Telegram Web Link
ناوەناو وا دێت و ئەمما پووخته بێژە گێژ دەبم
هێڕ و وێڕ ئەمنم بەسەر ژیری ئەوا دابێژ دەبم

نالییە ناهێڵێ هێڵی هۆنەکەی بشکێ بە کەس
ژاره هەست و هەر به ژاکی وێژەکەی ساڕێژ دەبم


#شەیدا_مەحموودی

@hanasyaven
6👏6
لەتکێک لەخۆ

لە مەملەکەتی وجوود، ڕۆچوو
لە ڕۆشنایی ڕۆحەوه، ئارام
هەتا نەقری تاریکانی نەفسەوه، فەریاد
مرۆڤ، لە ماکەی خاکەوە بوو بە ئاسن
لەفڕکەی نێو دەمارەوه، ڕووبارە
لەوسەر ئەوسەری لەش، شەکەت
لە کەباری حەزەوە، ترس
لە فامینی تامەوە، سەرپێچی
لە زانینیەوە، وسکووت بوون!
لە پەلەقاژەی سەربەستێوە، قەفەس
لە هانکەی نانەوە، برسی
بانگهێشتی زنەی بیرە بە پیری...
تا لەخۆ چوون و چوون
لەتێکی بەر لە ئەجەل
دە سێبەردا نیقاب لە ئاوێنە لادەدا
غەورێکی تۆخ بە دەسرەی ئەزموونەوە دەسڕێتەوە
ئایندە بە زمانی ڕابردوو خوڵق دەکا
دادەمەزرێ بەکاتی ئاگایی
ئەو نازانێ کامڵبوون کەتنێکە بە دڵ، خەیاڵ
خەونێکە دەکەوێته تەعبیرێکی غەریب
زیندوویەکی بێ پایانە
لە سەرمەقولاتی نێو زگەوه
هەتا ڕاسانی گۆڕیچەکان
دایکایەتی بۆ حەیات دەکا
جەهەنەمی ژین بۆ بەهەشتی مەرگ دەگرەو دەنێ!

#شەیدا_مەحموودی

@hanasyaven
👏72
2025/10/20 08:00:49
Back to Top
HTML Embed Code: