Telegram Web Link
کە مەودا و  هێڵی یەڵدامان درێژە
هەناری سووری مێژوومان بە چێژە
دەقرتێنێ شەوی ڕەش چرکە چرکه
بەیانی ڕوون و ڕۆژی،  ڕێژە ڕێژە


شەیدا مەحموودی شنۆ


@hanasyaven
4👍2👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کە تای سەرما لەشی دارانی داگرت
هەور هات و پزسکی تاوی داگرت
ئەوا سوڵتانی زستان هاتە حوکمێ
سەمای باڵی مەلی زۆزانی  ڕاگرت


شەیدا مەحموودی شنۆ


@hanasyaven
6👍1👏1
Forwarded from اتچ بات
بەفرانبار پڕە لە تاوانی نەبارین
هەور لە ژان چۆتەوە و حاشا لە چەتر دەکا
چەتوونە چللە چاوەکانی چلوورە ببەستێ
و تەزوو بکەوێتە گیانی ئیلهامی شێعڕێکی بەفراووی، دڵ دەکورکێنێ بۆ ترووکەی تەنکە بەفرێک و من بێنووی پەنجەرە بمگرێ
تۆش بە نیگایەکی گەرمتر لە گڕی ناو پەنجەکانت
ساتێ میوانم کەی بۆ شەقام...
ئێستە من زستانێکی وێرانم
و تۆش وەرزێکی هێندە چەختی
نە بات پێ دادێ  نە باران
پێ لەسەر هەستی زەوی دادەگری...

شەیدا مەحموودی شنۆ

18بەفرانباری 1402

@hanasyaven
12👍3
چەند فڕینت ماوە هێشتا سەرکەوی کەژوانی کورد
شاخ و هەردت تاقە شوێنە، مەرقەدت جێژوانی کورد
قامەتی ڕەندت ڕنووی کرد تەختی ڕەندۆڵەش ڕما
پێگەیشتوە ئێستە ڕژدت ڕەوگەیە و ڕێژوانی کورد

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven

#بۆ_شاخەوانانی_ڕەندۆڵە
1402/10/23
👍65👏1
خۆشەویستم هەتا ئێستا
نیگای وێڵم لە دووی بەفر قەتیس مابوو
کە بەفر هات
بۆ نازانم
چاوم لە وێنەکانت ڕامابوو

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
24/10/ 1402/

@hanasyaven
6😢5👍2
ڕونوو پشتت شکێ پشتت شکاندم
کە وا ڕۆڵەت لەبن سینگت خەواندم
ئەمن هاوماڵی شاخ و بەرد و دارم
بە زەبری شاخەوە ئەژنۆت چەماندم

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
6👍2
شاخەوانی کوردم و ئەو ڕێگەمە و نابڕێتەوە
کەوتە ناسنامەی شوناسم لێمگەڕێ ناسڕێتەوە

پێیەکانم بێ قەرارن دەچنەوە شوێنی قەرار
بەفر و کڕێوە دەبەستن قەولی ئەوساڵم لە پار


پشت لە مێژە پشتی داوە بەو کەل و کوێستانەدا
سەربهورێکی قەدیمە و ڕەنگە قەت سەرلانەدا

عاشقی دەردم کە نەمبێ دەیکڕم با پێ بچم
ڕازی ژینم کۆدی کۆنە من لە بۆ وی ملکەچم

بۆ کەساسی؟ گیانی من باڵندەیە دەفڕێ لە کەل
ئەو کەلە ئاوماڵی کۆنە گەردەنی ئازا کە گەل

خۆم لە ڕیشەی بەردەڵانم با ڕەوەز پێم هەڵنەکا
چۆن ڕەقیبە بۆ هەناسەم ئێستە ویش با هەڵدەکا

من لە گەڕیانی هەناسەی گەردەلول دەگرێ لەشم
ئەو لە سۆزی بای هەناسەم کۆ دەکا عیشوە و کەشم


شەیدا مەحموودی شنۆ


بۆ شاخەوانەکانی چیایی ڕەندۆڵە

@hanasyaven
👍9👏7
فرچکی گرتۆە بە دەردان ئێستا دایکی نیشتمان
جەرگی سووتاو لەمێژە هەم بە بەفرو بۆردومان

خەم لەدوی خەم دادەبارێ چەنگی داگرتوە لە دڵ
ڕەحمێ ناکا هەم بە زارۆک یا بە مەردی شاخەوان

ئێستە ڕۆژێکە کە ڕەندێک باڕنێک داکا لە بۆم؟
گەردشێک کا کەتنێ هەڵکا داببارێنی خەمان؟

با ڕنوو بپسێ و سەرەو ژێر بێتەوە بڕمێ بەڵام
من بە قەد لووتکە لە باڵام لێم وەدی دێن "مەردەخان"

خوێنی یەکڕیزی دەجۆشێ شادەمەرگم گەر بچم
قەت نەمردوم با بزانێ زاوزۆ دەگرێ زەمان

سەت شەڕف باریوە ئەمڕۆ سەت کەڕەت هەستامەوە
ناهومێد و ڕووشکێن و دەست بەتاڵ بوو ڕووی نەمان

من بە گەرمی های هەناسەو ڕۆحی تازەم لێ ڕوا
بوونە هێما بۆ هەوێتم هەم لە مردن شادومان

پڕ بە کوێستان و شەقام و پڕ بە دڵتان ژیامەوە
هەر بە هیوا هەڵدەگیرسێم دێنمەوە من شاتومان


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven

بۆ هەموو ئەوکەسانەی مەردانە هەڵوێستیان نیشان دا
بەفرانباری 1402
12👍4👏2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چ مۆسیـقایە ئەمڕۆ ئاسمانی
سەمای باران و بەزمی هەورەکانی
قەتارەی بەست لەسەر بستووی خەیاڵم
هەزار ئەفسوونی تێدا قەترەکانی

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
7👏1
قەڵەم بەشی هەستم ناکا
دڵم بەشی ئەوینت،... هیچ
ئەی سەرکردەی نیشتمانی ڕۆح
شاسواری مێرگی ئارەزووم
هێمای پەخشانی ڕازاویم
یادت لە دەخمەی خەم خزاوە
لە پشت خەیاڵی ژەنگاوییم

شەیدا مەحموودی شنۆ


@hanasyaven
5👍2
از اندوە عبور کردە، عبادت کردیم
از عشق حذر کردە، سیادت کردیم
تندر شب بە سپیدی نرسد چون
من و تو بە نرسیدن عادت کردیم

شیدا محمودی

@hanasyaven
👏42
شابەیتی شێعری نیشتمان، بەردی خمی هەستی بەسۆم
شەودێزی شەوگاری خەمان، هەر چی خەمە بۆ تۆی دەخۆم
ئاوماڵی موڵکی ڕوومەتم سوور بوو بە سوێندێکی قورس
گەر لێکەوێ باوی هونەر لاڕێ بەرەو ڕێگەت دەڕۆم

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
4👏4
بەیانە و نمنمی هەستت لەکۆیە
لە سۆی سرتەی سڵاوت دڵ بەسۆیە
بەیانیت باش دە خەو لادە لە چاوت
چ خێرە خۆری مەیلت وا نەدۆیە؟

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
11
هەڵبژێرە بێدەنگی تا کاتێ
شەو دەمرێ
خۆر گڕ دەگرێ
دوو جۆر بژی ئێستە هەرچی نەهێنیە بیکە بە خەم و هەڵی ڕێژە
دواجار هەرچی بیرەوەریە بیکە بە ئەوین و هەڵی مژە
ئێرە دووڕگەی ویشکاوەکیانە
زیندەوەری نێو خەم و ئەوین


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
6👏4
لایەی کوردانەی زمانی دایە
چاوەی دیرۆکی ژینی تێدایە
نامرێ ئەو کەسە زمانی ماوە
بۆ مانی گەلان زمان هێمایە

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

پیرۆزە ڕۆژی زمانی دایک🌹❤️

@hanasyaven
👍43
بەیانە و دادەگیرسێ تیشکی تاوت
بەتاڵی کە تەلیسمی خەو لە چاوت
لە خێڵی تێکشکاوی شەو مەترسە
کە جیلوەی داوە ئاخێزانی ناوت

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
8
چاوەکانم جووتێ باڵن هەڵفڕیون
ڕێگەی تاسەیان بڕیون
بۆ هەزارەی ئاواتی دڵ
سەدان ئاوازیان چڕیون
چاوەکانم جووتێ شێعرن
دەستی ناسکی شەویان
بە ژوانی هەستێ بڕیون

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
7
2025/10/29 08:02:58
Back to Top
HTML Embed Code: