دەگێڕنەوە لە عبد الرحمن ابن أبي لیلی(٨٣هـ) رحمە اللە کە یەکێکە لە گەورە تابعییەکان کە فەرمویەتی:

لە ناو ئەو مزگەوتەدا گەشتم بە سەد وبیست کەس لەهاوەڵانی پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم، هیچ کامێکیان نەبوو پرسیاری فەرموودەیەک یان فەتوایەکی لێ بکرێت، ئیلا ئومێدی وابوو کە براکەی وەڵام بداتەوە ولەسەر ئەمی لابدات وەڵام دانەوەی، لەپاشان وای لێهاتووە پرسیار لەکەسانێک دەکرێت ئیدیعای عیلم دەکەن، دەستپێشخەری لە وەڵام دانەوەدا دەکەن لە کۆمەڵە بابەتێکدا کە ئەگەر بخرایەتە بەردەستی عومەری کوڕی خەطاب ـ رضي اللە عنە ـ هەموو ئەهلی بەدری بۆ کۆدەکردەوە وپرس وڕاوێژی پێ دەکردن .

[ مختصر منهاج القاصدین (ص: ٣٠) ] .
یەکێک لە قاعیدەکانی حدیث لای سەلەف بریتییە لە :

هاوەڵان گشتیان عەدلن، وە هەواڵەکانیان ڕاستن

الٳمام البخاري فەرمویەتی:
گوێم لە عبداللە بن الزبیر الحمیدي بوو ئەیفەرموو:

"ئەگەر ئیسنادێکی صحیح هاتبێ لە کەسانی ثیقەوە تاوەکو یەکێ لە هاوەڵانی پێغەمبەر -،ئەوە بەڵگەیە؛

وە ئەگەر ناویشی نەهێنابێ، لەبەرئەوەی هاوەڵان گشتیان ثقە و عدلن".

[بيان الوهم والإيهام]
لە ابن عباسەوە کە ئەو لەسەر مینبەر بوو فەرمووی:پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:
"بەردەوام کاروباری ئەم ئومەتە تەبایە_نزیکە_گەر دەربارەی مناڵ و قەدەر قسە نەکەن".

[المستدرک للحاکم]
مەبەستی مناڵ لێرەدا مناڵی موشریکە لە ڕۆژی قیامەتا واللە اعلم.
[هیچ شتێک بە هێندەی بە هیلاک چونی زانایان شەیتان دڵخۆش ناکات]

لە ابن عباس ـەوە رضي اللە عنهما دەفەرموێت:
"واللە گومان ناکەم لەسەر زەوی ئەمڕۆ کەسێک هەبێت کە من بە هیلاک بچم و پێی خۆش بێت وەک لەشەیتان کە من بە هیلاک بچم.

لێیان پرسی: چۆن؟ ،فەرموی:واللە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بیدعەو داهێنراوێک دەکرێت و کەسێک بۆم دەهێنێت و باسی دەکات لەلام، کاتێک دەگاتە لام منیش بە سوننەت کپی دەکەم و زەلیلی دەکەم، وە ڕەتدەکرێتەوە بەسەریدا هەروەک دایهێناوە.

[ﺍﻟﻼﻟﻜﺎﺋﻲ:(1/ 55 ‏)]
.
لە ابن عباسەوە کە ئەو لەسەر مینبەر بوو فەرمووی:پێغەمبەری خوا فەرموویەتیﷺ: "بەردەوام کاروباری ئەم ئومەتە تەبایە_نزیکە_گەر دەربارەی مناڵ و قەدەر قسە نەکەن". [المستدرک للحاکم] مەبەستی مناڵ لێرەدا مناڵی موشریکە لە ڕۆژی قیامەتا واللە اعلم.
لە ابن عباس ـەوە فەرمووی:پرسیار لە پێغەمبەر کرا دەربارەی منداڵی موشریکەکان، فەرمووی:کاتێک اللە ئەوانی دروست کرد زاناتر بوو بەوەی ئەوان ئەنجامی ئەدەن.

[البخاري:١٣٨٣]
السدي سەبارەت بە وتەی اللە﴿الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الأَرْضَ فِرَاشًا﴾دەڵێت:
ئەما ڕاخستن، ئەو ڕاخستنەیە کە بەسەریدا دەڕۆن، وه ئەمە ڕاخرا و جێگیرە.
وە لە قتادەو ربیع بن انس و جگە لەوانەوەشەوە بەم شێوە هاتووە.

[تفسير لابن أبي حاتم]

زەوی تەختە و جێگیرە وە ئەوەی دەجوڵێت خۆرە نەک زەوی
[پێگەو فەزڵی عیلم]

پێغەمبەر دەفەرموێت:فەزڵی عالمێک بەسەر خواپەرستێکی(بێ زانست) دا، وەک فەزڵی منە بەسەر نزمترینتانەوە دواتر ئەم ئایەتەی خوێندەوە: ﴿إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ﴾[الفاطر]، دواتر فەرمووی:اللە تعالی و مەلائیکەتەکان، و ئەهلی ئاسمان و زەوی، و نەهەنگ لە دەریادا(هەموویان)، سەڵاوات دەدەن لەسەر ئەو کەسانەی خەڵکی فێری چاکە دەکەن.


وهب بن منبە(١١٤هـ) دەفەرموێت:
مەجلیسێک عیلمی تێدا تاوتوێ بکرێت لام خۆشەویسترە لە بڕی ئەوکاتە لە نوێژی(سوننەت)، لەوانەیە یەکێکیان وتەیەک ببیستێ و ساڵێک سوودی لێ ببینێت، یان ئەو بڕەی ماوە لە تەمەنی.

[سنن الدارمي]
لە هشام بن عروة ـوە، لە باوکیەوە کە دەفەرموێت: هەرچی هەیە لە حەدد و فەڕزەکان لە مەدینە دابەزیون، وە هەرچی باسی ئوممەتەکانی پێشو و باسی عەزاب هەیە لە مەککە دابەزیوە .

[فضائل القرآن للقاسم بن سلام]
الضحاك دەفەرموێت:هەموو شتێکی قورئان لە ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ﴾واتە:ئەی خەڵکینە، ئەوە مەککیە، وە هەموو شتێکی قورئان لە ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا﴾واتە:ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، ئەوە مەدینیە.

[مصنف ابن ٲبي شیبة]

علقمة دەفەرموێت:هەموو شتێکی قورئان لە﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا﴾لە مەدینە دابەزیوە، وە ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ﴾ لە مەککە.

[فضائل القرآن للقاسم بن سلام]

ابن مسعود دەفەرموێت:ئەوەی ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا﴾وە لە مەدینە دابەزیوە، وە ئەوەی﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ﴾ـە لە مەککە دابەزیوە.

[المستدرک للحاکم:(٤٢٩٥)]
نمونەی بێعەقڵ و نەفامەکان

ٲبو حاتم دەڵێ:
نمونەی بێعەقڵ و نەفامەکان بەم شێوەیە:
"کاتێک تێکەڵاوی دەکەیت دەبێتە بارگرانی و قورسی بۆت، بەپێچەوانەشەوە کاتێک دورەپەرێز دەبیت لێی ناوت دەزڕێنێت و بەخراپە باست دەکات،
کاتێک شتێکت پێ ببەخشێت دەیکاتە منەت بەسەرتەوە، بەڵام کاتێک تۆ پێی دەبەخشیت و دەیدەیتێ سوکی دەکات و هیچ ئەرزشی نییە لای،
دێت و شتەکانی خۆیت بۆ باس دەکات بەڵام دواتر تاوانبارت دەکات، بەڵام کاتێک تۆ شتی خۆتی بۆ باس دەکەیت ئەمانەت ناپارێزێت و خیانەتت لێ دەکات،
کاتێک لەسەروو تۆوە خۆی دەبینێت خۆی بەگەورە دەزانێت وفوی تێدەچێت، بەڵام کاتێک لەخوار تۆوەیە گاڵتەت پێدەکات و حیسابت بۆناکات و له پێگەی خۆتت دانانێت."

[روضة العقلاء:(١٢٢)]

وە محمد بن إسحاق الواسطي دەڵێت:
هاوەڵێکم هەیە مافەکانی من بەسەریەوە وەک سوننەت دەبینێت
بەڵام مافەکانی خۆی وەک فەرز و واجب،،
گەر من شاخەکان ببڕم تاکو دەچمە لای بەدرێژایی و پانتایی
ئەو وای دەبینێت کە هیچم نەکردووەو کارەکەم بێ ئەرزش دەنوێنێت و بێ وەفایە بەرامبەرم .
2202 - قتادة سەبارەت بەم ئایەتە:﴿وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ﴾دەڵێت:
پیاوان دەرەجەیەک فەزڵیان زیاترە بەسەر ئافرەتانەوە.

[تفسير إبن أبي حاتم:(418)]
بۆچی بە حەسەن و حسێن رضي اللە عنهما ئەوترێ نەوەی فاطمەکان؟

ابن عیینة سەبارەت بە ئەوە دەفەرموێت:

"[یەکەمیان] لەبەر نەنکی پێغەمبەرﷺ کە دایکی باوکی ناوی:فاطمة بنت عبد الله بن عمرو بن عمران بن مخزوم.

وە [دووەمیان] دایکی ئیمامی علي کە ناوی:فاطمة بنت أسد بن هاشم.

وە [سێیەمیان] دایکی حەسەن و حسێن فاطمة ـی کچی پێغەمبەرﷺ،
هەربۆیە ناویان لێنراوە نەوەی فاطمەکان
".

[تقدمة الجرح و التعدیل]
ئایا چۆن بزانین کەسێک توشی فیتنە و گومڕایی بووە؟؟



ٲبو مسعود هاتە لای حذیفة و پێی وت:
پەیمانێکم پێ بدە،
حذیفة پێی وت:
«ئایا دڵنیایت بۆ نەهاتوە؟»

وتی:بەڵێ دڵنیاییم بۆ هاتوە سوێند بە گەورەیی اللە،

وە حوزەیفە وتی:

بزانە بەڕاستی گومڕایی تەواو ئەوەیە؛

کە شتێک بە باش دابنێی کە پێشتر بە خراپت دانابێت،
وە شتێک بە خراپ دابنێی کە پێشتر بە چاکت دانابێت،

وە ئاگاداربە و وریابە لە زۆر بیروباوەڕگۆڕین و ڕاگۆڕین(هەر ڕۆژەو لەسەر پەتێک بیت)لە دینی اللە تعالی چونکە بەڕاستی دینی اللە تعالی یەک دینە.

[الإبانة الكبرى 1/189]



وە هەر لە حذيفة بن اليمان ـەوە دەفەرموێت:
ئەگەر کەسێک لە ئێوە ویستی بزانێت کە توشی فیتنە بوە یاخود نا؟
ئەوا با سەیر بکات؛ ئەگەر شتێک بە حەڵاڵ دادەنێت کە پێشتر بە حەرامی دادەنا ئەوە بێگومان توشی فیتنە بوە!
وە ئەگەر شتێک بە حەرام دادەنێت کە پێشتر بە حەڵاڵی دانابوە ئەوا توشی فیتنە بوە.!

وە لە محمد بن سیرین ـەوە فەرمووی:
عودي بن حاتم فەرمووی:

ئێوە بەردەوام لەسەر خێرن تاکو ئەوکاتەی(لەدوای ئەوەتوشی فیتنەبونە) شتێک بە چاک دابنێن کە پێشتر بە خراپتان داناوە، وە شتێک بە خراپ دابنێن کە پێشتر بە چاکتان داناوە،
وە تا ئەوکاتەی کە زانایانتان قسە دەکەن لە نێوانتان بەبێ ترس.!

[ الإبانة الكبرى 1/190-191].


وە إبراهيم  النخعي دەفەرموێت:
سەلەف ڕقیان لەو کەسە بوو کە هەر ڕۆژەو لەسەر بیرێک بێت و جیاوازی لە بیروباوەڕی دا دروست بێت لە دینی دا.

وە هەر لەوەوە کە فەرمویەتی:
سەلەف وایان دەبینی کە ئەوەی ڕا جیاوازی لە بیروباوەریەوە هەیە لە دینی دا بە گومانی دڵیان دادەنا لە زاتی اللە.

وە مالک بن ٲنس دەفەرموێت:دەردی کوشندە؛ بازبازێنەیە لە دین هەر ڕۆژەو لەسەر پەتێک بیت.

وە پیاوێک دەڵێت:ئەگەر یاریت کرد ئەوا یاری بەدینەکەت مەکە.

[الإبانة الكبرى 2/505-506]


وە ابو مسعود الأنصاري دەڵێت:

"دەست بگرن بە تەقوای اللە تعالی، وە پەیوەست بن بە کۆمەڵی موسڵمانان، لەبەر ئەوەی اللە تعالی هیچ کاتێك هەموو موسڵمانان لەسەر گومڕایی کۆناکاتەوە، وە بزانن دینی اللە یەکە، وە ئاگادارتان دەکەمەوە لەزۆر ڕا گۆڕین لە دینی اللە وە دەست بگرن بە تەقوای اللە وە ئارام بگرن لەسەری تاوەکو کەسانی چەکەکار پشوو وەربگرن وە پشووش وەربگرن لە کەسانی خراپ".

[المستدرك :٥٠٦ / ٤]
ئیمامی بوخاری، لە(صحیح)ـەکەیدا لە کتێبی عیلم و لەژێر ناونیشانی (باب من سئل علماً وهو مشتغل في حديثه فأتم الحديث ثم أجاب السائل)
واتە: كەسێك پرسیاری زانستێكی شەرعی لێكرا، لەكاتێكدا سەرقاڵی وتەكەی بوو، ئەوە وتەكەی، یان وتارەكەی تەواو دەكات، پاشان وەڵام دەداتەوە.
پاشان فەرموودەیەكی هێناوە لە أبی هورەیرەوە (رضي الله عنه) دەفەرمووێت:
"لەكاتێكدا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لەمەجلیسێكدا شتی بۆ باس دەفەرموون، كابرایەكی دەشتەكی هات‌و وتی: قیامەت كەی دێت؟ پێغەمبەری خواش(صلی الله علیه وسلم) بەردەوام بوو، هەندێك ووتیان بیستی چی ووت بەڵام پێی ناخۆش بوو، هەندێكی تر ووتیان: بەڵكو نەیبیست، تاكاتێك تەواو بوو فەرمووی: كوا ئەوەی پرسیاری لەقیامەت كرد؟ كابرا ووتی بەڵێ منم، فەرمووی: كاتێك سپاردە (ئەمانەت) پارێزگاری لێ نەكراو فەوتێنرا، چاوەڕوانی هاتنی قیامەت بە، كابرا ووتی: فەوتانی چۆنە؟ پێغەمبەری خواش (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ئەگەر كار سپێردرا بە كەسی ناشیاو ئەوا چاوەڕوانی قیامەت بە.
عبداللە بن مسعود دەفەرموێت:
اللە تعالی سێری دڵی بەندەکانی کرد  بینی دڵی محمد باشترین دڵی بەندەکانە، بۆیە بۆخۆی هەڵیبژارد پەیامەکەی خۆی پێدا ڕەوانەکرد، پاشان لەدوای دڵی محمد سێری دڵی بەندەکانی کرد بینی دڵی هاوەڵانی باشترین دڵی بەندەکانە، بۆیە ئەوانی کرد بە وەزیرانی پێغەمبەرەکەی، لەسەر دینەکەی دەجەنگن، ئەوەی موسوڵمانان بە چاک و باشی بزانن لای اللە تعالی چاک و باشە، ئەوەی بە خراپی بزانن لای اللە تعالی خراپە.

[المسند للٳمام ٲحمد:٣٦٠٠]
مەجلیسی الامام ٲحمد

دەگێڕنەوە لە مەجلیسی ئیمامی أحمد پێنج هەزار كەس ئامادە دەبوون،
بەڵام پێنج سەد كەس عیلمیان دەنوسی، ئەوانی تر بەهرەمەند دەبوون لەجوانی‌و بەهێزی وتەكانی، وەلەڕەوشت بەرزی‌و جوانی ئەدەبی.



وە أبو بكر بن المطوعي دەڵێت: ئامادەی مەجلیسی أبی عبدالله بووم - واتە ئیمام ٲحمد - دوانزە ساڵ، مسندی بەمنداڵەكانی دەخوێندەوە، وەمن هیچم نەدەنوسی، بەڵكو تەنها تەماشای ئەدەب‌و بەرزی ڕەوشتیم دەكرد.


[سیر ٲعلام النبلاء]
باسێک لەسەر بیدعەی مەولود 


وەکو بۆ زۆربەتان ئاشکرایە عیبادەتێک  پێغەمبەر نەیکردبێ وە سەلەف نەیانکردبێ لە کاروباری دیندا ئەوە ئەمڕۆش نابێتە دین، وە ئەگەر کەسانێک بێن و لەدوای ئەوانەوە بیکەن و بە عیبادەتی بزانن ئەوە ڕەتئەکرێتەوەو داهێنراوە.

هیچ ئیمامێکی سەلەف لە سێ جیلەکە نەیان کردووە بە شایەتی پێغەمبەری خواش کە باشترین جیلن، ئیتر ئێوە بۆ ئەیکەن مەگەر خۆشەویستی ئێوە بۆ پێغەمبەر زیاتر بووە لەوان کە باشترین جیلن،

دروست بوونی مەولود ئەوەی لە تٲریخەکاندا باسکراوە ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەوڵەتی فاتمییەکان (عوبێدییەکان) کە شیعەکان حوکمی میسریان ئەکرد لە سەدەی چواردا، وە تەنها لەدایک بونی ئەو نا بەڵکو هی ئیمامی علي و فاطمە و حەسەن و حسێن وە ئەو دەسەڵاتدارەی خۆیان کە لە ژیاندا بوو داهێنا،

وە بیانوی ئەو ئاهەنگ گێڕانەیان بریتییە لە شوێنکەوتنی مەسیحییەکان چونکە ئەوان ئاهەنگ ئەگێڕن بەبۆنەی لەدایک بونی پێغەمبەر عیسی، بۆیە چاویان لەوان کرد، وە تەنها بیدعەی مەولود نا بەڵک و چەندین کوفریان هەبوو لەوانە: بانگەشەیان بۆ عیلمی غەیب دەکرد، وە بڕوایان بە دۆزەخ و بەهەشت و حەشرو قیامەت نەبوو، وە ئیهانەو گاڵتە بە اللە و پێغەمبەرەکەی نعوذ باللە لەم کوفرو زندیقییەتە.


هەربۆیە لە کۆتاییدا ئەڵێم بزانن باشترین جیل ئەمەیان نەکردووە، وە بیدعەیەکی ڕوون و ئاشکرایە، هەروەکو شاعیرێک دەڵێت:

كلُّ خيرٍ في اتِّبَاعِ مَنْ سَلَفَ...
وكلُّ شرٍّ في ابتداعِ مَنْ خَلَفَ.
واتە:
هەموو خێرێک لە شوێن کەوتنی سەلەفە...
وە هەموو شەڕێک لە داهێنـراوی خەلەفە.
عبدالله بن مسعود - رضي الله عنه - ئەیفەرموو :-
دەست بگرن بە دوو چارەسەرەکە:
قورئان، وە ھەنگوین.

وە ئەیفەرموو:ھەنگوین چارەسەرە بۆ ھەموو نەخۆشیەک،
وە قورئان چارەسەرە بۆ ئەوەی لە سنگ دایە.

[المصنف لٳبن ٲبي شیبة]
لە عبداللە بن ٲبي الهذیل ـەوە کە بیستویەتی لە ابن مسعودەوە کە فەرموویەتی:

بەڕاستی اللە پێ ئەکەنێ بۆ ئەوانەی لە بازاڕەکان یادی ئەکەن.

[نقض الدارمي علی المریسي]
2024/05/16 02:02:14
Back to Top
HTML Embed Code: