سەلام باشی ئەزیزم؟✖️

السلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە باشی ئەزیزم؟✔️

بە زیادکردنی چوار وشە 30 خێرت دەستدەکەوێ بۆیە لەدەست خۆتی مەدە و کورتی مەکەوە و بەس مەڵێ(سەلام)....
🪶..

ٲبو سهیل ، مامی ئیمام مالیک دەڵێ

عومەری کوڕی عبدالعزیز گفتوگۆی لەگەڵ کردم سەبارەت بە قەدەریەکان،

ووتم ، وایدەبینم ئیستیتابە بکرێن یان تەوبە دەکەن یان دەکوژرێن ،

عومەر وتی ئەمە بۆ چونی منیشە

مالیکی کوڕی ئەنەس و الحسن ـیش هەمان بۆ چونیان هەبووە.

|الٳبانة الصغری ١٦٠|📜
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
عبداللە کوڕی مسعود رضي اللە عنە ئەڵێت:

نَامَ رسولُ اللَّه ﷺ عَلَى حَصيرٍ،
فَقَامَ وَقَدْ أَثَّرَ في جَنْبِهِ،
قُلْنَا: "يَا رَسُولَ الله، لوِ اتَّخَذْنَا لكَ وِطَاءً"،
فقال:" مَا لي وَللدُّنْيَا؟ مَا أَنَا في الدُّنْيَا
إِلَّا كَرَاكِبٍ اسْتَظَلَّ تَحْتَ شَجَرَةٍ،
ثُمَّ رَاحَ وَتَرَكَهَا

رسول الله صلی الله علیە وسلم
لەسەر حەصیرێک نوست (حەصیر ڕایەخێکە لە گەڵای دارخورماو ئێستا لەنایلۆنیش دروست ئەکرێت و کە انسان لەسەری دانیشێت یان بخەوێت هێڵەکانی لەسەر پێستی بەئاشکرا دەرئەکەون) ، کە لەخەو هەڵسا شوێنی هێڵەکانی حەصیرەکە لەسەر لاشەی دەرکەوتبوو
ووتمان ئەی رسول اللە صلی الله علیە وسلم
با جێیەکی نەرمترت بۆ دابنێین، فەرمووی:
چیم داوە لە(خۆشیەکانی) دونیا، من لەدونیادا تەنها وەکو سوارێکم کە لە ژێر سێبەری دارێکدا پشوویەک ئەدات و ئەڕوات و جێی ئەهێڵێت..!

الترمذي (2377)
ابن ماجه (4109)
أحمد (3709)
واز لە ئافرەت و پیاوی سفور بێن
داخی گرانم عاباو نیقاب پۆشەڪان ڕیشدارەڪان باشە کاکی ڕیشدار و دادەی عابا و نیقاب پۆش ئەو خۆ عەرزڪردنەتان لە چیە؟سەبەبی بڵاوبوەنەوەی فیتنە ئێوەن جا بۆچی گلەیی لە وانی تر بکەین؟؟؟

ئیمام احمد ی كوڕی حەنبل (رحمه الله) زۆرترین خەفەتی خوارد ڪاتێڪ زانی شوهرەتی بۆ پەیدا بووە و خەڵڪ دەیناسێ.
ئایا زەڕوڕە ئەم هەموو ڕەسم بڵاوکردنەوە؟
#پیاوچاکان_خۆیان_دەشاردەوە_ئێمەش_خۆمان_عەرز_دەڪەین. چوین بۆعمرە سەیرمان کەن نویژدەکەین سەیرمان ڪەن قورئان دەخوینن سەیرمان ڪەن زڪردەڪەین سەیرمان ڪەن خیروصدەقەدەڪەین سەیرمان ڪەن بەداخەوە پیم نالین عیبادەت بۆڪی دەڪەن؟؟

لەڕێگای ئەوان دوورین بۆیە پیان ناگەین
🔻جا شتێڪۍ تریشتان پێ بڵێم خوشڪە بەڕێزەڪانم هەرڪاتێك زۆرتان گەرمابوو لەبەرەخۆتان زۆر ئەمە دووبارە بڪەنەوە

بڵێ: ئاگرۍ دۆزەخ زۆر گەرمترە لەم گەرمایەۍ هاوینە بەرگرە بگرە.

هەر ئەمە دووبارە بڪەنەوە ئیتر گەرمایەتیشتان لەبیردەچێت
.
گول چەندی سەری قورس بێت سەری شۆر تر دەبیت ئافرەتی حیجاب و نیقابیش هەرچەندی سەری قورس بێت سەری بەرز دەبێت .خۆش بەختی بۆ ئەو خوشکانەی لەپێناو اللە حیجاب و نیقابی شەرحی دەپۆشن.
ئیمامی ابن ابي عاصم لە کتێبی الزهد بابێکی دارشتوە بەناوی:

باس و بابەتێک دەربارەی دونیا و پاراستنی زمان و بێ دەنگی وە ( العُزلة )

عن عبدالله بن عمرو قال: قال رسول اللە ﷺ: من صمت نجا .

#رواە_ابن_مبارک_في_الزهد_الترمزي_والدارمي_واحمد📚.

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هەر کەس بێ دەنگبێت نەجاتی دەبێت.

روونکردنەوەی فەرموودەکە:

(بێدەنگ بوون) پێغەمبەری خوا ﷺ لەم فەرمودەیەدا مەبەستی بێ دەنگ بوونە وە قسەنەکردنە لەسەردەمی فیتنەدا و لەناو فیتنەدا وە قسەنەکردنە بەبێ عیلم!
وە کاتێک قسە بکەیت کە جێی خۆی بگرێت و سوودی هەبێت چونکە لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت:

پێغەمبەری خوا ﷺ : (مَن كانَ يُؤْمِنُ باللَّهِ والْيَومِ الآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا، أوْ لِيصْمُتْ..)

#رواە_مسلم (٤٧).📚

واتە: هەر کەسێک لە ئێوە باوەڕی بە اللە و بە ڕۆژی دوایی هەیە با قسەی خێر بکات یان بێ دەنگ بیت.

واتە قسە نەکات تەنها قسەی خێر نەبێت، وە قسەی خێریش تەنها قورئان و سونەت و ووتەی سەلەفە.

وە دەفەرمووێت:

(...إذا رأيتَ شُحًّا مطاعًا وهوًى مُتَّبعًا ودنيا مُؤثِرةً وإعجابَ كلِّ ذي رأيٍ برأيِه فعليك بخاصَّةِ نفسِك ودَعِ العوامَّ..)

#أخرجه_أبو_داود_٤٣٤١_والترمذي_٣٠٥_وابن_ماجه_٤٠١٤.📚

واتە: کاتێک بینیت خەڵکی پێداگربون لە بەدەست هێنانی دونیادا وە دوای هەواو هەوەسی خۆیان کەوتبون وە ژیانی دونیا تەئسیری هەبوو بەسەریانەوە وە هەموو خاوەن ڕاوبۆچونێک سەرسامبو بە راوبۆچۆنی خۆی ئەوکاتە دەست بگرە بە ( بخاصَّةِ نفسِك )

واتە : ئەو کۆمەڵە کەسەی کە نزیکن لێتەوە و ئەهلی حەقن و گوێ بۆ حەق دەگرن.
"هەندێ دەرفەت و شت هەبوون،
دەبوو لەدەستیان بدەیت،
گەر لەدەستت نەدایە،
خۆت تیادەچویت،
خەمبارمەبە بۆ ئەو شتانەی لەدەستت چوو"


❤️❤️🌝🌝🌎🌎
بەشێک_لە_کتێبەکانی_شِعَارُ_أصحَاب_الحَدیث_و_الرَّدّْ_عَلی_الجَهمِیّة.pdf
1.1 MB
- بەشێک لە کتێبەکانی شِعَارُ أصحَاب الحَدیث و  الرَّدّْ عَلی الجَهمِیّة .

لإبي أحمد الحاکم وإبن مندة .

https://workupload.com/file/jgXzQMZ7GrA
عن معاذ بن جبل أنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
ما عمِلَ آدمِيٌّ عمَلًا، أنْجَى له من عذابِ اللهِ من ذكرِ اللهِ.

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
هیچ کردەوەیەکی بەنی ئادەم وەکو زیکری خوا مرۆڤ رزگار ناکات لەسزای خوای گەورە

(صحيح الجامع/٥٦٤٤).
أْبُو هُرَیْرَةَ ⦅ رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ⦆ دەڵێت:
پێغه‌مبه‌ر ⦅ ﷺ ⦆ فه‌رموویه‌تی:

" يَقُولُ اللَّهُ تَعَالَى : أَعْدَدْتُ لِعِبَادِيَ الصَّالِحِينَ مَا لَا عَيْنٌ رَأَتْ، وَلَا أُذُنٌ سَمِعَتْ، وَلَا خَطَرَ عَلَى قَلْبِ بَشَرٍ ،

خوا گەورە فەرموویەتی:

بۆ بەندە چاڪەڪانم ئامادەم ڪردوە لە بەهەشتدا نیعمەتی وا نە هیچ چاوێك بینیویەتی، نە هیچ گوێیەك بیستوویەتی، نە بە خەیاڵ و دڵی هیچ ڪەسێڪدا هاتووە.

| صَحِیحُ الْبُخَارِي بِرَقَم: ⦅٤۷٨۰⦆

فێڵێکی مۆدێرنی کوڕان🙂 .....

یەکێک لەو شتانەی کە هەنێک لەکوڕان گرتویانە بەر کاتێک کچێک قسەی لەگەڵ ناکات یاخود نایەوێت توشی حەڕام و پەیوەندی ناشەرعی ببێت کوڕە دەڵێت : ؛" دڵمت شکاندوە گەردنت ئازاناکەم " هەندێک لەکچی ساویلکەو سادەش دەپرسن ئاخۆ تاوان بار نابن کەدڵیان دەشکێنن یان بلۆکیان دەکەن یان دەڵێن گەردنت ئازاناکەین ...

خوشکی بەڕێزم بەوشتانە مەخەڵەتێ ئازای دەکات یان نا کەیفی خۆیەتی ئەو تاوان بارە حەز دەکات با هەزار جار ئازای نەکات بۆیە مەخەڵەتێ گوێش بۆ ئەم شتانە مەگرە قسەی خوداپێش هەموو کەس بخە سنوری خوداش مەبەزێنە

#تەوبەو_گەڕانەوە
🌱
پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێ :

سەیری لە خۆتان بەرەو خوارتر بڪەن وە سەیری لە خۆتان بەرزتر مەڪەن, ئەمە شیاوترە بۆ ئەوەی ڪە بەبێ ڕێزی سەیری ئەو نیعمەتانە نەڪەن ڪە خودا پێی بەخشیون.

|صَحِیحُ مُسْلِمٌ بِرَقَم : ( 2963 ).📚
#تزوجة_امرأة"

💢قال أبوبڪر المالڪی ئەڵێت : ابن نصر الفقيه وتی: تزوجة امرأة حافظة لڪتاب الله وحافظة الموطأ ، صاحبة عبادة، وعلى هذا ڪله مادام لي معها سرور ثلاثة أيام متتالية قط.

💢ئەڵێت: زەواجم لەگەڵ ئافرەتێڪ ڪرد حافظ قورئان بوو وە ڪتێبی الموطٲیشی لەبەربوو ، خاوەنی عیبادەت بوو ، ئەفەرموێت: وعلى هذا ڪله مادام لي معها سرور ثلاثة أيام متتالية قط لەسەروو هەموو ئەمانەوە هەرگیز نەبوە سێ ڕۆژ بەدوای یەڪدا دڵخۆشبم لەگەڵی .

ــــــ
🔸ئەم پۆستە بەتایبەت بۆپیاوان ، مەرج نیەئەوەی عیلمداربوو بتوانێـت دڵت خۆشبڪات و حقی تۆبات یاخود بتوانێت تەبیعەتی لەگەڵـت بگونجێنێت ،وە ئافرەتانیش هەمان شێوە ـ پیاوی عیلمدار مەرج نیە ئیلا دڵت لەگەڵی خۆشبێت ـ چ ئافرەت یاخود پیاو گەر عیلمداربن و ڪاربەوعیلمە نەڪەن دڵخۆشو ئاسودەنابن .
🔴تێبینی: پەنابەاللەعزوجل بانگەشەی ئەوەناڪەم عیلمدار خراپبێ بەڵڪو عیلمدارنەبوو چ ئافرەت چ پیاو زەواجی لەگەڵ نەڪەیت ، بەڵام مەبەستی من لێرەدا ئەوەیە بەعیلم تێمەڪەون بەڵڪو #عەمەلڪردن بەو عیلمە گرنگە

📚الرياض : ٢/١٨٦
شَرحُ_السُّنَّةِ_لإمامِ_أبي_مُحَمد_الحَسَن_بن_عَلي_بن_خَلَف_البَربَهارِي11.pdf
2.2 MB
🍃شَرحُ السُّنَّةِ لإمامِ أبي مُحَمد الحَسَن بن عَلي بن خَلَف البَربَهارِي (٣٢٩ هـ) رَحِمهُ الله تعالی، بە کوردی..

ڕەحمەتی اللّٰه تان لێ بێت بڵاوی کەنەوە.
حَدَّثَنَا أَبُو الْيَمَانِ أَخْبَرَنَا شُعَيْبٌ حَدَّثَنَا أَبُو الزِّنَادِ عَنِ الأَعْرَجِ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( يُقَالُ لأَهْلِ الْجَنَّةِ خُلُودٌ لاَ مَوْتَ. وَلأَهْلِ النَّارِ يَا أَهْلَ النَّارِ خُلُودٌ لاَ مَوْتَ ).

ئەبو هوڕەیڕە (اللە لێی ڕازی بێت) دەڵێ: پێغەمبەری اللە ﷺ فەرموویەتی: بە خەڵکی بەهەشت دەگوترێ: ئەی خەڵکی بەهەشت ئێوە بە هەمیشەیی زیندوون و مردن نییە، بە خەڵکی دۆزەخ دەگوترێ: ئەی خەڵکی دۆزەخ ئێوە بە هەمیشەیی زیندوون و مردن نییە.

📖صحيح البخاري|٦٥٤٥|

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد
2024/05/11 04:31:49
Back to Top
HTML Embed Code: