#چالاکی_شاخەوانانی_کوردستان

چالاکی شاخەوانی گرووپی شاخەوانی پەرژاڵی سەقز بۆ کێوی پەرژاڵ سەر بە ناوچەی سەقز ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy_link
سڵاو و ڕێزو حورمەت تکایە ئەگەر پێتان گونجاو شیاوە ئەم چەند دێڕە دابە زێنە
بەسپاسەوە

📗📒📕📗📒📕📗📒📕📗📒📕

چەند باوەڕی هەڵە سەبارەت بە کوردی‌نووسین؛

1. دەڵێن: «کوردبوون بە کوردی‌نووسین نییە.»

ئەی بە چییە؟ دەبێ بتبەنە تاقیگە، نموونەت لێ هەڵگرنەوە بزانن لە چ ڕەگەزێکی؟ یا هەموو جارێ ناسنامەکەت دەربێنی بڵێی ئەوەتا کوردم؟

2. دەڵێن: «تا تەواو فێر نەبم، کوردی نانووسم.»

تا نەنووسی چۆن فێر دەبی؟ ئەمە لە خۆیدا پارادۆکسە، هیچ شتێک تا ڕانەیەی فێری نابی و ڕاهاتنی نووسینیش، بە نووسینە! هێندە هەڵە بنووسە تا فێری دروست دەبی! بەڵام بە مەرجێک وردەوردە و ڕۆژلەگەڵ‌ڕۆژ باشتر بی. ئیدی هەرکەس وتی وا مەنووسە، بڵێ پێوەندیی به تۆوە نییە و سەرت بە کاری خۆتەوە بێ!

3. دەڵێن: «ئەوەنییە کوردی دەنووسم، کێشەی چییە تەختەکلیلەکە کوردی نییە؟»

هەرکات ئینگلیزییەکتان دیت بە تەختەکلیل و ئەلفوبێی کوردی، ئینگلیزیی نووسی و ئەگەر فارسێکتان دیت بە ئەلفوبێ و تەختەکلیلی چینی، فارسیی نووسی، ئێوەش فەرموون کوردی بە تەختەکلیلی فارسی یا ئینگلیزی بنووسن! ئەمە زۆر زۆر ناحەز و نادروستە و لە کەسی ژیر و ئاگا ناوەشێتەوە!

4. دەڵێن: «تەختەکلیلی کوردیم نییە.»

ئێستا بۆ هەموو پلەتفۆرم و ئۆ.ئێسێک تەختەکلیلی کوردی هەیە. ئەپڵ بە فەرمی دایناوە، گووگڵیش بە فەرمی لە تەختەکلیلی خۆیدا جێگیری کردووە، مایکرۆسافتیش لە سەر ویندۆوز دایناوە. تەختەکلیل نە بە پووڵە، نە لە کێوی قافە، نە ئەژدیها پاسەوانیی لێ دەکا! تا کاتێک دووچەرخەت نەبێ، فێری لێخوڕین نابی؛ چۆن دەتەوێ بێ تەختەکلیل، فێری کوردی‌نووسین بی؟!

5. دەڵێن: «کوردیمان نەخوێندووە و فێر نەکراوین.»

باوەڕ بفەرموون ئەوانەش کە دەینووسن و دەیزانن، بە سەریاندا نازڵ نەبووە، بە کوردییان نەخوێندووە یا شەوێ لە خەودا پێیان ئیلهام نەکراوە! هەموو وەک تۆن. هەموو بۆخۆیان فێر بوون! تۆش فێر به!

6. دەڵێن: «هاوڕێی غەیری‌کوردم هەیە.»

ئەگەر بەمە بێ، هەموو کەسێک لێرە هاوڕێیەک، ئاشنایەک، هاوکلاسییەکی غەیری‌کوردی هەر هەیە. دەی کەواتە با فاتحایەکی تێکڕایی بۆ زمانی کوردی بخوێنین؛ چون هیچ‌کەس نابێ کوردی بنووسێ و هەمووان ئەم پاساوەیان هەیە!
نەخێر، بەپێچەوانەوە بۆ تۆ فەڕزتریشە؛ چون تۆی دەبێ نیشان بدەی خاوەن زمان و فەرهەنگ و مێژووی خۆتی! بۆ هەمیشە تۆ دەچییە سەر خواستی ئەوانی دیکە؟ بۆ زمانی خۆت بۆ ئەوانی دیکە دەفەوتێنی؟ ئەوان ئامادەن ئەم کارە بکەن؟ ئەوان دەیکەن؟ لێت قەبووڵ دەکەن بڵێی بە زمانی ئێمە بنووسن؟

7. دەڵێن: «پێداگری لە سەر زمان، تەعەسوبە.»

ئاخۆ تەعەسوبە داوات لێ بکەن وەک هەر مرۆڤێک بە زمانێک بنووسی که هی خۆتە و مێژوویەکە لەگەڵتە و زمانی دایک و باوکتە، زمانێکە پێی گەورە بوویی و ئاوێتەی ڕۆح و گیانت بووە؟ واتە هەموو دنیا موتەعەسیبن کە هەموو بە زمانی خۆیان دەنووسن و تەنیا تۆ ی ڕووناکبیری کە زمانەکەت فڕێ دەدەی؟!


#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy_link
#پرسیار

👈هاوڕێیانی شاخەوان تکایە سەردانی ستۆری هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان لە تۆڕی ئینستاگرام بکەن و هاوکارمان بن لە پرسیارەکان...

👈👈رۆڵی کورد لە هیمالایاوانی چۆن دەدیترێت؟ڕێژەیەک لە سەرکەوتنەکانی کورد لە بەر دەست دایە؟

لینکی ئینستاگرام:

https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy_link
#خولی_شاخەوانی

بەرێوەبردنی خولی فێرکاری دیوارە
لە رێکەوتی 5/4/3 جۆزەردانی 2724 کوردی
بە کارگێری ڕاهێنەری هێژا مامۆستا سولەیمان قەرەجە داغی لە شاری بۆکان بەرێوە چو

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy_link
#هەواڵی_بەپەلە

بەپێی هەواڵێک کە شاخەوانانی مەهاباد بە لاپەڕەی #هەواڵدەریی_شاخەوانانی_کوردستان گەیاندووە کەسێک خەڵکی مەهاباد بەنێوی ئەبوبەکر خزری بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لە ناوچەی هەوشینان گیانی لە دەست داوە.تیمەکانی فریاکەوتن دەگەنە شوێنی ناوبراو و CPR دەکەن کە بەداخەوە ناتوانن ڕزگاری بکەن.
ناوبراو ٥٠ ساڵ تەمەنیەتی و ئەوجۆرەی دیارە شاخەوان بووە.هەڵبەت هێشتا هیچ گرووپێکی شاخەوانی لە مەهاباد هەڵوێست یان ڕاگەیاندنێکی نەبووە.

ڕووحی شاد بێت.

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
@hshkurdistan
#پرسە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی  هاوڕیی دێرینی گرووپی شاخەوانی بابۆس کاک رەحمانی رەحیم پور و (معاون مدیر محیط زیست ) بەهوی ڕاوەستانی دڵ لە شاخی ئاربەبای بانە ڕادەگەیەنین.  بەم بۆنەوە پرسە و هاوخەمی  خۆمان ێاڕاستەی سەرجەم کۆمەڵگای شاخەوانی شارەکەمان و هەموو ئەندامانی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و ئەندامانی گرووپی بابۆس دەکەین
🖤 ڕۆحی شاد🖤

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy_link
#بەپەله

بەداخەوە هەواڵمان پێگەیشت ئەمڕۆ لە چیای سپی ڕێز سەر بە شاری شنۆ شاخەوانێکی مەهابادی دوای سەرکەوتن بە سەر چیای ناوبراو وون بووە.

شرۆڤەی هەواڵەکە:
ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ چەن تیم لە شارەکانی کوردستان لە سەر چیای سپی ڕێز خەریک چالاکی بوون کە یەک لەو تیمانە ئەنجوومەنی شاخەوانانی مەهاباد بووە.پاش سەرکەوتن بە سەر کێوی ناوبراو شاخەوانێک لە گرووپ هەڵدەبڕێت کە بەداخەوە وون دەبێ و تا ئێستا لە شوێنی وون بوونی زانیاری ڕوون دەدەست دانییە.ناوبراو پاش پەیوەندی لە گەڵ دۆستانی و ئاگادار کردنیان لە وون بوونی خۆی، دۆستانی پەیوەندی بە مانگی سووری شنۆ دەگرن و هێزە ئەمنێکانیش ئاگادار دەکەنەوە.
تا ئێستا هەواڵێکی ڕوون لە دۆزینەوەی دەدەست دانییە بەو پێیەی تیمی ئێمە ئەمڕۆ بۆخۆی لە گەشتێک دا لە سەر لووتکەی سپی ڕێز بووە و تیمی ناوبراوی دیتووە.

#هەواڵدەریی_شاخەوانانی_کوردستان
@hshkurdistan
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy_link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بەپەلە

وردەکاری بەڕێز فەخرەدین مام عەلی بەرپرسی مانگی سووری شنۆ لە سەر وون بوونی شاخەوانێکی مەهابادی لە چیای سپی ڕێز.
کامێراوان:ئازاد حسێنی

تێبینی:
بەپێی پەیوەندی تیمی #هەواڵدەریی_شاخەوانانی_کوردستان دەگەڵ تیمی مانگی سووری شنۆ،تیمێک لە ئەندامانی مانگی سووری شنۆ،شاخەوانانی شنۆ و خەڵکی خۆجەیی ئاواییکانی ناوچەی شنۆ لە گەڕان بە شوێنی وون بووان دان.
بەپێی ئامارەکان دوو کەس بوونە کە وون بوونە کە بەخۆشحاڵییەوە کەسێکیان دیتراوەتەوە و بەرەو نەخۆشخانەی شنۆ نێردراوە.گەڕان بۆ کەسی دووهەم بەردەوامە

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
@HSHKurdistan
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy_link
2024/06/01 05:31:12
Back to Top
HTML Embed Code: