Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جوانییەکانی ژیان
ئەوین
بەهار
باران
نزا
گوڵ
بەرامەی خۆش
بزەی خۆشەویستان
هەموویان بەیەکەوە بۆتان ئاواتە خوازم❤️


بەیانیتان پڕاوپڕ لە جوانی

@hanasyaven
2🥰2👏1
Hesam_Eddin_Seraj-Bi_Man_Maro-Downloadgozar.ir(DownloadGozar.Ir)
Hesam_Eddin_Seraj-Bi_Man_Maro-Downloadgozar.ir(DownloadGozar.Ir)
خوش خرامان میروی ای جان جان بی من مرو ....مولانای جان.👌👌👌👌👌

حسام‌الدین‌سراج.

@hanasyaven
4👏2👍1
پێی کوتم مردن شکۆیە گەر لە ڕێی ئەشقا ببێ
گیانەکەم مردن لە کۆیە بێت و گیانی من بەرێ
ڕێگەکەی ڕیـشاڵی جەرگ و دڵمی وا بڕبڕ دەکرد
ئاخری پەیمانی بەست و عەهدەکەی بردە سەرێ

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ


@hanasyaven
4👏2👍1
شێعرەکانم وەڕێ کەوتون لە پێش خۆما دێنەوە لات
چەپک چەپک سڵاوی خۆم کردۆتە سەرگەردی باڵات

تەم و تاری ڕێگە دەبڕم بە ئاواتی دیتنی ڕووت
ڕەها ناکەم ئەو خەیاڵە تا وەدی هاتنی ئاوات


🔸شـەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
👏32
شێعر
سووک لە دایک دەبێ
قورس دەبێ لە پێخووستی ژین،
بە هەستێڪی پڕ لە ترس
بێ هەست دەمرێ...
دەستێکی دوور
لە نەدیوی جەستەتا
بەرامەی فڕینت پێ دەدا
ئەوە ئاوزینگی زیندەگانیە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
4👏4👍2
Forwarded from هەناسەی ئەوین (شەیدا مەحموودی شنۆ)
ئەوشۆ یادەکانم تەڕن
ئێوارێ وشەکانم چینێک گریابوون
وەبیر ئەو هەورە کەوتمەوە
جارێ پڕسی
چاوەکانت بە خەم کەوتوون؟
بە ئەسپایی وەڵامم دا
لە زکماکێوە هەر وابوون

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
3😢3🥰1👏1
بەیانە و نەوبەهاری خاکی کوردی
کەژ و لاپاڵ و لەند و چۆم و هەردی
بەهەشتێکی خودا پێداو ببینە
بە چاوی دڵ بە دیدەی سەر بە وردی


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ


🌺💐 هاورێیان بەیانیان باش 🌺💐


@hanasyaven
4👏3👍2🥰1
ئەوینم لە پەلکی گوڵی سووردا دیت،
کاتێ خوێنی دڵی هێنابووە تکا.

#شەیدا_مەحموودی. شنۆ




@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
4👏2👍1
عەشق تۆبە بە عەقڵ دەکا لە خۆفریودان و
شەیدایی دەکا بە ئایینزا،
ئەوەیە یاسای دڵ

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
🌾🍃🍂🌸🌼
@tavgaeawin
9👏2🥰1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆزگەکانم دەکەم بە هیوا
هەتا ڕێژنەی دڵی ئاسمانیت لە بارین بێ،
ڕوبار ڕوبار دادەخزێمە نێو باوەشی هەموو حەزەکانت، خەمەکانت دەوەرێنم
هەور دەبم بۆ بەهاری هەستەکانت🌸

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
8👏4👍2
دەتوێمەوە لە هەناوی ئەو بزەیی
لە تارمایی لێڵی ڕۆژێک
پێشکەشت کرد
کێ نەیاری پێکەنینە...
ئەمڕۆ یاسا دەنووسمەوە
لە شێوەتان لێوی هیلالی دەکڕمەوە
هێور هێدی بە نیانی ڕووبەرگی خەم
لە وڵاتی شەو بە کازیوەی شەرمنی ڕۆژ
دەسڕمەوە
چەند بەهێزە ئەو ئەوینە...


شەیدا مەحموودی شنۆ



═══‌‌‌‌༻🍁༺‌‌‌═══
@hanasyaven
6👏3
Forwarded from اتچ بات
محکوم بە شیدایی شدم
در عشق او چون او شدم
5👍1
بۆ دڵپڕی
پڕی لە پێکنین
بۆ پێکەنین پڕی لە دڵ
بۆ دڵ پڕی لە دڵنیایی
تۆ غەزەڵ نی
قەسیدێکی بێ بنی
تۆ خەون نی
خەوێکی بێ مردنی
هەجو ناکەم
تۆ ڕاستەقینەترین
جەفەنگی منی
لە هەڕاجستانی هەتاو دا
ئاسمانی ترین
تینی
لە نساری خەیاڵم دا ونی
تۆ نەقارەی نقار و
قاموسی
ساختەچی شێعری ژنی

شەیدا مەحمودی شنۆ


@hanasyaven
4👍3👏3
مامۆستا شکۆی دیمەنی ئەندێشە و مەعریفەیە
مامۆستا باڵایەک بە بەرزی ئاسمان و ڕووناکیەک بە ڕۆشنی هەتاوە
وێژە و وشەی فڕینی نوورە لە تاریکستانی زەینی خامۆش
تۆ لە ترۆپکی پەرستشی خودای
و دەستەکانت گیراترین دوعان
نیگات بەهارێکە سروشتی ڕۆح گوڵڕێژ دەکا
وتارت گەڕیانی هێز و وزە و ئاوەزە بۆ دەماری ژین...


یا خوا پیرۆز بێ ڕۆژی مامۆستا و خوا مامۆستایانی دڵسۆز بۆ گەل و نیشتمان بپارێزێ و سەرکەوتوو و سەرفیراز بن

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
4👍3👏2
هەموو ڕۆژێ نمێک لە نازاوی گوڵێ
لە ژوانی هەتاوێ
لە تامی ئەوینێ
دەکەم بە سەد ئاڵای سەوز
لە گوێسوانی دڵێ
بە دەم زەردەی دەمێ و نازی حەیرانێ
دەخەمە ناو دەستە سڵاوێکی بۆندار کە جیهانێک بەڵێنی لە نێوقەد گرێ داوە
مەرحەبا لە گوڵ و بەیان و خۆر...
کە شەرحی ئەحواڵی شێعرەکانن
لە جیهانێ
لە دەنگێ
لە پرچێ
کە توانەوە لە هەناوی سترانێ...

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
5👍1👏1
کفنم کردن ئەو خۆزگانەی
زەمانێک تاکە هێمای فڕینم بوون
من باڵندەی ڕسراوی نێو فەرشی خەیاڵی باتڵم
کە تەمەن دێت و پێم لێدەنێ!


#شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
😢63👍1👏1
Forwarded from هەناسەی ئەوین (#sɦ/ maɦmoodi)
ئادەی خەو!
تاوێک وەرە باوەشی چاوەکانم
دەمێکە شەو لیێ ڕاکردووم
هەستی ئاڵوبۆڵ
لە باغیلکەی بەر زریانی سڕستاندا
بەر لە گەیشتن هەڵوەریوە
مان مەگرە خۆم ئاوارەم
تۆ لەکام وڵات دامەزرێنم
کەس تا ئێستا لە بێداری
ئاوەدانێکی نەدیوە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
5👏3👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەیانەی من تەنیا ڕووداوی چاوەکانی تۆیە!
کاتێ بەڕووی منا هەڵدێن


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

بەهارتان باش🌸


@hanasyaven
6👍1
2025/07/13 19:12:06
Back to Top
HTML Embed Code: