جادەی مێخەك
Voice message
ئەزانم وەزعم هیچ باشنیە، ئەزانم هەبێ و نەبێ یار دڵی لام نیە
Forwarded from جادەی مێخەك
پەلەت بێ.چاوەڕێتــم،زوو وەرە
بەس خۆت بخافڵێنە
هەزار جار هێمنیش بم بۆ ویسالت
چــۆن پـەلەم نـابێ؟

#هێمن
تۆ لە قوڵایی دڵمایت
لە جێگایەک نە مرۆڤ پێی دەگات ، نە لەبیرکردن !!

#كازم_الساهر
من کە دەڕۆمەوە بۆ ماڵەوە، سێ ئیشی گرنگم هەیە؛ یەکەم: دەبێت بیر لە تۆ بکەمەوە، دووەم: دەبێت بیر لە تۆ بکەمەوە، سێیەم: دەبێت ئاگاداربم ئەرکەکانی یەکەم و دووەمم بە بەدڵسۆزییەوە و لەتوێی دڵەوە کردبێت..!

#توانا_ئەمین
بڕوانامەی زانکۆ
چوار کتێب
وە سەدان وتار
ھێشتا لە خۆێندنەوەدا ھەڵە ئەکەم
بۆم دەنووسی "بەیانیت باش"
بە "خۆشم دەوێیت" دەیخوێنمەوە

"#مەحمود_دەروێش"
توخوا چاکم نەکرد بەجێم هێشت؟
ئەو هەموو بێ ڕەحمیە
ئەو هەموو جەفایە
ئەو هەموو یەزیدە
ئەو هەموو یەهوودایە
#ماردین_ئیبراھیم
دڵتەنگم و
دیداری تۆ دەرمانی منە .

#مەولانای_ڕۆمی
مەیە،
بەڵام نامەیەک بنێرەو
بڵێ دێم.
ڕۆژانە ئەو هەموو سەرۆکە درۆئەکەن،
تۆش درۆیەک بکەو
بڵێ: دێم.
#وریا_ئەمین
چەترێکی بە دیاری بۆ ناردبووم،
وەک ئەوەی نەزانێت
ژێر باران ئەوی ئەوێت،
نەک چەتر!
#وریا_ئەمین
ئەو ساتەی
هەمووشتێك وەك ناخ وێرانبووە،
چەند خۆشە گۆرانی بۆ هەڵچنینەوە بڵێیت
من سەربازێكم،
دوای دۆڕاندنی شەڕەكان،
هێشتا توانای خۆبەدەستەوەدانم نییە.

#نەبەز_گۆران
Forwarded from جادەی مێخەك
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەمیشە بەدەم ڕۆشتنەوە
هەنگاوەکانم دەژمێرم
تابزانم چەنێک لێتەوە دوورم
من مەحکومم لە ڕووبەری هەتاودا ڕۆ بچم
من هەمیشە دەبێ لە سنووری تۆ
لە مەودای مێخەک
لە بازنەی باراندا بم !
هەمیشەبە لە ڕێگەیەکدا
کەدێتەوە سەر جادەی مێخەک
وەک جەنگاوەرێکی تەڕ بە نائومێدیی
تا سەر ئەژنۆ لە قوڕ و زوقم و بڵێسەدا
بە ئاڵایەکی سپی و سەرێکی شۆڕەوە
دەگەڕێمەوە لای تۆ
من بەجانتایەکەوە
دەستم لەسەر دڵمە و
ئێوارەیەک
خۆم دەکەمەوە بە جادەی مێخەکدا
دەگەڕێمەوە سنووری تۆ
دێمەوە ناو باران

#دلاوەر_قەرەداغی
Forwarded from جادەی مێخەك (A𝒘𝒆𝒆𝒏 Faruq)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمە تۆیت لە شەو دەترسیت؟!
#بەختیار_علی
ئەرێ ماون🤭؟
2024/05/02 08:43:26
Back to Top
HTML Embed Code: