Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ترپە ترپی بارانە دێ
زەوی ئامێز دەکاتەوە
تاسەی ویشکی ڕۆژانێکی
بە ڕێژنێکی دەشواتەوه
کەژ و کۆساری کوردستان
سەرمەستانە خۆ دەنوێنن
پیرۆزە وەرزی سەرهەڵدان
بەهار و باران هاتەوە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
11👍3👏1
Forwarded from اتچ بات
ئیستێ ڕەهایی

گوڵ زایەڵەی زەدەخەنەی بارانەکانە
باڵندەکان بەڵگەی ئەوینی هەڵفڕینن
هۆ و هۆکردی کرداری بێ باکانە دەربڕینن!
هەموو شەوێ مانگ گوێدێری هەناسەی خەونی دەستەوەستانی بەستە و سترانەکانە!
بەرەبەیان بەکاتی سەرهەڵدان، خۆر دەکەوێتە بەر ڕەهێڵەی نەوازشی سروەی سپێدە لەم مەڵبەندە، حەکایەتی بیدەنگی، دینی کوێر و کوترەکانە!
بەڵام ڕۆح پێبەندی یاسای چەقەسرۆی شار نییە!
چاوی شەقام لە باڵندە ئیلهام وەردەگرێ
ئادەم هاوتەریبی نیسێ نییە و لە هیچ و پوچی ژیان دەردەکرێ!
ئیزن بە ئارەزوو دەدرێ جەژنی لەدایک بوون بگرێ پێ هەڵگرێ!
عەشق گیان وەبەر مردوو دەنێ
ئیتر مەستی دەست لە ئاوەز هەڵناگرێ
ئنجا جیهان لە دووپاتەی کاتی هەرا هەرا، ڕەها دەکرێ!
پارێزگار نەزەری دەترازێ، لەخۆی لادەدا بە خوا دەنازێ!
کەس قسە لە قسمەت ناکا،
قەڵەم خۆی بە داوێنی پەنجەی سەوز و ناسکی سەماکەری خەیاڵ دەسپێرێ!
هەست گۆشەنشینی نێو هۆدەی شەرمی شێعرەکانی ئاوەژووی ژانی ژاوەژاوی ئەو ژیانە دەبێ!
شەهوەت لە بەحری زوڵاڵی زاتی خۆیدا تۆبە دەکا! خۆی ڕەها دەکا!
حەیا لە تکان دەخا، نا...قومێ حەیا دەخواتەوه
خەمی حەوت سەری دڵ دەخوا
لە زەوقی ئەندێشە دەدا
هەنووکە"چاو بە شەوارەی عەشق دەکەوێ لە ڕێ لادەدا
ئیستێ ڕەهایی، هەتا بڕستی دەسەڵات...
هەتا سەربەستی باڵی ڕادەخا!

شەیدا مەحموودی

پەخشان 1404/1/27🍀

@hanasyaven
👏54🔥1😢1
لە تاقیگەی خەیاڵدا
وشەکان قاڵ دەکەمەوە
دەبن بە شێعر
هەوێن لەهەست دەدەم
دەمەیێ دەبێ بە شێعر
لە یادگەدا نەختێ خەم و تۆزێ هیوا و کەمێ ترس لێک دەدەم دەبن بە شێعر
لە فەلسەفە سەر دەر ناکەم
بەڵام لەبن هەموو دەلالەتێ
خۆم حەشار دەدەم هەتا شۆبەی نیگات دەمگرێ،... هەر بزر دەبم
ئەوجار خۆمم دەبم بە شێعر
لەو کاتەدا بمخوێنەوە!


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
9👏3
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی گوڵان ( ۹ اردیبهشت) لە ساڵنامەی ئێرانیدا بە ڕۆژی کچان ناونیشان کراوە.

با
#پیرۆزبایی ڕۆژی کچان لەو کچانە بکەین کە...لە ڕێگای سەربەخۆبوون و کارکردندا چەندین جار دڵیان شکا، بەڵام کۆڵیان نەدا.
بۆ کچە گەورەکەی خێزانەکە کە ناوەندی دڵی هەمووان بوو، بەڵام کەس نەیدەزانی لە دڵیدا چی دەگوزەرێت...

بۆ ئەو کچە کە کاتێک منداڵ بوو، سنووردار بوو بە دەستەواژەی "چونکە تۆ
#کچیت"، بەڵام پاشەکشەی نەکرد.

با
#ڕۆژی کچان پیرۆز بکەین بۆ ئەو کچەی کە باڵنجەکەی ژێر سەری زیاتر لە خێزان و هاوڕێکانی هەستی ڕاستەقینەی ئەوی دەزانی.

#پیرۆزبایی لەو کچە دەکەین کە هاوکات #دایکە بۆ هاوڕێکەی و هەمیشە ئیلهامبەخشە و پشتگیری دەکات...

ڕۆژی ئەوانەی که پێیان دەکۆتن، تۆ ناتوانی و ئیشی تۆنیە کە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت،
بەڵام لە کۆتاییدا نیشانیدا بە هەمووان
کە چەندە بەهێزه و ناوازەیە

ڕۆژت پیرۆز کچی مەزنی کورد


@hanasyaven
4👍1🥰1👏1💔1
دەبا بەس من خەیاڵی خاو بڕێسم
لەبۆ پێبەندی هەنگاوی بوێرم
سبەینێش هاتوو ڕێگەش هاته کۆتا
مەگین هەر بەو مەحاڵە ڕابوێرم


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
10💔2😢1
گیان دەغەزڵا کاتێ هاتی هەستمت هەس دایەوە
گوێم لە مستی ئەڵقەکەت بوو گوارە بێ جێ مایەوە
پەسنی تەبعم باوی بەندی دڵ دەڵێ و دەیڵێتەوە
خەونی زاراوەم وەگێڕە بەو ڕەت و ڕاڕایەوە!


#شەیدا_مەحموودی


@hanasyaven
6👏3👍2🔥1
لەدایکبوونم بوونێکی دیکە بوو بۆ هەموان
ئیتر نازانم ئەو بۆنە، بۆ من چ بوونێکی تێدابوو؟



بە بۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونم☺️

@hanasyaven
16🥰2🤩1
لەیەغدانی دڵم غەم قەد کراوە
قەوارێک پڕ بە بەژنم وا بڕاوه
کە مووروی چاوەکانم هاتە پسیان
خەیاڵی خۆش لە شێعریشم سڕاوه


شەیدا مەحموودی

@hanasyaven
👏7💔51🔥1
Forwarded from هەناسەی ئەوین (شەیدا مەحموودی شنۆ)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عورفی عەڕەفەی ڕۆژوو، ڕۆژی تری قوربانی
هەم ڕۆح و دڵ وجەستە بیکەم بە قەزای گیانی

ئازایە لە گەردن دا، ئازادی نەکا گەرنم
ئازاری بدا گیانم تیغی کولی پڕ ژانی
ــــــــــــ
شەیدا مەحموودی

🌹هەموو ڕۆژێکتان جەژن و جێژنتان پیرۆز 🌹


@hanasyaven
12👏2
ناقابیلە گیان قوربان، قوربانی دەری تۆ بێ
خوێناوی جگەر دەڕژێ سندووقی سەری تۆ بێ
ڕۆح قایمە دەرناچێ قۆچی دڵەکەم فەرموو
تیغت لە نەزەر دەرچوو، چاوم قەدەری تۆ بێ

#شەیدا_مەحموودی

@hanasyaven

1404/3/15
6👏6
هەیبەتی شەڕەنگێزی ئەم ئێوارە وەچاوەکانت دەچێ
کاتێ کە تووڕەی و من دەسەڵاتی خۆشویستنتم نییە!

شەیدا مەحموودی

@hanasyaven
4👏2💔2🔥1
دەمارەکانی گۆی زەوی ژان دەکەن
پنجی دارستان چڵ دەدا
گوڵ زیز دەبێ
کانی فرمێسک دەوەرێنێ
باڵندەکان نائارامن
ئاسمان تڵخ و غەوری غەم بەرۆکی دەگرێ
کاتێ مرۆڤ دەست دەوەشێنێ!

شەیدا مەحموودی

@hanasyaven
👏6👍43
بەیانە و چاوەکانت زوو هەڵێنه
چدی بێشکەی خەیاڵم  ڕامەژێنە
هەتا بانگی بەیانی زیندەشەو بووم
لە زۆزانی ئەوینت دڵ شەوێنە

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
8👏5
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعر: شەیدا مەحموودی
دەنگ و کلیپ: ڕەسووڵ خوڕڕەم

@hanasyaven
14
پەخشان

مانگەشەوی شار

مانگ بە گەرنی ئاسمانەوە
هەڵواسرابوو
شەوێک شارێکی تریفەیی لە نێو مستی دەشتێکی ڕەش بە ئەسپایی تێخزابوو
لەوسەر ئەوسەری دیوارەکان دەخولایەوە بەسەرهاتم!
هەر هەڵدەکشێم لوول دەبمەوە بۆ بانی شار دەنێو خوارەپێچەی پێچی حزووری خەونەکانم!
هەر هەورازە لە ڕازەکانم دەزانێ، زەوی لەپای زەنگی دڵم زەوت بووە،
هەسارەەکان دەمخوێننەوە،  خانەخانەی جەستەم مانا دەکەن هەموو بە پیلمەوە هاتن، نەهاتەکانم!
ئەو بوعزانەی لەسەر سینگی ئەوین پیاسەیان دەکرد بۆنی حەقیان لە بوونێکی هەرماو دەکرد هەر سەربەخۆ سنووری خۆیان دەنووسێوە کە دیکتاتۆری هزریان بەزاند، دەزرینگانەوە لە نێو قەدی شەوی هیوا کە نەمابوو!
یەک بەهێزی هەستەکانیان تاویان دەدا جەستەی ئەوین، بەو شەوە لێک ئاڵابوون ئاڵای ڕۆژیان هەڵدابوو
چاوئەندازی ئەو دیمەنە لە کەلامدا ئازاد دەبێ لە چاودا وێنا ناکرێ،
بەتاڵووکە بەتاڵم کرد نێو ئەو پەڕانتێزەی مەودا خستە ئێستای هەستم
تەژیم کرد لە پڕێکی کە ئەو مەودای کەمی مابوو!


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

1404/4/23

@hanasyaven,
👏54🔥1
سپێدە هاتە سەر سوێ سا سەحەت خێر
سەبای دەستی نەشەی داوە لە وەرزێر
دە ڕابە پەردە لادە دەوڵەتی دڵ
مبارەک گەردشێکە دەی نەکەی دێر

#شەیدا_مەحموودی

1404/4/25

@hanasyaven
11👏3
هۆ هۆنەکەی دڵ پڕ لە کوڵ
چاولێڵەکەی تاسە بە دڵ
ڕێژنێک ببارێنە و وەرە
ڕاماڵە ئەندێشە و ڕەمڵ

هاوشانەکەی هاودەنگی من
سەر دابنێ سەر شانی من
هەڵڕێژە کوڵ پڕ پڕ بە دڵ
تا دەرچێ بۆ تۆ گیانی من

خۆرم نەدی خەرمان بدا
تاوێ نەبوو سەرمان بدا
تولحی هەتاوم بۆ چیە
با هەر خەزان فەرمان بدا

کێ بێ خەیاڵە شایە ئەو
لەو هەردە هەر زانایە ئەو
با هەر بڵێن گێل وسڕە
بەو بارە قەت دانایە ئەو

ڕابێنە چاو و هەست و هۆش
سەر دامەنێ ئیتر لە کۆش
خۆزگە و خەمان دەرمان بکە
جامێکی مەستی بگرە تۆش

ئەمری ئەمیرانە نەکەی
لەو سینە تۆ لانە نەکەی
کێ هەڵدەکا تۆ هەڵبکەی
تووک و پەک و تانە نەکەی

تیرباری شانی هەوری دڕ
شەڕگەی خەیاڵی لێوی سڕ
با تێگەڕێ چاوساغی ڕێ
لێم تێدەگا ڕێبواری شڕ

جوانی بەوان زوو تێپەڕی
بۆ حێلی دڵ هەر ڕێبەری
دەستم بە داوێنی عەقڵ
تا کەی قەراری سەرسەری

میزانی سۆزداری و حەزی
زاکوون بە زەبری ئاوەزی
پێوانە نەکراوە بەشەر
لەو بەش کرانە ئەو بەزی

بەزمی زەمانە خۆش دەکا
مەمنووحەیە لێک جۆش دەکا
ئەرکانی ژین و دین دەبا
بادەی دەلوویی نۆش دەکا


#شەیدا_مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
5👏5🔥3💔1
نە کۆچ بە ڕۆحت دەوەستێ
نە گڕ خولیات دەسووتێنێ!
تا ئەو ڕۆژەی گوڵێ دەڕوێ
هەتا بەڕوو
لەبەرۆکی چیاکانم
خۆ دەنوێنێ!

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

#ژینگە دایکی ڕەسەنایەتیمانە
با ڕۆڵێکی بەئەمەگ بین💚



@hanasyaven
12👏3💔1
بۆ ڕۆڵەکانی ئاویەر


من ئاوم پڕم لە ئاویەری خامۆش
ناوم بێنن دەبمە زەریا
ڕۆحێکی خاکاویم
ڕایەخم خاک، پێخەفم خاک، پێخۆرم خاک!
من خەونی شەونخوونی خولیای خاکنشینانم
ئاوم لەئاوەڕۆی جیهان دەرکردووە هێندە خاکم!
لە دەستپێکی گریانەوە تا کۆتایی سەیران!
بەر لە تیشکە، بێشکە جێ دێڵم
بەر لە ئێوارە ئاوا دەبم
بەر لە مردن پەیکەرم بۆ ساز دەکەن!
من لە ئەودیوی زەمان، ماکەی خاک بووم   
لە سەردەمی دەسرازەوه دەستم کورته...
لە زمانی لایەلایە ڕۆڵە لای لایە (ئاخر من خەوم نایە دایە)
شەقاو
شەقاو
بوومە پێڕەوەکەی شەقام
دوور دەبمەوە
چەنگ لە چیا دادەگرم
خاک داگیری کردووم


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
#ئاویەرــ

@hanasyaven
👏6💔5😢2
2025/10/19 21:24:37
Back to Top
HTML Embed Code: