Telegram Web Link
Forwarded from کــانیــاوی ڕه حمــه ت (اللـه غایتنا رسـول الله قـدوتـنا و دعـوتـه رسـالـتـنا بـه كـانـت سـعادتـنا لـ)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
طلـع البـدرعلینـامـن ثنیـات الـوداع

@kanyawyrahmat
2
Forwarded from کــانیــاوی ڕه حمــه ت (ســــــــلام بــــــــرادر)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ماهر زين - مولای صل ...

نشید بسیار زیبا 💐💐

https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAEXrKL4_ovCWRbcNlQ
3
@kanyawyrahmat

🔰‍ مونـــاجـــات💐💐

🔸خوایه‌ ئه‌م دڵه‌م هێزێكی به‌رێ
🔸كه‌ غه‌م له‌ ناو خۆی بكاته‌ ده‌رێ

🔸من خۆم نازانم چی بۆ من چاكه‌
🔸تۆ به‌مه‌یلی خۆت دڵم ئاوا كه‌

🔸پایه‌ی تۆ ناسین ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وێ
🔸ئیتر كێ دنیاو دیناری ئه‌وێ

🔸من كه‌ دێوانه‌ی تۆ بم به‌ ته‌نیا
🔸شه‌قێك هه‌ڵئه‌ده‌م له‌هه‌ردوو دنیا

🔸دڵم هه‌میشه‌ یادی تۆ ئه‌كا
🔸گیان له‌ ڕێی تۆدا جست و جۆ ئه‌كا

🔸به‌هه‌شت مه‌دح ئه‌كه‌ن به‌ ناو و داوێ
🔸من لیقای تۆم بێ،به‌هه‌شتم ناوێ

🔸عاشق كه‌ به‌ڕاست ده‌ستی له‌ گیان شت
🔸په‌كی سه‌یران و گه‌ڕانی خۆی خست

🔸دیاره‌ كه‌ یاری ئه‌و وه‌فایه‌ی دی
🔸كامی ویسالی بۆ دێنێته‌ دی

🔸خوایه‌ ئه‌یزانی كه‌ من تۆم ئه‌وێ
🔸مه‌عشوق چ رایه‌ی به‌ تۆ ده‌كه‌وێ

🔸خوایه‌ نامه‌وێ تاعه‌تم زۆر بێ
🔸نه‌وه‌كا نه‌فسم به‌وه‌ مه‌غرور بێ

🔸خۆم به‌ گوناهكار ئه‌ده‌مه‌ قه‌ڵه‌م
🔸تۆ خۆت فه‌رمووته‌ حه‌ز له‌ عه‌فو ئه‌كه‌م....
ئــــامیــــــن
👤شاعیر : پیرەمێرد
🌿🌿🌷🌿🌿🌷🌿🌿🌷🌿
      🌸⚡️🌸⚡️🌸⚡️🌸⚡️🌸
@kanyawyrahmat
@kanyawyrahmat
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💢اعتراض طوفانی یک عضو پارلمان ایتالیا نسبت به سکوت نخست وزیر کشورش در قبال  نسل کشی اسرائیل در #غزه.

@kanyawyrahmat
6👏2
له دایکبوونی سه روه رمان

@kanyawyrahmat
نامۆترین پێغەمبەر
ڕۆژی پێنج جار، هەر جارە و دوو کەڕەت ناوت لە منارەکانەوە ئەفڕێت بۆ ئاسمانی دڵم و دەیان جار دەزرینگێیتەوە بە ڕۆژهەڵاتی چاومدا و زمانم شایەدی بۆ ئیمانێک ئەدات کە لە ناسینتدا ونم‌کردووە.
ڕۆژی نۆ تەحییەت زارم لە پاکیی ڕێگەکەت ئاوئەکێشم و لە بارانی سڵاواتەکاندا تەڕ نابم، نۆ سڵاو لە دیارت ئەدەمەوە و بە عەلەیکێ ناناسرێم.
هەموو ساڵێک سی مەولوود لە دایک‌ئەبمەوە و حەلیمەی ڕەحمەتێک ڕام‌ناژەنێت، قوڕەیشی داڵدەیەک دەستم بۆ ڕاناوەشێنێت، ئامینەی ئامینێک باوەشم بۆ ناکات بە نیشتمان، باوەگەورەی هیوایەک، نابێ بە عەبدولموتەللیبی کەس‌وکارم؛ غەریبی، لە ئازای ئەنامم ئەچۆڕێت، نامۆیی، ناو و ناونیشانی کۆڵان و شەقام و گەڕەک و ناوچە و شارۆچکە و شار و لادێمە، غەریبی، تازەترین نیشتمانمە.
ئازیز گیان، ئاخۆ ئەگەر لە موعجیزەی ئەم ساڵە شێواوانەدا، دیسان بۆ مەدینەی یەسریبت بگەڕێیتەوە، کام هوتێلی پێنج ئەستێرەی بیابان دەستی ئەنێ بە ڕووتەوە و کام عەگالی دەوڵەمەندی، تەشەر لە تەنیایی‌یەکانی خۆت و سانی ئیسنەینت ئەدات؟ ئاخۆ مناڵەوردیلەی کام گەڕەکت لێ کۆوە دەبن و مەجنوونییەتی ڕوانینت ناناسن؟ بڵێی پەردەی نەناسراوی، پەردەی حەیایان لابدا و چەرداوەڕووانە بتدوێنن؟  ئاخۆ بۆنەوتی کام تانە، لووت بە خۆت و خاکەڕایی چوار یاری دڵتا ناهێنێت؟ بڵێی مێحراب نەتناسێت و قسە بۆ جۆری دەستگرتنی نوێژەکانت هەڵنەبەستێ؟ بڵێی لە جۆری ڕاوەستان، ویرد و ئەوراد، دەست هەڵبڕینی دوعاکانی پاش نوێژت، لە دواڕیزی جەماعەتدا، هەڵە لە ئاکارت نەگرن؟ بڵێی پێش‌نوێژی مزگەوتان، لە دەسنوێژی یارەکانت تێنەگەیەن، دیسانەوە دەم‌وچاویان پێ نەشۆرن؟ نیەتیان پات نەکەنەوە و بڵێی ئازیز گیان نەتناسن؟
یا بتناسن...؟
ئاخۆ کام فیرقەی ناجییە بوێرێت و تەنیایی‌یەکانی هەنووکەت بگرێتە خۆ؟ به پڕۆتۆکۆلی کام وڵات ئەتوانی پشوویەک بدەیت؟ کام کۆماریان ئیسلامییە و خۆشەویستیت لە کام سنووردا جێگایەک بۆ هەناسەی ئەبێتەوە؟ ئاخۆ سوڵتانی کام دەڤەر لە خۆی کەمتر ڕێز دائەنێت بۆ پێڵاوە کۆنەکانی زیننوورەینت، کام وەزیری موسوڵمانان، له تووڕەیی عومەر دەگات، کێ لە گریانی عەلیدا تەنیایی دەخوێنێتەوە؟ خۆت و یاران لە پاسپۆرتی کام وڵاتی ئیسلامیدا ناوتان دەردێت؟ بڵێی واژۆی فڕۆکەخانەی کام وڵات بتان‌ناسێت؟ ئاخۆ دەبن بە هاونیشتمانییەکی بێ‌ناسنامە -ڕێک وەکوو من- کەس خۆی ئەکا بە خاوەنی تەنیاییتان، تەشریف دێنن بۆ ڕێ و ڕەسمی جەژنی مەولوود؟ یا لەوێیشدا دەوڵەمەندترین حاجییەکان دەرتان ئەکەن؟ حاجی‌ترین دەوڵەمەندان ڕێتان ئەکەن؟
ئەترسم، زۆر ئەترسم ئەی خۆشەویست، لە متمانەی باوەشماندا جێی غوربەتتان نەبێتەوە و بە تانەی لە دین دەرچوون ئاوارەی هەندەرانتان کەین ... .
باوانەکەم، بڵێی مزگەوتت دەس‌کەوێت نوێژەکانتی تیا کۆوەکەیت؟ قەسر و جەمعێک دەرفەت ئەبێت ڕووگەت بگریتە باوەش و غەریبییەک لە لای یەزدان ساڕێژ بکەیت؟ یا دەگەڕێی، جێماوانی نووری ڕاستی کۆکەیتەوە و دیسانەوە بە غەریبی، بە نۆماڵی، ماڵی ئایین ئاوەدانتر بکەیتەوە؟

محەمەدسدیق کەریمی


@kanyawyrahmat
@kanyawyrahmat
2
Audio
⚡️یا رسول اللە ناوت چەند خۆشە
       ئارەقت گوڵە ،بۆنت وەنه وشە
🌟نێرگز ئارەقی ئەندامی تۆیە
    💫بویە پەسەندە ئەو رەنگ وبۆیە


@kanyawyrahmat
3
*‌گویی این آخرین نبرد است !!!*
نوشته دکتر: ادهم شرقاوی 

*زوال "اسرائیل"* از صفحه روزگار، یک حقیقت قرآنی و وعده پیامبرانه است... پس ما نمی‌پرسیم که آیا نابود می‌شود یا نه؟

چون به یقین نابود خواهد شد! به اذن خداوند. 
سوال اصلی این است: کی؟ 

من از آن کسانی نیستم که بنشینم و منتظر معجزه بمانم، بلکه معتقدم معجزه پس از آن می‌آید که مؤمن نهایت تلاش خود را بکند! 
آنگاه که باطل با تمام قوا حمله می‌کند و یک قدم تا پیروزی فاصله دارد، و حق تا آخرین ذره مقاومت می‌کند، طوری که گویی در آستانه شکست است... آنگاه معجزه می‌آید! 

قرآن به ما یک حقیقت ثابت را می‌آموزد: جنگ عقیده با جنگ قدرت فرق دارد! 
- در *جنگ قدرت،* خداوند مردم را به اسباب و موازین قوا وا می‌گذارد؛ هرکه قوی‌تر باشد، پیروز می‌شود. 
- اما در *جنگ عقیده،* لازم نیست قوا برابر باشد و موازین علت و معلولی به هم بخورد! 

تمام طاغوت‌هایی که خداوند نابودشان کرد، در اوج قدرتشان نابود شدند: 

- وقتی خدا *فرعون* را هلاک کرد، او در اوج غرور فریاد می‌زد: "أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَى" (من پروردگار برتر شما هستم!) و با لشکریان مسلحش نابود شد. 

- وقتی خدا *نمرود* را هلاک کرد، او در اوج تکبر می‌گفت: "أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ" (من زنده می‌کنم و می‌میرانم!). 

- وقتی خدا *قوم عاد* را نابود کرد، آنها می‌گفتند: "مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً؟" (چه کسی از ما قوی‌تر است؟)

- وقتی خدا *قوم ثمود* را هلاک کرد، آنها همچنان در قدرت بودند و کوه‌ها را می‌تراشیدند. 

- و وقتی خدا *احزاب* (لشکرهای متحد ضد اسلام) را در جنگ خندق شکست داد، زمین بر مؤمنان تنگ شده بود و دل‌ها به گلو رسیده بود! 

وقتی جنگ بر *غزه* آغاز شد، فکر می‌کردم این هم یک نبرد دیگر است، مثل تمام نبردهای گذشته... اما حالا چیزی در دلم می‌گوید این بار آخر است! 

این وضعیت پایدار نمی‌ماند... به زودی "ریح الأحزاب" (باد نصرت الهی) خواهد وزید، و بادهای خدا هزاران شکل دارند *(وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ)!* 

حتی اگر این جنگ هم مثل گذشته تمام شود، از جایی ادامه خواهد یافت که قبلاً تمام شده بود! اما یک چیز قطعی است: این جنگ دیگر در دست ما یا آنها نیست، دست خداست که آن را پیش می‌برد. 

من ضد عقلانیت و محاسبه واقعیت‌ها نیستم... اما این همه مقاومت، اصلاً عقلانی نیست! 
- هیچ کشوری در جهان، زیر این حجم از بمباران و محاصره، این‌گونه مقاومت نمی‌کرد. 

- غزه از نظر جغرافیایی یک منطقه باز است (بدون کوه، جنگل یا دره) و از نظر نظامی "منطقه شکست‌خورده" محسوب می‌شود... اما هنوز ایستاده است! 

- در جنگ‌های گذشته، ارتش‌های عربی در ساعاتی شکست می‌خوردند... اما امروز، صحبت از "واقع‌گرایی" خودش یک معجزه است! 

هیچ اشغالگری تا ابد نمانده است... این یک قانون تاریخ است، فارغ از عقیده مردم آن سرزمین. 

تمام اشغال‌گران رفتند... و این یکی هم خواهد رفت، دیر یا زود، و امید که زود باشد! 

پخش کنید و بشارت دهید... 

--- 
✿ این متن امید و یقین به نصرت الهی را زنده می‌کند.

@kanyawyrahmat
8
🔺 #جومعەی_پێشنیاریی_ئیمە 🎶

👈ووتاری جومعەی ئاوایی شاوانێ شنۆ 🕌

🔸 تەوەر :  I 🔹 نیعمەتی ئاوو گرینگی ئاوو 🔶ژینگه وپاراستنی ژینگه و زێـده ڕەویی کـردن وئەرکی ئێمه



بابەتێکی زۆر گرینگ ولازم وپێویست حەتمەن گوێی بیس ببه 🎧


🎧 گرتەی دەنگی 🎧


     #ماموستاجەماڵ_ئەحمەدزادە

ڕێکـەوتـی: 1404/06/07 شەمسی
7 خەرمانانی ساڵی 2725 کوردی


⚪️ لاپەڕەی کانــاڵی کانـیـاوی ڕەحـمـەت🌱🍃

╭─┅═ঈ🔹ঈ═┅─╮
@kanyawyrahmat 
╰─┅═ঈ🔸ঈ═┅─╯
👍3👏1
نەخۆش:
ئەزانی کێ لە ئاودا ئەخنکێت؟؟

دوکتور:
دیارە، ئەو کەسەی کە مەلە نازانێ.

نەخۆش:
نە وانییە، ئەوەی کە مەلە ئەزانێ ئەخنکێت،
ئەوانەی کە مەلە نازانن قەت نزیکی ئاو ناکەون...!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

@kanyawyrahmat
7👍1👏1
ئایە هیچ كەسێك هەیە ئەم بابەتە بخوێنێتەوە و نەگریت ؟
=============================
وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم):-
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
پێش وه‌فاتكردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاخر حه‌جی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) حه‌جی ماڵئاوایی بوو، له‌و كاته‌دا ئایه‌تی الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْأِسْلامَ دِيناً (المائدة: 3) دابه‌زی. واته‌: وا له‌مڕۆوه‌ دینه‌كه‌تانم ته‌واو كردو به‌ بێكورتی و كه‌مایه‌سی چاكه‌م ده‌رباره‌ی ئێوه‌ كرد، ئیسلامیشم بۆ دینی ئێوه‌ هه‌ڵبژارد. لێره‌دا ئه‌بووبه‌كر ده‌ستی كرد به‌ گریان، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌بووبه‌كر ئه‌وه‌ بۆ ده‌گریت؟ ئه‌ویش گوتی: " إنه ليس بعد الكمال إلا النقصان" واته‌: هیچ شتێك له‌ دوای ته‌واوی نییه‌ مه‌گه‌ر كه‌میی!

پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له‌ حه‌جی ماڵئاوایی گه‌ڕایه‌وه‌، پێش وه‌فاتكردنی به‌ نۆ ڕۆژ ئایه‌تی وَاتَّقُوا يَوْماً تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ وَهُمْ لا يُظْلَمُونَ (البقرة:281) . واته‌: ترسیشو له‌و ڕۆژه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ده‌وهێننه‌وه‌ لای خوا، ئه‌وێ‌ ڕۆژێ‌ هه‌ر كه‌س هه‌رچی كردوویه‌تی (به‌ ته‌واوی) دێته‌وه‌ ڕێ‌و ناهه‌قی له‌ كه‌س ناكرێ‌. ئیتر له‌م ڕۆژه‌وه‌ ئازارو ژان و ناڕه‌حه‌تیی له‌ پێغه‌مبه‌ردا وه‌ دیار كه‌وت، هه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌ فه‌رمووی: گه‌ڕه‌كمه‌ سه‌ر له‌ شه‌هیدانی ئوحود بده‌م، ده‌چێته‌ لای گۆڕی شه‌هیدان و ده‌فه‌رموێت: (السلام عليكم يا شهداء أحد أنتم السابقون ونحن إن شاء الله بكم لاحقون واني بكم إن شاء الله لاحق) واته‌: سه‌لامی خوتان لێ بێت ئه‌ی شه‌هیدانی ئوحود، ئێوه‌ پێش ئێمه‌ كه‌وتن و ئێمه‌ش به‌ ویستی خوا ئه‌گه‌ینه‌وه‌ پێتان، وه‌ منیش پێتان ده‌گه‌م. كاتێ‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ گریان، یارانی گوتیان ئه‌وه‌ بۆ چی ده‌گریت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ، ئه‌ویش فه‌رمووی: غه‌ریبی براكانم كردووه‌، ئه‌وانیش گوتیان: ئه‌ی ئێمه‌ برای تۆ نین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: نا، به‌ڵكوو ئێوه‌ یارانی منن، به‌ڵام براكانم ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ دوای منه‌وه‌ دێن باوه‌ڕم پێ ده‌هێنن و منیشیان نه‌بینیوه‌.

پێش وه‌فاتكردنی به‌ 3 ڕۆژ (تا)و ئازارو ژانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زیاتر ده‌بوو، ئه‌و كاته‌ له‌ ماڵی دایكمان مه‌یموونه‌ بوو –خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رمووی: هه‌موو خێزانه‌كانم بۆ كۆبكه‌وه‌، مه‌یموونه‌ش ده‌ڵێت: چووم هه‌موو خێزانه‌كانیم بۆی كۆكرده‌وه‌، ئه‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئیزنم ده‌ده‌ن بچم بۆ ماڵی عائیشه‌؟ ئه‌ڵێ ئه‌وانیش ئیزنیان پێدا، ئینجا هه‌ر چه‌ندی ده‌كات كه‌ هه‌ڵسێته‌وه‌ كه‌چی نه‌یده‌توانی كه‌ هه‌ڵسێته‌وه‌، عه‌لی كوڕی ئه‌بووتاڵیب و فه‌زڵی كوڕی عه‌بباس –خوا لێیان ڕازی بێت- هه‌ڵده‌سن پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌ چوارده‌سته‌ له‌ باوه‌ش ده‌كه‌ن و له‌ ماڵی مه‌یموونه‌ ده‌یگوازنه‌وه‌ بۆ ماڵی عائیشه‌ (خوا لێیان ڕازی بێت)!!

لێره‌دا یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌بینن كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) به‌ چوار ده‌سته‌ هه‌ڵبگیرێ‌، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ په‌له‌و داوان ڕاده‌كه‌نه‌ لای و پێی ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا چییه‌تی، ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر ی خوا چیه‌تی ؟!! خه‌ڵكی له‌ هه‌موو كووچه‌و كۆلاَنه‌كان به‌ ڕاكردن به‌ره‌و مزگه‌وت وه‌ڕێكه‌وتن.. مزگه‌وت پڕ ده‌بێت له‌ خه‌ڵكی، كاتێ‌ پێغه‌مبه‌ر خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌به‌ن بۆ ماڵی عائیشه‌ له‌وێ‌ ئاڕه‌ق ده‌كا ئاڕٍه‌قێكی گه‌لێ زۆر!! عائیشه‌ ده‌ڵێ: له‌ ژیانمدا نه‌مبینیوه‌ كه‌ كه‌س هێنده‌ به‌ چڕی شه‌ڵاڵی ئاڕه‌ق بێت، ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم)] ده‌هێناو ئاڕه‌قی ده‌مو چاوی پێغه‌مبه‌ری پێ‌ ده‌سڕیه‌وه‌، لێیان پرسی: ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆچی؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: چونكه‌ ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پاكترو پیرۆزتره‌ له‌ ده‌ستی من.

عائیشه‌ ده‌یفه‌رموو: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو ده‌یفه‌رموو: (لا إله إلا الله إن للموت لسكرات، لا إله إلا الله إن للموت لسكرات) كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وای فه‌رموو: له‌ مزگه‌وت یه‌ك پارچه‌ غه‌ڵبه‌ غه‌ڵب و ده‌نگه‌ ده‌نگێكی زۆر ده‌ستی پێكرد، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌مه‌ چییه‌؟ عائیشه‌ش فه‌رمووی: ئه‌وه‌ خه‌ڵكن بۆت نیگه‌رانن، ئه‌ویش ده‌فه‌رمووێت: هه‌ڵمبگرن بۆ لایان، ده‌یه‌وێ‌ هه‌ڵسێته‌وه‌، كه‌چی نه‌یده‌توانی!! عائیشه‌ ده‌ڵێت: حه‌فت مشت ئاوم به‌ ده‌مو چاوی پێغه‌مبه‌ردا كرد، تاكو (تا)كه‌ی كه‌مبێته‌وه‌، ئینجا ده‌یبه‌ن و
😢3
ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر مینبه‌ر، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) قسه‌یان بۆ ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ دوا قسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بوو كه‌ بۆ یارانی كردی، ده‌یفه‌رموو:
ئه‌ی خه‌ڵكینه‌!: پێده‌چێت له‌ به‌رمن نیگه‌ران بن، ئه‌وانیش گوتیان: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ، ئینجا فه‌رمووی:
ئه‌ی خه‌ڵكینه‌!: به‌ڵێنی من له‌ گه‌ڵ‌ ئێوه‌ له‌ دونیا نییه‌، به‌ڵكوو به‌ڵێنم له‌ گه‌ڵ‌ ئێوه‌ له‌ سه‌ر ئاوی كه‌وسه‌ره‌، به‌وخوایه‌ وا ئه‌زانم كه‌ ئێستا له‌ وێم..
ئه‌ی خه‌ڵكینه‌!: به‌و خوایه‌ لێتان ناترسم كه‌ فه‌قیر بن، به‌ڵكوو له‌وه‌ ده‌ترسم كه‌ له‌ به‌ردونیا كێبڕكێی یه‌كتر بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ كه‌ كردیان..
ئه‌ی خه‌ڵكینه‌!: (الصلاة الصلاة) واته‌: نوێژه‌كانتان، نوێژه‌كانتان. (واته‌: ئاگاو له‌ نوێژه‌كانتان بێت)
ئه‌ی خه‌ڵكینه‌!: له‌ خوا بترسن ئه‌زیه‌تی ئافره‌تان مه‌ده‌ن، وه‌سییه‌تتان ده‌كه‌م كه‌ چاك بن له‌ گه‌ڵیاندا.
ئه‌ی خه‌ڵكینه‌!: به‌نده‌یه‌ك خوا سه‌رپشكی كردووه‌ له‌ نێوان دونیاو له‌ نێوان ئه‌وه‌ی لای خوا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌نده‌یه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت كه‌ لای خوایه‌..لێره‌دا هیچ كه‌س له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) حاڵی نه‌بوو، ته‌نها ئه‌بووبه‌كر نه‌بێت، چونكه‌ یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وا ڕاهاتبوون كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) قسه‌ی ده‌كرد وا بێده‌نگ ده‌بوون وه‌ك ئه‌وه‌ وابوون كه‌ باڵنده‌یان له‌سه‌ر نیشتووه‌!!، كاتێ‌ كه‌ ئه‌بووبه‌كر گوێی له‌مه‌ بوو خۆی پێ‌ نه‌گیراو ده‌ستی كرد به‌ گریان و ده‌نگی به‌رز بووه‌وه‌، له‌ ناو مزگه‌وت هه‌ڵسایه‌ سه‌رپێ‌ و قسه‌كانی به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بڕی و فه‌رمووی: دایكو باوكمان به‌ قوربانت بن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا.. منداڵه‌كانمان ده‌كه‌ین به‌ قوربانی تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) .. ماڵ و سامانمان له‌ پێناو تۆدا به‌خت ده‌كه‌ین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).. خه‌ڵكیش ته‌ماشای ئه‌بووبه‌كریان ده‌كرد، ئه‌وه‌ چۆن قسه‌كانی به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بڕیوه‌، پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ كه‌س نییه‌ له‌ ئێوه‌ چاكه‌ی له‌سه‌رما هه‌بووبێت، ئیللا چاكه‌كه‌م پێی داوه‌ته‌وه‌، ته‌نها ئه‌بووبه‌كر نه‌بێت، كه‌ نه‌متوانیوه‌ پێی بده‌مه‌وه‌، ئه‌ویش چاكه‌كانیم بۆ خوا جێ هێشووه‌، چونكه‌ هه‌موو ده‌رگایه‌كی مزگه‌وت دا ده‌خرێت ته‌نها ده‌رگای ماڵی ئه‌بووبه‌كر نه‌بێت. ئینجا ده‌ستی كرد به‌ دوعا كردن بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی و سه‌لامی بۆ ناردن، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوایان به‌ چه‌ند ده‌سته‌ هه‌ڵگرته‌وه‌و به‌ره‌و ماڵی عائیشه‌یان برده‌وه‌.
به‌ عائیشه‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی عائیشه‌ بڕۆن به‌ ئه‌بووبه‌كر بڵێن: نوێژ بۆ خه‌ڵكی بكات، عائیشه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئاخر ئه‌بووبه‌كر پیاوێكی هه‌ست و دڵ ناسكه‌، ناتوانیت نوێژ بۆ خه‌ڵك بكات له‌ به‌ر گریان، ئه‌ویش ده‌فه‌رمێت: بڕۆن پێی بڵێن!

ئه‌نه‌سی‌ كوڕی‌ مالك –خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ‌: دوا بینین كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوام (صلى الله عليه وسلم) بینی‌، ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ بوو، كه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌بو به‌كر پێش نوێژی‌ بۆ مسوڵمانان ئه‌كرد، بینیم كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) په‌رده‌ی‌ لاداو به‌چاو سه‌رنجی‌ ئه‌داینێ‌، بینیم كه‌ خه‌ڵك خه‌ریك بوو له‌ خۆشیان نویژه‌كه‌یان ببڕن! پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئیشاڕه‌ی‌ دا كه‌ خۆ ڕاگربن و نوێژه‌كه‌یان نه‌بڕن، بینیم كه‌ وه‌ك كاغه‌زێكی‌ سپی‌ وابوو، ئینجا پێغه‌مبه‌ر  په‌رده‌كه‌ی‌ دادایه‌وه‌، هه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌ بوو كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌فاتی‌ فه‌رموو. (رواه مسلم).
ژانه‌سه‌ر تا ده‌هات بواری به‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌بڕی، ئه‌مجاره‌ زۆر به‌ تووندی كه‌وته‌ جێگا، لێره‌دا فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ گریان دێته‌ ژووره‌وه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) عاده‌تی پێوه‌ گرتبوو، كه‌ هه‌ر كاتێك فاتیمه‌ ده‌چووه‌ لای پێغه‌مبه‌ر ، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) له‌ به‌ری هه‌ڵده‌سایه‌وه‌ نێو چه‌وانی ماچ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ته‌ ده‌بینێ‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا توانای جووڵه‌شی نه‌ماوه‌،ئه‌نه‌سی‌ كوڕی‌ مالك –خوا لێیان ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ‌: ( كاتێ‌ كه‌ فاتیمه‌ ڕه‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت پێغه‌مبه‌ری‌ به‌م وه‌زعه‌ ناخۆشه‌ بینی‌، گوتی‌: ئاخ له‌م كاره‌ساته‌ جه‌رگ بڕه‌! ئه‌ڵێ: كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌یبێنێت: ئیشاڕه‌ ئه‌داو ده‌ڵێت: فاتیمه‌ وه‌ره‌ لای باوكت، وه‌ره‌ لێم نزیك به‌وه‌ فاتیمه‌ش لێی نزیك ده‌كه‌وێته‌وه‌، پێی ده‌فه‌رموێت: هیچ كاره‌ساتێك دوای‌ ئه‌مڕۆ بۆ باوكت كاره‌سات نییه‌ (ئه‌ی‌ فاتیمه‌) ئینجا سه‌ری ئه‌خاته‌ به‌ر گوێی و چرپه‌یه‌ك ده‌كات، فاتیمه‌ ده‌ست ده‌كات به‌
😢31
گریان، پاشان سه‌ری ئه‌خاته‌ به‌ر گوێییه‌كه‌ی تری ئینجا فاتیمه‌ ژیر ده‌بێته‌وه‌ و پێده‌كه‌نێت.

بۆیه‌ له‌ دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه‌ له‌ فاتیمه‌ ده‌پرسن ئه‌و ڕۆژه‌ چیی بوو كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) سه‌ری له‌ بن گوێت ناو گریای و پاشان بۆ گوێكه‌ی ترت ژیر بوویته‌وه‌ پێكه‌نیت؟ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كاتێ‌ كه‌ یه‌كه‌م جار سه‌ری له‌ بن گوێی نام پێی گوتم: ئه‌مشه‌و من ده‌مرم، كاتێ‌ كه‌ بینی گریام، سه‌ری خسته‌ به‌ر گوێیه‌كه‌ی ترم و پێی گوتم: تۆش یه‌كه‌م كه‌سیت كه‌ له‌ ئال و به‌یتی منه‌وه‌ پێم ده‌گه‌یته‌وه‌.. بۆیه‌ خۆشیم بۆهات و پێكه‌نیم.
عائیشه‌ ده‌ڵێت: له‌و كاته‌دا عه‌بدول ڕه‌حمانی كوڕی ئه‌بووبه‌كر، دێته‌ ژووره‌وه‌و سیواكێكی پێیه‌و له‌ ده‌می وه‌ر ئه‌دات، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) زۆری لا خۆش ده‌بێ‌ بۆیه‌ هه‌ر به‌چاو تێی ڕا ده‌مێنێت، عائیشه‌ -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌ڵێت: كه‌ سه‌رنجم دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ سیواكه‌كه‌ی عه‌بولڕه‌حمان را ده‌مێنێ‌ و توانای نییه‌ كه‌ داوای بكات، ئه‌ڵێت: سیواكه‌كه‌م له‌ عه‌بدولڕه‌حمان وه‌رگرت و هێنام خستمه‌ به‌رده‌می خۆم تا نه‌رمی بكه‌مه‌وه‌، پاشان خستمه‌ ده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، عائیشه‌ ده‌ڵێت: ئاخر شت كه‌ چووه‌ ده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ته‌ڕاتی ده‌می من بوو.
ئینجا ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی‌ عائشه‌ هێشتا ئازاری‌ خواردنی‌ گۆشته‌ ژه‌هراویه‌كه‌ی‌ كه‌ له‌ خه‌یبه‌ر ده‌رخواردم درابوو نا ڕه‌حه‌تم ده‌كات. ڕۆژێكیان ڕووی‌ ده‌ عائشه‌ كردو فه‌رمووی‌: ئه‌ی‌ عائشه‌: چیت له‌ زێڕه‌كان كرد؟! ئه‌ویش بۆی‌ هێناو ڕووی‌ كرده‌ عائشه‌و فه‌رمووی‌: چۆن گومان ئه‌به‌یت كه‌ موحه‌ممه‌د بگاته‌ به‌رده‌ستی‌ خواو، ئه‌وه‌نده‌ زێڕه‌شی‌ له‌ دونیا لا مابێ‌!! هه‌ڵسه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ خوادا بیبه‌خشه‌، نامه‌وێ‌ كه‌ ده‌چمه‌وه‌ لای خوا شتیك له‌ ماڵی دونیام له‌ دوای خۆما جێهێشتبێ‌.

ئه‌م ڕۆژه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه‌فات ده‌كات به‌ عائشه‌ ده‌ڵێت: ئه‌ی عائیشه‌ لێم نزیك كه‌وه‌، عائیشه‌ -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌ڵێت: لێی نزیك كه‌وتمه‌وه‌، ئه‌ویش سه‌ری‌ له‌سه‌ر ڕانی‌ من داناو پاشان بوورایه‌وه‌!! له‌ دواییا هاته‌وه‌ سه‌ر خۆی‌ و سه‌رنجی‌ بانی‌ ژووره‌كه‌ی‌ ئه‌داو ئه‌یفه‌رمووی‌: (للهم الرفيق الأعلى) ، گوتم: كه‌واته‌ ئێمه‌ هه‌ڵنابژێرێت، ، ئینجا زانیم ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌یڵێت ڕاسته‌ (ئه‌مجاره‌ نه‌خۆشی‌ بواری‌ نادا) نا وه‌فات ئه‌كات. (رواه البخاری).
له‌و كاته‌دا جوبریل –علیه السلام- دێته‌ لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و پێی ده‌ڵێت: كه‌ له‌به‌ر ده‌رگا (ملك الموت)م له‌گه‌ڵه‌ داوای ئیزنت لێده‌كات، كه‌ پێش ئه‌وه‌ ئیزنی چوونه‌ ژووری له‌ كه‌س نه‌كردووه‌، ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئیزنی بده‌ ئه‌ی جوبریل، (ملك الموت) وه‌ژوور ده‌كه‌وێت: ده‌ڵێت: (السلام علیك یا رسول الله)، ده‌چێته‌ لای سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌ك ده‌چێته‌ لای سه‌ری هه‌موو كه‌س، پێی ده‌ڵێت: خوای گه‌وره‌ منی ناردووه‌ كه‌ له‌ نێو مانه‌وه‌ت له‌ دونیاو گه‌یشتن به‌ لای خوا كامیان هه‌ڵده‌بژێریت؟ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت: (بل الرفيق الأعلى) .

عائیشه‌ ده‌ڵێت: سه‌ری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌ر ڕانم زۆر قوڕس بووو ده‌سته‌کانی كه‌وته‌ خوار! ئینجا زانیم كه‌ وه‌فاتی كردووه‌، ئه‌ڵێ: له‌ حوجره‌كه‌ ڕامكرده‌ حه‌وشه‌ی مزگه‌وت و گوتم: پێغه‌مبه‌ری خوا مرد.. پێغه‌مبه‌ری خوا مرد؟!! كه‌ ئه‌مه‌ی گوت: مزگه‌وت یه‌ك پارچه‌ بوو به‌ هه‌راو گریانی مسوڵمان..
خه‌ڵكه‌كه‌ وه‌ك گڕكان چوون به‌ ئاسمان و له‌ داخا وه‌ چیا كه‌وتن!! عوسمانی‌ كوڕی‌ عه‌ففان له‌ داخان زمانی‌ لاڵ‌ بوو قسه‌ی‌ بۆ نه‌ئه‌كرا! عه‌لی‌ كوڕی‌ ئه‌بووتاَڵب –خوا لێی ڕازی بێت- دانیشتوو ده‌ست و پێكانی‌ ڕه‌ق بوون و له‌ جووڵه‌ كه‌وتن! عه‌بدوڵای‌ كوڕی‌ ئه‌نه‌س –خوا لێی ڕازی بێت- له‌ داخان نه‌خۆش كه‌وت و نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌ درێژه‌ی‌ كێشا تا گیانی‌ له‌ ده‌ست دا. عومه‌ری‌ كوڕی‌ خه‌تتاب –خوا لێی ڕازی بێت- له‌ داخان شمشێری‌ ده‌ركرد و ده‌یگوت: به‌و خوایه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌مردووه‌ هه‌ركه‌سێك بڵێت كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) مردووه‌، سوێند به‌ خوا به‌م شمێره‌ ملی‌ په‌ل ئه‌ده‌م. به‌ڵكوو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه‌ك موسا (علیه السلام) چۆته‌ لای‌ خوای‌ په‌روه‌ردگارو دوایش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ملی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش په‌ل ئه‌دات و كه‌ ده‌ڵێن مردوووه‌. ئیتر عومه‌ر به‌ هیچ كه‌س هێور نه‌ ئه‌بووه‌وه‌!
😢3
ئه‌بووبه‌كر به‌ گریانه‌وه‌ ڕا ئه‌كاته‌ حوجره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ده‌ڵێت (واخلیلاه واحبیباه)، هاوڕێكه‌م ڕۆ، خۆشه‌ویستم ڕۆ.. ئه‌چێته‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و په‌رده‌ی‌ له‌ سه‌ر ڕوخساری‌ پاكی‌ لاداو ده‌ڵێت: دایكو باوكم به‌ قوربانت بن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ی خوا (صلى الله عليه وسلم) ، بۆن خۆشیت به‌ زیندووێتی‌ و به‌ مردوێتیش، سوێند به‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ گیانی‌ منی‌ به‌ده‌سته‌ دڵنیابه‌ كه‌ خوا قه‌ت دووجار مردنت پێنیشان نادات، پاشان ئه‌بووبه‌كری ڕۆژی ته‌نگانه‌ (خوا لێی ڕازی بێت) دێته‌ ده‌رو گشت مسوڵمانانی‌ كۆده‌كاته‌وه‌و گوتارێكی‌ زۆر به‌ پێزی‌ بۆ مسوڵمانان دا، پاشان فه‌رمووی‌: "من كان يعبد محمد فإن محمد قد مات، ومن كان يعبد الله فإن الله حي لا يموت" هه‌ر كه‌سێكی‌ موحه‌ممه‌دی‌ ده‌په‌رست ، ئه‌وه‌ موحه‌ممه‌د مرد، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خوا ده‌په‌رستـێ‌ با بزانێ‌ كه‌ خوا قه‌ت نامرێ‌و هه‌ر زیندووه‌. ئینجا ئه‌و ئایه‌ته‌ی‌ فه‌رموو كه‌ ده‌فه‌رموێت: وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئاً وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ (آل عمران:144) . واته‌: موحه‌ممه‌د ته‌نها پێغه‌مبه‌رێك نه‌بووه‌ كه‌ وه‌فات بكات، پێغه‌مبه‌رانی‌ پێش ئه‌ویش (وه‌فاتیان كردووه‌)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی‌ كرد یان كوژراو شه‌هید بوو، ئێوه‌ پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌؟! خۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌و پاشگه‌ز بێته‌وه‌. هه‌رگیز زیان به‌ خوا ناگه‌یه‌نێت. خوایش پاداشتی‌ سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه‌. ئیتر عومه‌ر هێور بووه‌وه‌و زانی‌ كه‌ ڕاسته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌فاتی‌ فه‌رمووه‌.

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) (گیانم به‌ قوربانی بێت)، له‌ به‌رواری‌ دوانزه‌ی‌ (ربيع الأول)ی‌ ساڵی‌ یانزه‌ی‌ كۆچی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ شه‌ست و سێ‌ ساڵی‌ پاش ژیانێكی‌ پڕ له‌ ئازارو ژان سه‌ری‌ له‌سه‌ر كۆشی‌ عائشه‌ی‌ خێزانی‌ چاوی‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ وێك نایه‌وه‌و دڵه‌ پیرۆزه‌كه‌ی‌ له‌ لێدان كه‌وت و ماڵ‌ ئاوایی‌ له‌ جیهان و گه‌له‌كه‌ی‌ كرد. ئیتر ته‌رمی‌ پیرۆزیان هه‌ر له‌ ژووری‌ (عائشه‌) دا به‌ خاك سپیارد.

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه‌فاتی‌ كرد، به‌ ڕۆح و به‌ گیان به‌ قوربانت بین ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا، سه‌رمان له‌ ڕێته‌ ئه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ خوا.. ئه‌بێ‌ ئه‌مڕۆ چه‌ندمان پێویست به‌ تۆ بێت ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ نازدار ئه‌ی‌ سه‌روه‌ری‌ جیهان.. سه‌رنجێك له‌ ئوممه‌ته‌كه‌ت ده‌، چۆن ده‌ست و پێوه‌ند كراون.. چۆن له‌ زینداكان خزێنراون.. چۆن زه‌لیل و زه‌بوون و ژێر ده‌سته‌ كراون!.. چۆن خاكی‌ ئیسلامی‌ كراوه‌ته‌ ئامانجی‌ پیسی‌ بێباوه‌ڕان و خێرو بێری‌ زه‌وت كراون.. چه‌ندمان پێویست به‌ تۆیه‌ كاتێ‌ ئه‌بینین كه‌ ته‌نها مسوڵمانه‌ مافی‌ خوراوه‌و هه‌قی‌ پێ‌ شێل كراوه‌و ملی‌ له‌په‌تی‌ قه‌ناره‌ ئاڵێنراوه‌.. هه‌ڵسه‌ سه‌رنج ده‌ چۆن ئایین و به‌رنامه‌ نازداره‌كه‌ت وان له‌ ژێر پیلانی‌ پیسی‌ جووله‌كه‌و خاچپه‌رستان وعه لمانی بێ نازو بێ حوڕمه‌ت كراوه‌.. هه‌ر مسوڵمانه‌ له‌ زیندان و هه‌ر ئافره‌تی‌ سه‌رپۆشه‌ ئه‌تكی‌ حوڕمه‌تی‌ ئه‌كرێ‌ و هه‌ر گه‌نجه‌ ناوێرێ‌ سه‌ری‌ خۆی‌ له‌ ماڵ‌ ده‌ركا.. ڕوو له‌ مزگه‌وت و ماڵی‌ خوا كا.. سه‌رنجده‌ كاسه‌ڵێسانی‌ له‌ سه‌ر ئیسلام حسێب كراو شاده‌ به‌ شانی‌ كوفر دێنن .. گه‌لێ‌ زۆرن كه‌ بۆ چنگه‌ گه‌نمێ‌ شه‌رعی‌ خوا ئه‌گۆڕن! ڕوو ده‌ كێ‌ كه‌ین؟ هاوار بۆ كێ‌ به‌رین ئه‌ی‌ داد، كه‌ تۆ وایت له‌ ژێر ده‌ستی‌ چڵكاو خۆرانی‌ نێو خۆ به‌كه‌یفی‌ خۆ پێی پیسیان ده‌ حوجره‌ت ئه‌ده‌ن، چاوی‌ پیسیان له‌ گڵكۆی‌ پڕ نووڕو گه‌وهه‌رت ئه‌ده‌ن.. خودایه‌، ئه‌گه‌ر له‌ دونیا عه‌زیز ناژین و زه‌لیل و نامۆو غه‌ریب كراوین.. ڕووی‌ لوتفمان تێ‌ بكه‌و ڕوومان گه‌ش كه‌و دڵمان خۆشكه‌و سه‌ركه‌وتنمان بۆ وه‌ده‌ست خه‌، له‌م دونیاش بێبه‌شمان مه‌كه‌ له‌ دیده‌نی‌ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ نازداره‌و وه‌ڵاممان ده‌وه‌، تا به‌ده‌ستی‌ پیرۆزی‌ خۆشه‌ویستت قومێ‌ ئاو له‌ ئاوی كه‌وسه‌ر بخۆینه‌وه‌.

@kanyawyrahmat
😢7
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هرچی فیلم هندی دیدین فراموش کنید😂😂



@kanyawyrahmat
1😁1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خرگوشی که برای دیدن بچه‌هاش خاک‌های روی لونه‌اش رو کنار میزنه و بعد از شیر دادن آنها دوباره روی لونه رو با خاک میپوشونه تا کسی پیداشون نکنه!

نکته : هر وقت هر کجا خواستین پرنده چرنده درنده‌ای رو شکار کنید یاد این فیلم بیفتید شاید بچه‌هاشون مثل این خرگوشها زیر خاک منتظرن تا مادرشون بیاد.
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

@kanyawyrahmat
11👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📍ئەم ماوەیە چاوێکتان لەسەر غەززە و چاوێکتان لەسەر کەشتی ئازادی بێت کەبەرەو غەززە بەڕيوەیە

⚠️ببینن لە بارسلۆنا چۆن ماڵئاوایان لێدەکەن

جیهان دژی سیستەمی کۆیلایەتی سەردەم و حوکمی زایۆنی ڕاپەڕیوە
ڕووڕەشبوونی زایۆنی قۆناغی پێش کۆتاییانە
گرنگی ئەمجارە ئەوەیە بەزۆرترین ژمارەی کەشتی بەشداری دەکرێت.

@kanyawyrahmat
تە نیاهانده ریان وه جواب هاتنیان و
به ره وپیری غه ززه وگە مارۆوشکاندنی ئابلۆقه ی غه ززه (مرۆڤایه) تیە نە ک (موسوڵمانه تی)
غه یره موسوڵمانه کان دژی جینایه تی زایۆنی ڕاپه ڕیون،موسوڵمانانیش له پڕخه ی خە وی غه فڵه تدان.

@kanyawyrahmat
9
Forwarded from کــانیــاوی ڕه حمــه ت (قــل خیـرا اواصمــت)
4_5877449941831387913.mp4
19 MB
💢 حڪایتی از اخلاق والای مامۆستا عبدالڪریم مدرس رحمة الله از زبان شاگرد ایشان پرفسور مامۆستا عثمان هلبجه ای حفظه الله....

◾️زیر نویس فارسی.

@kanyawyrahmat
@kanyawyrahmat
2025/10/22 10:28:36
Back to Top
HTML Embed Code: