Telegram Web Link
بەیانە و نمنمی هەستت لەکۆیە
لە سۆی سرتەی سڵاوت دڵ بەسۆیە
بەیانیت باش دە خەو لادە لە چاوت
چ خێرە خۆری مەیلت وا نەدۆیە؟

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
👍43👏2😢2
شەوە و شابازی هەستی دڵ فڕیوە
خەویش بۆ چاوی بێداریم  فریوە

زرینگاوه خەیاڵت وەک شەوی ڕەش
لە ڕۆحم خەون و هوشیاریت دزیوە

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ


@hanasyaven
8👏3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەیان کورتترین غەزەلی ئەوینە
لە سەرەتای هەتاو ڕا دێتە سەروای دڵ
هاوریشمی خاوە، لە بسکی مەستی شنەبا
دێتە ژوانی ژین و خولیایەکی سوکبار لە جەستەی گەرمی هیوا دەبەستێ و پەیوەستی ڕۆحی نەسرەوتووی چەند دێرێک یادەوەری نەنووسراو دەکا...

شەیدا مەحموودی شنو

ڕۆژتان باش ڕۆژگارتان پڕخۆشی

@hanasyaven
6👍1🥰1👏1😢1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چ مۆسیـقایە ئەمڕۆ ئاسمانی
سەمای باران و بەزمی هەورەکانی
قەتارەی بەست لەسەر بستووی خەیاڵم
هەزار ئەفسوونی تێدا قەترەکانی

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
4👍2🥰1👏1
ئیلاهی ئەهوەنی گیان و هەناوی
دنەی هەوری، گڕ و نووری هەتاوی
لە ڕازی سەربەمۆری دڵ دەزانی
عەیب پۆشی، گوناهی دوور لەچاوی


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
6👍1👏1
Forwarded from هەناسەی ئەوین (mahmoudi)
خۆر و مەهــ ،کۆڕی مەلاییک مەجمەعی کەون و زەوی
دەست بە سینە دێنە خزمەت گیان فیدا و سەر نەوی
من کە شەیدا بووم بەجارێ یاغی و سەودا سەرم
هەر بە قوربانی کەسێ بم جارێ تۆی دێتە خەوی


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
👍43👏2
تێهەڵکێشان و بەرەو پیری شێعری مامۆستا هەڵگورد


بەهار

ڕووخاوە ڕنووی بەندەنی ئاران
ئاوزینگی چلە و مەرگی نەیاران
دیلانی چیا و ڕمبەی سواران
خەملیوە چیا هەر وەکوو جاران

"وا هاتەوە سەیرانی بەهاران"

وەرزی سڕ و کڕ وا بە سەفەر چوو
زستان و زوقم کاتی بەسەر چوو
مزگێنـێ درا سەخڵەتی دەر چوو
هاژە و هەڕەشەی وا بە هەدەر چوو

"بۆژانەوە کەژ و چێنکی بناران"

بڕوانە بەرەو دیمەنی سەحرا
سترانە بە دەم خەندەی شەوبا
مەستانە شکا تێک چووە سەروا
شێواوە خەتی شاعیری "شەیدا"

"گوڵ دێنێ بەرەو ژوانگەیی جاران"

ڕاسانی پەت و پەرچەم و بەندێر
شەمزییوە شەقی ڕوومەتی شەوگێڕ
بازاڕی نەمـا مەرحەمی مەیگێر
بەو حاڵەوە چی ماوە لە سەردێڕ

"تارای دەشەنی گوڵشەنی تاران"

نەورۆزە موبارەک لە گەلی کورد
تین و شەبەقی ئاگری نەمرود
ناگا بە کلەی کڵپەی هەڵگورد
شلێرە شکۆی دا بەلەشی تورد

"چۆن بوونە پەنا و پاڵی هەژاران"

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
5👍3👏2
شێعر
سووک لە دایک دەبێ
قورس دەبێ لە پێخووستی ژین،
بە هەستێڪی پڕ لە ترس
بێ هەست دەمرێ...
دەستێکی دوور
لە نەدیوی جەستەتا
بەرامەی فڕینت پێ دەدا
ئەوە ئاوزینگی زیندەگانیە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
6👍3👏1
ڕۆحێک بۆتە دیلی جەستەم
دڵێک قۆزاخە دەپسێنێ
لە ناو مندا دەژێتەوه
خۆی لە ڕۆحمدا دەخزێنێ
زیندووترم لە ئەو جارەی
لەدایک بووم بە کاتی ژین
ئاوەدانترین تەنیایم
کەس ئەو بێدەنگیە نەشکێنێ!

#شەیدا_مەحمووی_شنۆ

@hanasyaven
5👍4
دامەمێنە سەر هەڵێنە
هەموو دەمێ بەیانیە
هەموو دەمێ پڕیشکی خۆر
دەستی سەختی چیا ڕادەمووسێ
چاو هەڵێنە!
هەموو ڕۆژێ ڕووباری مەند ڕچەشکێنێ عێلی وڵاتی ئیشکارۆیە
سەیر بکە سینگی زەوی
کۆشکی هەزار باڵندەیە
ئەو ساتەی کە قەفەس شکا
پەنای هەزار هەزار پێڕۆگەیە
دامەمێنە سەرهەڵێنە
هەموو دەمێ بەیانیە........

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
5👍5
دووری لەمن نیزیکترین قەدەری دڵ
چاو هاتە سەر پەسن و خەتی نەزەری دڵ
وەرزی حەزم چوار دەی سەوز بەدی دەکا
ڕێکەوتی بوونم تۆی ئەتۆ شەرەری دڵ


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
8👍2👏1
من هەڵە دەکەم
یا ئەو تەمەنەی منی بەهەڵە تا ئێرە هێناوه
من تاوان دەکەم
یا بەتاوانی ژیان بارگەی مەرگم تێک ناوە
من شاعیرم
یا شەیدایی وشەکانی لەناو ڕۆحم هەڵێنجاوە
من دوو دڵم
یا قسەی مفتم لە یاسای خۆم زۆر ڕۆناوە؟


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
👏6👍51
Ey Namat Az Delo Jan ~ Music-Fa.Com
Alireza Eftekhari ~ Music-Fa.Com
ای نامت از دل و جان

🗣
#علیرضا_افتخاری

ای نامت از دل و جان
در همه جا به هر زبان، جاری است
عطرِ پاک نفست؛
سبز و رها از آسمان جاری است…
نورِ یادت همه شب در دل ما
چو کهکشان جاری است

تو نسیم خوش نفسی
من کویر خار و خسم!
گر به‌ فریادم نرسی؛
من چو مرغی در قفسم…

تو با منی اما من از خودم دورم

چو قطره از دریا من از تو مهجورم

با یادت ای بهشت من آتش دوزخ کجاست؟!
عشق تو در سرشت من، با دل و جان آشناست…

چگونه فریادت نزنم؟
چرا دم از یادت نزنم در اوج تنهایی؟
اگر زمین ویرانه شود…
جهان همه بیگانه شود
تویی که با مایی

@hanasyaven
4👍3🥰1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەیانەی من تەنیا ڕووداوی چاوەکانی تۆیە!
کاتێ بەڕووی منا هەڵدێن


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

بەهارتان باش🌸


@hanasyaven
8👍2
ڕۆژێک دادێ چاوانی دوور
بۆ هەوێنی خەمەکانیان
یادت دەکەن
کێ هەنووکە وا هەمێتی وە دڵ داوە؟
لە دوورەڕێی ئاواتەکانی مژگرتوو، بەڵێن دەدەن!
خۆ بشۆرن بە باران و چوارڕێی مەرگ ببەزێنن
هیڵی سوورە، ئەوینی سەوز
لێی تەپەڕن...
بە تاڵووکه
ڕێگەکانی بێ سەرەنجام
لێت ڕادەکەن
هەر ئەلێرە وچان بدە
کەمێ دوورتر کۆتایی دێ
سنووری ڕۆح...

#شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
4👏2👍1
قربان آن غارتگرم کان دل نه تنها می برد
تاراج جان هم می کند، دین هم بیغما می برد

#شیخ_بهایی

قوربانی ئەو تاڵانکەرەم دڵدز نەبوو گیانانی برد
پاوانی گیانی کردووە هەم دین هەم ئیمانی برد


وەرگێر: #شەیدا_مەحموودی

@hanasyaven
6👍2👏2
دەتخوێنمەوە

دێڕ دێڕی نیگاکانت
کە لە وەرزی بوون ژیاون دەخوێنمەوە
نامهەوێ هیواکانی کادۆکراوت بگەڕێنمەوە
لە سووچێکێ گۆی زەوی دەیانچێنم
لە داهاتووی باراناوی ساڵێکی ڕوون
دەڕوێنەوە
دەتبینمەوە....
بە بۆنەکەت دەتناسمەوە
خەفەتی ئەم خەوە نەتگرێ!
سووکە مەرگێکی شیرنە
مەودایی پێگەیشتنێکی بەشکۆیە
با کاوێژ بکا مردن
مێژووی ڕووهەڵماڵاو!
لە ڕەوتی پیرەیاسا دەس هەڵناگرێ
بنواڕە ئەم زاینگە پەنگ دەخوا
هەموو ڕۆژێ نێوکی من و تۆ
دەبڕنەوە.......
بە ڕێژنگی ژانێکی سوور!
لە مەتەرێزی زیندەواران
قۆنداغەی سبی دەپچڕێنین.....
کێل لە دووی کێل سەر هەڵدێنن
کەچی بە ڕەشنووسێکی هەتڵە
ڕۆژژمێری لە دایک بونمان
دەنووسنەوە....



#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
👍54👏2
عورفی عەڕەفەی ڕۆژو، ڕۆژی تری قوربانی
هەم ڕۆح و دڵ وجەستە با بێ قەزای گیانی
سا بێنە لە گەردن دە ئازادی بکە ڕۆحم
ئازاری مەدە قوربان عافوو بکە تاوانی


جەژنی قوربان
جەژنی دڵدانە ئەزموونی ئیمانە
شووردنی بوغز و ڕق و زەلیل کردنی شەیتانە
دەرفەتی دڵخۆشیی و جەژنی چاوپۆشیە
دەنگی یەگڕەنگی و هێمای یەکدەنگییە
جەژنی قوربانی کردنی گیانه بۆ گیانان
سونبولی ئەوینە لە لووتکەی پەیمان
قوربان یانی ترۆپکی خۆنەویستی
لە یاریگای خۆشەویستی

جەژنتان پیرۆز
ژیانتان تەژی لە ئەوین و ئاشتەوایی❤️

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
10👍2👏1
Forwarded from هەناسەی ئەوین (mahmoudi)
بە ویستی دڵ بەرەو بەروار وگۆڕی
دەڵێن تەقدیرە ئەو چاران دەگۆڕی

خومار و خێل و پەتیارە و کڵوڵین
لە چەختی چارەنووسە هەر کزۆڵین

لە پای زەنجیری دیلی دادەنیشین
هەتا ئەژنۆ لە زڵکاوین، خەنیشین!

هەموو ڕۆژێ تەمەن ئێوارە دەگری
بەیانی ژین بڕی ڕسکانە ئەمری

بەمن بێ ڕاحتی گیانم بمێنێ!
خەموو دەردو تەزووی ژانم نەمێنێ

بە ئێش و ئاە و ئازارن سڵ و سڕ
دەپۆشین دەردی بێگاری کپ و کڕ

لە من ڕایە ستەم بۆمن ڕەوایە
ڕمێنی زۆرە زۆری ئەو خەتایە


لە فیتی خۆمە تەنگە و تاوی تاوان
کە هێز و پێزی هەستی کردە پاوان


هەتا ڕۆژێ نچڕژێنی دڵی خۆت
لە خەمساری نەڕوخێنی دوو ئەژنۆت

نەگۆڕە باوی گەردوون، دڵ ئەسیرە
قەدەر تەقدیری هزری ژیر و بیرە


(ٳنَّ اللّهَ لا یُغَیِّرُ ما بِقَومِِ حَتّی یُغَیِّرُ ما بِٲَنفُسِهِم)


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
5👍4👏3
2025/10/23 13:43:51
Back to Top
HTML Embed Code: