۆرێک لینک دەبن بە کوردستان و چارەنووسی نەتەوەوەی کوردەوە و چەشنێک لە پێداگریی و هەوڵیان لە هەناودایە.
پێناسەی جەوهەریی ئەو بزووتنەوەیەش هەوڵدانە بۆ دەستەبەرکردنی مافە زەوتکراوەکان، لە فێرگەیەکی زمانی کوردییەوە بگرە تا دەرکردنی رۆژنامەیەک و تا مافی چارەی خۆنووسین.
لە شەن و کەوی بزووتنەوەی کوردیدا، سۆبژێکتی کوردی بریتی دەبێ لەو عەقڵییەتەی کە کوردبوون بە بنەما دەگرێ و بە ئاگاییەوە هەوڵی دەربازبوون لە رایەڵە تەنراوەکانی دەسەڵاتی زاڵ دەدات و لە ململانێیەکی مەعنایی دایە لەگەڵ دەسەڵاتی خۆسەپێنەر، و بەردەوامە لە هەوڵ و ئەکتی، سیاسی، مەدەنی و کۆمەڵایەتی.
خەڵاتی قەڵەمی هەژار، وەک دوایین کۆڕی بەستێنی مەدەنی و لە فەزای ئاکادیمیکی زانکۆی کوردستان، رووداوێک بوو کە بێ گومان دەسەڵات هەوڵی ئەوە بوو، ئەو چەشنەی کە پێویستیەتی کەڵکی لێوەرگرێ، و هەر لە پەیامەکەی حەدادی عادڵەوە تا نیشانەکانی تری وەکوو "هژار؛ امتداد ایران فرهنگی" نیشاندەری ئیرادەی پاوەنخوازانەی دەسەڵاتە کە بیەوێ ئەو شتانەی پێویستییە بۆ ئەوەی مرۆڤی کورد، بانگهێشتی دۆخێکی ناسیاسی بکات.
بەڵام بەستێنی مەدەنیش لە هەوڵی خۆی بەردەوام بووە کە لە ئاراستەی کوردبوون کەمنەبێتەوە بەڵکوو زیاتر بخاتەسەری.
لەم ململانێیەدا دوو چەمکی دەسکەوت و دۆڕان، لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەەیە دا بەردەوام دووپات دەبێتەوە.
مرۆڤی کورد و بەستێنی مەدەنی، دەبێ وەک دەسکەوت بۆ ئەو بابەتانە بڕوانێت، بە مەرجێ مەیدان خاڵی نەکات و خۆی رادەستی رەوایەتی زاڵی سەپێنەر نەکردبێت.
رادەست کردن چیە و چۆنە؟
لە رەوایەتێکی رادیکاڵدا، ئەو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوانەدا مادامێ مۆڵەت و موجەوێزی لە لایەن دەوڵەتەوە پێدەدرێ، دەبێ بایکۆت بکرێت و هەرچەشنە بەشدارییەک دەبێتە خۆڕادەست کردنی رەوایەتی زاڵ و سەپاوی دەوڵەتی. و لێرەوە خاڵە ناتەباکانی عەقڵیەتی رادیکاڵ و بەستەری مەدەنی دەردەکەوێت. ناتەباییەک کە زیاتر دەرەنجامی دوو هێڵە و بزووتنەوەی کوردی تاهەنووکەش دەستەوەستان بووە لە باڵانسی ئەو دوو هێڵەدا.
رادەست کردنەوە چەمکێکە لە دوو گۆشەنیگاوە بۆی دەڕوانرێت، یەکەم: لە هەرچەشنە بەشدارییەک، بە واتای خۆڕادەست کردن دەزانێت و هەندێ جاریش باس لە ئەکتی سیاسی دەکات و ترسی خۆی ناشارێتەوە کە نابێ مرۆڤی کورد ناسیاسی بکرێت.
لە لایەکی تریشەوە بەشداریی لەو کۆڕ و کۆبوونەوانە نەک بە سیاسەت داماڵین نازانێت، بەڵکوو بە جۆرێک لە ئەکتی سیاسی و شوناسخوازانە پێناسەی دەکات و رادەست کردن بە چۆڵکردنی مەیدان دەزانێ و تەنانەت ئەم چەشنە پرۆگرامانە نەک وەک بەخشەندەیی دەسەڵات، بەڵکوو وەک مافێکی حاشاهەڵنەگر و دەرەنجامی تێکۆشانی بزووتنەوەی کوردی دەزانێت کە خۆیشی بە بەشێکە لەو بزاڤە و بەدواداچوونی بۆکردووە و پێداگرانە ئەیەوێت وەک مافێکی یاسایی بیسەپێنێت، بۆیە وەک ئەکتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بە ئاگابوون بە ماف و ناسنامەی کوردبوونەوە هەوڵی بۆداوە و بێگومانیش دەرکی بەوە کردووە کە تایبەتمەندییەکانی دەسەڵات ئەوەیە بابەتەکان بەو ئاراستەیەدا بشکێنێتەوە کە دڵخوازی خۆیەتی، بۆیە ئەمیش نایەوێ مەیدان چۆڵکات و بەتەوای رادەستی دەسەڵاتی زاڵی بکات و بە هێزێکی مەعنایی و مەعریفی، هەوڵی خۆیداواە و بەردەامیشە، ئەو هێزە مەعناییەش لە دەق و تێکست و بابەتە بەرهەم هێنراوەکاندا دەبینین.
لێرەدا یەک بابەت زۆر گرنگە، ئەویش ئەوەیە کە ئێمە سیاسەت بە چی ئەزانین، ئایا سیاسەت ئەو ئەکتەیە کە من دەیکەم یان ئەکت و جووڵەی کەسانی تریش ئەتوانێ سیاسەت بێت. روانگەی تاک رەهەندی بۆ سیاسەت و بچووک کردنەوەی چەمکی سیاسەت لە تەنگەبەریی رادیکالیزمێک، کە زیاتر تووڕەیی پێوەدیارە تا نەخشەرێیەکی روون و بەرچاو، سەرەتای هەڵەیەکە کە چەمکی سیاسەت داماڵین و ناسیاسی کردنی لێدەکەوێتەوە. جا ئەگەر ئەو ناسیاسی کردنە میسداقیی بکرێتەوە، دەبێ پێ بسووینە بەشێکی زۆر لە سامانی نەتەوەییمان، لە کۆڕی زانیاریی بەغداوە بگرە تا رادیۆ کرماشان و ناوەندی سەلاحەدینی ئەیووبی ورمێ و گۆڤاری سروە و هەموو ئەو بنکە و بڵاوگە چاپەمەنییانەی کە لە ناوخۆی کوردستان بوونیان هەبووە و ئێستاش هەیە.
کەوابوو، بەستێنی کۆمەڵایەتی و بەتایبەت نووسەران و رۆشنیبران کۆمەڵێکی دەستەوەستان و پاسیڤ نیە کە دەسەڵات هەرچۆنێک بیەوێت لەگەڵیا بجووڵێتەوە. بەڵکوو لەکاتی خۆیا و بەگوێرەی پێویست، هەم ئەکتی هەیە و هەمیش هەڵوێست.
@gutariniwe

لەکۆتاییدا، رەخنە گرتن لە یەکەم دانیشتنی خەڵاتی قەڵەمی هەژار زۆر پێویستە و نابێ رێگای رەخنە پەنکوێری هەندێ پاساوی ناڕەوا بکرێت.
ئەوانەی لەو کۆڕەدا بەشدار بوونە بێ گومان بەشێکی زۆری نووسەران و شاعیران و رۆشنبیرانی کورد بوون، قەڵەم کێشان بە سەر هەوڵ و تێکۆشانی نووسەران و رۆشنبیران، بێ گومان رەشکردنەوەی بەشێکی هەرەگرنگێ سەرمایەی نیشتمانیی ئێمەیە.