Telegram Web Link
🔻هەناسەی پڕ لە گڕی مناڵێکی غەززە!

لە ماڵی خۆم خنکێنراوم
بێ ئاو بێ نان دەرکراوم

هاتووەتە خوار کێشی لەشم
زەردبوون دوو چاوی گەشم

بۆ ژین تاڵم بۆ ڕۆژ ڕەشم؟
لە خۆشی ژین بۆ بێ بەشم؟

بێ دەرمانم، دەردم زۆرە
ئازاری من هەموو جۆرە

منیش مناڵی خۆتانم
ئاوا خەریکی سووتانم

بۆ مشتێ ئارد خۆم و بابم
دەسووتێم عەینی کەبابم

بۆ دەردەکرێم دەترسێنرێم؟
بێ ئاو دەکرێم دەبرسیندرێم؟

ئێوە لە کوێن بۆ لێم ونن؟
خۆشک و برامن کەی دوشمنن

تروریست نیم کورپە و ساوام
کوا پیاوی جەنگ و داوام؟

باوک و دایکیشم کوژراون
دەی هان لە کوێ ئەگەر ماون؟

خوشک و برای موسڵمانم
خاوەن رێبازی قورئانم

بۆ بێ دەنگن لێم ناپرسن؟
لە بێ باوەڕان ئەترسن؟

گوێ گرن بۆ قسەی خاسم
مەڵێن مناڵم بێ باسم

مافی مرۆڤ هەر ناوێکە
بۆ هەژاران هەر داوێکە

مەگەر ئێمەیش مرۆڤ نەبووین؟
ئاوا سووتاین و تیا چووین

بۆچی ئەمان کەنە برسی
نتانیاهوو لەگەڵ سیسی؟

یا حوککامی بە ناو دینی
دژ بە بوونی فەلەستینی

خودایە ئەوانەی وا تێرن
بۆ ئێمەی مناڵ بێ خێرن

گوێ لە مشتی بێ باوەڕن
فێری ئاخوڕ و لەوەڕن

دەردی ئێمە بەرە ماڵیان
پێیان چێژە ژینی تاڵیان

ئاتاجیان کەی بۆ تیکەیێ نان
بۆ مشتێ ئارد لە دەس بەن گیان

تا تێبگەن حاڵی ئێمە
هەم هەناسەی کاڵی ئێمە

خوایە ئەوەی ستەمکارە
یا بۆ زاڵمان هاوکارە

قەهر خۆتی پێ بنوێنە
وەک ئێمە جەرگی سووتێنە

مامۆستا سەلاح قادری


١٤٠٤/٥/٣

@kanyawyrahmat
👍62😍1
لە نێوان هەموو ئاوازەکان لە دەسپێکی ئەم جیهانە
هەتا ئێستا
دەنگی هیچ ئاوازێک
قۆڕتر لە دەنگی
"مافی مرۆڤ‌" نەبووە..

#موختار_فەتحی
ــــــــــــــــــــــــــــ
@kanyawyrahmat
2👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#ارتش_شیطان | قسمت چهارم

ارتش وفادار شیطان (ایلومیناتی، شیطان پرستی و فراماسونری)

طرح نظم نوین جهانی، کنترل افکار مردم و سرگرم کردن مردم برای خواباندن توده‌ها، وابسته سازی مردم و تحمیل و تزریق افکار مورد نظر به صورت آهسته و پیوسته، قهرمان و الگو کردن افرادی برای مردم که با لگد یک توپ کوچک را به داخل یک چهارچوب مستطیلی می‌زنند، ترکیب فرهنگ‌ها و سنت‌ها و از بین بردن اخلاق، آماده سازی جهان برای آمدن مسیح دروغین (دجال) با دنبال کردن پروژه سکولار ساختن دنیا (خالی کردن دنیا از دین و عقاید دینی و جدایی دین از سیاست)


ادامە دارد ان شاءاللە همراە ما باشید.....

⚪️ کانــاڵی کانـیـاوی ڕەحـمـەت🍂🍁

╭─┅═ঈ🔹ঈ═┅─╮
@kanyawyrahmat 
╰─┅═ঈ🔸ঈ═┅─╯
👍21👏1
ئیسلام شۆڕشێکی ئازادیخوازی گشتگیرە بۆ ڕزگارکردنی عەقڵ لە خوڕافە ، و ئازاد كردنی خەڵك لە ترس ، و ڕزگارکردنی ژیانیان لە ستەمکاری و ڕزگارکردنی دەستکەوتەکانیان لە چەوسانەوە و زاڵبوون .

ڕاشد غەنوشی




🌺💐 بەیانیتان باش ئازیزان 🌺💐

@kanyawyrahmat
#تلنگر

دنیای عجیبی است، در گوشه ای از این دنیا سربازان صهیونیستی آزادانه برای شلیک به کودکان غزه ای شرط‌بندی کرده و از کشتن آنها شادی نموده و فیلمش را منتشر می‌کنند!
در گوشه ای دیگر دغدغه رسانه انگلیسی (BBC) حمله عصبی یک سگ اوکراینی به خاطر گلوله باران منطقه توسط روسیه است!!
این جهان یا کر و کور است، یا برایش ارزش یک سگ از جان یک کودک مسلمان بیشتر است!!!
عجیبتر از این دو انبوه مسلمانانی هستند که به BBC و اینتر نشنال و... در انتشار اخبار اعتماد دارند!!!!!

#حقوق_بشر
#رسانه
#غزه
@kanyawyrahma
@kanyawyrahmat
11👍2🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا ساڵحی بانە ئەوها جوابی ئەو کەسانە دەداتەوە کە دڵتەنگن بە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ منداڵانی غەززە؟


@kanyawyrahmat
12
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە سەدا سی خەڵکی غەززە
بە ڕەچەڵەک کوردن

پتر لە ۷۰۰,۰۰۰ دانیشتووی غەززە
کە ڕۆژانە ئازار ئەچێژن و ئاوارەیی ئەبینن
کوردن و ڕەگەزی کوردیان هەیە ...

@kanyawyrahmat
10👏1
Quran serkeftin, rêberî û têgihîştina mirovan zêde dike.
Ji ber vê yekê, dema ku ehlê Quranê dixwazin
, gotinên wan ronahî, bereket û bandor in
قوڕئان له نێومێشکی مرۆڤ دا
سه رکه وتن،شاره زایی وتێگه یشتن
زیادده کا
له به رئه وه یه که هاوونشینان وهاوڕێیانی قوڕئان کاتێک قسه ده که ن
له ئاخاوتنە که یاندا
نوروبه ره که ت و
کاریگه ری هه یه



@kanyawyrahmat
1
🗞بەچاکەکانمان لەگەڵ هەژاراندا داوا لەخوا
دەکەین

(فسقی لهما ثم تولی الی الظل فقال رب انی لما انزلت الی من خیر فقیر) .

ئەم ئایەتە لە بارەی موسی پێغەمبەروەیە"علیە السلام " لە کاتێکا لە دەستی فیرعەون هەڵهاتبوو ڕۆیشتە شوێنێکەوە ، بینی خەڵکانێک ئاوی حەیوانەکانیان دەدا کامیان بەهێز تربوو زوتر ئاوی دەدا ،
دوو کچی پێغەمبەرێک لەبەر شەرم و حەیا  خۆیان دوا دەخست  ئەوجار حەیوانیان ئاودەدا ، ئەو ڕۆژە موسی ئاوی بۆدان یارمەتی دان بەبێ ئەوەی بیان ناسێ .

لە دوی تەواو کردنی کارەکەی کە یارمەتی لاوازان بوو ، چووە سێبەرێک و بەکردەوە چاکەکەی پاڕایەوە لە خوا ، کردی بەوەسیلە بۆ لای خوا ، حاڵی فەقیری و هەژاری و بێکەسی خۆی گەیاندە خوا !!

کەواتە هەر زروف کاتێکی ناڕەحەت و زەحمەت ڕوی تێکردی ، بڕۆ بەدوای کاری فەقیرو موحتاجاندا ، بەدوایان بڕۆ ، دڵخۆشیان بکە بەبێ موقابیل و چاوەڕۆانی بەرانبەر !!

دواجار دەستی پێویستی و موحتاجیت بەرز کەوە بۆ لای خوا ، دەبینیت چۆن کارت بۆ ئاسان دەکرێت
پێشەوای مرۆڤایەتیش " درودی خوای لەسەر " دەفەرموێت : ڕزق و سەرکەوتنتان بەهۆی لاوازو هەژارەکانتانەوەیە !!


@kanyawyrahmat
@kanyawyrahmat
👍1
#لەدڵەوە تاکو زمان

ڕۆژێک ژنێکی گوندی کە هەرگیز قسەێکی خۆشی لەمێردەکەی نەبیستبوو نەخۆشکەوت. مێردەکەی ماتۆرسیکلتی هەبوو بۆگواستنەوەی کاڵاکانی نێوان گوند وشار بەکاری دەهێنا، بۆیەکەمجاری سواری کرد تاکو بیگەیێنێتە نەخۆشخانەکەی گوندەکەیان.
ژنەکە لەشەرمەزاریدا نەیدەزانی دەست بەکوێوە بگرێت لەپڕ مێردەکەی پێ وت " لەئامێزی خۆتم بگرە. "
ژنەکە وتی:"چی بکەم؟" کاتی گویێی لەقسەی مێردەکەی بوو سور هەڵگەڕا... بەشەرمێکەوە پشتێنەی مێردەکەی گرت وردەوردە دەم‌وچاوی تەڕبوو.
گەشتبونە نیوەی ڕێگا ژنەکە داوای لە مێردەکەی کرد بگەڕێنەوە بۆماڵەوە! مێردەکەی بە سەرسوڕمانەوە وتی" بۆچی؟خەریکە دەگەینە نەخۆشخانە"
ژنەکە وتی"باشتر بوم، چیتر ژانی سەرم نەما"
ئەو پیاوە، ژنەکەی گەیاندەوە ماڵەوە بەڵام هەرگیز سەرنجی ئەوەی نەدا وتنی ئەوڕستە سادەیە "لەئامێزم بگرە"چەندە هەستی بەختەوەری لەدلی ئافرەتەکەی بزواندووە کەلەو ڕێگا کورتەدا سەرئێشانەکەی ڕەواندۆتەوە.

#ئەنجام
عەشق، هێندە جوان و گەورەیە لەخەیاڵدا جێی نابێتەوە، فاسڵەی دەربرینی عەشق هیندە زۆر نیە. تەنها لەدڵەوە بۆزمانە هێندە بەسە وشەی دڵتان دەربڕن.
هەرگیز دەرفەتی هێنانە سەرزمانی "خۆشم دەوێی"مەفەوتێنە" براوەن..


@kanyawyrahmat
4👍2
Forwarded from کــانیــاوی ڕه حمــه ت (ســــــــلام بــــــــرادر)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ماهر زين - مولای صل ...

نشید بسیار زیبا 💐💐

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAEXrKL4_ovCWRbcNlQ
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دایکان وخوشکان مە چوونە ئاڕایشگا
👍7

"﴿بەڵێنم بەدایکم داوە درۆ نەکەم﴾"
ـ
ـ
‌سەبارەت بە شێخ (عبدالقادرى گەیلانی)يه بە مناڵی......
@kanyawyrahmat
← شێخ عبدالقادری گەیلانی دەڵێت: کاتێکـ لە ماڵ دەرچووم بەرەو شاری بەغداد، دایکم (٤٠) دیناری پێدام بۆ خەرجی ڕۆژانەم، و پەیمانی لێوەرگرتم کە ڕاستگۆ بم و هەرگیز درۆنەکەم، کاتێکـ گەیشتینە دەوروبەری هەمەدان، کۆمەڵێ چەتەمان لێ پەیدابوو، کاروانەکەیان رووتکردینەوە هەرچیەکمان پێبوو لێیان سەندین، یەکێکـ لە چەتەکان دای بەلای مندا وتی: هیچت پێیە ؟
گوتم: چل دینارم پێیە،!!
وا گومانی برد گاڵتەی لەگەڵ دەکەم لێیداو ڕۆیشت، یەکێکی تریان منی بینی وتی: هیچت پێیە ؟

گوتم: (٤٠) دینارم پێیە، ئەمجا بردمی بۆ لای گەورەکەیان سەرۆکی چەتەکان،
ئەویش پرسیاری لێکردم وتی: چی وایلێکردی ڕاستی بڵێی، لە وەڵامدا وتی: پەیمانم داوە بە دایکم کە درۆنەکەم، ترسام خیانەت لە بەڵێنەکەی بکەم!!.. سەرۆکی چەتەکان ترسی لێ نیشت، کراسەکەی خۆی دادڕی و هاواریکرد وتی: تۆ ترسای خیانەت لە بەڵێن و پەیمانەکەی دایکت بکەیت، بەڵام من ناترسم خیانەت لە بەڵێن و پەیمانی خوای پەروەردگار دەکەم ؟!!

پاشان فەرمانی دەرکرد هەرچی شمەکی کاروانیەکان هەیە بیگێڕنەوە بۆیان،
وتیشی: ئەوا من تەوبەم کردو پەشیمانم دەگەڕێمەوە بۆ لای خوا لەسەر دەستی تۆدا، ئەوانەشی لەگەڵی بوون هەر هەمویان بەجارێکـ وتیان: تۆ گەورەی ئێمە بووی لە چەتەیی، دەبێ لە ئەمڕۆ بەدواوە گەورەشمان بیت لە گەڕانەوە بۆ لای خودا.

****
پەرستن تەنھابۆ خودای گەورەیە


@kanyawyrahmat
@kanyawyrahmat
9
ئەزانن ئێرە کوێیە ؟!
شارێک هەیە کە ژمارەیەکی خەڵکی زۆری تێدا دەژین تەواوی چین و توێژە جیاوازەکان مناڵ گەنج پیر دکتۆر مامۆستا کرێکار ئەندازیار پیاوماقوڵان مەسئولەکان کەسانی هەژار کەسانی دەوڵەمەند وە ئەم شارە پڕە لە بیر و فکری جیاواز کەسانی ناو هەموو حیزبەکانی تێدایە بێ جیاوازی ئەم شارە کەس تێیدا باڵا دەست نییە کەس خاوەن یەک دینار نییە تێیدا کەس گلەی لە کەس نییە وە نە خەمی ئاو نە خەمی کارەبا نە خەمی موچە نە خەمی بژێوی ژیانیان نییە تەواو جیاوازە لە شارەکانی دیکە خۆ زانیتان کوێیە... ؟!




شـاری خـامـۆشـان
گـــۆڕستــان

@kanyawyrahmat
@kanyawyrahmat
4
#بــه‌ســه‌رهــات 😂

#پـــەنـــد
قســـەی خـــەڵکــــی

باب و کوڕێک چوون بۆ سەفەر
بیلامانێ بە ســـــــواری کــــــەر
پیادە و سواریان بە نۆبە بوو
هەرجارێ یەکیان سوار دەبوو
لە نۆبەی سواربوونی کوڕدا
تووشی پیاوێک بوون لەپڕدا
لێی توڕە بوو: مەگەر ئاوسی؟
باوکت دەڕوا بە پێخاوسی
کوڕ دابەزی بابی سوار بوو
بە یەکی دیکە دووچار بوو
پێی گوت: بۆچی ئەو نازدارە
بە پێیان بڕوا و تۆ سوارە؟
دووپشتەکی سواربوون ئەوجار
تووشی کابرایەک بوون ڕێبوار
کوتی: چا ئەو بەستەزمانە
پێوە بووە بە دەس ئەم دوانە
ئەوجار هەر دووکیان دابەزین
یەکی دی لێوی لێ گــەزیـــــن
کوتی: تەماشای چــەن هیــنن!
کەرێکیــان پێیــە و نــایبیـــنن

🖊مامۆستا_حەقیقی
@pandypishinyan

@pandypishinyan
👍1
Forwarded from حب الوطن من الایمان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سروودێکی سۆزدار بۆ کۆچەرانی ڕێگای هەندەران..!

نووسینی: ئازاد نجم الدین.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

@ahmadkakmahmood
2
📢📢📢📢📢

دایکان وخوشکان وکچانی من جوان گوێم بۆ بگرن..؟!!

بەخوا كە ئه من پێتان دەڵێم:لەبەر قیامەتی ئێوەمە، ڕەحمەتی خواتان لێ بێت..
ئە و سێ تێبینیە زۆر گرینگانە لە منی وەر بگرن لە پێناوی اللە.‎

1️⃣ئەگەر تۆ تا ئێستا
برۆت دەكەی یان باریكیان دەكەیەوە یان تاتۆیان دەكەی
.. بزانەپێغەمبەرمان ﷺ
دەفەرموێ:(لَعَن اللهُ النامصة والمتنمصة).
واتە/ نەفرەتی خودا لەوکەسەی کە برۆدەکات و ئەوەی بۆشی دەکات.

2⃣
‎ئەگەر جل و بەرگەكەت نەشیاوە ، ڕەنگی زەقە، یان كورتە یان تەنكە یان تەسكە..
بەخوا ئەو بەرگەی لەبەری دەكەی خوای پێ لەخۆت توڕە دەكەی  با ئەو بەرگانە لە ئاگری دۆزەخ نەتسوتێنن،
پێغەمبەرمانﷺ  ئەفەرموێ:
زەمانێك دێت  من نایبینم بەڵام بەو شێوەیەن كە ئافرەتان جلانێك لەبەر دەكەن:
کورتە..تەنكە..تەسكە
وەكو ئەوەیە لەبەری نەبێ،(صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا، قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ، وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلَاتٌ مَائِلَاتٌ، رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ، لَا يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ، وَلَا يَجِدْنَ رِيحَهَا، وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا).
واتە:دوو پۆل هەن ئەهلی ئاگرن وە من نەمبینیون:
كۆمەلێك قامچیان پێیە وەك كلكی مانگایە،پێی لە خەڵكی دەدەن ،
وە ئافرەتانێك هەن پۆشتەن وە لە هەمان كاتدا ڕووتن مەیل دارن و سەرنجڕاكێشەرن ، قژیان وەك پشتی حوشتر بەرز دەكەنەوە ، ئەوانە ناچنە بەهەشت ، وە بۆنیشی ناكەن ، كە بۆنی بەهەشت ئەوەندە و ئەوەندە دەڕوا.
پۆشتەن لە هەمان كاتدا ڕووتن،
واتە/ جلیان لەبەردایه،بەڵام هەموو جەستەیان بەتەواوی دانەپۆشیوە ، یان جڵیان لەبەرە بەڵام جڵەكە تەنكە یان كورتە یان تەسكە.
قژیان بەرز دەكەنەوە وەك پشتی حوشتر،
واتە/قژیان كۆ دەكەنەوە و لە ناوەڕاستی سەریان دەیبەستن والله أعلم.
تۆ وەكو پیاوان نیت، چاوی پیاو كە ئەوەی بینی دەزانێ چی باسە لە بنەوەی ئەو جلانە،مەڵێ جا با  تەماشای نەكەن نیەتی من شەرتە ..

3️⃣ئەو بۆن و بەرامە و عەتر و بۆنە خۆشه ی بە خۆتی دادەكەی بۆنت ڕۆژە ڕێیەك دەڕوات بەخوائەوە شەرعی نییە،

پێغەمبەرمان ﷺ فەرموێ:
هەرکەسێ بەو جلە ڕوتانەوە بچێتە دەرەوەو بۆن لەخۆی بدات،ئەوا
(زانیة ،زانیة،زانیة). زیناکارە سێ جار،(مەبەستی پێی: زینای چاوە). تادەگەڕێیەوە بۆماڵ مەلائیکەکان لەعنەتت لێ دەکەن، (والعیاذ باللە).
👈من لە بەر خودا پێم کوتن هیوادارم هەموو لایه ك سودی لێ ببینن وبڵاوی بکەنەوە.

#پیاوێکی دانای ڕیش سپی ، بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت به‌ڕێکه‌وت ..
نوێژ خوێنانی مزگه‌وته‌که‌ش که‌ هه‌موویان ئه‌م پیاوه‌ دانایه‌یان ئه‌ناسی ، داوایان لێکرد له‌ دوای نوێژ ئامۆژگاریان بکات و وتارێکیان بۆ بدات ..
پیاوه‌ داناکه‌ش داواکه‌یانی قبوڵ کرد..
نوێژی به‌کۆمه‌ڵ کۆتایی هات و هه‌مووان چاوه‌ڕوانی پیاوه‌ داناکه‌بوون .
دانای پیریش هه‌ستایه‌ سه‌رپێ و به‌ پله‌کاندا سه‌رکه‌وت و ڕۆیشته‌ سه‌ر مینبه‌ر..
به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و سوپاس و ستایشکردنی خودا و سڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌ستی به‌ وته‌که‌ی کرد بۆ گوێگرانی..
وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ! هه‌رکه‌سێک له‌ ئێوه‌ که‌ دەزانێت له‌ ئێستاوه‌ تا شه‌و زیندوو ده‌مێنێ و نامرێت ، با هه‌ستێته‌ سه‌ر پێ !!؟
هیچ که‌سێک هه‌ڵنه‌ستا!!
پیاوه‌که‌ش وتی : باشه‌ ، ئێستا هه‌ریه‌کێک له‌ ئێوه‌ که‌ خۆی ئاماده‌ کردوه‌ بۆ مردن و قیامه‌ت ، با هه‌ستێته‌ سه‌رپێ !!؟
دیسانیش که‌س هه‌ڵنه‌ستا!!
وتی: سه‌رم له‌ ئێوه‌ سوڕماوه‌ ، ئێوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک دڵنیا نین له‌ مانه‌وه‌تان له‌ دونیا ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆتان بۆ ڕۆیشتن و مردن ئاماده‌ نه‌کردووه‌؟!!


@kanyawyrahmat
@kanyawyrahmat
5👍1
دکتۆر یعقوب:
هەروەک چۆن لاشەیەکی نەخۆش
ناتوانێت چێژ لە خواردنی خۆش بکات
هەروەهاش دڵێکی گوناهکار ناتوانێت چێژ لە بەندایەتیکردنی خودا بکات

کچەکەت ئەگەر منداڵیشە بەجلی ناشەرعی ڕایمەھێنە ئەگینا گەورە بێت ئەستەمە وازی لێ بێنێت .!!!
دایك و باوکان خۆیان ھۆکاری یەکەمن بۆ ڕووت و قوتی کچەکانیان !

پێشەوا ئاجووری ڕەحمەتی اللّە ی لێبێت دەفەرمووێت:
«ھەركەس پێی خۆشە و حەزدەكات بگات بە پلەی غرباء (نامۆكان)، ئەوا با ئارام بگرێت بەرامبەر خراپى و وشکی باوانی و خێزانەكەی و براكانی و نزیكەكانی      🖤

هەر ڪاتێڪ هەستت بە دڵتەنگی ڪرد ئەوا بزانە زەنگـــێڪ لەلایەن خوداوە بـــۆت لێدراوە !
کە دەبێ زۆر استغفار بـــڪەیت !!

سەلەف دەڵێن : زۆرترینی ئەو خەڵکەی کە تاوان دەکـەن ئەوانەن کە زۆر باسی تاوانی خەڵکـ دەکەن

📖 المجالسة وجواهر العلم ٦ / ۸٦

ئەگەر نوێژ کەر بیزانیبایە لە کاتی سوجدە چ ڕەحمەتێکی بەسەردا دەڕژێت، ئەوا تا؟مردن سەری بەرز نەدەکردەوە.

سەگەکەی هاوەڵانی ئەشکەوت شوێنی ئەو شوانەی کەووت کە رێبازی خوداناسانی هەڵبژارد و شوێنیان کەووت
و
خودا وەک پیاوچاکانیش مامەڵەی لەگەڵیان کرد

@kanyawyrahmat
@kanyawyrahmat
4
2025/10/26 05:27:51
Back to Top
HTML Embed Code: