کەس وەکوو من سەخت و بێپەروا نەبوو
بۆ شەڕی دڵ لەشکری ڕۆم وا نەبوو
عەشقەکەی هێند ئاگرینه بۆ دڵم
شاندی عەقڵم هات و ئەو هەر چا نەبوو
شەیدا مەحموودی
@hanasyaven
بۆ شەڕی دڵ لەشکری ڕۆم وا نەبوو
عەشقەکەی هێند ئاگرینه بۆ دڵم
شاندی عەقڵم هات و ئەو هەر چا نەبوو
شەیدا مەحموودی
@hanasyaven
فێنکە شنەی ئەو بەیانه
لە پەنجەکانی تۆ دەچوو
ئاڵۆزی کرد قژەکانم
تەزووی خستۆتە نێو گیانم
ماچ دەچێنی لە لێوانم
کەمێک پەردەکە لادرا
دیتم شنە، هەناسەت بوو
هەستم خستە نێو باوەشت و
پەنجەرەکە زوو داخرا
شەیدا مەحموودی
@hanasyaven
لە پەنجەکانی تۆ دەچوو
ئاڵۆزی کرد قژەکانم
تەزووی خستۆتە نێو گیانم
ماچ دەچێنی لە لێوانم
کەمێک پەردەکە لادرا
دیتم شنە، هەناسەت بوو
هەستم خستە نێو باوەشت و
پەنجەرەکە زوو داخرا
شەیدا مەحموودی
@hanasyaven
ئیلاهی ئەهوەنی گیان و هەناوی
دنەی هەوری، گڕ و نووری هەتاوی
لە ڕازی سەربەمۆری دڵ دەزانی
عەیب پۆشی گوناهی دوور لەچاوی
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
دنەی هەوری، گڕ و نووری هەتاوی
لە ڕازی سەربەمۆری دڵ دەزانی
عەیب پۆشی گوناهی دوور لەچاوی
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
بڕوا بکە هەروا دەڕۆم
لێت دوور کەوم
چاو دەگێڕم
وا خەیاڵ و شەیدای دڵم لێم زیز بوونە
بەجێ ماون
پێیان بڵێ وەڕێ کەون
بڕیارم داوە بسرەوم...
#شەیدا_مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
لێت دوور کەوم
چاو دەگێڕم
وا خەیاڵ و شەیدای دڵم لێم زیز بوونە
بەجێ ماون
پێیان بڵێ وەڕێ کەون
بڕیارم داوە بسرەوم...
#شەیدا_مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
Forwarded from هەناسەی ئەوین (شەیدا مەحموودی شنۆ)
ئەوشۆ یادەکانم تەڕن
ئێوارێ وشەکانم چینێک گریابوون
وەبیر ئەو هەورە کەوتمەوە
جارێ پڕسی
چاوەکانت بە خەم کەوتوون؟
بە ئەسپایی وەڵامم دا
لە زکماکێوە هەر وابوون
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
ئێوارێ وشەکانم چینێک گریابوون
وەبیر ئەو هەورە کەوتمەوە
جارێ پڕسی
چاوەکانت بە خەم کەوتوون؟
بە ئەسپایی وەڵامم دا
لە زکماکێوە هەر وابوون
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
Forwarded from هەناسەی ئەوین
بەیانە و نمنمی هەستت لەکۆیە
لە سۆی سرتەی سڵاوت دڵ بەسۆیە
بەیانیت باش دە خەو لادە لە چاوت
چ خێرە خۆری مەیلت وا نەدۆیە؟
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
لە سۆی سرتەی سڵاوت دڵ بەسۆیە
بەیانیت باش دە خەو لادە لە چاوت
چ خێرە خۆری مەیلت وا نەدۆیە؟
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
Ghame Yar
Mokhtabad (Www.BestMusik.Org)
تصنیف بسیار زیبا و خاطره انگیز
غم_یار
با صدای : عبدالحسین_مختاباد
آهنگساز: عبدالحسین_مختاباد
آلبوم: تمنای_وصال
تنظیم : حسین_فرهاد_پور
@hanasyaven
غم_یار
با صدای : عبدالحسین_مختاباد
آهنگساز: عبدالحسین_مختاباد
آلبوم: تمنای_وصال
تنظیم : حسین_فرهاد_پور
@hanasyaven
Forwarded from هەناسەی ئەوین
کفنم کردن ئەو خۆزگانەی
زەمانێک تاکە هێمای فڕینم بوون
من باڵندەی ڕسراوی نێو فەرشی خەیاڵی باتڵم
کە تەمەن دێت و پێم لێدەنێ!
#شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
زەمانێک تاکە هێمای فڕینم بوون
من باڵندەی ڕسراوی نێو فەرشی خەیاڵی باتڵم
کە تەمەن دێت و پێم لێدەنێ!
#شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
بە دەم شەوی شکستی ئاخرین شێعر
بووم بە تەزوو
تەختەسەهوڵێک لە سینگم
ترپاندنێکی بێ حەزوو
یەک ئیشاڕە...
سووتاندی ڕۆحی ئارەزوو
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
بووم بە تەزوو
تەختەسەهوڵێک لە سینگم
ترپاندنێکی بێ حەزوو
یەک ئیشاڕە...
سووتاندی ڕۆحی ئارەزوو
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
لە بێدەنگیدا عیرفانیترین شێعر هەڵدەبژێرم
دەچمە بەهەشت
هەر کە ئاوێنە دەمبینێ
پڕمەی گریان قاوم دەدا
بە سەدان هاواری دۆزەخی
دەمسووتێنێ!
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
دەچمە بەهەشت
هەر کە ئاوێنە دەمبینێ
پڕمەی گریان قاوم دەدا
بە سەدان هاواری دۆزەخی
دەمسووتێنێ!
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
Forwarded from هەناسەی ئەوین
ئیلاهی ئەو بەیانە هەر بەخێرێ
هەر ئەوڕۆمان بەدڵتربێ لە پێرێ
ئیلاهی هەر هەموومان بێ بەڵا بین
نە شەیتان و نە دوژمن پێن نەوێرێ
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
هەر ئەوڕۆمان بەدڵتربێ لە پێرێ
ئیلاهی هەر هەموومان بێ بەڵا بین
نە شەیتان و نە دوژمن پێن نەوێرێ
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
قورسترین ئازارەکان
هاوارەکان دەخنکێنن
بەڵام ئاوزینگی بێدەنگی
لە ناختدا بەدی دێنن
تەواوی ڕۆح سەنگساروو
مەرگێکی ڕەق ئەسپایی
دادەچێنن ......
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
هاوارەکان دەخنکێنن
بەڵام ئاوزینگی بێدەنگی
لە ناختدا بەدی دێنن
تەواوی ڕۆح سەنگساروو
مەرگێکی ڕەق ئەسپایی
دادەچێنن ......
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
پێی کوتم مردن شکۆیە گەر لە ڕێی ئەشقا ببێ
گیانەکەم مردن لە کۆیە بێت و گیانی من بەرێ
ڕێگەکەی ڕیـشاڵی جەرگ و دڵمی وا بڕبڕ دەکرد
ئاخری پەیمانی بەست و عەهدەکەی بردە سەرێ
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
گیانەکەم مردن لە کۆیە بێت و گیانی من بەرێ
ڕێگەکەی ڕیـشاڵی جەرگ و دڵمی وا بڕبڕ دەکرد
ئاخری پەیمانی بەست و عەهدەکەی بردە سەرێ
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
Forwarded from هەناسەی ئەوین
هەموو ڕۆژێ نمێک لە نازاوی گوڵێ
لە ژوانی هەتاوێ
لە تامی ئەوینێ
دەکەم بە سەد ئاڵای سەوز
لە گوێسوانی دڵێ
بە دەم زەردەی دەمێ و نازی حەیرانێ
دەخەمە ناو دەستە سڵاوێکی بۆندار کە جیهانێک بەڵێنی لە نێوقەد گرێ داوە
مەرحەبا لە گوڵ و بەیان و خۆر...
کە شەرحی ئەحواڵی شێعرەکانن
لە جیهانێ
لە دەنگێ
لە پرچێ
کە توانەوە لە هەناوی سترانێ...
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
لە ژوانی هەتاوێ
لە تامی ئەوینێ
دەکەم بە سەد ئاڵای سەوز
لە گوێسوانی دڵێ
بە دەم زەردەی دەمێ و نازی حەیرانێ
دەخەمە ناو دەستە سڵاوێکی بۆندار کە جیهانێک بەڵێنی لە نێوقەد گرێ داوە
مەرحەبا لە گوڵ و بەیان و خۆر...
کە شەرحی ئەحواڵی شێعرەکانن
لە جیهانێ
لە دەنگێ
لە پرچێ
کە توانەوە لە هەناوی سترانێ...
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
ئەمن ئێسک دەخۆمەوە و
فرمێسکەکان دەکرمێنم
بە دڵڕەقی لەدایک بووم
پێچەوانەکان دەخوێنم
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
فرمێسکەکان دەکرمێنم
بە دڵڕەقی لەدایک بووم
پێچەوانەکان دەخوێنم
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
شەیدای خۆرم،
خەبەرهێنی گڕی ئەوین
لە ڕۆژهەڵات،
لە چوارستونی سەرزەوین
سووری خوێنی ڕۆژئاوامە لە سیلە چاوی ئاسمان
دەنووسمەوە بەیان وەرە
ئێمە
لە خەویشدا هەر ناخەوین
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
خەبەرهێنی گڕی ئەوین
لە ڕۆژهەڵات،
لە چوارستونی سەرزەوین
سووری خوێنی ڕۆژئاوامە لە سیلە چاوی ئاسمان
دەنووسمەوە بەیان وەرە
ئێمە
لە خەویشدا هەر ناخەوین
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven