Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چ مۆسیـقایە ئەمڕۆ ئاسمانی
سەمای باران و بەزمی هەورەکانی
قەتارەی بەست لەسەر بستووی خەیاڵم
هەزار ئەفسوونی تێدا قەترەکانی

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
5🔥4👍1
Forwarded from هەناسەی ئەوین (* maɦmoodi)
پاییز کە دێ هەر باس باسی هەڵوەرینە
من پێی دەڵێم
ئەو دەسپێکی شێعری سەوزی ڕاپەڕینە
خەزان خەزنەی زێڕینی خەیاڵی
لە خەو ڕابوون و
بەرەنگاری گەرمەمەرگی بێ برینە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
👏128👍1
پاییزەپەخشان


تۆ لە زکری ئەم دارستانە زێڕینە قژ هەڵۆەریۆە چت زانیوە
وەرە با لە ژێر سەمای زریوەڕێژی ئاسمانی پاییز
دەروێش ئاسا مەستانە شۆڕشێک هەڵایسێنین بەتینی ئەوین
مەلیچکەی دەستی زەوی مەگرە، ئێستا سەرقاڵی داڕنینی قاپۆڕی شەکەتیە
وەرە و پێکەنینێک ڕاوەشێنەو باوەشێنی ئەم ئاگرە بکا
ئەم نسارەی لە هەواری هەڵبەستی هەتاوی هاویندا سەرت وێدەکرد لە هەڵفڕینەو ڕۆحی زووخم گرتووی بە سۆندی سووتانەوە لە شەقامی بۆخاوی چاوەکانمدا پیاسە دەکا و کەزی شلک و کەسکی کەژینی ژینی بە تاڵان برد
وەرە بلاوێنەوە کاتژمێرە خەواڵۆکەم ئەو بە کاتی خەو کۆک کراوە و من بە کاتی پێوانی کاوان
چ وەسوەسەێک لە پێڵاوەکانی نیشتوە نۆرەی بزووتنەی من نادا؟
من لەخورێنی دەچمە شەڕی شەقامەکان و هەر کە هاتی قوومێ ئارەزوو ئەنۆشم و تۆش لاشەی شەرمی ئەو شەڕابەت کۆ بکەوە با مەستی لە بڕەو نەخا و سنووری نێوانمان نەشکێ
لەو دیاردە دوورەدەستە دوێنێ لاپەڕێکی ڕێ لێگووم بوو لە لاپاجەی پەیجێکی نەهێنی هانای بۆ هێنابووم
دەیکووت هاواڵەکانی لە ژێر دەستاڕی چەکمەکاندا هەڵوەریون و هێنامەوە سەر چڵەپۆپەی بەرزترین
بەهار و هەرچی زەردی بوو لێم داڕنی
وەرە بنواڕە ڕاپەڕینی ئەم ڕۆژ ژمێرە چ مێرانە نەوەد نامەی نەنووسراو دەنێرێ و نەهێنی نەکووتراوەکان
چاپ دەکا و چیرۆکی چارەنووسی چەتە چەلاخەکان دەنووسێتەوە
نا ئەو نامەحڕەمە نامۆ نیە و هەموو ساڵێ قەڵەمەکان مارە دەکا و مێژوی مردن بە مەرەکەبی مەراق تۆمار دەکا و منیش بە قۆشەنی
قۆشمەی وشەی شێتەوە هەر وا دێم و دێم تا دەگەمەوە ئەو هەڵبەستەی لە مستیدا بەستوویەتەوە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
👏84🔥3
Forwarded from اتچ بات
#چوارپارە پاییز

سۆزەناز و  فێنکەوازی پاییزان
دڵ لە هەستی زەردەباوی تێ دەگا
هەلهەلەی زریان و هەمبازی تەزوو
سوور لە سەردی کۆتەیە وا پێ دەگا


ڕۆژی نمداری چەتوون و چەتری سەر
هەڵدەچۆڕێ  چاوەکانی هەورەتاڵ
من دڵێک ژوانی ژیانم گرتە بەر
وەک خەزانێ وا خزیبێتە خەیاڵ

پێ لە پەرگاری گەڕیدەی سەرسەری
دادەنێم، سووتان و سووڕان ساختەچین
سازی سۆدرەی ساڵ و مانگی سەرگوزەشت
دێت و دەڕوا دەرکەیه و پێیدا دەچین

داوی ژین دابی لەسەر سوێندی ئەوین
عاقڵە هەر دەستبەتاڵ و دەستبەسەر
کێ هەوای ئەوگاری جوانی پێ کەوت
ناژێ  ژین هەر دوو دەراوی دەربەدەر

ئەو دەمی دونیا دەواری داکوتا
هێڵی دوو چاوی بەغیلان زارە زار
چاوچنۆکن چەند بڵێی بۆ شاییی دڵ
بل لەوی وا خۆی کەوێتە دارەدار

چاو زرینگا زڕشەوی زامی بەزاند
زۆرەبانی نێت و تایپ و قامکەکان
حەزفڕین و هەڵبڕین و ئەبتەری
وا دەکەن واجب ببن وا وادەکان



شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
10👏4🔥1
Masto Divaneh
Hamidreza Khojandi
جانا به خرابات آ، تا لذّتِ جان بینی
جان را چه خوشی باشد، بی صحبتِ جانانه؟

🪶 مولانا

@hanasyaven
5👍2🔥2👏2
بیانیت باش هەموو بێنووی ژیانم
بتاوێنــە لە شـەوگاران، نەبانم
مچوڕکی دا نسارستانی ڕۆحـم
بەخێر هاتی کە وا خێرە بەیانم

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
10👏4
نێردراوێک لەوبەری سێبەرکان

دڵم کوشرا
چەند دڵۆپێ خەمی ڕژایە کاسەی چاوم
لە جەمی شەوا لە برسێتی نێو خەوا
یەکترمان دەخواردەوە
گەلۆی زەمان هێشتا لە پشت دیواری
کارەساتی داهاتوو
زاری داپچڕیبوو
تەمای داهێنانی منی دەگرت
من لە قەڕەپەستەی زەینیدا
لەوبەری سێبەری کەلەکەی
لەتێک مرۆڤ بووم
بە خەونی سیاقەڵەمێک
بووم بە تابڵۆی دەستەمۆی پێشانگای ئیشاڕەی
نێردراو
شەوەی شێعر دامرکابوو
تازییەباری پەلکە هاوریشم و
دەنکی وەریوی مژۆڵ
و هەنارە ژێر چەپۆکەکان...
مەجلیس گیرا
  سێبەرەکان
بڕیاریان دا دابەش کرێ مێشک و
بە مردووی بچێندرێین
سارا سارا گوڵەحەسڕەتەی لاڵ بڕوێننەوە!
هیچ وەرزێک وەرزێرەکانی گومڕای ڕانەگرت
من لەو سیڕاتەموستەقیمەدا
لە گەرووی بارانەدا دەستخەتی
مانگ و گوڵ و گەنمم دەکردنه ستران.....


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven

22 ڕەزبەری 1403
👏73😢1
Forwarded from اتچ بات
غەزەل پاییز


دڵبەری  پاییزی هەستم ژوانی دڵتەنگی دەوێ
زەبر و زەنگی ئەو خەیاڵە موشتەری مەنگی دەوێ

ئەو دەمەو ئێوارەکانی بێسوبات و سەرسەری
هەستی باران تێکەڵی با کێشی هاوسەنگی دەوێ

واقی وڕما ئەو گەڵایەی بێ گلەیی کەوتە خوار
ئێستە وا بۆ سووکەساتێ خەونی ئاستەنگی دەوێ

با دەڕەخسێ سامی دەشکێ بادەدا داوێنی گوڵ
بۆ دەلیلی هەڵوەراندن شەرح و فەرهەنگی دەوێ

دڵبەرانەی شک دەخاتە تەشک و داوێنی چیا
ڕووتوقووتی بەژنی داران دادی یەکدەنگی دەوێ

سوورهەناری هەندەروونی هەڵدەپڕژێ گەرم و سوور
ئەو لە ڕێزمانی خەزانە و زەردەئاهەنگی دەوێ

ڕۆژمێری وەرزی شەیدای چوارهەواری ئەو دڵەم
پەڕپەڕی شێعری شەکاوە و پڕ لە ئاوەنگی دەوێ

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
9🔥5👏3👍2
Audio
غەزەل پاییز


دڵبەری  پاییزی هەستم ژوانی دڵتەنگی دەوێ
زەبر و زەنگی ئەو خەیاڵە موشتەری مەنگی دەوێ

ئەو دەمەو ئێوارەکانی بێسوبات و سەرسەری
هەستی باران تێکەڵی با کێشی هاوسەنگی دەوێ

واق و وڕما ئەو گەڵایەی بێ گلەیی کەوتە خوار
ئێستە وا بۆ سووکەساتێ خەونی ئاستەنگی دەوێ

با دەڕەخسێ سامی دەشکێ بادەدا داوێنی گوڵ
بۆ دەلیلی هەڵوەراندن شەرح و فەرهەنگی دەوێ

دڵبەرانەی شک دەخاتە تەشک و داوێنی چیا
ڕووتوقووتی بەژنی داران دادی یەکدەنگی دەوێ

سوورهەناری هەندەروونی هەڵدەپڕژێ گەرم و سوور
ئەو لە ڕێزمانی خەزانە و زەردەئاهەنگی دەوێ

ڕۆژمێری وەرزی شەیدای چوارهەواری ئەو دڵەم
پەڕپەڕی شێعری شەکاوە و پڕ لە ئاوەنگی دەوێ

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven

دەنگی سێحراوی
مامۆستا: عومەر ڕەسووڵی
10👍3👏1
Ala Ya Ayohal Saghi
Shahram Nazeri
دلا نزد کسی بنشین
که او از دل خبر دارد...

شهرام ناظری

@hanasyaven
5🔥3👍1
پێی کوتم مردن شکۆیە گەر لە ڕێی ئەشقا ببێ
گیانەکەم مردن لە کۆیە بێت و گیانی من بەرێ
ڕێگەکەی ڕیـشاڵی جەرگ و دڵمی وا بڕبڕ دەکرد
ئاخری پەیمانی بەست و عەهدەکەی بردە سەرێ

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ


@hanasyaven
9👍4👏3
@mastanekazemi مستانه
ز عشقت _ سامی یوسف
در این دیر پر از محنت بسی سختی پذیرفتم
به این اندیشه تا روزی شراب معرفت نوشم
در این عالم تو را دارم تو را دارم به تنهایی
وصالت غایت عمرم در این ره همچنان کوشم

@hanasyaven
3👍3🔥2👏1
مرگ گریبان درد را می درد
و من درد را در گلو می گریم
چە شکوهی در اشک
چە عیشی در یاد
و من سرآغازی از هیچ...

شیدا محمودی

@hanasyaven
👏93😢2
من دانەدووی شێعرەکانتم
نە کۆتام و نەسەرەتا
لاشەم گڵکۆی سەبووریە و گەرنم هەودای هێڵی بوغزی
پڕ لە شکی غەریبی و بەتاڵ لە ئاشنایی خۆم،
خەونی کۆتا
من ئەکتەری پێکەنینی بزەی ڕووتم
بەردەستی چەند هەستی ڕووتم
 قوربانی دوو قیامەت و
هەر له وەهمی شەرما سووتم
دا، دامشارن
من لە تەک یاساکانا جووتم
لەبەر چاوتان دۆزەخێکانیش لەبارن؟
لە ژیاننامەی خەونەکانم
قارەمانێکی دەست بەسراوم
خۆم سزا دا
خێوی ئازار و بێ تاوانێکی تەمێ کراوی دادگای قەومی عەقڵ هەڵپەسێراوم...


#شەیدا_مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
👏9👍65
ئەو ئەسرینەی دەخزێتە خوار
شیلەی ڕۆحی بریندارە
ئەو ئازارەی دێتە زمان
هەمان شێعرێکی خوودارە
شاکاری سووکی سووتان و
کۆتایین هێزی بڕیارە


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
9👍3👏2
پێکێک لەهەست دەدەم ئەمشەو
هوشیارانە مەستیم دەوێ
لە تایفەی شاعیرانم
حەسڕەت لە چاوم ناکەوێ
یاڕەب دڵیش عەوڕەتێکە
حیجاب داوێمە سەر ئەوێ!



شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
11👍2👏2
کفنم کردن ئەو خۆزگانەی
زەمانێک تاکە هێمای فڕینم بوون
من باڵندەی ڕسراوی نێو فەرشی خەیاڵی باتڵم
کە تەمەن دێت و پێم لێدەنێ!


#شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
5😢5👏4
پاییز وێنەی عەشقێکی ناوەختە
جگە لە هەڵوەرین
ئەنجامێکی تری نییە...

#شەیدا_مەحموودی


@hanasyaven
9👍4🔥1😢1
2025/10/21 14:19:38
Back to Top
HTML Embed Code: