Telegram Web Link
از اندوە عبور کردە، عبادت کردیم
از عشق حذر کردە، سیادت کردیم
تندر شب بە سپیدی نرسد چون
من و تو بە نرسیدن عادت کردیم

شیدا محمودی

@hanasyaven
👏42
شابەیتی شێعری نیشتمان، بەردی خمی هەستی بەسۆم
شەودێزی شەوگاری خەمان، هەر چی خەمە بۆ تۆی دەخۆم
ئاوماڵی موڵکی ڕوومەتم سوور بوو بە سوێندێکی قورس
گەر لێکەوێ باوی هونەر لاڕێ بەرەو ڕێگەت دەڕۆم

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
4👏4
بەیانە و نمنمی هەستت لەکۆیە
لە سۆی سرتەی سڵاوت دڵ بەسۆیە
بەیانیت باش دە خەو لادە لە چاوت
چ خێرە خۆری مەیلت وا نەدۆیە؟

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
11
هەڵبژێرە بێدەنگی تا کاتێ
شەو دەمرێ
خۆر گڕ دەگرێ
دوو جۆر بژی ئێستە هەرچی نەهێنیە بیکە بە خەم و هەڵی ڕێژە
دواجار هەرچی بیرەوەریە بیکە بە ئەوین و هەڵی مژە
ئێرە دووڕگەی ویشکاوەکیانە
زیندەوەری نێو خەم و ئەوین


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
6👏4
لایەی کوردانەی زمانی دایە
چاوەی دیرۆکی ژینی تێدایە
نامرێ ئەو کەسە زمانی ماوە
بۆ مانی گەلان زمان هێمایە

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

پیرۆزە ڕۆژی زمانی دایک🌹❤️

@hanasyaven
👍43
بەیانە و دادەگیرسێ تیشکی تاوت
بەتاڵی کە تەلیسمی خەو لە چاوت
لە خێڵی تێکشکاوی شەو مەترسە
کە جیلوەی داوە ئاخێزانی ناوت

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
8
چاوەکانم جووتێ باڵن هەڵفڕیون
ڕێگەی تاسەیان بڕیون
بۆ هەزارەی ئاواتی دڵ
سەدان ئاوازیان چڕیون
چاوەکانم جووتێ شێعرن
دەستی ناسکی شەویان
بە ژوانی هەستێ بڕیون

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
7
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#دلا نزد کسی بنشین که او از دل خبر دارد

@hanasyaven



مەڕامی عاشقی ڕێگەی جودایە
نەزەرگەی عاشقان دینی خودایە
ئەوەی دڵداری ڕێگەی نازەنینە
لە بۆ ئایینەکەی گیانی فیدایە

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
3👏3
اندک اندک می رسد اینک بهار خوش بە حال روزگار

هێدی هێدی دێتە گوێ دەنگی بهار
خۆش بە حاڵی ڕۆژگار🌱🌱🌱

@hanasyaven
4
لەمەرگ ئەستەمتری و لەژین شیرینتر!
کامت هەڵبژێرم؟

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
5
عەرووز و قافیەیی عەشقم
لە شەش خشتەی ئەوینی تۆ
چ پێودانگی لە بەحری دڵ
دەبێتە هاو قەرینی تۆ؟

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
👏5
یاڕەب لە سنووری بەندەگی لامداوه
بژوێنی ژیانی پاقژییم ژاکاوە
هاکا نەدەیە دەستی نەفس، ئەم نەفسەم
ئێستاش کە هومێدی دەرکی تۆم لاماوە


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
4👏2
هەموو ڕۆژێ نمێک لە نازاوی گوڵێ
لە ژوانی هەتاوێ
لە تامی ئەوینێ
دەکەم بە سەد ئاڵای سەوز
لە گوێسوانی دڵێ
بە دەم زەردەی دەمێ و نازی حەیرانێ
دەخەمە ناو دەستە سڵاوێکی بۆندار کە جیهانێک بەڵێنی لە نێوقەد گرێ داوە
مەرحەبا لە گوڵ و بەیان و خۆر...
کە شەرحی ئەحواڵی شێعرەکانن
لە جیهانێ
لە دەنگێ
لە پرچێ
کە توانەوە لە هەناوی سترانێ...

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
6
Forwarded from اتچ بات
بوی بهشت

با صدای زیبای حسام الدین سراج

@hanasyaven
4
مانگی هەنگوێنی دڵانە دانێ ڕۆحت بۆ سەفەر
بێنە سامانی نزاکەت ڕێگە سەخەت و پڕقەدەر
گەردی تاوان هێندە نیشتووە باری دڵ هەڵناگڕێ
چاو بشۆرە دڵ بگۆڕە ئەو کەمەش نەدرێ هەدەر


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
7👍1
ئاگری سووتانی من وا چوارشەم و هیچشەم نیە
ئەو گڕەی گرتوویە گیانە کاری شۆلەی  شەم نیە
سووری ئاگر ڕەنگه ڕەنگی لەو دڵەم وەرگرتبێ
با بسووتێ من خەلووسم، لەو گڕەی کێشەم نیە

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
3
لە دارستانی دونیادا بەری تاڵی حەرامێکم
لە ئەنجامی هەموو فەڕزێک وەڵامی هەر سەلامێکم
لە خوڵقی خلقەتی باری نمەی هەستی قەڵای مێرم
کە من سەروای هەموو ژینم لە فەرموودەی کەلامێکم❤️

#شەیدا مەحموودی شنۆ


@hanasyaven
3👏1
لە ڕێبوارنی ڕێگەی دڵ، بپرسە دینی دڵداری
چ فەڕزێکە بەجێی دێنن، دڵی شکیاوە غەمباری
لە سەر ئیزنت دەڵێم قوربان، بفەرموو ڕێگە هامارە
ئەگەر نەختێ ئەوین بێنی، لەسەر بەرماڵی دینداری

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
👏51
سروشت بەردەوام لەسەر شووشەی چاوەڕوانی خۆی بە پیتی سەوز دەنووسێ بەهار!
بەهاریش وردە نازێکی ئاڵ، بزێکی تەسک و ماچێکی سووک بە پەنجەرەی چاوانیدا دەکا، دەڵێی دڵی ئەوینداری لە باڵی پەپوولێکی لکاندوە هێدی و نەرم قیامەتێک مانا دەکا کە مردن سەرفەراز بێ و باران دەکا بە هەگبە، بۆ ترپەی دڵی گوڵ، هروژمی سەرشێتی شەتاو
و ئاڕایشی پێدەشتەکانی نیشتمانی پێ دەکا
کە پڕن لە فێنکایی بۆ دڵ و ڕەواقن بۆ ڕۆح و نەشەی دەروونن.
با نیگای نیازمان بکەینەوە، دڵنەوازترین ئاواز بچڕین بۆ دەسپێکی ساڵ، لەنێو گەرووی باڵندەکانەوە هەتا  گرڤەی ئاگری نەورۆز و گرمەی گەڕیانی لاوان کە بەقەرا قەبارەی مێژوویەک ئاواتن! و لە تۆڵەی زستان زۆرەبانی لەگەڵ زەوی دەگرن
ئیمە نەتەوی گڕ باوەڕ و بڕواین
ژین دێنین بۆ ژیان تین دێنین بۆ گیان

ساڵی نوێتان پیرۆز بێ
دڵتان تەژی لە ئەوین ژیانتان پڕاوپڕ لە خۆشی❤️

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
👏43
تێهەڵکێشان و بەرەو پیری شێعری مامۆستا هەڵگورد


بەهار

ڕووخاوە ڕنووی بەندەنی ئاران
ئاوزینگی چلە و مەرگی نەیاران
دیلانی چیا و ڕمبەی سواران
خەملیوە چیا هەر وەکوو جاران

"وا هاتەوە سەیرانی بەهاران"

وەرزی سڕ و کڕ وا بە سەفەر چوو
زستان و زوقم کاتی بەسەر چوو
مزگێنـێ درا سەخڵەتی دەر چوو
هاژە و هەڕەشەی وا بە هەدەر چوو

"بۆژانەوە کەژ و چێنکی بناران"

بڕوانە بەرەو دیمەنی سەحرا
سترانە بە دەم خەندەی شەوبا
مەستانە شکا تێک چووە سەروا
شێواوە خەتی شاعیری "شەیدا"

"گوڵ دێنێ بەرەو ژوانگەیی جاران"

ڕاسانی پەت و پەرچەم و بەندێر
شەمزییوە شەقی ڕوومەتی شەوگێڕ
بازاڕی نەمـا مەرحەمی مەیگێر
بەو حاڵەوە چی ماوە لە سەردێڕ

"تارای دەشەنی گوڵشەنی تاران"

نەورۆزە موبارەک لە گەلی کورد
تین و شەبەقی ئاگری نەمرود
ناگا بە کلەی کڵپەی هەڵگورد
شلێرە شکۆی دا بەلەشی تورد

"چۆن بوونە پەنا و پاڵی هەژاران"

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
4👏2
2025/07/14 03:18:30
Back to Top
HTML Embed Code: