کاتێ باران خۆ داوێتە باوەشی یەکەمین گوڵ و گەرنی دەکاتە تاتەبەردی ماچ و کرنۆش
پەپوولە نێڵ دەدا هەرتک باڵی بۆ سەما،
هیچ خەیاڵێک بەشم ناکا...بیکەم بە شێعر
مەگەر دەستەکانت
تاوێک لادەنە لای سینگم و
غەیرێکان لە ناو دڵم هەڵوێژێرن
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
پەپوولە نێڵ دەدا هەرتک باڵی بۆ سەما،
هیچ خەیاڵێک بەشم ناکا...بیکەم بە شێعر
مەگەر دەستەکانت
تاوێک لادەنە لای سینگم و
غەیرێکان لە ناو دڵم هەڵوێژێرن
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
Forwarded from هەناسەی ئەوین (shـ mahmoodi)
لێم تێبگە
من نەهێنی هاوارێک دەشێعرێنم
لە بەر ڕنووش ڕاساوە
زلـلەی ڕەهێڵەی سەر
ڕوومەتی خاشخاشکی لە سوور خووساوە
تۆش ماناترین ئیلهامی
لە کام قوتابخانه شەرحی دڵ دەکرێ؟
کام ئەنگووست چاوی هەتاو دادەخا؟
لە زنجیرەی هەوەس ڕادەپسکێ
فەلسەفە گێژ و ئاوەز دەخەوێنێ!
زەمەنی چاویلکەیە
کام فۆرمت لێ جوانە لە چاوی که
بە نەهێنی نەهێنێکانم بدۆزەوە
کۆتا شێعریش بخوێنەوە
سەربزێوە
ئێرە زەمەنی ئاویلکەیە......
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
من نەهێنی هاوارێک دەشێعرێنم
لە بەر ڕنووش ڕاساوە
زلـلەی ڕەهێڵەی سەر
ڕوومەتی خاشخاشکی لە سوور خووساوە
تۆش ماناترین ئیلهامی
لە کام قوتابخانه شەرحی دڵ دەکرێ؟
کام ئەنگووست چاوی هەتاو دادەخا؟
لە زنجیرەی هەوەس ڕادەپسکێ
فەلسەفە گێژ و ئاوەز دەخەوێنێ!
زەمەنی چاویلکەیە
کام فۆرمت لێ جوانە لە چاوی که
بە نەهێنی نەهێنێکانم بدۆزەوە
کۆتا شێعریش بخوێنەوە
سەربزێوە
ئێرە زەمەنی ئاویلکەیە......
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
Forwarded from هەناسەی ئەوین
شەوە و شەکری دەمی شێعرێ شکابوو
هەزار دەڕژێ لە دەسرەی شەو رڕژابوو
لە مەهتاوی هەناوی هەر تریفێک
خەمێ لەولا سەرینگەی دڵ خزابوو
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
هەزار دەڕژێ لە دەسرەی شەو رڕژابوو
لە مەهتاوی هەناوی هەر تریفێک
خەمێ لەولا سەرینگەی دڵ خزابوو
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
خۆشە خەڵوەتگەی دەروونم دڵ لە تۆ پڕ پڕ دەبێ
سەت برینم هەس لە سینه سەربەخۆ وا سڕ دەبێ
پێت وتم سەبرت لە سەودای دڵ هەبێ سووتا سەرم
کەی کەرەمداری دەکەیت و ئەو کوڵەی من کڕ دەبێ
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
سەت برینم هەس لە سینه سەربەخۆ وا سڕ دەبێ
پێت وتم سەبرت لە سەودای دڵ هەبێ سووتا سەرم
کەی کەرەمداری دەکەیت و ئەو کوڵەی من کڕ دەبێ
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
Forwarded from اتچ بات
ئەو بارانە لە تۆ دەچێ
پەنجەرەکان دەماچێنێ
تۆ هۆکاری ئەسرینی من
کییە هەور دەگریێنی
تەنکە تەنکە نەرم نەرم
پێلووی ویشکم دەژێتەوە
چەندە خۆشە ئەشک و باران
دەستە وملانن پێکەوە
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
پەنجەرەکان دەماچێنێ
تۆ هۆکاری ئەسرینی من
کییە هەور دەگریێنی
تەنکە تەنکە نەرم نەرم
پێلووی ویشکم دەژێتەوە
چەندە خۆشە ئەشک و باران
دەستە وملانن پێکەوە
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
Telegram
attach 📎
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ترپە ترپی بارانە دێ
زەوی ئامێز دەکاتەوە
تاسەی ویشکی ڕۆژانێکی
بە ڕێژنێکی دەشواتەوه
کەژ و کۆساری کوردستان
سەرمەستانە خۆ دەنوێنن
پیرۆزە وەرزی سەرهەڵدان
بەهار و باران هاتەوە
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
زەوی ئامێز دەکاتەوە
تاسەی ویشکی ڕۆژانێکی
بە ڕێژنێکی دەشواتەوه
کەژ و کۆساری کوردستان
سەرمەستانە خۆ دەنوێنن
پیرۆزە وەرزی سەرهەڵدان
بەهار و باران هاتەوە
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
Forwarded from اتچ بات
ئیستێ ڕەهایی
گوڵ زایەڵەی زەدەخەنەی بارانەکانە
باڵندەکان بەڵگەی ئەوینی هەڵفڕینن
هۆ و هۆکردی کرداری بێ باکانە دەربڕینن!
هەموو شەوێ مانگ گوێدێری هەناسەی خەونی دەستەوەستانی بەستە و سترانەکانە!
بەرەبەیان بەکاتی سەرهەڵدان، خۆر دەکەوێتە بەر ڕەهێڵەی نەوازشی سروەی سپێدە لەم مەڵبەندە، حەکایەتی بیدەنگی، دینی کوێر و کوترەکانە!
بەڵام ڕۆح پێبەندی یاسای چەقەسرۆی شار نییە!
چاوی شەقام لە باڵندە ئیلهام وەردەگرێ
ئادەم هاوتەریبی نیسێ نییە و لە هیچ و پوچی ژیان دەردەکرێ!
ئیزن بە ئارەزوو دەدرێ جەژنی لەدایک بوون بگرێ پێ هەڵگرێ!
عەشق گیان وەبەر مردوو دەنێ
ئیتر مەستی دەست لە ئاوەز هەڵناگرێ
ئنجا جیهان لە دووپاتەی کاتی هەرا هەرا، ڕەها دەکرێ!
پارێزگار نەزەری دەترازێ، لەخۆی لادەدا بە خوا دەنازێ!
کەس قسە لە قسمەت ناکا،
قەڵەم خۆی بە داوێنی پەنجەی سەوز و ناسکی سەماکەری خەیاڵ دەسپێرێ!
هەست گۆشەنشینی نێو هۆدەی شەرمی شێعرەکانی ئاوەژووی ژانی ژاوەژاوی ئەو ژیانە دەبێ!
شەهوەت لە بەحری زوڵاڵی زاتی خۆیدا تۆبە دەکا! خۆی ڕەها دەکا!
حەیا لە تکان دەخا، نا...قومێ حەیا دەخواتەوه
خەمی حەوت سەری دڵ دەخوا
لە زەوقی ئەندێشە دەدا
هەنووکە"چاو بە شەوارەی عەشق دەکەوێ لە ڕێ لادەدا
ئیستێ ڕەهایی، هەتا بڕستی دەسەڵات...
هەتا سەربەستی باڵی ڕادەخا!
شەیدا مەحموودی
پەخشان 1404/1/27🍀

لە تاقیگەی خەیاڵدا
وشەکان قاڵ دەکەمەوە
دەبن بە شێعر
هەوێن لەهەست دەدەم
دەمەیێ دەبێ بە شێعر
لە یادگەدا نەختێ خەم و تۆزێ هیوا و کەمێ ترس لێک دەدەم دەبن بە شێعر
لە فەلسەفە سەر دەر ناکەم
بەڵام لەبن هەموو دەلالەتێ
خۆم حەشار دەدەم هەتا شۆبەی نیگات دەمگرێ،... هەر بزر دەبم
ئەوجار خۆمم دەبم بە شێعر
لەو کاتەدا بمخوێنەوە!

✍ ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی گوڵان ( ۹ اردیبهشت) لە ساڵنامەی ئێرانیدا بە ڕۆژی کچان ناونیشان کراوە.
با #پیرۆزبایی ڕۆژی کچان لەو کچانە بکەین کە...لە ڕێگای سەربەخۆبوون و کارکردندا چەندین جار دڵیان شکا، بەڵام کۆڵیان نەدا.
بۆ کچە گەورەکەی خێزانەکە کە ناوەندی دڵی هەمووان بوو، بەڵام کەس نەیدەزانی لە دڵیدا چی دەگوزەرێت...
بۆ ئەو کچە کە کاتێک منداڵ بوو، سنووردار بوو بە دەستەواژەی "چونکە تۆ #کچیت"، بەڵام پاشەکشەی نەکرد.
با #ڕۆژی کچان پیرۆز بکەین بۆ ئەو کچەی کە باڵنجەکەی ژێر سەری زیاتر لە خێزان و هاوڕێکانی هەستی ڕاستەقینەی ئەوی دەزانی.
#پیرۆزبایی لەو کچە دەکەین کە هاوکات #دایکە بۆ هاوڕێکەی و هەمیشە ئیلهامبەخشە و پشتگیری دەکات...
ڕۆژی ئەوانەی که پێیان دەکۆتن، تۆ ناتوانی و ئیشی تۆنیە کە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت،
بەڵام لە کۆتاییدا نیشانیدا بە هەمووان
کە چەندە بەهێزه و ناوازەیە
ڕۆژت پیرۆز کچی مەزنی کورد

دەبا بەس من خەیاڵی خاو بڕێسم
لەبۆ پێبەندی هەنگاوی بوێرم
سبەینێش هاتوو ڕێگەش هاته کۆتا
مەگین هەر بەو مەحاڵە ڕابوێرم
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
لەبۆ پێبەندی هەنگاوی بوێرم
سبەینێش هاتوو ڕێگەش هاته کۆتا
مەگین هەر بەو مەحاڵە ڕابوێرم
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
گیان دەغەزڵا کاتێ هاتی هەستمت هەس دایەوە
گوێم لە مستی ئەڵقەکەت بوو گوارە بێ جێ مایەوە
پەسنی تەبعم باوی بەندی دڵ دەڵێ و دەیڵێتەوە
خەونی زاراوەم وەگێڕە بەو ڕەت و ڕاڕایەوە!
#شەیدا_مەحموودی
@hanasyaven
گوێم لە مستی ئەڵقەکەت بوو گوارە بێ جێ مایەوە
پەسنی تەبعم باوی بەندی دڵ دەڵێ و دەیڵێتەوە
خەونی زاراوەم وەگێڕە بەو ڕەت و ڕاڕایەوە!
#شەیدا_مەحموودی
@hanasyaven
لەدایکبوونم بوونێکی دیکە بوو بۆ هەموان
ئیتر نازانم ئەو بۆنە، بۆ من چ بوونێکی تێدابوو؟
بە بۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونم☺️
@hanasyaven
ئیتر نازانم ئەو بۆنە، بۆ من چ بوونێکی تێدابوو؟
بە بۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونم☺️
@hanasyaven
لەیەغدانی دڵم غەم قەد کراوە
قەوارێک پڕ بە بەژنم وا بڕاوه
کە مووروی چاوەکانم هاتە پسیان
خەیاڵی خۆش لە شێعریشم سڕاوه
شەیدا مەحموودی
@hanasyaven
قەوارێک پڕ بە بەژنم وا بڕاوه
کە مووروی چاوەکانم هاتە پسیان
خەیاڵی خۆش لە شێعریشم سڕاوه
شەیدا مەحموودی
@hanasyaven
Forwarded from هەناسەی ئەوین (شەیدا مەحموودی شنۆ)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عورفی عەڕەفەی ڕۆژوو، ڕۆژی تری قوربانی
هەم ڕۆح و دڵ وجەستە بیکەم بە قەزای گیانی
ئازایە لە گەردن دا، ئازادی نەکا گەرنم
ئازاری بدا گیانم تیغی کولی پڕ ژانی
ــــــــــــ
شەیدا مەحموودی
🌹هەموو ڕۆژێکتان جەژن و جێژنتان پیرۆز 🌹
@hanasyaven
هەم ڕۆح و دڵ وجەستە بیکەم بە قەزای گیانی
ئازایە لە گەردن دا، ئازادی نەکا گەرنم
ئازاری بدا گیانم تیغی کولی پڕ ژانی
ــــــــــــ
شەیدا مەحموودی
🌹هەموو ڕۆژێکتان جەژن و جێژنتان پیرۆز 🌹
@hanasyaven
ناقابیلە گیان قوربان، قوربانی دەری تۆ بێ
خوێناوی جگەر دەڕژێ سندووقی سەری تۆ بێ
ڕۆح قایمە دەرناچێ قۆچی دڵەکەم فەرموو
تیغت لە نەزەر دەرچوو، چاوم قەدەری تۆ بێ
#شەیدا_مەحموودی
@hanasyaven
1404/3/15
خوێناوی جگەر دەڕژێ سندووقی سەری تۆ بێ
ڕۆح قایمە دەرناچێ قۆچی دڵەکەم فەرموو
تیغت لە نەزەر دەرچوو، چاوم قەدەری تۆ بێ
#شەیدا_مەحموودی
@hanasyaven
1404/3/15
هەیبەتی شەڕەنگێزی ئەم ئێوارە وەچاوەکانت دەچێ
کاتێ کە تووڕەی و من دەسەڵاتی خۆشویستنتم نییە!
شەیدا مەحموودی
@hanasyaven
کاتێ کە تووڕەی و من دەسەڵاتی خۆشویستنتم نییە!
شەیدا مەحموودی
@hanasyaven
دەمارەکانی گۆی زەوی ژان دەکەن
پنجی دارستان چڵ دەدا
گوڵ زیز دەبێ
کانی فرمێسک دەوەرێنێ
باڵندەکان نائارامن
ئاسمان تڵخ و غەوری غەم بەرۆکی دەگرێ
کاتێ مرۆڤ دەست دەوەشێنێ!
شەیدا مەحموودی
@hanasyaven
پنجی دارستان چڵ دەدا
گوڵ زیز دەبێ
کانی فرمێسک دەوەرێنێ
باڵندەکان نائارامن
ئاسمان تڵخ و غەوری غەم بەرۆکی دەگرێ
کاتێ مرۆڤ دەست دەوەشێنێ!
شەیدا مەحموودی
@hanasyaven
Forwarded from هەناسەی ئەوین
بەیانە و چاوەکانت زوو هەڵێنه
چدی بێشکەی خەیاڵم ڕامەژێنە
هەتا بانگی بەیانی زیندەشەو بووم
لە زۆزانی ئەوینت دڵ شەوێنە
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
چدی بێشکەی خەیاڵم ڕامەژێنە
هەتا بانگی بەیانی زیندەشەو بووم
لە زۆزانی ئەوینت دڵ شەوێنە
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven